بەرز کردنەوەی چوار پەنجە بە مەبەستی ئیشارت کردن
28/12/2013 نوسەر: bzavpress

بەرز کردنەوەی چوار پەنجە بە مەبەستی ئیشارت کردن


زۆر کەسی بەڕێز ئەبینم لەسەر فەیس بووکی خۆی ڕەسمی دروشمی بەرز کردنەوەی چوار پەنجەی داناوە، من باسی نیەتی کەس ناکەم بۆچی ئەوەی داناوە بەڵام ئەو کارە شتێکی شەرعی نیەو چاو کردنەوەیە لە جوولەکەو نەسارا ئەوان بە دەست و پەنجە ئیشارەت ئەکەن و سەلام لەیەک ئەکەن!
ئەگەر ئەو کەسەی پەرۆشی حاڵی موسڵمانێکە با دوعای بۆ بکات و یارمەتی بدات ئەگەر توانای هەبوو سەری بخات.
ئەگەر ستەمی لێکرا دوعای بۆ بکات وسەری بخات بە ڕێگە شەرعیەکان وە ئەگەر ستەمی کرد دەستی بگرێ و ڕێگری لێ بکات و دوعای هیدایەتی بۆ بکات.
وە بەداخەوە ئەوەی ئیخوانی موسلیمین پێی هەڵسان بە کۆ کردنەوەی خەڵک لە سەرجادەکان بەو شێوەی ڕویدا هیچ شەرعی نیەو لەچاو کردنەوەی کافرانە پەیوەندی بە ئیسلامەوە نیە لەوەش زیاتر کە پێی نیگەران دەبین بە داخەوە بە ئاشکرا ئەیان ووت لە پێناوی دیموکراتیە!
ئەوەی لە پێناوی دیموکراتیش بچێتە سەرجادە ئێمە نابێ سەری بخەین بەڵکو دەبێ ئامۆژگاری بکەین و بڵێین لەخوا بترسە نەک یارمەتی بدەین.
موسڵمانان توشی ستەم ئەبن ئەبێ ئارام بگرن و بە ڕێگەی شەرعی هەوڵی گۆڕینی بدەن نەک بە موزاهەرەو ڕێگەی دیموکراتی.

وە کەس وا لێک نەداتەوە من بەوە دڵ خۆشم کە بەسەر ئەو موسڵمانانە هاتووە نا بەڕاستی زۆر پێی دڵ تەنگم بێگومان خوێن لەهەر موسڵمانێک بڕوا من بە هی خۆمی ئەزانم بەڵام خوای بەرز ئەوەی ستەم ئەکاو ئەوەی ئەبێتە هۆی ستەم وەکو یەک بە تاوانبار حیساب ئەکات.
ئەو فەرموودەشتان بیر ئەخەمەوە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێت : ( ليس منا من تشبه بغيرنا ، لا تشبهوا باليهود و لا بالنصارى ، فإن تسليم اليهود الإشارة بالأصابع ، و تسليم النصارى الإشارة بالكف ) سلسلة الاحاديث الصحيحة 2194 واتە : ( لە ئێمە نیە کەسێک خۆی بچوێنێ بە غەیری ئێمە ، خۆتان بە جولەکەو دیانەکان مەچوێنن ، وە سەلام کردنی جولەکە بە ئیشارەت کردنە بە پەنجە ، وە سەلام کردنی دیانەکان ئیشارەت کردنە بە دەست -لەپ- ) .