28/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
چه‌ك و چیرۆكی كلاشینكوف
له رۆژی كۆچیی دواییدا :
چه‌كی كلاشینكۆف یه‌كه‌مین جار هاتووه‌ته ئه‌م ناوچه‌ی ئێمه زۆر جێی
سه‌رنج و سه‌رسامیی بووه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م نه‌كردبێت وه‌ك له یادگهما
ماوه وام بیستووه كه یه‌كه‌مین كه‌س
ئه‌و چه‌كه‌ی ده‌ست خستووه حاجی غالی به‌شاره‌ت بووه. پێشتر ته‌نها
بڕنه‌و ساجمهزهن و یه‌ك تیر‌و یانزه تیر و هتد هه‌بوون كه بینیویانه
كلاشینكۆف ده‌ستڕێژ ده‌كات لایان سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و جێی ترسیش بووه !.
لای كوردهواری برنهوی كوڵ و فیشه‌ك له‌ق له زه‌مانی پێش كلاشینكۆف و
تاقمه مهخزهكانی زۆر خۆشه‌ویست بووه و دوای قۆناغی كلاشینكۆفیش
خۆشه‌ویستی كه‌مێك هه‌رماوه و خه‌ڵكی فقیرو ده‌وڵه‌مه‌ند به تاسه‌وه
حه‌زیان بۆی چووه‌و زۆر جاریش له دیوه خانه‌كان بۆ جوانی و كه‌شخه
هه‌ڵیانواسیوه.
چه‌كی كلاشینكۆف سه‌ره‌رای رووسی بوونی له بنه‌چه‌دا
به‌ڵام به كۆپی هه‌ندێك وڵات دروستیان كردووه و به ناوی ئه‌و وڵاته‌وه
به‌ناو بانگه له‌وانه كلاشینكۆفی كوبی و لیبی و روسی و چینی و هه‌تا
عێراقی كه جاران پێیان ده‌وت جه‌یشی شه‌عبی، جۆری دروستكردنیشیان زۆره
له‌وانه یه‌ك لاق و دوو لاق و قۆناغدارو بێ قۆناغ و دوو مشت و یه‌ك مشت !!
. بۆ جۆری دوو مشتهكهيان جاران ده‌یانوت ئه‌مه‌یان كچانه و ژنانه‌یه
گوایه ناسكانه دروستكراوه!، هه‌ندێك ناوی بازرگانیشی هه‌بوو له‌وانه :
كلاشینكۆفی قومبه‌له و پێنج بزمارو به‌حری و جه‌یشی شه‌عبی.
لای
كوردهواری به تایبه‌تی مه‌سوله گه‌وره‌كان له حكومه‌ت و حیزب‌دا و له
كۆن و نوێ‌دا كراوه‌ته دیاری و وه‌ك شتێكی توحفه به‌خشراوه‌و وه‌رگیراوه
وههڵگیراوه، به تایبه‌تی جۆری مزهلیان كه دوولاقێكی جوانه به ئاسانی
هه‌ڵده‌گیرێت و ده‌شارێته‌وه و خۆش دهستیشه . ئه‌و چه‌كه مه‌خزه‌نی 30
فیشه‌ك و 40 فیشه‌ك و 75فیشه‌كی بۆ به‌كار دێت و هێزه ئوتۆماتیكیهكهی
لێی دێت هه‌مووی به‌یه‌ك دهستڕێژو یه‌ك نوكه‌ی سه‌ر بهلهپیتكه
بته‌قێنێت ئه‌مما ئه‌مه‌یان 75 فیشه‌ك لای كوردهواری زۆرتر بۆ عه‌رزی
عه‌زه‌ڵات و خۆفشكردن و جاده‌ی قیر به‌كار دێت و هاتووه!، ئه‌گینا ته‌نها
بۆ چركه‌ی یه‌كه‌می شه‌ری ده‌سته‌ویه‌خه ده‌وری هه‌یه(ئه‌ویش بۆ پیاوی
ئازا) بۆ جه‌نگی درێژ خایه‌ن بێ كه‌ڵكه و بارێكی قورسه بۆ چه‌كداری
شۆرشگێر! .
ئه‌و چه‌كه كه‌سایه‌تی روسی (كلاشینكۆف) له ته‌مه‌نی
22 ساڵیدا و له ساڵی 1947 دروستی كردووه تا ئێستا به ده‌یان ملیۆنی لێ
دروستكراوه‌و به هه‌موو جیهاندا بڵاو بووه‌ته‌وه.
درێژی
ناكه‌مه‌وه‌و به كورتی ده‌ڵێم : چه‌كی كڵاشینكۆف چه‌كێكی دوو سه‌ره بووه
و تا ئێستا ئه‌گه‌ر له رووی ئیجابیه‌وه سه‌یری بكه‌ین به ده‌یان شۆرش و
راپه‌رین سوودیان لێ بینیوه، وه ئه‌گه‌ر له رووی سه‌لبیه‌وه لێی
بروانین به ده‌یان ملیۆن كه‌س زیانی پێگه‌یشتووه، به‌ڵام پرسیارمان
ئه‌مه‌یه سوودی زۆر بوو یان زیان؟!، ئێوه وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ش ده‌ڵێم ئه‌وه‌تا وه‌ستای دروستكه‌ری كلاشینكۆف كه به‌ناوی
خۆیه‌وه چه‌كه‌كه ناونراوه له‌م رۆژانه‌دا له ته‌مه‌نی 92 ساڵیدا كۆچی
دوایی كرد، ئه‌و وه‌كو مرۆڤ كۆتایی هات وه‌لێ چه‌كه‌كه‌ی هێشتا له
هه‌ره‌تی لاوی‌دا شه‌ری دونیا ده‌كات