ئەردۆغان: ھەندێک چەتە گۆرانکاریی و پێشکەوتنانەی ئێمەیان پێ ھەزم ناكرێت
28/12/2013 نوسەر: bzavpress

ئەردۆغان: ھەندێک چەتە گۆرانکاریی و پێشکەوتنانەی ئێمەیان پێ ھەزم ناكرێت


رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەکاتی گەڕانەوەی لە شاری ساکاریا، لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە ئیستەنبوڵ، گوتارێکی پێشکەش بەو کەسانە کرد کە لەبەردەم ماڵەکەی کۆبوو بوونەوە.

ئەردۆغان لەبارەی رەوشی حکومەتەکی گوتی: ھەندێک چەتە لە ناو دامودەزگاکانی تورکیادا، ئەو گۆرانکاریی و پێشکەوتنانەی ئێمەیان پێ ھەزم نەدەکرا و لەگەڵ چەند وڵاتێکی دەرەکی دەستیان تێکەڵ کردبوو. گەلی تورکیا باش ئاگای لەو یارییەیە.

ئەو کەسانەی لە بەر دەرگای ماڵی ئەردۆغان خڕ بوو بوونەوە، ناو بەناو دروشمی "ئەردۆغانی مجاھید" یان دەگوتەوە. وەڵامی ئەردرۆغانیش ئەوە بوو "من لەکوێ و مجاھیدی لەکوێ"

ئەردۆغان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، جارێکی دیکە باسی رووداوەکانی پارکی گەزی کرد و گوتی: "ھەموولایەک ئاگادارن لە ڕووداوەکانی پارکی گەزی دا، ئەو کەسانە ھەوڵی زۆرَیاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. لە ١٧ ی کانوونی یەکەمدا جارێکی دیکە لەرێی ئۆپەراسیۆنەوە ھەوڵیاندایەوە،١٧ ی کانوونی یەکەم لەگەڵ رووداوەکانی پارکی گەزی، زۆر خاڵیی ھاوبەشیان ھەیە. ئەویش کۆتایی ھێنان بە ئاکپارتی بوو بەڵام ھەرگیز سەرکەوتوو نابن."

ئەدرۆغان ئاشکرایکرد سێ مانگە زیاد لە دەوامی خۆیان لەگەڵ ھاوەڵانیدا کاردەکا بۆ رزگارکردنی تورکیا لەو ئاستەنگیانەی ھاتوونەتەپێش، بۆ لایەنگرانی گوتی: "ئێمە لەھەموو دەرگایەک دەدەین بۆ ئەوەی سبەینێ نەڵێن بۆ لەم دەرگایەتان نەدا. پارتی دادو گەشەپێدان بەردەوام دەبێ. شیعرێکی عومەر خیامتان بە بیر دێنمەوە کە دەڵێ تاریکی لە رووناکی و درۆ لەتاو راستی دا رادەکەن. ئەگەر خۆر بە تەنیاش بێ تیشک بۆئەم لاولای خۆی دەھاوێ ھیچ بێزارمەبە ,تەنیایی قەدەری راسیتەکانە. قەڵەرەشەکان بە کۆو ھەڵۆکانیش بە تەنیا دەفڕن.