پارێزەرەكانی كاوه‌ گه‌رمیانی‌
28/12/2013 نوسەر: bzavpress

پارێزەرەكانی كاوه‌ گه‌رمیانی‌ " با مەحمود سەنگاوی لەماڵەوە دانەنیشێت قسەی‌ گەرم‌و گوڕ بكات با بچێت بۆ دادگا


پاش ئەوەی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەمڕۆ لە ڕوونكردنەوەیەكی ، ڕایگەیاندبوو، دەچێتە بەردەم دادگا، بەرگری لە خۆی دەكات و هاوكات لە ڕوونكردنەوەكەشدا داوای لە بنەماڵەی كاوەگەرمیانی كردووە چاوەڕی بڕیاری كۆتایی دادگا بكەن و بە قسەی هەندێك لایەن كە مەبەسێكی سیاسیان هەیە بۆ بەلا ڕیبردنی دۆسیەی كاوە هەڵنەخڵەتێن.

لەبەرامبەر وتەكانی مەحود سەنگاوی ، برایەكی كاوە گەرمیانی وەڵام دەداتەوە  دەڵێت، “لەژێر كاریگەری كەسدانین و بە پشت بەستن بە بەڵگە قسە دەكەین یەكێك لە پارێزەرەكانیشی دەڵێت، “با مەحمود سەنگاوی لەماڵەوە دانەنیشێت قسەی‌ گەرم‌و گوڕ بكات، ئەگەر زۆر ئامادەیە با بچێت لە دادگا بێ تاوانی خۆی‌ بسەلمێنێت

بنەماڵەی كاوە ڕایدەگەینن :ئێمە بەهیچ شێوەیەك لە ژێر كاریگەری كەسدا نین‌و پێشتریش روونمان كردەوە كە بۆچی رووی دەممان لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و مەحمود سەنگاوییە، لەبەر كۆمەلێك بەڵگە كە پەیوەندی بەخەڵكەوە نیە.

دەشلێن ،ئێمە كۆمەلێك بەڵگەمان لەبەردەستە ئەو بەڵگانە جێگەی گومانن بۆ ئێمە لەوانەیە ئەوان لە پشت تیرۆر كردنی كاوە گەرمیانیەوە بن و لەوانەشە ئەوان نەبن