28/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پاریس سان جێرمان هاوشێوهی مان ستی بۆندێكی خهیاڵی پێشكهشی لیۆنێل میسی دهكات
راپۆرتە ھەواڵیەکانی فەرەنسا بڵاویانکردۆتەوە یانەی پاریس یان جێرمان ھەوڵی ئیمزاکردنی بۆند لەگەڵ لیۆنێل میسی ھێرشبەری بەرشەلۆنە دەدات و ئامادەیە پارەی ھەڵوەشاندنەوەی مەرجی یاسایی بۆندەکەی بدەن .
ھەرچەندە میسی لەپێشوودا ئاشکرایکردووە , بۆندی ھیچ یانەیەک قبوڵ ناکات و ھەر لەریزی بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە، بەڵام بەردەوام یانەکانی ئەوروپا بۆندی پێشکەش دەکەن،
لەدوا جاریشدا یانەی پاریس سان جێرمان ئامادەیی خۆی بۆ پێدانی بڕە پارەی ھەڵوەشاندنەوەی بۆندی ئەو یاریزانە دەربریوە، بۆ ئەو مەبەستەش رۆژنامەی لۆپاریزیان بڵاویکردۆتەوە " پی ئێس جی ئامادەیە بڕی ٢٥٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ میسی تەرخان بکات و بیباتە ریزی یانەکەی.