28/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌زاره‌تی ناوخۆى تونس ئاشكراى ده‌كات پلانی تیرۆركردنی غه‌نوشی دراوه
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی كه ئێستا حزبی ده‌سه‌ڵاتداره، بڵاویانكردۆته‌وه، پلانی تیرۆركردنی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌كه‌یان دراوه.
له هه‌واڵێكی تۆڕی هه‌واڵی (سی ئێن ئێن)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوبه‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی(كه ئێستا ده‌سه‌ڵات به ده‌ستن) زوبێر شهودی رایگه‌یاندووه" وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان پاراستنی را‌شد غه‌نوشیان توندتر كردۆته‌وه، چونكه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه.
له درێژی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت"ئه‌و هه‌ڕه‌شانه په‌یوه‌ندی به پێشكه‌وتنی گفتوگۆی نیشتیمانی هه‌یه، چونكه غه‌نوشی رۆڵی له به‌دیهێنانی رێكه‌وتنه نیشتیمانیه‌كان هه‌یه".
زوبێر شهودی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌رده‌ستكه‌وتن ئاماژه به بونی ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناكه‌ن، به‌ڵكو زانیاری ورد هه‌یه له وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ده‌ستمان گه‌یشتووه كه باس له تیرۆركردنی غه‌نوشی ده‌كه‌ن.به‌ڵام ئێمه ورده‌كاری هه‌ڕه‌شه‌كه بڵاوناكه‌ینه‌وه.