بەپیى هەوالیکى "بزاڤ پرێس" بە گیرانەوە لە ئاژانسى ئیرناى ئیرانى سەرۆكی ئاژانسی ئەتۆمی ئێران عەلی ئەكبەر ساڵحی رایگەیاندووە "ئێران بە ھیچ شێوەیەك دەستبەرداری پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی نابێ و سەرقاڵی دروستكردنی جۆرێكی نوێی سەنتەرفیوجە.بە پێی سەرچاوەکانى ھەواڵ، لە ئێران ١٩ ھەزار سەنتەرفیوج ھەیە، ئێران سەرقاڵی دروستكردنی جۆرێكی نوێی سەنتەرفیوجە و دوای كۆتاییھاتنی ئامادەكاری دەست بە دروستكردنی دەكرێ.لە لێدوانەكەیدا على ساڵحی ئەوەى راگەیاندووە " ئێران ھەمووی پرۆسەكانی دۆزینەوە و گۆڕینی سووتەمەنی تا دەگاتە وەبەرھێنانی یورانیۆمی تێپەڕاندووە و لەو بوارەدا خاوەن ئەزموونە.ئەوەی وتووە لەمەودوا ئەوەى بۆ ئێران گرنگە بەرزكردنەوەی كوالیتی بەرھەمەكانیەتى .