پەنابەرانی سوریا لە لوبنان بەپێی مەزهەب و پەیوەندیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ناو سوریا لە کەمپی جیاواز دابەش و نیشتەجێکراون
27/12/2013 نوسەر: bzavpress

پەنابەرانی سوریا لە لوبنان بەپێی مەزهەب و پەیوەندیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ناو سوریا لە کەمپی جیاواز دابەش و نیشتەجێکراون


ئەو پەنابەرانەی سوریا كە بە ھۆی شەڕی ناوخۆ روویان لە لوبنان كردووە، لە لوبنانیش بە گوێرەی دابەشبوونی سیاسی سوریا نیشتەجێ كراون. پەنابەرە سورییەكان بە پێ جیاوازی ئاینی و بیروڕای خۆیان لە سەر ناوچە جیاجیاكانی لوبنان دابەشكراون. ، ئەوانەی پشتگیری لە رژیمی بەشار ئەسەد دەكەن لە باشوور و رۆژھەڵاتی لوبنان، ئەوانەی لە دژی رژیمی ئەسەدن لە ناوچەی سایدا، ترابلوس، ئاكار و ئارسەلدا نیشتەجێكراون.

محەمەد ئیرسەلان پەنابەرێكی سوری لایەنگری رژیمی ئەسەدە، لە بارەی ژیانی خۆی لە لوبنان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی:  من پشتگیری لە رژیمی ئەسەد دەكەم، بۆ نیشتەجێبوون باشوور و رۆژھەڵاتی لوبنانم ھەڵبژاردووە چونكە دەزانم زۆربەی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە پشتگیری ئەسەد دەكەن."

ئەبو رەبی یونوس یەكێكی دیكەیە لەو پەنابەرانە و دەڵێ: پەنابەرەكان دابەش نەكراون، سەرەتا كاتێك ھاتینە الزھرانی ھەزارو ٥٠٠ كەس بووین، ئێستا زیاتر لە ١١ ھەزار كەس لەو كەمپە نیشتەجێ كراوە. لە كەمی الاڤازی كە ١٠ كلیۆمەتر لە كەمپی الزھرانی نیزكەی ١٠٠ خانەوادەی سوری دژی رژیمی بەشار ئەسەد نیشتەجێكراون."

عەلی سەید یەكێكە لە ئەندامانی ئەو خانەوادانە و گوتی:  ئەوانەی لێرەن ھەموویان دژی رژێمی ئەسەدن و تا ئەو رژێمە لە ناو نەچێ سورن لە سەر دژایەتی كردنی."

لە رووی دابەشكردن و گەیاندنی ھاوكاری بە پەنابەرە سورییەكانی لوبنان ھیچ جۆرە جیاوازییەك نییە، رەوشی لایەنگرانی رژێم و نەیارانی وەك یەكە و كێشە و گرفتەكانیشیان یەكن.