27/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵكشانی روناڵدۆ له 2013
ئه‌ستێره پرتوگالی له ساڵی 2013دا 69 گۆڵی تۆمار كرد كه 24 گۆڵ زۆرتر له میسی و 46 گۆڵ زیاتر له ڕیبێری به درێژایی ئه‌مساڵ . ئه‌و له لالیگا 38 گۆڵ و له یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا 15 گۆڵ و له جامی شای ئیسپانیا 6 گۆڵ و 10 گۆڵیش بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وولاَتهكهی تۆمار بكات .
روناڵدۆ كه له ساڵی 2013 له كۆی گشتی 59 یاری ئه‌نجام دا وته‌نها له 17 یاریدا گۆڵی تۆمار نه‌كرد و توانی له 10 یاری دوو گۆڵه و له 7 یاری دا ههتریكی تۆمار كرد . ئه‌و هاتریكانهش له به‌رامبه‌ر یانه‌كانی (خیتافی – ئیشبیلیه 2 جار – و ریاڵ سۆسیهداد ) تۆماری كرد . وه ههتریكێكیش له یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر گهلهتهسرای و 2 هاتریكی تریش بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وولاَتهكهی به‌رامبه‌ر ئیرله‌ندای باكوور و سوید تۆماری كردن .
ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی به‌رشلۆنه له ساڵی 2013 28 گۆڵی له لالیگا و 9 گۆڵی له یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و 2 گۆڵی جامی شای ئیسپانیا و هه‌روه‌ها 6 گۆڵیشی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وولاَتهكهی ئه‌رژه‌نتین تۆمار كرد . وه به درێژایی ئه‌م ساڵه‌دا ته‌نها له 5 یاری دوو گۆڵه و یه‌ك یاری به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا 4 گۆڵی تۆمار كرد و 3 ههتریكی به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ڤالنسیا و ئهژاكس و هه‌ڵبژارده‌ی گواتیمالا تۆمار كرد .میسی له 47 یاری كه له‌م ساڵی 2013 ئه‌نجامی دا له 18 یاری نه‌یتوانی گۆڵ تۆمار بكات .