26/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
27/كانوونی یه‌كه‌می 1993 یه‌كه‌م سالرۆژی شه‌هید كردنی كۆساری
كورته‌یه‌ك له ژیانی كۆساری
كۆساری ناوی ( خدر محمد ) ه له ساڵی 1967 له شاری رانیه‌ی خۆشه‌ویست چاوی به دنیا هه‌ڵێناوه ، له مناڵیه‌وه له‌گه‌ڵ باوكی كاری زێره‌نگه‌ری كردووه چونكه تاقانه‌ی باوكی بووه ، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌ك كاری سه‌رتاشی كردووه ،
له ساڵی 1987 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیه‌وه كردووه هه‌ر له‌و ساڵه‌دا هاوسه‌رگیری كردووه و كوڕ و كچێكی به یادگار جێهێشتووه به‌ناوی (شه‌یدا) و (به‌نان) ..
له ساڵی 1991 و 1993 دوو به‌شی شیعره‌كانی به‌شێوه‌ی كاسێت بڵاوكردۆته‌وه به‌ناوی (سه‌دای كۆساری) ، له ساڵی 1992 ماوه‌یه‌ك له ته‌له‌فزیۆنی بزوتنه‌وه پێشكه‌شكاری به‌رنامه بووه ، له 27ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 1993 به ده‌ستی یه‌كێتی به ناحه‌ق ده‌كوژرێت !
ئه‌مه‌ش شعريكى شه‌هيد كۆسارييه
ساتێک شەو
ڕۆژ دادەهێنێ
چۆڕێک ماست
شیر دەمەیەنێ
لوێچێک خوێن
حەق وەدی دێنێ
بایەکی توند،
بای بە توانا،
خەو دەزڕێنێ و،
شەو دەمرێنێ و،
قوڕباران و تەم و مژ و گێژەڵوکان
دەڕەتێنێ و
مانگی گیراو،
مانگی کۆت و زنجیر کراو،
لە گەدەی چەوری ئەژدیهای هەوری دڵ ڕەش
دەر دەهێنێ
زۆر وڵاتی پەرێشانی،
پڕ شەوە ڕەش و تومانی،
وەک کوردوستان،
بە خوێن
دا دەگیرسێنێ