دید روونی لە ڕێبازی گۆڕانکاریدا
22/06/2013 نوسەر: bzavpress

دید روونی لە ڕێبازی گۆڕانکاریدا


لەم باسەدا ئەوەی کە روونی دەکەمەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندی هەیە بە ڕەوشی ئێستمانەوە؛ لە باسی پێشودا باسمان لە ڕێبازی نەگۆڕ کرد بۆ گۆڕانکاری کە تەنها بەرچاو روونی و تێگەیشتنمان بوو لە سەردەمی دەستپێکی شۆڕش و خەبات(الزمن إعداد) هەوڵی زۆر و بەرهەمی کەم بووتاکو سەردەمی تەمکین، بەڵام بە کورتی، نمونەمان بە پێنج ساڵی سەرەتای پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) هێنایەوە کە لەوماوەیەدا تەنها (٦٥) کەسی پەروەردە کرد وەك نوخبە.
پاشان باسی سەردەمی گەمارۆی قوڕەیشمان کرد لەگەڵ طایف کەچالاکی زۆری پێغەمبەر (صلی للە علیە وسلم) بوو لەگەڵ بەرهەمی کەم، هەروەها باسمان لە سەرکەوتن و تەمکین کرد کە نمونەی شەڕی بەدر و ئەحزابمان هێنایەوە.
لەم باسەدا قۆناغی کاری ئیسلامیەکانە لە هەموو جیهانی ئیسلامی و کوردستان بە تایبەتی روون دەکەینەوە.
دەستپێك بەوە دەبێت سەرەتای ئەم دید روونیە لە ناسینی خوداو ڕەوشت و دادگەری و زانست دەست پێدەکات بۆ موسڵمانان، بەڵام بۆ کافران تەنها ڕەوشت و دادگەری و زانست بۆ ئەوان بەسە کە بتوانن شۆڕش یاخود سیستەمی دەوڵەتیان سەرکەوتوبێت و ببنە خاوەنی “تەمکین”..
شیکاریەکە بەم شێوەیە دەست پێ دەکات لە گەڵ بێباوەڕاندا..
خاڵی یەکەم: زانست..
هیچ سیستەم و دەوڵەت و شۆڕشێك سەری هەڵنەداوە بەردەوام بێت و خاوەنی شارستانیەتی بێت، مەگەر پشتی بە زانست نەبەستبێت، هەموو ئەو دەوڵەتە زلهێزانەی دونیا کە ئێستا قسەیان رۆشتوە لە ناو گەلانی تری دنیادا هۆکاری زانستیانە کە پێشکەوتوبوون لە بوارەکانی ژیاندا نمونەی ئەمریکا، یابان، چین و ئەوروپا..

خاڵی دووەم: دادگەری..
زانست ئەگەر دادگەری لەگەڵدا نەبوو دڵنیا بن کە هیچ سیستەمێك لە نمونەی ئەو وڵاتانەی کە باسمان کرد بەدڵنیایەوە نەیاندەتوانی لەسەر پێی خۆیان ڕاوەستاو بن، لەم وڵاتە رۆژئاوایانە دادگەری تا ئەندازەیەکی زۆر سەپێنراوە، هەموو دەزگاکانیان کە پەیوەستە بە دادگاوە سەربەخۆ و ئازادی لە سەر بنەمای “بیروکراتی” واتا بە بەڵگە فەرمان دەدات بەسەر خەڵکیدا، ئەمە هۆکاریکی ترە کە ئەو وڵاتانە توانیویانە لە شۆڕش و سیستەمیاندا سەرکەوتوبن نمونەی وڵاتانی پێشکەوتووی ئەم سەردەمە هۆکارەکەی دادگەریە..

خاڵی سێیەم: ڕەوشت..
هۆکاریکی ترە بۆ بەرزی و مانەوەی گەلان وە هەڵسانەوەیان لەناو کۆمەڵگاکانی تری دنیادا، لە رووی ڕەوشتەوە تاڕادەیەك رۆژئاوا پێشکەوتنی بە خۆیەوە دیوەو چۆتە پێش لە هەموو روەکانەوە، ئێستا لەوانەیە موسڵمانێك لە من بپرسێت؛ ئاخر چۆن ئەوان لە لەشفرۆشی و خواردنەوەی مەیدا لەو پەڕی داڕمانی ڕەوشتدان، یاخود کۆمەڵێك بێڕەوشتی تر وەك ماددە هۆشبەرەکان..هتد
لەڕاستیدا ئەمە بەشێکە لە ڕەوشت، هەموو ڕەوشت لەمەوە سەرچاوە ناگرێت. بەڵکو ڕەوشت بریتە: لە رێز گرتنی یاساو پاراستی مافەکانی مرۆڤ و پێشل نەکردنی مافی بەرانبەرو نەبونی گەندەڵی، ئەمەش تاڕادەیەك لەو وڵاتانەدا دەبینرێت، کەسیش ناتوانێت نکوڵی لەم ڕەوشتەی ئەوان بکات.. لە رووی ئیداری و ڕێکخستن و کاروباری ژیانیان، بۆ نمونە یاسای هاتوچۆ ئەگەر خەلافەتی ئیسلامی دابمەزریت لە هەموو وڵاتانی ئیسلامیدا هەر دەبێت ئەو یاسایە ڕچاو بکرێت کە لە رۆژئاوادا هەیە، بەڵام لە وڵاتانی ئیسلامی ڕچاو دەکریت؟ بە دڵنیایەوە ناکرێت کە خۆی ئەمە بەشێکە لە ڕەوشت و دادگەری و زانست، ئەمەش تەنها نمونەیەکی بچوک بوو کە بە سەدان نمونەی تری وا لەبەر دەستماندایە.
تێبینی/ ڕەوشت لای رۆژئاوا بۆ ئەوە نیە کە خوا لێیان ڕازی بیت، بەڵکو بۆ جوانکردن و ڕێکخستنی ژیانی خۆیانە لەوە زیاتر دەرناچێت.
ئەم سێ هۆکارەی کە باسمانکرد بۆتە هۆکاری سەرکەوتنی سیستەمی حوکومەتەکانی رۆژئاوا، بە هۆکاری بە دەزگاکردنی وڵاتەکانیان تا ڕادەیەك ئەو پیشکەوتنەیان بە دەست هێناوە، لێرەدا بە کورتی رونکردنەوەیەك بۆ خوێنەر باس دەکەم .. لەسەر سیستەمی ئەو وڵاتانە کە چۆن پێك هاتووە..

هەموو حوکومەتانی رۆژئاوا بەم شێوە پەیکەرە کراوە، لە سیستەمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی و حوکومیدا..
لە رووی دەزگاکانی دەوڵەتەوە کەچەند دەزگایەکی گرنگ سەرپەرشتی ناخۆی ووڵات دەکات ئەوانیش بریتین لە:
دەزگای پۆلیس: تەنها پاراستنی ژیانی خەڵکیە..
دەزگای داد: ڕاگرتنی دادوەریە لە نێوانی خەڵکیدا..
هیچکام لەم دوو دەزگایە هیچ حیزب و لایەنێك تەنانەت خودی پاشا و سەرۆك کۆمارو.. بۆی نیە دەست لە کاروباری وەربدات، کە هەردوو دەزگاکە پاراستنی یاساو هاوڵاتیانە بە گشتی بی ڕچاو کردنی نەژادو دەوڵەمەندو هەژار..
دەزگای ڕاگەیاندن: ئەم دەزگایە بۆ پەروەدەکردنی خەڵکیە لە سەر بنەمای سیستمەکانیان؛ ئەوەی کە وڵاتەکە خۆی دایڕشتووە بۆ حوکومەت و گەلەکەی، پاشان رۆشنبیر کردنی خەڵکی و ئاراستەیان لە کاری باشە ڕێگریان لە هەموو کاریکی چەوت چەوێڵ، ئاشکراکردنی هەموو گەندەڵیەك لەو وڵاتەدا لە تاکە کەسەوە بۆ کۆمەڵگا، پاشان تا ناو دەسەڵات، ئەم دەزگایە سەربەخۆیە هیچ کەس ناتوانێت رێگری لە میدیاو دەزگاکانی ڕاگەیاند بکات..
دەزگای هەواڵگری(موخابەرات): ئەم دەزگایە سەر بە دەوڵەتە ئەرکی پاراستنی سنورەکەیەتی(جوگرافیای سیاسی)، پاراستنی ئاسایشی وڵات(ئەمنی قەومی) و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر تیرۆرو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان و جاسوسی دەرکی، ئەم دەزگایە سەر بەخۆیە هیچ حیزب و لایەنێك بۆیان نیە دەست وەربدەنە کاریانەوە..
ئەم شیکاریە بچوکەی کە لەسەر سیستەمی وڵاتانی رۆژئاوا وێنام کرد بۆ خوێنەری بەڕێز هۆکاری سەرکەوتنی ئەو گەلانەن، رۆژئاوا لە کارەکانیاندا زانست بە کاردێنن دادپەروەرن و خاوەنی ڕەوشتن بەو تێگەیشتنەی کە خۆیان هەیانە لە سەر ڕەوشت، هەر گەلێکی بێباوەڕ بە ئاینی ئیسلام ئەم سێ تەوەرەی لە خۆ گرتبوو ئەوا.. خوای گەورە بە رێبازی نەگۆڕی خۆی سەریان دەخات، ئەگەر چی عەلمانی یان مەسیحی یان جولەکە یاخود بوزی بێت.
“ئیبن تەیمیە” دەفەرموێت: ئەگەر دەوڵەتێكی کافر لە سەربنەمای دادگەری دامەزرا ئەوا خوای گەورە سەری دەخات، بەڵام دەوڵەتی موسوڵمان ئەگەر زاڵم بوو خوای گەورە لە ناوی دەبات.

دید ڕوونی موسڵمان لە ڕێبازی نەگۆڕدا

پێش ئەوەی بچمەوە ناو باسەکە، دەمەوێت پێناسەیەکی ڕێبازی نەگۆڕ بکەینەوە بۆ ئەوەی بەرچاومان رونبێتەوە؛ ڕێبازی نەگۆڕ ئەو سوننەتانەی خوای گەورەیە کە نە دەگۆڕین نە گۆڕانکاریان بەسەردا دێت.. تاکو ڕۆژی قیامەت دەمێنێتەوە وەك خوای گەورە بۆی باس کردوین لە قورئاندا دەفەرموێت..
(..فَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّةِ اللَّهِ تَبْدِيلًا وَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّةِ اللَّهِ تَحْوِيلًا ..، سورة فاطر..٤٣)
هه‌رگیز نابینیت یاساو به‌رنامه‌کانی خوا له‌ نه‌خشه‌ی خۆیان لابده‌ن (که‌ به‌شێکی ڕیسوا کردنی پیلان گێڕانه‌).
ئەو سێ خاڵەی کە باسمان کرد لە (زانست، ڕەوشت، دادگەری) دەبێتە هۆکار بۆ هەڵسان و پێشڕەوی گەلان بۆ سەرکەوتن لە شۆڕش و سیستەم و دەسەڵاتیان، بەڵام ئەم هۆکارە نابێتە هۆی سەرکەوتنی موسوڵمان تاپێشڕەوی گەلان بەدەست بهێنێت ئەگەر خواپەرستی لەگەڵدا نەبێت!..
مەرجە لە سیستەمی ئیسلامیدا ئەم چوارە بێکەوە پیادە بکرێت یەك لەم بنەمایانە فەرامۆش بکریت ئوممەتی موسوڵمان سەرکەوتوو نابێت هەمیشە ژێر دەستە دەبێت..

گرنگی ئەو چوار بنەمایە بۆ دید رونی لە ئیسلامدا
ئیسلام و زانست..
خوای گەورە سەرەتا کە پەیامی ناردە خوارەوە بۆ پێغەمبەر (صلی للە علیە وسلم) باسی زانست بوو؛ لە ناو ئەو هەموو ئەحکامە زۆرەی ئیسلام یەك ووشەی کردە پێشەنگ بۆ ئەم دینە ئەویش بریتی بوو لە ووشەی “خوێندن” ، پاشان پێنج ئایەتی یەکەمی ئەم ئیسلامە لە ناو ئەو هەموو ئەحکامە زۆرانەی ئیسلامدا باسی خوێندن و زانست و قەڵەم دەکات، کە هەموو پەیوەندیان هەیە بە زانستەوە، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەم ئوممەتە کە هەڵسانەوەی بێ زانست ئاستەمە..
اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ
(ئه‌ی محمد) (صلی الله علیه‌ وسلم) بخوێنه‌ به‌ ناوی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ته‌وه‌ که‌ هه‌موو شتێکی دروست کردووه‌.
خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ
ئاده‌میزادی له‌ چه‌ند خانه‌یه‌کی هه‌ڵواسراو (له‌ناو منداڵاندا) دروست کردووه‌.
اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ
بخوێنه‌، له‌ کاتێکدا هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ به‌خشنده‌یه‌.
الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ
ئه‌و زاته‌یه‌ که‌ به‌ هۆی قه‌ڵه‌مه‌وه‌ زانستی و زانیاری فێرکردووه‌.
عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ
ئاده‌میزادی فێری ئه‌و شتانه‌ کردووه‌ که‌ نه‌یزانیون.
ئەگەر سەرنج بدەین هەمووی هەر باسی زانستە، پاشان خوای گەورە بە هۆکاری زانستەوەیە کە مرۆڤی کردۆتە خەلیفە لەسەر زەویدا و پلەو پایەی بەرزکردۆتەوە..
وَعَلَّمَ آدَمَ الأَسْمَاء كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلاَئِكَةِ فَقَالَ أَنبِئُونِي بِأَسْمَاء هَؤُلاء إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٣١﴾البقرە
“(ئه‌وسا ئیتر خوا ویستی توانایی و لێهاتویی ئاده‌م بۆ فریشته‌کان ڕوون بکاته‌وه‌) ناوی هه‌رچی پێویستی ده‌وروبه‌ر هه‌یه‌ فێری کرد، له‌وه‌ودوا نیشانی فریشته‌کانیشی داو پێی فه‌رموون: ئاده‌ی ئێوه‌ ناوی ئه‌و شتانه‌م پێ بڵێن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن و (توانای ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی زه‌ویتان هه‌یه‌؟)”.
پێغەمبەر(صلی الله علیه‌ وسلم) زانستی لەسەر هەموو موسڵمانیك بە پێوسیت داناوە..
ئیسلام و دادپەروەری..
لە رووی دادگەریەوە خوای گەورە بە پێویستی داناوەو فێرمان دەکات دادپەروەر بین لە هەموو کارو بارێکماندا لەماڵی خۆمانەوە تا دەسەڵات و سیستەممان لە تاکمانەوە تا کۆمەڵگامان ..
إِنَّ اللّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤدُّواْ الأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُم بَيْنَ النَّاسِ أَن تَحْكُمُواْ بِالْعَدْلِ إِنَّ اللّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُم بِهِ إِنَّ اللّهَ كَانَ سَمِيعًا بَصِيرًا ﴿٥٨﴾ النساء
بێگومان خوا فه‌رمانتان پێ ده‌دات که‌ ئه‌مانه‌ت بده‌نه‌وه‌ ده‌ست خاوه‌نه‌که‌ی، هه‌رکاتێکیش دادوه‌ریتان کرد له‌ نێوان خه‌ڵکیدا دادپه‌روه‌رانه‌ فه‌رمانڕه‌وایی بکه‌ن، به‌ڕاستی خوا به‌ جوانترین و چاکترین و ته‌واوترین شێوه‌ ئامۆژگاریتان ده‌کات، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بیسه‌رو بینایه‌.
إِنَّ اللّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالإِحْسَانِ وَإِيتَاء ذِي الْقُرْبَى وَيَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاء وَالْمُنكَرِ وَالْبَغْيِ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ﴿٩٠﴾ النحل
به‌ڕاستی خوا فه‌رمان ده‌دات به‌ دادپه‌روه‌ری و چاکه‌کاری و یارمه‌تیدان و به‌خشنده‌یی به‌ خزمان، وه‌ قه‌ده‌غه‌ له‌ گوناهو تاوان و ده‌ستدرێژی ده‌کات (بۆ سه‌ر ماڵ و نه‌فس و نامووس) وه‌ ئامۆژگاریتان ده‌کات به‌ڵكو یاداوه‌ری وه‌رگرن و تێفکرن و (هه‌ر چاکه‌ بکه‌ن).
هەر سیستەمێك لەسەر بنەمای دادپەروەری دانەمەزرێت ئەوا دیکتاتۆریەتە و سیستەمی طاغوتە..
ئیسلام و ڕەوشت..
ئەگەر لە ئیسلامدا سەیری زانست و ڕەوشت بکەین دەبینی بە چەندین بەرگ کتێبی لەسەر نوسراوە. بۆتە ڕەفتارو ڕەوشتی پارسەنگ و پاکردنەوەی دڵ و دەرون و دابونەریتی کۆمەڵایەتی رەسەن کە بە هەمووی دەوترێت قییەمی کۆمەڵایەتی..
تەنانەت سەروەرمان پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) کە باسی ڕەوشت دەکات وا هەست دەکەین کە تەنها بۆ ئەو کارە رەوانە کرابێت دەفەرموێت..
إنما بعثت لأتمم مكارم الأخلاق.
بەڕاستی من بۆ ئەوە ڕەوانە کراوم کە رەوشتی جوان لە نێو ئێوەدا بڵاو بکەمەوە..
أكثر ما يدخل الناس الجنة، تقوى اللّه وحسن الخلق.
پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) دەفەرموێت: زۆرینەی خەڵکی کە دەچنە بەهەشت، بە هۆکاری ڕەوشت جوانی و خۆپاراستنیانە لە تاوان..
إن أقربكم مني مجلساً يوم القيامة أحسنكم أخلاقاً
نزیكترین کەس لە مەجلیسی موبارەکی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) لە رۆژی قیامەتدا ئەو کەسەیە کە ڕەوشت بەرزە..
خواناسین..
هەموو ئەم خاڵانەی کە باسمان کرد ئەگەر ناسینی خوایەك نەبێت ئەوا ئاستمە رێك بخرێت، سەرکەوتنی زۆر دورە یان بە هۆکاری کامیراو دەزگاکانی ئاسایش یاخود جۆرەکانی تری چاودێری رێکدەخرێت؛ کەواتە جیاوازی نێوان موسوڵمان و بێباوەڕ ئەوەیە کە خواناسی لای موسوڵمانان مەرجە، بەڵام بۆ ئەوان مەرج نیە، ئەمە سوننەتەو ڕێبازی نەگۆڕی خوایە، لە مێژوی ئیسلامیدا لە خاكی موسوڵماندا هەرگیز رووی نەداوە دەوڵەتێك دامەزاربێت یاخود خەلافەتێك یان ئەمارەتێك کە سەرکەوتنی بەدەست هێنابێت.. مەرج بووە کە ئەم چوارخاڵەی تێداهاتبێتە دی لە سیستەمە ئیسلامیەکەدا، یاخود لە بزاوتە ئیسلامیەکەدا، نمونەی دەوڵەتەکان و بزاوت و فەرمانڕەوایان کردبێت مەرجی سەرکەوتنیان ئەو چوار خاڵە بووە، هەر کات ئەم چوار خاڵە یەك دانەی پشتگۆی خرابێت ئەوا دەوڵەتەکە بەرەو داڕمان چووە، مێژوو شاهیدی ئەم باسەیە، سونەتی خوای گەورە گۆڕانی بەسەردا نیە..
(..فَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّةِ اللَّهِ تَبْدِيلًا وَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّةِ اللَّهِ تَحْوِيلًا ..، سورة فاطر..٤٣)
هه‌رگیز نابینیت یاساو به‌رنامه‌کانی خوا له‌ نه‌خشه‌ی خۆیان لابده‌ن (که‌ به‌شێکی ڕیسوا کردنی پیلان گێڕانه‌).
خواناسین؛ واتا قورئان و سوننەتی سەروەرمان (صلی للە علیە وسلم)، خەڵکێك لەوانەیە بڵێن خۆ بڕوامان بە خوا پێغەمبەر (صلی الله علیه‌ وسلم) هەیە، بەڵام ئیسلام و دیموکراتی تیکەڵ بکەین، یاخود ئیسلامێکی لیبراڵ، ئەم جۆرە بیرکردنەوانە لە ئیسلامدا خوای گەورە نایەوێت، لە موسوڵمانی وەرناگرێت هیچ ئەرزشێکی نیە لە تەرازوی ئیسلامدا، چونکە بەدرێژای مێژووی ئەم ئیسلامە سەرکەوتنی ئوممەتی موسوڵمان بە هۆکاری دەست گرتنیان بووە بە قورئان و سوننەتەوە.
ئەشێت خەڵکانیك بپرسن ئاخر موسوڵمانان ئەوەندە زۆر پارچە پارچەن کەس نازانێت روو لە کامیان بکات؟
وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر ئاسانە موسوڵمانان لە خۆیان قورسکردووە، هەمیشە لە سەردەمی پارچە پارچی یە وایان لێهاتووە کە حەز بە “جیدال” بکەن چەلەحانێ لەسەر شتێك بکەن کە خوای گەورە بۆی رونکردونەتەوە..
وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِي هَذَا الْقُرْآنِ لِلنَّاسِ مِن كُلِّ مَثَلٍ وَكَانَ الْإِنسَانُ أَكْثَرَ شَيْءٍ جَدَلًا ﴿٥٤﴾الکهف
بێگومان ئێمه‌ له‌م قورئانه‌دا له‌هه‌موو جۆره‌ نموونه‌یه‌کمان هێناوه‌ته‌وه‌ بۆ خه‌ڵکی (تا په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌رگرن) که‌چی ئینسان له‌هه‌موو شتێك زیاتر موجاده‌له‌ ده‌کات و له‌شت ده‌کۆڵێته‌وه‌.
کەواتە وەڵامی پرسیارەکە پێغەمبەر (صلی للە علیە وسلم) دەمانداتەوە و دەفەرموێت:
انه من يعش بعدى فسيرى اختلافا كثيرا فعليكم بسنتى وسنة الخلفاء الراشدين عضوا عليها بالنواجذ واياكم ومحدثات الامور فان كل محدثة بدعة وكل ضلالة فى النار…
لە دوای من راجیاوازیتان لە نێواندا دروست دەبێت پارچە پارچەی روتان تێدەکات، بەڵام دەست بگرن بە سونەتی من واتا (قورئان، سوننەت) پاشان شوێنکەوتوی ڕێوشوێنی خەلیفە پێگەیشتوەکان بن لە دەسەڵات و فەرمانڕەوای دینداریدا، بەڵکو بە نینۆکەکانتان بیگرن باوەشی پێدا بکەن لە سیستەمی خیلافەت و شەریعەت هیچ داهێنراوێکی تر بۆ خۆتان دامەتاشن، چونکە هەموو داتاشراوێك لە دین و سیستەمی ئیسلامیدا ئەوا لە ئاگردایە.
لێرەدا پێویستە ئەوە بە خوێنەر بڵیم ..
کەسێك ناتوانیت بڵێت من موسوڵمان و ئاینی ئیسلام قوبوڵەو عەلمانیم لە هەمانکاتدا، چونکە ئێمە ناتوانین بە ئارەزوی خۆمان پێناسە بکەین، وەك ئەوە وایە من بە چاوی مرۆڤ بڵێم گورچیلە‌! بەڵام کەس ئەمە لە من وەردەگرێت؟، بێگومان نەخێر، کەواتە عەلمانیەت بە مانای دنیا ویستی دێت بڕوای بە دنیای مادی هەیە هیچ جۆرە ئەرزشێك بۆ دنیای غەیبیات دانانێت، پێ وایە بیریکی خورافیە لە ناو گەلاندا بڵاو بۆتەوە، ئەم پێناسەیە لە “ئینسیکلۆپیدیا”ی بەریتانیادا هاتووە.
بۆ زیاتر ناساندی عەلمانی لێرەدا پێویستمان بە شیکاریەکی مێژووی دەبێت بۆ ئەوەی عەلمانی بناسێنین…
خوێندنه‌وه‌یه‌ك رەخنە ئامێز بۆسيكۆلاريزم
له‌و كاته‌ی که پڕو پاگه‌نده‌ی بێ دینه‌کان به‌ گشتی له‌ هه‌وڵداندان بۆ هێنانه‌ کایه‌ی بیری سیکۆلاریزم ( عه‌لمانیه‌ت SECULARISM) زۆر به‌ گه‌رمیش هه‌وڵ بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی موسوڵمانی گه‌لی کورد ده‌ده ن.
که‌چی به‌ داخه‌وه‌ خەڵکانێکی موسوڵمانی تێنەگەیشتوی ئێمه‌یش ده‌ڵێن: باشه‌ با‌ دین له‌ ده‌وڵه‌ت جیابێته‌وه، نازانن ئه‌م ووشه‌یه‌ كوفره‌و هه‌ر كه‌س باوه‌ڕی وا بێت کافر ده‌بێت و له‌ ئیسلام ده‌رده‌چێت!!!
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ بکه‌م که‌ پێناسه‌ی ئه‌م بیره‌ چیه‌و‌ هۆکاری دروست بوونی چیه‌؟ چۆن پێگه‌یشتوه‌و سه‌ری هه‌ڵداوه‌و‌ بۆ هاتووه‌؟ له‌ کوێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌؟ له‌ دژی کێ کاری بۆ کراو‌ه‌؟ کێن ئه‌وانه‌ی که‌ کاریان بۆ کردووه‌؟ له‌ دژى کام ئاین و چۆن هاتۆته‌ ناو وڵاتی موسوڵمانانه‌وه‌ چۆن ده‌یه‌وێت خۆی فه‌رز بکات؟
که‌واته‌ له‌ سه‌رەتاوه‌ با پێناسه‌ی سیکۆلار بکه‌ین.
سیکۆلار: بریتیه‌ له‌ بێ دینی و دنیاویستی، بانگه‌وازه‌ بۆ دا‌مه‌زراندنی ژیان له‌سه‌ر بنه‌مای هزر .. ئه‌مه‌ پێناسه‌یه‌کی گشتیه‌.
له‌ ڕووی سیاسیه‌وه‌ بریتیه‌: له‌ جیاکردنه‌وه‌ی دین له‌ ده‌و‌ڵه‌ت واتا هیچ یاساو ڕێسایه‌ك بۆ سیسته‌می ژیان له‌ دین وه‌رناگیرێت.
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بیره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می كۆنگره‌ی مه‌سیحێتی شاری “نیقیه‌ی ئیتالیا” ( مجمع نیقیه‌ ٣٢٥ م ) به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی له‌ ئه‌وروپا له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌وه‌و له‌ رۆژهه‌ڵات له‌ سه‌ده‌ی نۆزده وه‌ ده‌ستی پێ کرد، سه‌رنجتان ڕاده‌کێشم بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م بیره‌ زاده‌ی بیرێکه‌ یان ڕه‌وتێکه‌ له‌ پاشکۆی فکرێک بۆ جیهان تا دین له‌ ده‌وڵه‌ت جیا بکاته‌وه‌.
ئه‌مه‌ ڕێڕه‌وێكه‌ بۆ ناسینی سیکۆلاریزم .
پێگه‌یشتنی ئه‌م بیره‌ و سه‌رهه‌ڵدانی..
سیکۆلار له‌ سه‌رده‌می “قوسطنطنیه‌وه”‌ ده‌ستی پێ کردووه‌ یان کۆمه‌ڵه‌ی “نیقیه” که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ده‌سته‌ واژه‌ ده‌ستی پێکردووه‌، که‌ ده‌ڵێت: (اعط ما لقیصر لقیصر و ما لله لله) واته‌: ئه‌وه‌ی هی قه‌یسه‌ره‌ بیده‌ به‌ قه‌یسه‌رو ئه‌وی هی خوایه‌ بیده‌ به‌ خوا .
به‌ڵام ئێمه‌ له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رده‌می له‌دایك بوونى‌ (ڕێنەسانس) باسی ده‌که‌ین، زیاتر درێژی ناکه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ندێك باسی باوه‌ڕه‌وه‌، لا ڕێ نه‌بين واتا دەرنەچین لە باسکە ..
ڕێنەسانس له‌ دوای شۆڕشی فه‌رەنساوه‌ ده‌ستی پێکرد که‌ مێژوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ (١٧٨١)ز که‌ به‌ یه‌که‌م ده‌و‌ڵه‌تی سیکۆلاریزم واتا لادینی داده‌نرێت.
ئه‌مه‌ وه‌ك میژوو، به‌ڵام بابزانین کێ له‌م زه‌مه‌نه‌دا زاده‌ی ئه‌م بیره‌ بوون؟
ئه‌وکه‌سا‌نه‌ی که‌ ده‌ستیان له‌م بیره‌دا هه‌بووه‌ و بنه‌مای فکری و فه‌لسه‌فیان بۆ داڕشتوه‌ زۆرن، به‌ڵام به‌ناوبانگ و رائیده‌کانی بریتین له‌:
ـ جان جاك ڕۆسۆ: له‌ ساڵی ( ١٧٨٧)ز کتێبێکی نوسی به‌ناوی( گرێ به‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی ) كه‌ به‌ عه‌ره‌بی كراوه به‌ ( العقد الاجتماعی ) .
ـ مۆنتسکۆ: ئه‌ویش ئه‌و سه‌رده‌مه‌ که‌ ڕاڤه‌ی فیکری سیکۆلار بوو کتێبێکی به‌ ناوی (رۆحی یاسا ) نوسی كه‌ به‌ عه‌ره‌بی پێی ده‌وترێت: ( روح القوانین)
.ـ سیبنوزا: ئه‌مه‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك جولەکەیە‌، به‌ڵام له‌ جیهانی سیکۆلاردا به‌ پێشه‌وا ده‌ژمێریت له‌ ڕاستی دا یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی که‌ ئه‌م بیره‌ی له یاسادا داڕشت ئه‌میش كتێبی نوسیووه‌ وه‌كو (الحیاه‌ والسلوك) و (رساله‌ فی اللاهوت).
ـ ڤۆڵتێر: ئه‌میش یه‌كێکه‌ له‌ ڕابه‌رانی ئه‌م بیره‌ كه‌ کتێبی (یاسا ی سروشت)ی نووسی كه‌ له‌ ڕووی سیاسیه‌وه‌ خاوه‌نی ئه‌و‌ یاسا سروشتیه‌ ئه‌قلانیه‌یه که‌ بانگێشه‌ی بۆ ده‌کرا.
ـ کانت: به خاوه‌ن مه‌نهه‌جێکی ئه‌م ‌ بیره دا‌ده‌نرێت یان بڵێین خاوه‌نی مه‌نه‌فێستی تایبه‌تی خۆیه‌تی که ‌له‌ ساڵی (١٨٠٤)ز دا به‌ ناوی (ئاینی کانت له‌ سنوری هزردا) نووسی.

ـ ولیه‌م جودین: سه‌رهه‌نگی زانایانی ئه‌م بیره‌یه‌ که‌ له‌ ساڵی (١٧٩٣)ز دوو کتێبی نووسی به‌ ناوی (دادپه‌روه‌ری له‌ ڕامیاریدا) و بانگه‌واز بۆ بێ دینی یان (جودایى دین له‌ ده‌وڵه‌ت)ی كرد.
ـ تیۆری پێشکه‌وتن (نظریه‌ التطور) بۆ زیاتر پشتگیری له‌م فیکره‌ خۆی نواند، ئه‌وه‌ بوو كه‌ (داروین) له‌ ساڵی (١٨٥٩)ز دا کتێبێکی به‌ ناوی (اصل الانواع) نووسی.
ـ نیچه‌ یان نیشته: بانگه‌وازی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌ی‌ کرد كه‌ گوایه‌ خوا مردوه‌و مرۆڤ به‌رز ده‌بێته‌وه‌.
ـ دوور کایم: كه‌ ئه‌میش جولەکەیەو پێی وایه‌ به‌رپرسێتی ناكه‌وێته‌ سه‌ر تاكی كۆمه‌ڵگه‌ (وه‌ك فه‌لسه‌فه‌یه‌كی به‌ره‌ڵایی بوو بۆ به‌ پیرۆز نه‌هێشتن و تێكشكاندنی بنه‌ما دینیه‌كان).
ـ فرۆید: كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای سێکس دیدی خۆی ناساند كه‌ گوایه‌ پاڵنه‌ری سێکسی به‌هێزترین پاڵنه‌ری ناكۆكیه‌كانه‌‌.
ـ کارڵ مارکس: خاوه‌نی ڕاڤه‌ی میژووی ماده‌یه‌و بڕوای به‌ گۆڕانکاری حه‌تمییه‌و ئه‌وه‌‌ که‌ ده‌ڵێت: ( دین تریاكى گه‌لانه‌ ).
ـ جان پۆڵ سارته‌ر: بانگه‌وازی بۆ بێ باوه‌ڕی وجودیه‌ت کرد.
به‌گشتی ئه‌مه‌ ئه‌و بیر مه ندا‌نه‌ بوون که‌ له‌ سه‌ده‌کانی پێشودا له‌ ئه‌وروپا بوون و هه‌و‌ڵیان بۆ پیاده‌ کردنی سیكۆلار دا، ئه‌و سیكۆلاره‌ى ئێستا له‌ ئه‌وروپا کاری پێ ده‌کرێت كه‌ ده‌خوازرێت ئه‌م بیره‌ له‌ وڵاتانی ئیسلامیشدا بچه‌سپێنرێت.
ئه‌وه‌ی که‌ گرنگه‌ ئاماژه‌ی بۆ بکه‌ین ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م بیره‌ له‌ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات زۆر نامۆیه‌و هيچ به‌ ژینگه‌که‌ی ئاشنا نیه‌ بۆیه‌ هه‌رگیز بڕوام نیه‌ بچه‌سپێت چونکه‌ زاده‌ی بیرێکه‌ که‌ له‌ جێگاو کاتی تایبه‌تی خۆیدا له‌ به‌رانبه‌ر ئاینی مه‌سیحی هاته‌ ناو کایه‌ی ڕامیاری.
له‌ فکریشدا هه‌ر وایه‌، کاتێك ده‌ته‌وێت بیرێك بڵاوبکه‌یته‌وه‌ ده‌بێت پێشتر خوێندنه‌وه‌یه‌كت بۆ ناسینی کۆمه‌ڵگاکه‌ی هه‌بێت ئه‌م بیره‌ له ‌وڵاتانی ئیسلامیدا وه‌ك داری توو وا‌یه‌ که‌ هه‌رگیزاو هه‌رگیز ناتوانێت له‌ وڵاتێکی وه‌ك نه‌رویج یان سوید بیڕوێنیت له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ ئاوو هه‌واکه‌ی نامۆیه‌و هه‌ر گیز به‌ر ناگرێت .. ‌ ئه‌و هاوکێشەیەی ‌که سیكۆلاره‌كان له‌به‌رانبه‌ر ئیسلامدا به‌ کاری دێنن به‌ چاوی ئاینی مه‌سیحی سه ‌یری ده‌که‌ن ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆیان ده‌خه‌نه ناو گیژاوی فکر و ده‌رباز بوونیان زۆر ئه‌سته‌مه‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ وا تێگه‌یشتون که‌ (١+١=٢ ) له‌ ڕاستیدا له‌ بنه‌مای بیرکاریدا وایه ، به‌ڵام لە بنه‌مای فکریدا ئه‌مه‌ ئه‌سته‌مه‌ چونکه‌ یه‌ك پرته‌قاڵ و یه‌ك سێو ناکه‌نه‌ دوو پرته‌قاڵ یان دوو سێو له‌ به‌ر ئه‌مه‌یه كه بیره‌که له جێگای خۆیدا ‌وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ شوێنی خۆی سه‌رکه‌وتوو بووبێت، به‌ڵام له‌ ژینگه‌یه‌کی تردا سه‌ركه‌وتنی مه‌رج نیه‌ بێته‌ ده‌ست، چونکە ئاینی مەسحی و ئیسلام هەرگیز وەك یەك هەژمار ناکرێت.
هاتنه‌ کایه‌ی بیری سیکۆلاریزم له‌ ڕۆژهه‌ڵات له‌ سه‌ر ده‌ستی کێ بوو له‌ کوێوه‌ ده‌ستی پێکرد؟.
هاتنه‌ کایه‌ی له‌ ڕۆژهه‌ڵات له‌ساڵی (١٨٨٣)ز دا له‌سه‌ر ده‌ستی (خدێوی ئیسماعیل) بوو که‌ ئه‌م پیاوه‌ عه‌شقی رۆژئاوا بوو ده‌یویست میسر بکاته‌ ئه‌وروپای سه‌رده‌م !.. ئه‌وه‌مان له‌ بیر نه‌چێت كه ئه‌مه له‌ سه‌رده‌می هێرشی( ناپلیۆن) دا بوو بۆ میسر كه‌ هۆکارى سه‌ره‌كى‌ هاتنی (عه‌لمانیه‌ت)بوو.
له‌ هندستان له‌ ساڵی (١٧٩١)ز بوو.
له‌ جه‌زائیر له‌ ساڵی (١٨٣٠)ز دا و(١٩٠٦)ز دا له‌ تونس و مه‌غریب ده‌ستی پێکرد.
له‌ دوای ڕوخاندنی سوڵتانى عوسمانی یان خه‌لافه‌تی ئیسلامی له‌ تورکیا له‌ سه‌ر ده‌ستی (مصطفى کمال ئه‌تاتورك) له‌ ١٩٢٤ز بوو به‌ سیسته‌می ڕه‌سمی ووڵات!!
‌ پاشان هه‌ر له‌ سه‌ده‌ی بیستدا له‌ وڵاتانی عێراق و ئێران و لوبنان و وڵاتانی تری ئیسلامی ده‌ستی پێکرد.

ئه‌و که‌سانه‌ی له‌م وڵاتانه‌ کاریان بۆ کرد ناسراوترینیان بریتی بوون:
له‌ میسر: احمد لوطفى سید، اسماعیل مظهر، قاسم امین، طه‌ حسین، عبدالعزیز فهمی ئینجا ده‌یانی تری وه‌ك د. فواد زکریا و فرج فوده‌.
ـ له‌ شام: مشیل عفلق، انطوان سعاده‌ و جه‌لال العظم ..
له‌ ئه‌ندۆنیسیا: سوكارنو، سوهارتو .
ـ له‌ هیندستان: جه‌واهر لال نه‌هرو.
ـ له‌ توركیا نامق كه‌مال و عبدالله‌ جه‌وده‌ت و دواتریش مصطفى كمال اتاتورك و عیسمه‌ت پاشا.
ئه‌و رێیانه‌ی ئه‌م بیره‌ گرتییه‌ به‌ر..
یه‌که‌م: نه‌هێشتنی پیاوانی دینی.
دووه‌م: رێگا گرتن له‌ زانست.
سێیه‌م: کوشتن و زیندانی کردنی زانا و دانشمه‌نده‌کان و بیرمه‌نده‌کان و فه‌یله‌سوفه‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌كان.
چواره‌م: به‌ زۆر فه‌رز كردنی وه‌كو سیسته‌می وڵاتان.
ئه‌مانه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م بیره‌ له‌ وڵاتانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کڵێسا و قه‌یسه‌ره‌کان و به‌گ زاده‌کاندا زووتر سه‌رهه‌ڵبدات ..
به‌ڵام كه‌ سه‌رنج ده‌ده‌یته‌ بارودۆخی وڵاتی موسوڵمانان ده‌بینیت ئه‌م بیره‌ سه‌ركه‌وتوو نابێت، چونكه‌ دیدی پیاوانی وه‌كو دیدی پیاوانی دینی مه‌سیحێتی نه‌بوون و نین .. پیاوانی دینی مه‌سیحی به‌ناوی خۆیانه‌وه‌ یاساو رێسایان ده‌رده‌کرد تا وای لێهاتبوو به‌هه‌شت و دۆزه‌خیان به‌ مه‌تر ده‌فرۆشت و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکیان داگیر ده‌کرد، له‌ هه‌مووی گرنگ تر ئه‌وه‌ بوو که‌ پیاوانی دینی پیرۆزیان ده‌دا به‌ ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌ره‌کان و تا خه‌ڵکی ده‌سته‌وه‌ سان بن له‌ به‌رده‌میاندا! به‌ڵام له‌ ئیسلامدا له‌ هیچ زه‌مه‌نێکدا پێشه‌وایانی ئیسلام پیرۆزیان نه‌دا‌وه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتداری سته‌مكار و هه‌میشه‌ شه‌ڕیان بووه‌ له‌ سه‌ر مافه‌کانی خه‌ڵکی به‌ هه‌زاران نمونه‌مان هه‌یه. كه‌وا بوو له‌ وڵاتی موسوڵماناندا سیكۆلاره‌كان به‌هانه‌ی یه‌كه‌میان ده‌ست ناكه‌وێت .. بۆیه‌ به‌ زۆر ده‌یچه‌سپێنن ..
سه‌رەتای دا‌به‌زینی ئایه‌تی قورئانی پیرۆز به‌ زانست دەست پێده‌کات، هه‌رگیز له‌ ئاینی ئیسلامدا ده‌قێك نه‌بووه‌و نیه‌ که‌ زانستێک ره‌تکاته‌وه‌ كه‌ به‌ زانستیانه‌ سه‌لمێنرا بێت نه‌ك خه‌ڵكێك ناوی زانستی لێ بنێت .. ئیسلام هه‌میشه‌ پشتگیری زانست و هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌ زانستیه‌کانی تر بووه‌. له‌ مێژووی چوارده‌ سه‌ده‌ی ئیسلامدا ئه‌وه‌ دیاره و‌ که‌س ناتوانێت نکوڵی لێ بکات، به‌ هه‌زاران دانشمه‌ند و فه‌یله‌سوفی به‌رهه‌م هێناوه‌ و نمونه‌کانی دیارن.
ئیسلام هه‌رگیز که‌سێکی ئازار نه‌داوه‌ که ‌خاوه‌نی داهێنان بووبێت ،‌ هه‌میشه‌ له‌ “به‌یتولمالی” موسوڵمانان یارمه‌تی دروان ، کار ئاسانیان بۆ کراوه‌ ، ئه‌وه‌ش هۆی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مێژووی ئیسلام خاوه‌نی چه‌ندین زانکۆ بووه‌ كه‌ چه‌ندین زانستی پزیشكی و ئه‌ندازیاریی و جه‌برو فیزیا و کیمیاو ماتماتیکی تێدا خوێندراوه‌ كه‌ تا ئێستاش له‌ وڵاتانی جیهاندا وه‌ك بیردۆز ده‌خوێندرێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش جێگای شانازی موسوڵمانه. كه‌چی له‌ رۆژئاوا كه‌سێکی وه‌ك (گرادانۆ) که‌ له‌ ساڵی(١٦٤٢)ز دا تلسکۆبی دروست کرد به‌ ده‌ستی کلێسا کوژرا! نمونه‌ی وا زۆرن خوێنه‌رانیش که‌م تا زۆر ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه ئیسلام له‌ مێژووی خۆیدا داهێنه‌رێکی نه‌کوشتووه،‌ به‌ڵکو ده‌ست گیرۆی خه‌ڵکانی بێباوه‌ڕی کردووه‌ بۆ داهێنانی زانست.
زۆر جار نمونه‌ی (حه‌لاج) ده‌‌هێننه‌وه‌ که‌ گوایه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ ئیسلام زانایانی کوشتووه‌ له‌ ڕاستیدا (حه‌لاج) که‌سێکی داهێنه‌ر نه‌بوو، به‌ڵکو ده‌یوسیت ده‌ستکاری بیرو باوه‌ڕی ئیسلامی بکات له‌ کاتێکدا دادگاکه‌ی زیاد له‌ حه‌وت ساڵی خایاندو چه‌ندین مه‌زهه‌ب له‌سه‌ر کوشتنی کۆک بون، هۆکاره‌که‌ی زانست نه‌بوو به‌ڵکو لادان بوو له‌ بابه‌ته‌ ئیمانیه‌کان که‌ هه‌موو مو‌سوڵمانان له‌سه‌رى رێكه‌وتبوون!! ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ تۆمه‌تبار كردنی به‌ جاسوسی كردن بۆ شۆڕشی یاخیانی “زنج” له‌ به‌سره‌ ..
که‌واته‌ ئه‌و رێگایانه‌ی سیكۆلار بۆ سه‌رخستنی بیره‌كه‌ی خۆی ده‌توانێت بیگرێته‌ به‌رو به‌ ئومێده‌ كاریگه‌ری هه‌بێت، هیچیان له‌ سه‌ر ئێمه‌ دروست نابن. چونكه‌ تێڕوانینی فیكری ئیسلامی ئێمه‌ی موسوڵمان به‌ هه‌موو پێوه‌رێک له‌ تێڕوانینی فیكری ئاینی مه‌سیحیه‌كان جیاوازی هه‌یه‌ و ناكه‌ونه‌ تای یه‌ك ترازوو.
جۆره‌کانی سیكۆلاریزم ( عه‌لمانیه‌ت )..

دوو جۆر سیكۆلاریزم هه‌یه‌:
یه‌که‌م: سیكۆلاریزمى رێژه‌یی: وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا كه‌ ئازادی له‌ کونجی مزگه‌وتێکدا خواپه‌رستی بکه، به‌ڵام که‌ بوویت به‌ زۆرینه‌ له‌سه‌رت ده‌ده‌‌ین وتەنانه‌ت دروشمه‌ ساده‌کانتان پێشێل ده‌که‌ین وه‌ك فه‌ره‌نسا چۆن سه‌رپۆشی قه‌ده‌غه‌ کرد له‌ زانکۆدا که‌ سه‌ره‌تاترین مافی مرۆڤه‌، ئه‌وه‌یه‌ که‌ مرۆڤ چی حه‌ز پێباکات بی پۆشێت، به‌ڵام که‌ سیمای ئیسلام پیشان بدات، بێگومان ده‌بێت قه‌ده‌غه‌ بکرێت بانێکه‌و دوو هه‌وا!
دووه‌م: سیكۆلاریزمى توندڕەوی شیوعیی یان کۆمه‌نیستیى: وه‌ك ئه‌وه‌ی سۆڤیه‌تی كۆن، که‌ موسوڵمان نوێژیان ده‌کرد ده‌بوو باج بده‌ن! چونكه‌ ئاین‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ بوو!
تێبینی: له‌ ڕاستیدا ده‌ڵێن با هه‌موو بیرو بۆچونێك ئازاد بێت به‌ڵام له‌ به‌رانبه‌ر ئیسلامدا ئه‌و جورئه‌ته‌ ناکه‌ن! ده‌یانه‌و‌ێت ئیسلام له‌ سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات په‌راوێز بکه‌ن له‌ کاتێکدا توانای به‌ڕێوه‌ بردنی حوکمڕانی هه‌زار ساڵی هه‌بووه‌، له‌ سه‌ره‌تایی هاتنیه‌وه‌ بۆ ساتێك له‌ ده‌سه‌ڵات دانه‌بڕاوه‌ گه‌ر به‌ ناویش بوبێت، هه‌ر فه‌رمان ڕه‌وایی خۆی کردووه‌ که‌م تا زۆر گروپ و مه‌داریسی فیكرو مه‌زهه‌ب له‌ سه‌ر بنه‌مایی ئاینی ئیسلام دروست بوون و ئێستاش پارت و گروپ و كۆمه‌ڵەی تر هه‌ن كه‌ هه‌ر ڕوو له‌ زیاد بوونن وێڕایی ئه‌و هه‌موو هێزه‌ که‌ دوژمنان دژی ئیسلام به‌کاری دێنن ئه‌و هه‌موو ناو ناتۆره‌ی كه بۆ دروست ده‌که‌ن ڕۆژ به‌ ڕۆژ له‌ بره‌ودایه‌ له‌ هه‌موو هه‌واڵ و ئاژانسه‌کاندا باسی ئیسلام هه‌ر یه‌که‌مه‌و موسوڵمانان چۆن چالاکی ده‌که‌ن .

که‌واته‌ وازمان لێ بێنن با کاری سیاسی خۆمان ئه‌نجام بده‌ین یان له‌وه‌ ده‌ترسن که‌ له‌وان باشتر بین، چونکه‌ ئه‌گه‌ر هزرو ئه‌قڵ نه‌ما ئه‌و کات به چه‌ک دێنه‌ پێشه‌وه‌ که‌واته‌ به‌ هه‌موو پێوه‌رێك ئێوه‌ دۆڕاون، ئه‌وه‌ی که‌ بۆ خۆتان ڕه‌وایه‌ بۆ مۆسڵمانانی به‌ڕه‌وا ببینن ئێمه‌ی موسوڵمانان بێ‌ شك ته‌نها مزگه‌وته‌کانی خۆمانمان به‌سه‌ بۆ کاری سیاسی، ده‌توانین له‌ میمبه‌ره‌وه‌ ده‌سه‌ڵات بگرینه‌ ده‌ست! له‌وانه‌یه‌ بڵێن با مزگه‌وت نه‌بێته‌ جێگای سیاسی له‌کاتێكدا كه‌ یه‌که‌م کاری پێغه‌مبه‌ر خوا (صلی الله علیه‌ وسلم) دروست کردنی مزگه‌وت بوو بۆ کاری سیاسی، تا ده‌سه‌ڵاتی موسوڵمانانی پێ ڕێكبخات و کردیشی.. له‌و مزگه‌وته‌وه‌ توانی گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام دروست بکات، تا ئێستا لێره‌و له‌وێ هه‌ر کاری خۆی ده‌کات ..
له‌وانه‌یه‌ بپرسن خۆ ئاینی مه‌سیحی که‌م تا زۆر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو.؟ ئه‌مه‌ وا نیه! له‌ ڕاستیدا ئاینی مه‌سیحی خۆی حوکمی نه‌کردووه‌ به‌ڵکو پیرۆزی داوه‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌م، بۆیه‌ رۆژئاواییه‌كان كه‌ ئاینیان په‌راوێز کرد بۆ ئه‌وه‌یان بوو كه‌ له‌ پیرۆزی ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌رو به‌گزاده‌ نه‌جاتیان بێت.
به‌ڵام ئیسلام خۆی خاوه‌نی حوکم و یاساو ڕێسای تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تى، له‌ هیچ به‌رنامه‌یه‌کی سه‌ر زه‌وی ناچێت، قسه‌ی له‌ سه‌ر هه‌موو چالاكییه‌كانی تاك و كۆی كۆمه‌ڵگه‌ کردووه و ئاراسته‌كانیشی هه‌ر له ‌مزگه‌وته‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ .. چونکه‌ مزگه‌و‌ت له‌ ڕاستیدا جێگای په‌رله‌مانی موسوڵمانانه‌ .. هه‌ر له وێوه‌ هه‌موو یاساکان به‌ ویستی خوا ده‌رده‌چن نه‌ك به‌ ئاره‌زووی خه‌ڵکی سه‌رخۆش وشه‌ڕواڵ پیس ..
ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌ڵێن با دین له‌ ده‌وڵه‌ت جیابێته‌وه‌ خۆیان مزگه‌وته‌کان بۆ مه‌رامی گڵاوی خۆیان یان بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی حزبی خۆیان به‌ کار دێنن!!

خۆ سه‌پاندن وپاساوی سیكۆلاريزم (عه‌لمانیه‌ت)

ئه‌و پاساوانه‌ی سیكۆلار ده‌یه‌‌وێت خۆی پێ بسه‌لمێنێت:

یه‌که‌م: ده‌ڵێن سه‌رده‌م زه‌ما‌نی پێشکه‌وتن ‌و زانسته وباوی دین وسروش (وەحی) نه‌ماوه‌.
دووه‌م: ده‌ڵێن ‌ ئاین نه‌گۆڕه‌و ده‌بێت وازی لێ بهێنرێت تا ژیان به‌ره‌و پێش بڕوات.
سێیه‌م: ده‌ڵێن ته‌نها سیکۆلار‌یزم هاندانه‌ بۆ پێشکه‌وتنی ڕه‌هایی!
بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م خۆ سه‌پاندنه‌ی سیکۆلاره‌کان وتمان هه‌رگیز ئیسلام ڕێگا له‌ پێشکه‌وتن ناگرێت، له‌ هه‌مان کات دا سه‌یری چه‌مکه‌ قورئانیه‌کان بکه‌ین هه‌رگیزاو هه‌ر گیز خۆی له‌ ئه‌فسانه‌و خورافاتدا‌ نابینێته‌وه‌، چونكه‌ باس کردنه‌ له‌ ناخی مرۆڤ، هاندانی مرۆڤه و دوور خستنه‌وه‌یانه‌ له‌ هه‌موو خورافاتێك ئه‌مه‌یشی پراکتیزه‌ کردووه‌، له‌ سه‌رده‌می هاتنیه‌وه‌ خه‌ڵکی فێرکردووه‌ که‌ واز له‌ شتی پڕو پوچ بێنن.
که‌ ده‌ڵێن ئیسلام ناگۆڕێت و بنه‌ماکانی وه‌ك خۆی وایه‌ ئه‌میش له‌ راستیدا وانیه‌ .. ئه‌حكامی ئیسلام له‌ جێگایه‌که‌وه‌ بۆ جێگایه‌کی تر گۆڕاوه‌، ڕاسته‌ وه‌ك بیرو باوه‌ڕ نه‌گۆڕه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ ‌بنه‌مای فیقهی نه‌گۆڕه‌، نا چونكه‌ شه‌رع به‌ گوێڕه‌ی ژینگه‌و کۆمه‌ڵگاکه‌ ده‌گۆرا، ئێستاش وایه‌ .. بۆ نمونه ئیمامی‌ شافعی له‌ به‌غداد بۆچوونێكی فیقهی پیاده‌ کردووه‌ له‌ میسر شێوه‌یه‌كی تر..
سیكۆلار له‌م خاڵه‌یدا هه‌گبه‌ی هه‌ر زۆر به‌تاڵه‌.
بۆ خاڵی کۆتایی ره‌هابوون، بێ گومان له‌ ئیسلامدا ڕه‌هایی شتێك نیه‌ سنوری نه‌بێت، شتی وا لای ئیسلامدا ده‌ست ناکه‌وێت، تا کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و وێرانی نه‌ڕوات و ناکازاکی و هێرۆشیمایه‌كی تر دروست نه‌بێته‌وه‌..
بۆیە روو دەکەمەوە موسوڵمانان بە فەرمودەیەکی سەروەرمان(صلی للە علیە وسلم) بیرتان دەخەمەوە کە دەفەرموێت: تركتكم على محجة بيضاء نقية، لا يزيغ عنها إلا هالك وقال: ((تركت فيكم ما إن تمسكتم به لن تضلوا بعدي أبداً: كتاب الله، وسنتي)).
واتا: لە دوای خۆم لەسەر سیستەمێك و بەرنامەیەك بە جێمهیشتون وەك پارچە چەرچەفیکی سپی بێ لەکەیە، ئەوەی خۆی لێ لابدات سەرلیشێواو دەبێت؛ پاشان دەفەرموێت: ئەوەی کە بۆم بە جێهشتون دوای خۆم کە ئاینی پیرۆزی ئیسلامە هەرگیز سەرلێشیواو دواکەوتوی گەلانی تر نابن، ئەوەی کە بەجێی هیشتوە بۆمان: کتێبی خوایە (قورئان)ە پاشان سوننەتی خۆیەتی کە شیکردنەوەی قورئانەکەو دەست نیشان کردنی قۆناغی کارکردن و پەی بردنە بە ڕەوشی پێشو و ئێستاو داهاتومان، بەڵام ئەو چەند ساڵەی کە تێیدا ژیاین و وڵاتانی ئیسلامی داگیر کرا موسوڵمانان شکستی گەورەیان خوارد بە هۆکاری دەست نەگرتنیان بوو بە دینی خوای گەورە کە من دەتوانم ناوی بنێم بە ووشکە ساڵی یاخود بە ساڵی “عجاف”.



ووشکە ساڵی موسوڵمان لە دەساڵی رابورد…
خوای گەورە ڕێبازێکی نەگۆڕی هەیە کە گشتیە بۆ هەموو خەڵکی دەفەرموێت..
وتلك ايام نداولها بين الناس..
خوای گەورە رۆژان دەگێڕێت لە نێوان خەڵکیدا هێزیان دەستاو دەست پێدەکات، هەر کەس شایانی ئەو دەسەڵاتە بێت پێ دەبخشرێت ئەگەر تواناو هێزی بۆ بخاتە گەڕ و خۆی ئامادە بکات بۆ وەرگرتنی دەسەڵات، چونکە دەسەڵاتیش گۆڕانکاری دەکات لە نێوان خەڵکی و گەلان و شارستانیەتیەکاندا.
ڕێبازێکی تری نەگۆڕ ئەوەیە کە هەر گەلێك تاوانی زۆری کرد بەرەو ئاوا بوون و لە ناوچون دەڕوات. خوای گەورە دەسەڵاتە کە ئەداتە دەست ئەو خەڵك و کۆمەڵە کە بەگوێرەی سونەتی خوای گەورە دەڕۆن جا ئەگەر موسوڵمان بن یاخود کافر، چونکە هەموو گەلانی پێشوتر بە هۆکاری تاوانیان لە ناوچوون خوای گەورە نمونەی شارستانیەتەکانی تر کە باس دەکات لە گەلی لوط و گەلی سەمودو گەلی عاد…هتد، خوای گەورە دەفەرموێت بە هۆکاری تاوانیان لە ناوچون.
دوو هەزار ئایەتی قورئان باسی مێژوومان بۆ دەکات، پاشان بە سەدان ئایەت لە ناو ئەو مێژووە باسی رۆچون و لە ناوچونی گەلان دەکات بە هۆکاری تاوان کە بەقسەی پێغەمبەرە کانیان –علیهم صلاة والسلام- یاخود پەیامەکانیان پەیڕەو نەکردووە خوای گەورە لە ناوی بردوون..
وَقَارُونَ وَفِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَلَقَدْ جَاءَهُم مُّوسَى بِالْبَيِّنَاتِ فَاسْتَكْبَرُوا فِي الأَرْضِ وَمَا كَانُوا سَابِقِينَ ﴿٣٩﴾العنکبوت
قارون و فیرعه‌ون و هامانیشمان له‌ ناوبرد، سوێند به‌ خوا بێگومان موسا به‌ڵگه‌ی زۆری بۆ هێنان، كه‌چی خۆیان زۆر به‌گه‌وره‌ دانا له‌ زه‌ویدا، سه‌رئه‌نجام نه‌یان توانی له‌ سزاو تۆڵه‌ی خوا خۆیان ڕزگار بكه‌ن .
فَكُلا أَخَذْنَا بِذَنبِهِ فَمِنْهُم مَّنْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِ حَاصِبًا وَمِنْهُم مَّنْ أَخَذَتْهُ الصَّيْحَةُ وَمِنْهُم مَّنْ خَسَفْنَا بِهِ الأَرْضَ وَمِنْهُم مَّنْ أَغْرَقْنَا وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَكِن كَانُوا أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ﴿٤٠﴾العنکبوت
ئێمه‌ هه‌ر یه‌كێك یان هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له‌ وانه‌مان به‌ سزای تاوانی خۆی گه‌یاند، جا هه‌یان بوو به‌رد بارانمان كرد، هه‌یان بوو ده‌نگ و سه‌دای به‌ هێز له‌ناوی برد، هه‌یان بوو به‌ ناخی زه‌ویدا بردمانه‌ خواره‌وه‌، هه‌شیان بوو نوقمی ده‌ریامان كرد، جا وه‌ نه‌بێت خوا سته‌می لێ كردبن، به‌ڵكو خۆیان سته‌میان له‌ خۆیان ده‌كرد.
موسوڵمانان لە ماوەی رابوردا زۆر دوور کەوتنەوە لە دینداری تەنانەت دروشمەکانیان زۆر بە لاوازی گرتبوو ئەگەر چی لە ناو خەلەفەتی ئیسلامیدا بوون خوای گەورە دەسەڵاتەکەی لێ وەرگرتنەوە، تەنانەت لە ناو دەسەڵاتی ئیسلامیدا کاربەدەستی بێباوەڕی تێدا بوو وەك ئەتاتورك و عیسمەت پاشا و جەودەت نامیق چۆن خوای گەورە دینی خۆی بە خەڵکی گەندەڵ و بێباوەڕ و هەڵگەڕاوە سەر دەخات بەڵکو ئەوەیشی کە باشە بە هۆکاری تاوانی ئەوان لە ناو دەچن..
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ مَن يَرْتَدَّ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَلاَ يَخَافُونَ لَوْمَةَ لآئِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَاءُ وَاللّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿٥٤﴾ المائدە

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، هه‌رکه‌س له‌ ئێوه‌ له‌ ئاین و به‌رنامه‌که‌ی وه‌رگه‌ڕێ و پاشگه‌ز بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ (هه‌رخۆی زه‌ره‌ر ده‌کات) چونکه‌ له‌ ئاینده‌دا خوا که‌سانێك دێنێته‌کایه‌وه‌ (ئه‌وه‌نده‌ ڕێك و پێك و باوه‌ڕ دامه‌زراون) په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆشی ده‌ون، ئه‌وانیش ئه‌ویان خۆش ده‌وێت، ئه‌وجا ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار و به‌سۆزن بۆ ئیمانداران، وه‌ سه‌ربڵندو شکست نه‌خۆر و ده‌روون به‌رزن به‌سه‌ر کافران دا له‌ پێناوی خوادا، وه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن و تێ ده‌کۆشن، له‌ لۆمه‌ی لۆمه‌که‌رانیش ناترسن (ئه‌م خۆشه‌ویستی و هه‌ڵبژاردن و سۆزو تێکۆشانه‌) فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایه‌ که‌ ده‌یبه‌خشێت به‌ هه‌ر که‌س که‌ بیه‌وێت و (شایسته‌ بێت) وه‌ خوا فراوانگیرو زانایه‌ (به‌ نهێنی و ئاشکرا، به‌ شایسته‌یی و ناشایسته‌یی هه‌ر که‌س و لایه‌نێك).

لێرەوە کۆمەڵیك پەیدا بوون بۆ سەرکەوتنی ئاینی خوای گەورە کەم تا زۆر خەباتیان کردووە، بەڵام لە دوای روخانی خەلافەت ئەو دەساڵەی کە بەسەر موسوڵماندا هات لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠١١ ووشکە ساڵی تەواو بوو بۆ موسوڵمانان، چونکە ئەگەر سەرنجی هەواڵەکانتان دابێت ساڵی یەکەم واتا ..
٢٠٠١- داگیر کردنی ئەفغانستان بوو لە لایەن ئەمریکاوە..! وڵاتی زلهێزی دونیای ئیسلامی پاکستان خاوەنی چەکی ئەتۆمە چۆکی دادا بۆ ئەمریکا!!
٢٠٠٢- جیاکردنەوەی تەیموری شەرقی لەجیهانی ئیسلامی و لابردنی لەسەر جوگرافیای موسوڵمانان کە زیاد لە ١٨ ملیۆن بوون، یەك موسوڵمان نەجوڵا نە لەسەر مستەوای دەوڵەتانی ئیسلامی نە هیچ راگەیاندنێك بە گوێرەی پێویست باسی کرد، ئەم کارەش نەخشە بۆکێشراو بوو لە لایەن رۆژئاواوە جیاکرایەوە لە ئەندەنوسیا..
٢٠٠٣- وڵاتی عێراق داگیرکرا کە پێشتر بە خەیاڵی هیچ کەسدا نەدەهات عێراق سەربازی داگیر بکرێت، هەموو بیستبوومان بە هۆکاری “جیهان گیری” (عولەمە) وڵاتان ناتوانن سیاسەتی کلاسیکی خۆیان لەسەر خاکی خۆیان بە سەروەری وڵاتی خۆیان پیادە بکەن، داگیر کردنی ئابوری و رۆشنبیری بوبووە باو، بەڵام داگیرکردنی سەربازی ئاستەم بوو کەچی ئەمریکاو رۆژئاوا کردیان و موسوڵمانان یارمەتیان دان!!
٢٠٠٤- سۆنامی روویدا زۆرێك لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا وێران بوو، بە هۆکاری ئەوەی کە خەڵکی ماڵ وێران بوون، برسێتی رووی تێکردون.. گەورەترین ڕێکخراوی مەسیحی بۆ بە مەسیحی کردنی خەڵکی بە بەرچاوی هەموو وڵاتانی موسوڵمان و دوو رێکخراوی ئیسلامیەوە خەڵکیان بە مەسیحی دەکرد، بە هەزاران ڕێكخراو رویان کردە ئەو ناوچانەو بە ملیۆن موسوڵمانیان کردە مەسیحی بەهۆکاری دەستکورتی و نەهەماتی، موسوڵمانێك نە جوڵا بۆ ئەم هێرشەی رۆژئاوا بەرانبەر بە موسوڵمانان، کە گەورەترین کارەسات بوو..
٢٠٠٥- ساڵی ماتەمی موسوڵمانان بوو بەڕاستی هەموو دڵ پڕ کەیل بوین بە هۆکاری کاریکاتێرەکانی دانیمارك، نەرویژ، سوید، هۆڵەندا و فەرەنسا، موسوڵمانانیش لێرەو لەوێ تەنها خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و هیچ سوپایەکی وڵاتانی موسوڵمانان نەجوڵا بۆ ئەم هێرشە نەگریسەی رۆژئاوا بە دابڕین و هەندێك خۆپیشاندان کۆتایان بە کارەکەیان هێنا.
٢٠٠٦- کارەساتی لوبنان لە لایەن ئیسرائیلەوە کە بەتەواوەتی ژێرخانی ئابوری لوبنانی داڕماند، هیچ کەس نەیتوانی لەبەرانبەر ئەو هێزەدا روبەڕو بێتەوە، یەك مانگی بەردەوام بۆردمانی ناوماڵی موسوڵمانانی کرد هیچ کەس کارێکی ئەوتۆی بۆ نەکرا.
٢٠٠٧- ززفەی و غەززە لە یەکتر جیابونەوە لە کاتێکدا موسوڵمانان بە گشتی ئاواتیانبوو کە دەسەڵات لە دەست یەهودی وەبگرنەوەو خۆیان دەسەڵات بگرنە دەست لە فەلەستین کەچی دەسەڵاتەکە دابەشکرا بەسەر دوناوچەدا غەززە و ززفە.
٢٠٠٨- گەورەترین کارەسات شەڕی غەززە بوو لە لایەن ئیسرائیلی خوێن رێژ، کە جەنگێکی زۆر بی ڕەوشتانەی کرد، دەستی نەدەپاراست لە منداڵ و پیرو جوان و سەربازو سڤیل گەورەترین کارەست وە خوێناوترین کارەسات بوو بۆ موسوڵمانان لە ماوەیەکی زۆر کەم دا ٣٠٠٠ موسوڵمان شەهید بوون لەو جەنگەدا، کە زۆربەیان منداڵ و ئافرەت بوون، لە هەمانکاتدا وڵاتانی موسوڵمانی دراوسێ سنورەکانیان داخست لە خەڵکی ئەو وڵاتە خوای گەورە ئازادی بکات لە دەستی جولەکەی خوێنڕێژ.
٢٠٠٩- شەڕی ترکستان کە چین بۆ ماوەی ٣٠٠ ساڵە داگیری کردوەو زیاد لە ٣٣ ملیۆن موسوڵمانی تێدا دەژی. گەرەترین کارەست بوو بۆ موسوڵمانانی ترکستان یەك وڵاتی بەناو ئیسلامی نەجوڵا تەنانەت لە راگەیاندنەکانیانەوە بەڕەسمی ئیدانەی ئەو کارەیان نەکرد..
٢٠١٠- گەورەترین کارەسات کە ئامادەکاری بۆ کرا باشوری سودان بوو کە جیاکرایەوە لە جیهانی ئیسلامی لە ٢٠١١ بە تەواوەتی ئامانجەکەیان هێنایە دی هیچ وڵاتیکی ئیسلامی نەهاتە گۆ.
٢٠١١- کارەساتی ئەم ساڵیش شەهید کردنی ئوسامە بن لادن بوو، وە تەرمەکەیان خستە دەریاوە کە ئەمە ئیهانەیەک بوو بە هەموو موسوڵمانانی جیهان وە هیچ کام لە دەوڵەتە ئیسلامیەکان هەڵوێستیان نەبوو بەرانبەر بەو کارە نامرۆیەی ئەمەریکا کە ئەنجامی دا.
ئەوی کە باسم کرد وەك کورتەی هەواڵ وابوو لە چاو ئەو روداوانەی تردا کە روویداوە لە جیهانی ئیسلامی، هەموو کارەساتی گەورەن لەم سەری دونیای ئیسلامی لە مۆریتانیاوە تاکو سیبریا، لە هەمووی ناهەموارتر و شەرمن تر ئەوەیە ناوەڕاستی وڵاتی موسڵمانان داگیرکراوە کە وڵاتی فەڵەستینە ناوجەرگەی موسوڵمانانە، هیچ کام لە موسوڵمانانی دونیا بێ ئەوەی گوێ بداتێ هیچ ئەرزشیکی بۆ دابنیت کە ناوەڕاستی جیهانی ئیسلامی داگیر کراوە!!.
لەناو ئەم مەرگەسات و کارەساتەی لە جیهانی ئیسلامی رویدا، کەچی شۆڕشێك لەدایك بوو بە ناوی بەهاری عەرەبی کە تاڕادەیەك سەرکەوتنی بەدەست هێنا بەو ژانە گەورەی ئوممەتی موسوڵمان لەدایك بونێك دەستی پێکرد لە تونس، میسر، لیبیا، سوریا، یەمەن..
لەدوای هەموو ژانێك لە دایك بوونێك دەستپێدەکات..
سه‌ره‌تای هه‌موو له‌دایك بوونێک به‌ ژانێکی که‌م ده‌ست پێده‌کات تا ئه‌و کاته‌ی وای لێدێ که‌ ئه‌و ژانه‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆر ده‌بێت هاوار و قیژه‌ ده‌ست پێده‌کات، ‌ ئه‌نجامی ئه‌و ژان و هاوارو قیژه‌یه‌ له‌دایك بوویه‌کی نوێ دێته‌ دنیاوه‌ که‌ سه‌ره‌تای ژیانیه‌تی، به‌ڵام دیاره‌ دوای ئازارێکی زۆر..
له‌ ناو ئه‌م ئوممه‌تی‌ ئیسلامه‌دا به‌ هه‌مان شێوه‌یه‌ هه‌تا موسوڵمانان ئازاریان پێنه‌گات و ناڕه‌حه‌تی زۆر نه‌بینن، هه‌رگیز سه‌رکه‌وتن به‌ ده‌ست ناهێنن. ئه‌مه‌ ته‌نها بیری نوسه‌ر یاخود لێکۆڵینه‌وه‌ی خاوه‌ن هزرو یان دانشمه‌نده‌کان نیه‌، به‌ڵکو ئه‌مه‌ ووته‌ی خوای موتاعاله‌ که‌ وه‌ك و رێبازی نەگۆڕ و جێگیر بۆی باس کردوین له‌ قورئاندا هه‌تا ئه‌م بارو ڕه‌وشه‌ روونه‌دات ئاسته‌مه‌ سه‌رکه‌وتنی موسوڵمانان.
أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُواْ الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُم مَّثَلُ الَّذِينَ خَلَوْاْ مِن قَبْلِكُم مَّسَّتْهُمُ الْبَأْسَاء وَالضَّرَّاء وَزُلْزِلُواْ حَتَّى يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَهُ مَتَى نَصْرُ اللّهِ أَلا إِنَّ نَصْرَ اللّهِ قَرِيبٌ ﴿٢١٤﴾ البقرة
ئایا وا ده‌زانن هه‌روا به‌ ئاسانی ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ (بێ ته‌نگانه‌و ناخۆشی) مه‌گه‌ر نمونه‌ی ئیماندارانی پێشوتان بۆ باس نه‌کراوه‌ که‌ توشی شه‌ڕو ناخۆشی و ته‌نگانه‌ و گرانی و نه‌داری بوون و ته‌کانیان خواردووه‌ و زۆریان بۆ هاتووه‌ به‌ ڕاده‌یه‌ك که‌ هه‌تا پێغه‌مبه‌ره‌که‌و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌ له‌ ته‌کیا وتویانه‌: که‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رکه‌وتن ده‌به‌خشێت؟! که‌ی خوا سه‌رمان ده‌خات؟! ئاگادار بن و دڵنیا بن که‌ ئا ئه‌و کاته‌ ئیتر سه‌رکه‌وتنی خوا نزیکه‌.
لێره‌دا ئه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌ خوای گه‌وره‌ فێرمان ده‌کات که‌ موسوڵمانان توشی ناڕه‌حه‌تی بوون، ئینجا دوای ئه‌وه‌ سه‌رکه‌وتن دێت..
بۆ ده‌بێت موسوڵمانان به‌ ناڕه‌حه‌تیدا تێپه‌ڕ بن؟
ده‌زانم زۆرێك له‌ خوێنه‌ری ئازیز ئه‌وه‌ دێت به‌ مێشکیاندا بۆ ده‌بێت موسوڵمانان به‌و نازداریه‌ی خۆیه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌م بارو ڕه‌وشه‌ی کردۆته‌ سونه‌تێك بۆ سه‌رکه‌وتنی موسوڵمانان..
ده‌توانین بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمانان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنن بەم شێوە ڕوونی بکه‌ینه‌وه‌..
یه‌که‌م : تاقی کردنه‌وه‌ ..
خوای گه‌وره‌ له‌ قورئاندا بۆ‌مان روون ده‌کاته‌وه‌ دەفەرموێت..
الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ ﴿٢﴾ الملك
هه‌ر ئه‌و خۆی مردن و ژیانی به‌دی هێناوه‌، تا تاقیتان بکاته‌وه‌، کێتان کرده‌وه‌ی چاکترو په‌سه‌ندتره‌، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی باڵاده‌سته‌ (به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا)، وه‌ لێخۆشبووه‌ (له‌ ئیمانداران).
من ده‌ڵێم خوایه‌ گیان تاقیمان نه‌که‌یته‌وه‌، چونکه‌ زۆر که‌س هه‌یه‌ له‌ تاقی کردنه‌وه‌کان ده‌رناچێت، بۆیه‌ ئه‌م باسه‌ چه‌ند لقێکی لێ ده‌بێته‌وه‌، چونکه‌ گرنگه‌ بزانین بۆچی تاقی ده‌کر‌ێینه‌وه‌؟
ا : بژار کردن، پاك کردنه‌وه‌
ب: (ته‌مه‌یوز) واتا بوون به‌ خاوه‌نی پێنا‌سه‌ی ئه‌م ئیسلامه
‌ج: په‌روه‌رده‌
دووه‌م: کۆشش و خه‌بات له‌ پێناوی ئه‌م ئیسلامه‌دا..
خوای گه‌وره‌ له‌ باره‌ی کۆشش وخه‌باته‌وه‌ ده‌فه‌رموێت..
(وَجَاهِدُوا فِي اللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِ هُوَ اجْتَبَاكُمْ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ مِّلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَاهِيمَ هُوَ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمِينَ مِن قَبْلُ وَفِي هَذَا لِيَكُونَ الرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيْكُمْ وَتَكُونُوا شُهَدَاء عَلَى النَّاسِ فَأَقِيمُوا الصَّلاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَاعْتَصِمُوا بِاللَّهِ هُوَ مَوْلاكُمْ فَنِعْمَ الْمَوْلَى وَنِعْمَ النَّصِيرُ ﴿٧٨﴾
هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بن له‌ خه‌بات و جیهاد و هه‌وڵ و کۆشش له‌ پێناوی خوادا به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ شایسته‌یه‌تی، له‌به‌ر خاتری ئه‌و بێت، ئه‌و زاته‌ بۆ ئه‌وه‌ هه‌ڵی بژاردوون و له‌ ئاین و به‌رنامه‌که‌یدا هیچ جۆره‌ شتێكی ناڕه‌واو قورس و گرانی له‌سه‌ر دانه‌ناون (که‌ نه‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن، جا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌) ڕێ و شوێن و به‌رنامه‌ی ئیبراهیمی باوکتانه‌ که‌ پێشتر هه‌ر خوای گه‌وره‌ ناوی ناون موسوڵمان و له‌م قورئانه‌شدا به‌موسوڵمان ناوی بردوون، تا پێغه‌مبه‌ر ببێته‌ شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه‌ (که‌ په‌یامی خوای پێ ڕاگه‌یاندوون) و ئێوه‌ش (به‌ گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌) ببنه‌ شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه‌، که‌واته‌ نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش (له‌ ماڵ و سامان و زانستی و هێزتان) ده‌ربکه‌ن و پشت به‌خوا ببه‌ستن، چونکه‌ هه‌ر ئه‌و زاته‌ یارو یاوه‌رتانه‌، جا دڵنیابن که‌ خوا چه‌نده‌ یارمه‌تیده‌رێکی چاکه‌ و چه‌نده‌ پشت و په‌نایه‌کی به‌هێزو به‌ نرخه‌.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر حه‌قی جیهاده‌که‌ت پێ نه‌کرا ته‌نها توانا‌کان کۆ بکه‌ره‌وه‌ تا بتوانی جیهاده‌که‌ بگه‌یه‌نیته‌ ئه‌نجام خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت..
وَأَعِدُّواْ لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ
ئه‌وه‌ی له‌ تواناته‌ بیکه‌ ئه‌گه‌ر حه‌قی جیاده‌که‌ت پێنادرێت.
به‌رز ترین لوتکه‌ی ئه‌م ئیسلامه‌ جیهاده‌، جا ئه‌گه‌ر به‌رزترین لوتکه‌که‌ی جیهاد بێت بۆچی نایکه‌یت موسوڵمان، به‌شێکی گرنگی جیهاد بریتیه‌ له‌: ووته‌‌، قه‌ڵه‌م‌، پێگه‌، ڕادیۆ، ته‌له‌ڤزیۆن..هتد
ئه‌گه‌ر تۆ خاوه‌نی دینێکی له‌ لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ هاتووه‌ بۆچی هه‌وڵی بۆ نا‌ده‌ی؟ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ری ناردووه‌ و قه‌برو قیامه‌ت هه‌یه‌، بۆچی له‌ پێناوی دا خه‌بات ناکه‌ی؟ خۆ تۆی موسوڵمان یه‌ك رۆحت هه‌یه‌ بۆ ئه‌وەنده‌ بۆی ئه‌پاڕێیته‌وه‌ هه‌ر ده‌بێت بمریت، ئه‌وه‌ی که‌ له‌ جیهاد و خه‌بات کۆشش دایه‌ بۆ ئه‌م ئیسلامه‌ هه‌میشه‌ به‌سه‌ر به‌رزی ده‌ژی، ئه‌وه‌ی که‌ له جیهادا نیه‌ و دانیشتووه‌ هه‌ر به‌ هه‌مان شێوه‌ی که‌سێکی کۆششمه‌ند هه‌ر ده‌بێت بمرێت، بۆ نمونه‌ له‌ ساڵی (٢٠٠٦)تا کۆتایی ساڵی(٢٠٠٩) له‌ غه‌ززه‌ دا (٦٠٠٠) موجاهید له‌به‌رانبه‌ر ئیسرائیل شه‌هید بوون، به‌ڵام له‌ وڵاتێکی وه‌ك میسر له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا (٨٠٠٠) که‌س به‌ ڕووداوی هاتوچۆ مردووه‌ لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی چوار ساڵدا (١٨٠٠٠) مردون، لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ جیاوازی مردنی ئه‌م دووانه‌ کامیان سه‌ربه‌رزیه‌؟ پاشان کێ زۆرتر مردووه‌؟ ئه‌وه‌ی که‌ له‌ خه‌بات کۆششدا بێت ژیانی زیاتره‌! چونکه‌ ئه‌وه‌ ووته‌ی ئه‌بوبه‌کره‌ ڕه‌زامه‌ندی خوای لێبێت، که‌ ده‌فه‌رموێت: هه‌رکه‌س به‌ دوای مردندا بگه‌ڕێت خوای گه‌وره‌ ژیانی ئه‌داتێ، پێچه‌وانه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ خه‌ڵکی به‌دوای ژیاندا گه‌ڕا ئه‌وا مردن زوو ده‌بێته‌ میوانی گیانی، به‌ڵگه‌ی ئه‌م قسه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ی که‌ جیهاد نه‌کات له‌به‌رده‌م دوژمن دابنێشیت وه‌ك خه‌ڵکی شاری به‌غداد که‌ له‌به‌رده‌م ته‌تاردا خه‌باتیان نه‌کرد ئه‌وه‌بوو دوو ملیۆن که‌سیان لێ کوژرا له‌ ماوه‌ی (٤٠) رۆژدا، به‌ڵام دوایی که‌ سیفه‌دین قوطز سوپای کۆکرده‌وه‌ بڕیاری جیهادی دا ته‌نها له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژدا توانی هه‌موو ته‌تار له‌ناو به‌رێت له‌ جێگایه‌کدا به‌ ناوی عین جالوت.. نمونه‌ی تر له‌به‌ر ده‌ستە، به‌ڵام نامه‌وێت له‌ باسی فکریه‌وه‌ به‌ره‌و مێژوو بتان به‌م به‌وه‌ کۆتایی به‌م به‌شه‌ دێنم..
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر تۆی موسوڵمانان خه‌بات ناکه‌یت خوای گه‌وره‌ به‌خه‌ڵکانێکی له‌ تۆ پیاو تر و باشتر دێنێته‌ به‌رهه‌م.
له‌پاشاندا ئه‌گه‌ر گه‌ڕایته‌وه‌ بۆ لای خوا وه‌ڵامت چیه‌؟
خوای گه‌وره‌ له‌م باره‌وه‌ بۆمان روونده‌کاته‌وه‌ ده‌فه‌رموێت:
وَإِن تَتَوَلَّوْا يَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ ثُمَّ لَا يَكُونُوا أَمْثَالَكُمْ ﴿٣٨﴾ محمد
.. جا ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن له‌م دین و به‌رنامه‌یه‌، خوا که‌سانی چاکتر له‌ ئێوه‌ ده‌هێنێته‌ مه‌یدان، که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ ئێوه‌ ناچن و وه‌ك ئێوه‌ نابن.
که‌واته‌ گرنگه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ته‌نهایش بوویت له‌ پێناوی ئه‌م ئیسلامه‌دا هه‌وڵ به‌ده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی که‌ گه‌ڕایته‌وه‌ به‌رده‌م خوای موته‌عال حوجه‌ و وه‌ڵامی خۆتت پێ بێت هه‌ر وه‌ك ئه‌بوبه‌کری سدیق فه‌رمووی سوێند به‌ خوا ئه‌گه‌ر به‌ ته‌نهاش بم ئه‌م جیهاده‌ هه‌ر ده‌که‌م، خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌وه‌تان له‌ بیر نه‌چێت هه‌موومان به‌ تاك تاك ده‌چینه‌ به‌رده‌م خوای موته‌عال که‌واته‌ وه‌ڵامت ئاماده‌ کردووه‌ بۆ لای ئه‌و زاته‌ گه‌وره‌یه‌؟
چواره‌م: هه‌وڵدان بۆ سه‌رکه‌وتن..
موسوڵمانان هه‌میشه‌ ده‌بێت هه‌وڵی ئه‌وه‌ی هه‌بێت که‌ چۆن دینی خوا سه‌رده‌خات، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ته‌مه‌ڵی یاخود بێزاری رووی تێبکات، چونکه‌ بێزاری و ته‌مه‌ڵی له‌ کارو پیشه‌ی موسوڵمانان نیه‌، سه‌رکه‌وتنیش به‌ده‌ست نایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو سیفاته‌ له‌ موسوڵماندا هه‌بوو، به‌ڵام سه‌ر‌که‌وتنیش مه‌رجی هه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی سه‌رکه‌وتندا بۆمان باس ده‌کات چۆن سه‌رده‌که‌وین..
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
إِذَا جَاء نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ ﴿١﴾
کاتێك که‌ خوا سه‌رکه‌وتنی خۆی به‌خشی و شاری مه‌ککه‌ ڕزگار کرا (وه‌ له‌ بت په‌رستی خاوێن کرا).
وَرَأَيْتَ النَّاسَ يَدْخُلُونَ فِي دِينِ اللَّهِ أَفْوَاجًا ﴿٢﴾
ئینجا خه‌ڵکیت بینی هاتنه‌ ڕیزی ئایینی خواوه‌ پۆل پۆل و ده‌سته‌ ده‌سته‌.
لێره‌دا که‌ ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ گه‌وره‌ ڕوویدا هۆکاره‌که‌ی دوو بنه‌مای گه‌وره‌ بوون ..
یه‌که‌م: هه‌میشه‌ له‌ یادی خوای گه‌وره‌دا بیت خوای گه‌وره‌و دینه‌که‌ی به‌ به‌رز ڕابگریت ..
دووه‌م: ئه‌گه‌ر تاوان یان هه‌ڵه‌ت کرد به‌ زووی بگه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ لای په‌روه‌ردگارت، له‌ هه‌موو کاتێکدا له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا په‌یوه‌ندیت نه‌ پچڕێنیت.. که‌ ئایته‌که‌ بۆمان ڕوون ده‌کاته‌وه‌ زیاتر..
فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَاسْتَغْفِرْهُ إِنَّهُ كَانَ تَوَّابًا ﴿٣﴾
ئه‌وسا ئیتر تۆ سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگارت بکه‌و داوای لێخۆش بوونی لێ بکه‌، به‌ ڕاستی خوا زۆر چاو پۆشی ده‌کات و ته‌وبه‌ وه‌رگره‌.. (ئومێده‌ له‌ ئایینده‌یه‌کی نزیکدا، خوای باڵاده‌ست سه‌رکه‌وتنێك ببه‌خشێت، ئه‌و کاته‌ ئیمانداران هه‌ست ده‌که‌ن ئه‌م سوره‌ته‌ تازه‌ دابه‌زیوه‌).
لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وا ئاڕاسته‌تان بکه‌م سه‌رکه‌وتن نزیکه‌ ئه‌گه‌ر خۆت هه‌وڵی بۆ بده‌یت، سه‌رکه‌وتن کاڵایه‌ك نیه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ئوممه‌ته‌ بکڕێت یان لێی نوسرابێت صنع فی کوریا، یان نوسرابێت له‌ ووڵاتێکی تره‌وه‌ هاتوه‌Made in USA
چونکه‌ سه‌رکه‌وتن ده‌بێت (١٠٠٪) کاڵایه‌کی ناوخۆیی بێت ئینجا موسوڵمانان سه‌رده‌که‌ون، ده‌بێت له‌ خۆیان سه‌رکه‌وتن دروست بکه‌ن ئه‌ویش به‌ رێکخستنی ڕیزه‌کانیانه‌.
کۆتا خاڵ: چه‌نده‌ تۆی موسوڵمان ئازار و ناڕه‌حه‌تی بچێژیت دڵنیابه‌ دوژمنه‌که‌ت ناڕه‌حه‌تی و ئازاری وه‌ك تۆ بگره‌ له‌ تۆ زیاتر چه‌شتوه‌..
إِن يَمْسَسْكُمْ قَرْحٌ فَقَدْ مَسَّ الْقَوْمَ قَرْحٌ مِّثْلُهُ وَتِلْكَ الأيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاسِ وَلِيَعْلَمَ اللّهُ الَّذِينَ آمَنُواْ وَيَتَّخِذَ مِنكُمْ شُهَدَاء وَاللّهُ لاَ يُحِبُّ الظَّالِمِينَ ﴿١٤٠﴾ آل عمران
ئه‌گه‌ر زام و سه‌ختی و ناخۆشیه‌ك (له‌ جه‌نگی ئوحود)دا توشی ئێوه‌ هاتووه‌، ئه‌و خه‌ڵکه‌ش (له‌جه‌نگی به‌دردا) تووشی هه‌مان زام و سه‌ختی و ناخۆشی هاتن، ئێمه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌گێڕین به‌ناو خه‌ڵکیدا (تا له‌ جیهانی واقیعش دا) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌ خوا ده‌ریان بخات، وه‌ هه‌ندێك قوربانی و شه‌هیدیشیان لێ وه‌رگرێ، بێگومان خوا سته‌مکارانی خۆش ناوێت.
وَلاَ تَهِنُواْ فِي ابْتِغَاء الْقَوْمِ إِن تَكُونُواْ تَأْلَمُونَ فَإِنَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمونَ وَتَرْجُونَ مِنَ اللّهِ مَا لاَ يَرْجُونَ وَكَانَ اللّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا ﴿١٠٤﴾النساء
له‌ به‌رانبه‌ر (له‌شکری کوفره‌وه‌ که‌ شه‌ڕتان پێ ده‌فرۆشن یان به‌ربه‌ستن له‌ ڕێگه‌ی پێگه‌یاندنی بانگه‌وازی خوادا) سستی و که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن و بکه‌ونه‌ دوایان چونکه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئێش و ئازارو ماندوێتی و بریندارتان بۆ پێش بێت، بۆ ئه‌وانیش هه‌ر پێش دێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێوه‌ به‌ته‌مان له‌لایه‌ن خواوه‌ ده‌ستان بکه‌وێت (له‌ به‌هه‌شتدا) ئه‌وان به‌ته‌مای نین، وه‌ خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زاناو دانایه‌.
که‌واته‌ برا و خوشکانی ئازیزم خوای گه‌وره‌ موسوڵمانان به‌ به‌رز ڕاده‌گرێت و سه‌بوری دڵ و ده‌رونیان ئه‌داته‌وه‌ و ده‌فه‌رمووێت..
وَلاَ تَهِنُوا وَلاَ تَحْزَنُوا وَأَنتُمُ الأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿١٣٩﴾ آل عمران
کۆڵ مه‌ده‌ن و سارد مه‌بنه‌وه‌و خه‌فه‌ت مه‌خۆن، چونکه‌ هه‌ر ئێوه‌ سه‌ربه‌رز و سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو ده‌بن ئه‌گه‌ر ئیمانداری چاك و ڕاست و دروست بن.
سه‌رکه‌وتنیش ئاسته‌مه‌‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو ده‌ست به‌ دینی خوای گه‌وره‌ نه‌گرین
وَاعْتَصِمُواْ بِحَبْلِ اللّهِ جَمِيعًا وَلاَ تَفَرَّقُواْ وَاذْكُرُواْ نِعْمَتَ اللّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنتُمْ أَعْدَاء فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَكُنتُمْ عَلَىَ شَفَا حُفْرَةٍ مِّنَ النَّارِ فَأَنقَذَكُم مِّنْهَا كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿١٠٣﴾ آل عمران
(هه‌وڵ بده‌ن) هه‌ر هه‌مووتان به‌ توندی ده‌ست بگرن به‌ ئاینی خواوه‌ و په‌رت و بڵاو مه‌بن، یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه‌ له‌سه‌رتان، (چونکه‌) کاتی خۆی دوژمنی یه‌کتر بوون که‌چی دڵه‌کانتانی به‌ هۆی نیعمه‌تی (ئیسلامه‌وه‌) په‌یوه‌ست کرد به‌ یه‌که‌وه‌ و هه‌موو بوونه‌ برای یه‌کتر (هه‌روه‌ها ئه‌و کاته‌) ئێوه‌ له‌سه‌ر لێواری چاڵێکی ئاگر وه‌ستابوون و (خه‌ریك بوو بکه‌ونه‌ ناوی)، به‌ڵام خوا (به‌ڕه‌حم و میهره‌بانی خۆی) له‌و ئاگره‌ ڕزگاری کردن، ئا به‌و شێوه‌یه‌ خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه‌، به‌ڵکو هیدایه‌ت وه‌رگرن.
بەرەو شەهیدی..
تکایه‌ له‌ مردن مه‌ترسن خۆ ئه‌گه‌ر مردن ئه‌وه‌ شه‌هیدن، شه‌هیدی واتا ژیان خولودی یه‌ بۆ بترسین ئه‌گه‌ر بڕواتان به‌ خوا هه‌یه‌، که‌و‌اته‌ هه‌موو بڵێن به‌ هیوای شه‌هیدی..
وَلاَ تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُواْ فِي سَبِيلِ اللّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاء عِندَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ ﴿١٦٩﴾ آل عمران
هه‌رگیز وا مه‌زانن و وا دامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له‌ پێناوی خوادا شه‌هید بوون و کوژراون، مردوون، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ لای په‌روه‌ردگاریانن و زیندون و له‌ ڕزق و ڕۆزیی به‌هره‌وه‌رن.

هه‌ر کاتێکیش به‌م شێوه‌ بیرتان کرده‌وه‌ ئه‌وا ده‌بنه‌ باشترین خه‌ڵکی بۆ خه‌ڵکی خوای گه‌وره‌ ده‌تانکات به‌ شاهید به‌سه‌ر گه‌لانی تره‌وه‌، چونکه‌ فه‌رمان به‌ چاکه‌ ده‌که‌ن ڕێگری له‌ خراپه‌ دەکەن..
كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ لَكَانَ خَيْرًا لَّهُم مِّنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ ﴿١١٠﴾ آل عمران
(به‌ڕاستی) ئیتر ئێوه‌ چاکترین ئومه‌تێکن که‌ (بۆ سوودی) خه‌ڵکی هێنراونه‌ته‌ مه‌یدانه‌وه‌، چونکه‌ فه‌رمان به‌ چاکه‌ ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خراپه‌ ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان به‌ خوا هه‌یه‌، خۆ ئه‌گه‌ر خاوه‌نانی کتێب باوه‌ڕیان بێنایه‌ (به‌ ئاینی ئیسلام) وه‌ چاکتر بوو بۆیان، هه‌یانه‌ ئیماندارن به‌ڵام زۆربه‌یان گوناه کارو تاوانبارن.

بەهاری عەرەبی و خەزانی کوردی..
لە ڕاستیدا بەهاری عەرەبی لەدایك بوو لە دوای ژانی ئەم ئومەتە، ئەو ماوەی دەساڵەی کە خەڵکی لە وشکە ساڵیدا بوو، بارانی شۆڕش لە ناوجەرگەی وڵاتی عەلمانی دەستی پێکرد، کە تەنها دوو وڵات عەلمانیەتیان لە فەرەنسا بەهێزتربوو ئەویش دوو ولاتی ئیسلامی بوو یەکەمیان تورکیا دووەمیان تونس! ئەوەی موسوڵمان بیرت لی نەدەکردەوە شۆڕش لەو وڵاتانەوە دەستی پێکرد ئەوە ڕێبازیکی نەگۆڕی خوای گەورەیە، زۆر جار مرۆڤەکان پلان دەکێشن بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنن بەوەی کە خۆیان دەیانەوێت، بەڵام وا دەرناچێت بۆ موسوڵمانان، بەڵکو سەرکەوتن تاکە کاڵای خوایە تەنها لەوەوە سەرچاوە دەگرێت خوای گەورە دەفەرموێت..
(إن تنصروا الله ينصركم، ويثبت أقدامكم)..
واتا خوای گەورە سەربخە تا خوا سەرت بخات، ئەم سەرکەوتنەش بە واتای ئەوەی کە بە تەواوەتی شەریعەتی ئیسلام پیادە بکەیت ئەوجا خوای گەورە سەرمان دەخات و ڕاوەستاومان دەکات ..
بۆیە لە وڵاتێکەوە دەستی پێکرد کە هیچ کەس پلانی بۆ دانەنابوو، بەڵکو بەهۆکارێك بوو کە موسوڵمانان ئەو هۆکارە بە شەرعی نازانن و نایانەوێت لە هیچ جێگایەكدا دووبارە بێتەوە ئەو شۆڕشە بە هۆکاری خۆ سوتاندنی گەنجێك بوو، کە هەموو ئاواتە خوازین هەرگیز شتی وا دوبارە نەبێتەوە چونکە لە شەرعی ئیسلامیدا کارێکی ناپەسندە.
لەدوای سەکەوتنی شۆڕشی تونس و میسر لە دوای ئەوانیش لیبیا وا ئێستا سوریا دەتوانین بڵێن یەمەنیش دەسەڵاتی عەلی عەبدوڵا صالح لە داڕماندایە..
هەموو ئەمانەی باسمانکرد سەرکەوتنیان بە دەست هێناو موسوڵمانان تا ڕادەیەك لەم جێگایانەدا بونە خاوەنی پرۆژە بەرانبەر بە عەلمانیەتی عەرەبی سەریان بەرزکردەوە و بە ئاشکرا ووتیان ئێمەش هەین..
بەڵام لە وڵاتی کوردستان لە سەرای ئازادی مامۆستا بەڕێزەکان تەکانێکی زۆر باش چونە پێشەوە، بەڵام بەداخەوە شۆڕشی ئەوان لە بەهارەوە بووە خەزان، بە تەواوەتی ژیلەمۆ کراو خەفە بوو، هیچ دەنگێکی نەما، خۆ ئەگەر بێتو بەو شێوەیە بڕوات ئەوا خوای گەورە سەرکەوتنی خۆی دوا دەخات لەو ناوچەدا بۆ چەند ساڵێکی تر کە کەمتر نیە لە ٥٠ بۆ ٦٠ ساڵ، چونکە سەرکەوتنی خوای گەورە هەلە “چانسە” ئەگەر ئەو هەل و دەرفەتە لە کات و شوێنی خۆیدا وەك ئەوەی کە هەیە بەکارنەهێنرێت ئەوا خوای گەورە سونەتی ئیستبدال بە کاردەهێنێت..
چونکە لە وڵاتی ئێمەدا زەمینەکە سازابوو بۆ کاری ئیسلامی، دەیڵێمەوە هۆکارەکەی لاوازی موسوڵمانان بوو ئەو هەلە بۆ موسوڵمانان بەرهەم هات بەڵام بەداخەوە وەك پێویست نەبون لەگەڵیدا تەنانەت حیزبە ئیسلامیەکان زۆر شەرمن بوون لە ئاستیدا، بە تایبەت مامۆستاکان کە ئەوان پێشەنگ بوون دەبوو هەر لە پێشەوە بونایەتە پێشەنگ بۆ ئەو خەڵکە و چوار مامۆستای ئاینی شەهید بونایە ناونرانایە بە شەهیدانی میحراب، تاکو خەزانی کورد نەبوایە ناومان بنایە بەهاری کوردی، کۆتای ووتەم بەوە دێنم کە هەموو شۆڕشێك ژانی دەوێت تا لە دایك بێت، ئەم باسە تەنها رێبازێکی نەگۆڕ بوو بۆ دید روونی موسوڵمان.
فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ ..
جا له‌ ئاینده‌ دا ڕۆژێك دێت، ئه‌م قسانه‌ی منتان بێته‌وه‌ یاد، ئێستاکه‌ش من خۆم و کار و باره‌کانم ده‌ده‌مه‌ ده‌ست خوا و پشت به‌ خوا ده‌به‌ستم، چونکه‌ بێگومان خوا بینایه‌ به‌ به‌نده‌کانی.