الحمدلله والصلاه والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه ومن والاه...
خوای په‌روه‌ردگار ئینسان‌و جنۆكه‌ی به‌دیهێناوه‌و فه‌رمانیپێكردوون كه
به‌ته‌نیا په‌رستشی ئه‌و بكه‌ن‌و هیچ هاوبه‌شی بۆ دانه‌نێن، سه‌رجه‌م
پێغه‌مبه‌رانیشی بۆ گه‌یاندنی ئه‌م یه‌كخواپه‌رستییه ناردووه، وه‌ك
ده‌فه‌رموێت: [وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِي
إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِله إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ] (الأنبياء: ٢٥).
واته: وه ئێمه پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێكمان نه‌ناردووه ئیلا نیگامان بۆ
ناردووه -به‌وه‌ی كه- بێگومان جگه له‌من هیچ په‌رستراوێك نییه به‌هه‌ق،
كه‌واته ته‌نها من بپه‌رستن.
له‌به‌رئه‌وه ئه‌م یه‌كخواپه‌رستییه‌ی دوور له‌شیرك، یه‌كه‌مین
فه‌رزو واجبه‌و گه‌وره‌ترین فیقه‌و زانسته، پێویسته بانگخوازان‌و
په‌روه‌رده‌كاران‌و مامۆستایان له‌كاتی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كاندا له‌م
خاڵه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن‌و بیكه‌نه ده‌ستپێكی كاریان،
چونكه شیرك گه‌وره‌ترین تاوانه‌و هه‌ركه‌سێك له‌كاره‌كانیدا هاوبه‌ش بۆ
خوای گه‌وره دابنێت هیچ كرده‌وه‌یه‌كی قبوڵنییه، بگره چاكه‌كانیشی
هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه -په‌نا به‌خوا- وه له‌قیامه‌تیشدا هه‌ر ئه‌وانه
رزگاربوون كه له‌گه‌ڵ ئیمانه‌كه‌یاندا هیچ هاوبه‌شیان بۆ خوای گه‌وره
بڕیارنه‌داوه، ئیسلامه‌تییش دانامه‌زرێت هه‌تا به‌ریئنه‌بیت له‌شیرك‌و
كوفر‌و هه‌ڵگرانی.
ئه‌مه‌یش جێبه‌جێكردنی مانای (لا إلهَ إلاّ الله)یه، به‌واتای هیچ
په‌رستراوێك شایسته‌ی په‌رستش بۆ كردن نییه به‌هه‌ق جگه له (الله). كه
نه‌فیی هه‌موو په‌رستراوێكیتر ده‌كرێت به‌گشتی.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [قُلْ إِنَّ صَلَاتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ
وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، لَا شَرِيكَ لَهُ وَبِذَٰلِكَ
أُمِرْتُ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُسْلِمِينَ] الأنعام: (١٦٢-163).
واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم)، ئه‌ی ئیماندار بڵێ: به‌ڕاستی
نوێژ‌و حه‌ج‌و دروشمه‌كانی‌و -سه‌رجه‌م چاكه‌و به‌ندایه‌تی (شه‌عائیرم)-
هه‌روه‌ها ژیان‌و مردن –شه‌رائیع-م تایبه‌ته بۆ خوای په‌روه‌ردگاری
جیهانیانه‌وه. ئه‌و زاته هیچ هاوه‌ڵ‌و هاوبه‌ش‌و شه‌ریكێكی نییه‌و من
به‌وه فه‌رمانمپێدراوه‌و من یه‌كه‌م كه‌سی موسوڵمانانم.
وه ئه‌مه مافی خوای گه‌وره‌یه به‌سه‌ر به‌نده‌كانییه‌وه كه پێویسته ئه‌نجامیبده‌ن تا له‌قیامه‌تدا رزگارببن:
عن معاذ بن جبل (رضی الله عنه) أن النبی(صلی اللە علیە وسلم) قال له:
«يامعاذ هل تدري ما حق الله على عباده»؟ قال: قلت: الله ورسوله أعلم. قال:
«حق الله على عباده أن يعبدوه ولا يشركوا به شيئًا»، ثم سار ساعة ثم قال:
«يا معاذ، هل تدري ما حق العباد على الله إذا فعلوه» قلت: الله ورسوله
أعلم. قال: «حق العباد على الله أن لا يعذب من لا يشرك به شيئًا». متفق
عليه: البخاري 7/89 برقم (5967)، ومسلم 1/58 برقم (30)، واللفظ للبخاری
برقم (2856)، ورقم (6500).
واته: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اللە علیە وسلم) به‌موعازی فه‌رموو: ئه‌ی
موعاز ئایا ئه‌زانیت مافی خوای گه‌وره به‌سه‌ر به‌نده‌كانییه‌وه چییه؟
ده‌فه‌رموێت: وتم: خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی زاناترن. فه‌رموی: مافی خوای
گه‌وره به‌سه‌ر به‌نده‌كانییه‌وه ئه‌وه‌یه كه به‌ته‌نها بیپه‌رستن‌و
هیچ هاوبه‌شی بۆ بڕیارنه‌ده‌ن. پاشان ماوه‌یه‌ك رۆیشت‌و پاشان فه‌رمووی:
ئه‌ی موعاز ئایا ده‌زانیت مافی به‌نده‌كان به‌سه‌ر خوای گه‌وره‌وه -كه
خۆی كردوویه‌تییه ماف به‌سه‌ر خۆیه‌وه- چییه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان كرد؟
وتم: خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی زاناترن. فه‌رمووی: مافی به‌نده‌كان به‌سه‌ر
خوای گه‌وره‌وه ئه‌وه‌یه كه سزای ئه‌و كه‌سه نادات كه هیچ هاوبه‌شی بۆ
دانه‌ناوه.
كه‌واته: دوژمنی یه‌كتاپه‌رستی، بریتییه له‌شیرك، شیركیش زۆر جۆری
هه‌یه‌و له‌ناو ئه‌م ئوممه‌ته‌دا بلاَوه‌و چه‌ندین بانگخوازیشی هه‌یه كه
بره‌و به‌شیرك‌و خانه شیركییه‌كان ده‌ده‌ن‌و پێڕی كاروانی دۆزه‌خییان
گه‌رمترو زۆرتر ده‌كه‌ن، زۆرێكیش له‌و نێچیرانه‌ی ده‌كه‌ونه ناوییه‌وه
له‌و موسوڵمانانه‌ن كه نوێژ‌و رۆژوو چاكه‌ی زۆریشیان هه‌یه، بۆیه خوای
گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَمَا یُومِنُ أَكْثرُهُمْ بِاللَّهِ إِلَّا وَهُمْ
مُشْركُونَ] (یوسف: ١٠٦)
واته: وه زۆربه‌یان باوه‌ڕناهێنن به‌خوا مه‌گه‌ر ئه‌وان له‌وكاته‌دا هاوبه‌شبڕیارده‌رن بۆ خوا.
جا له‌به‌ر ترسناكی‌و گه‌وره‌یی ئه‌م گوناهه، هه‌ستاین به‌ناساندنی شیرك‌و
جۆره‌كانی تا بیانناسین‌و خۆمانی لێبپارێزین‌و غه‌یری خۆیشمانی
لێئاگاداربكه‌ینه‌وه، بۆئه‌وه‌ی به‌ندایه‌تییه‌كه‌مان ساغ‌و
وه‌رگیراوبێت‌و ره‌نج به‌خه‌ساری دونیا‌و قیامه‌ت نه‌بین، خوای گه‌وره
دڵمان والاَبكات بۆ وه‌رگرتنی حه‌ق.
ترسناكیی هاوبه‌شدانان بۆ خوای بێهاوتا
1- هاوبه‌شدانان بۆ خوای گه‌وره، گه‌وره‌ترین گوناهه به‌ڕه‌هایی، چونكه
نوقسانی بڕیاردانه بۆ خوایه‌ك كه‌خۆی له‌بوونی هاوبه‌ش به‌پاكگرتووه‌و
پێویستیی به‌شه‌ریك‌و هاوبه‌ش نییه، هه‌روه‌ها چواندنی مه‌خلوقێكه
به‌خوای گه‌وره له‌یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیدا، هه‌ربۆیه كاتێك
پرسیاریان له‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اللە علیە وسلم) كرد، كام گوناهه
گه‌وره‌ترینه؟ فه‌رمووی: (أَنْ تَجْعَل لِلَّهِ نِدًّا وَهُوَ
خَلقَكَ...). البخاری (4477) ومسلم (86).
واته: بریتییه له‌وه‌ی هاوبه‌شێك بۆ خوا بڕیاربده‌یت له‌كاتێكدا هه‌ر خوا تۆی به‌دیهێناوه.
2- شیرك سته‌مه، بگره گه‌وره‌ترین سته‌مكارییه: چونكه سته‌م بریتییه
له: دانانی شتێك له‌غه‌یری جێگه‌ی خۆیدا، جا هه‌ركه‌سێك عیباده‌تی بۆ
غه‌یری خوا كرد، ئه‌وا عیباده‌تی له‌غه‌یری جێگه‌ی خۆیدا داناوه‌و بۆ
غه‌یری موسته‌حه‌ققی خۆی ئه‌نجامداوه، ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین سته‌مه.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَإِذْ قَالَ لُقْمَانُ لِابْنِهِ وَهُوَ
يَعِظُهُ يَا بُنَيَّ لَا تُشْرِكْ بِاللَّهِ ۖ إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ
عَظِيمٌ] (لقمان: ١٣).
واته: ئه‌ی -موحه‌ممه‌د (صلی اللە علیە وسلم)- باسی ئه‌و كاته بكه كه
لوقمان ئامۆژگاریی كوڕه‌كه‌ی ده‌كردو فه‌رمووی: ئه‌ی كوڕه شیرینه‌كه‌م،
هاوبه‌ش بۆ خوا دامه‌نێ، چونكه به‌ڕاستی هاوبه‌شدانان بۆ خوا سته‌مێكی زۆر
گه‌وره‌یه.
3- خوای گه‌وره له‌هه‌موو گوناهێك خۆشده‌بێت ته‌نها له‌شیرك نه‌بێت،
ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ته‌وبه‌ی لێنه‌كردبێت: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [إِنَّ
اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ
لِمَنْ يَشَاءُ ۚ وَمَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَيٰ إِثْمًا
عَظِيمًا] (النساء: ٤٨).
واته: به‌ڕاستی خوا خۆشنابێت ئه‌گه‌ر هاوبه‌شی بۆ دابنرێت، جگه له‌وه،
خۆشده‌بێت له‌هه‌ر گوناهێكیتر بۆ هه‌ركه‌سێك كه بیه‌وێت، وه هه‌ركه‌سێك
هاوبه‌ش بۆ خوا دابنێت، ئه‌وا بێگومان گوناهێكی زۆر گه‌وره‌ی
هه‌ڵبه‌ستووه.
4-شیرك سه‌راپای كرده‌وه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه: خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت: [وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ
لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ
الْخَاسِرِينَ] (الزمر: ٦٥).
واته: سوێندبه‌خوا با دڵنیابن كه وه‌حی نێردراوه بۆ تۆ‌و بۆ ئه‌وانه‌ی
پێش تۆیش: ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵگه‌ربیت‌و شه‌ریك بۆ خوا بڕیاربده‌یت،
كاروكرده‌وه چاكه‌كانیشت پووچه‌و ده‌چیته ریزی خه‌ساره‌تمه‌ندو
زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه.
5- ئه‌گه‌ر كه‌سی موشریك ته‌وبه‌نه‌كات‌و بمرێت، ئه‌وا به‌هه‌شتی له‌سه‌ر
حه‌رامكراوه‌و به‌هه‌میشه‌یی‌و نه‌مری له‌دۆزه‌خدایه‌و هیچ شه‌فاعه‌تێك
شمولیناكات: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [...إِنَّهُ مَنْ يُشْرِكْ
بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ
النَّارُ ۖ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ] (المائده: ٧٢).
واته: دڵنیابن ئه‌وه‌ی هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیاربدات، ئه‌وا بێگومان خوا
به‌هه‌شتی له‌سه‌ر حه‌رامكردووه‌و شوێن‌و جێگه‌و سه‌ره‌نجامی ئاگره،
ئه‌وسا ئه‌و سته‌مكارانه هیچ جۆره پشتیوانێكیان نییه -كه‌س ناتوانێت
فریایانبكه‌وێت-.
6- موشریك خوێن‌و سامانی حه‌لاَڵه: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [فَإِذَا
انْسَلَخَ الْأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ
وَجَدْتُمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُوا لَهُمْ كُلَّ
مَرْصَدٍ ۚ فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ
فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ] (التوبه :٥).
واته: جا كاتێك مانگه حه‌رامه‌كان به‌سه‌رچوون -كه بریتین له:
ژوالقعده، ژوالحجه، محرم، رَجب- ئه‌وه هاوه‌ڵگه‌ران بكوژن له‌هه‌ركوێ
ده‌ستتان لێیانگیربوو، یاخود به‌دیلبیانگرن، سنووردانێن بۆ چالاكییان،
هه‌روه‌ها كه‌مین‌و بۆسه‌یان له‌هه‌موو شوێنێكی له‌باردا بۆ دانێن، جا
ئه‌گه‌ر -پێشئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێوه‌یان بگاتێ- ته‌وبه‌یانكردو وازیانهێنا
له‌و كاره‌یان‌و نوێژیانكردو زه‌كاتیان دا، ئه‌وا وازیانلێبهێنن‌و رێ‌یان بۆ
چۆڵبكه‌ن، چونكه به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو به‌به‌زه‌ییه.
وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: (أمرت أن أُقاتِل
النّاس حتى يقولوا: لا إله إلا الله، فإذا قالوا: لا إله إلا الله، عصموا
مني دماءهم وأموالهم، إلاّ بحقها وحسابهم على الله، ثم قرأ: [إِنَّمَا
أَنْتَ مُذَكِّرٌ. لَسْتَ عَلَيْهِمْ بِمُصَيْطِرٍ] الغاشية: 21، 22).
أخرجه مسلم والترمذي والحاكم وأحمد وصححه الألباني، أنظر السلسلة الصحيحة
برقم (409).
واته: فه‌رمانمپێكراوه كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا بجه‌نگم هه‌تا ده‌ڵێن: (لا
إله إلا الله)، ئه‌گه‌ر وتیان ئه‌وا خوێن‌و ماڵ‌و سامانیان له‌سه‌ر من
حه‌رامه، مه‌گه‌ر به‌هه‌قی ئیسلام، وه حیسابیشیان له‌سه‌ر خوایه، پاشان
ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێنده‌وه: [فَژَكِّرْ إِنَّمَا أَنْتَ مُژَكِّرٌ. ڵسْتَ
عَڵیْهِمْ بِمُصَیْگِرٍ] (الغاشیه: 21-22).
واته: كه‌واته -تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی اللە علیە وسلم)- ئه‌م شتانه
بخه‌ره‌وه یادیان‌و ئامۆژگارییانبكه، به‌ڕاستی تۆ هه‌ر یادخه‌ره‌وه‌یت.
هیچ ده‌سه‌ڵاتێكت نییه به‌سه‌ر دڵ‌و ده‌روونیاندا -تا به‌زۆر باوه‌ڕداریان
بكه‌یت-.
پێناسه‌ی (الشِرك)
هاوبه‌شدانان بۆ خوای گه‌وره (الشرك) له‌زمانه‌وانیدا، واته: هاوبه‌شكردن، وه به‌م مانایانه‌یش دێت:
تێكه‌ڵكردن‌و هاوڕێیه‌تیكردن‌و هاوبه‌شیپێكردن، ده‌ڵێن: هاوبه‌شمكردو
كردمه شه‌ریكی خۆم.../ لسان العرب 7/99 وتاج العروس 7/148 وتهژیب اللغه
10/17.
له‌شه‌رعدا/ واته: دانانی هاوبه‌شێك بۆ خوای گه‌وره له‌یه‌كێك له‌و
تایبه‌تمه‌ندییانه‌دا كه خۆیی پێتایبه‌تكردووه، جا ئیتر ئه‌و
هاوبه‌شدانانه له(ربوبیه)دابێت یان (ألوهیه) یان (الاسما‌ء والصِفات)،
به‌لاَم زۆربه‌ی جار له(أُلوهیه)دا شیرك بڕیارده‌درێت.
1- له‌ڕبوبییه‌تدا: ته‌نها خوای گه‌وره به‌دیهێنه‌رو خاوه‌ن موڵك‌و
هه‌ڵسوڕێنه‌ری بوونه‌وه‌رو سوودو زیان گه‌یه‌نه‌رو ژییه‌نه‌رو مرێنه‌ره.
جا هه‌ركه‌سێك له‌یه‌كێك له‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌دا هاوبه‌شێك بۆ خوا
بڕیاربدات ئه‌وا شیركی بڕیارداوه له‌ڕبوبییه‌تدا.
2- له‌ئولوهییه‌تدا: ته‌نها خوای گه‌وره شایسته‌ی په‌رستش (عیباده‌ت) بۆ
كردنه له‌هه‌موو جۆره‌كانی په‌رستشدا، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سێك جۆرێك
له‌جۆره‌كانی عیباده‌ت ئه‌نجامبدات بۆ غه‌یری خوا، ئه‌وا شیركی بڕیارداوه
له‌ئولوهییه‌تدا.
3- له‌ئه‌سما‌و و صیفاتدا: خوای گه‌وره چه‌ندین ناوی جوان‌و سیفه‌تی
به‌رزی هه‌یه كه‌كه‌س هاووێنه‌ی نییه‌و له‌كه‌س ناچێت، هه‌ركه‌سێك هاوتا
بۆ خوا بڕیاربدات به‌هه‌مان شێوه شیركی ئه‌نجامداوه.
جۆره‌كانی هاوبه‌شدانان بۆ خوای بێهاوتا
هاوبه‌شدانان بۆ خوای گه‌وره چه‌ندین جۆر‌و نموونه‌ی هه‌یه، وه‌ك
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: (الربا سبعون باباً و
الشرك مثل ذلك). رواه البزار عن إبن مسعود وصححه الا‌لبانی فی صحیح الجامع
برقم (3540).
واته: سو‌و (ریبا) حه‌فتا به‌شه‌و هاوبه‌شدانانیش بۆ خوا به‌هه‌مان شێوه‌یه.
به‌لاَم زۆر كه‌س واده‌زانن ته‌نها سه‌جده‌بردن بۆ بتێك هاوبه‌شبڕیاردانه‌و به‌س!!
جا به‌گشتی وه‌ك زانایان دابه‌شیانكردووه‌و فه‌رموویانه: شیرك دوو جۆره: شیركی گه‌وره‌و شیركی بچوك.
جۆری یه‌كه‌م/ شیركی گه‌وره:
ئه‌میش به‌مانای كوفری گه‌وره‌یه، گه‌وره‌ترین گوناه‌و تاوانه، سه‌راپای
كرده‌وه چاكه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی له‌بازنه‌ی ئیسلام
ده‌باته‌ده‌ره‌وه‌و ئه‌گه‌ر مردو ته‌وبه‌ی لێنه‌كردبوو به‌هه‌میشه‌یی
له‌دۆزه‌خدا ده‌مێنێته‌وه‌و له‌قیامه‌تیشدا شه‌فاعه‌تی شه‌فاعه‌تكارانی بۆ
نییه، به‌گشتی بریتییه له‌وه‌ی: كه‌سێك جۆرێك له‌جۆره‌كانی په‌رستش بۆ
غه‌یری خوا ئه‌نجامبدات.
شێخ عه‌بدوڕه‌حمان بن ناسر ئه‌لسه‌عدی (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) فه‌رمویه‌تی:
"سنوور‌و پێناسه‌ی شیركی گه‌وره كه هه‌موو جۆر‌و شێوازه‌كان له‌خۆبگرێت
بریتییه له‌وه‌ی: به‌نده جۆرێك یان دانه‌یه‌ك له‌جۆره‌كانی په‌رستش
ئه‌نجامبدات بۆ غه‌یری خوا. جا هه‌موو بیروباوه‌ڕێك، یان وته‌یه‌ك، یان
كرده‌وه‌یه‌ك كه خوای گه‌وره فه‌رمانی به‌كردنی دابێت ئه‌وا ئه‌نجامدانی
بۆ خوای گه‌وره بریتییه له‌یه‌كخواپه‌رستی‌و ئیمان و ئیخلاس، وه
ئه‌نجامدانی بۆ غه‌یری خوا بریتییه له‌شیرك‌و كوفر، جا ئاگاداری ئه‌م
رێكخستنه‌به بۆ شیركی گه‌وره، چونكه هیچ شتێكیش ریزپه‌ڕی ئه‌مه نییه".
القول السدید فی مقاصد التوحید ص58.
كه‌واته: شیرك پێچه‌وانه‌ی یه‌كخواپه‌رستییه هه‌روه‌ك چۆن كوفر پێچه‌وانه‌ی ئیمانه.
شیركی گه‌وره‌یش چه‌ندین جۆری هه‌یه كه‌هه‌موویان یه‌ك حوكمیان هه‌یه:
1- هاوبه‌شدانان بۆ خوا له‌پاڕانه‌وه‌و داواكردندا: چونكه پاڕانه‌وه
عیباده‌ته‌و ده‌بێت هه‌ر بۆ خوا ئه‌نجامبدرێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
[وَلَا تَدْعُ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنْفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَ ۖ
فَإِنْ فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًا مِنَ الظَّالِمِينَ] (یونس: ١٠٦).
واته: هاناو هاوار نه‌به‌یت بۆ كه‌سێك یان شتێك له‌جیاتیی خوا، كه نه
قازانجت پێده‌گه‌یه‌نێت نه زیان -چونكه قازانج‌و زیان هه‌ر به‌ده‌ستی
خوایه- خۆ ئه‌گه‌ر كاری وا ئه‌نجامبده‌یت، ئه‌وا به‌ڕاستی تۆ
له‌سته‌مكارانیت.
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: (مَنْ مَاتَ وَهْوَ
ێدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ نِدًّا دَخَل النَّارَ). البخاری (4497).
واته: هه‌ركه‌سێك بمرێت‌و له‌غه‌یری خوا هاوبه‌شێكیتری دانابێت‌و لێیپاڕابێته‌وه، ده‌چێته دۆزه‌خه‌وه.
وه‌ك داواكردنی شیفاو رزق له‌مردووان‌و پیاوچاكان‌و چوونه سه‌ر
گۆڕه‌كانیان‌و پاڕانه‌وه‌لێیانن‌و بانگكردنیان، یان وتنی: (یا رسول الله،
یا حسین، یا شێخ عیسا‌و مو‌سا، یا شێخی كربچنه، یا شێخی گه‌یلانی، یا غه‌وس)
هاوار.. وه هاووێنه‌ی ئه‌م وتانه‌ی له‌ناو خه‌ڵكیدا زۆر ده‌وترێن -په‌نا
به‌خوای گه‌وره-.
2- هاوبه‌شبڕیاردان له‌نییه‌ت‌و نیاز‌و مه‌به‌ستدا: وه‌ك ئه‌وانه‌ی كار‌و
كرده‌وه‌یه‌كی چاك ده‌كه‌ن، به‌ته‌واوی هه‌موو ویست‌و مه‌به‌ستیان
له‌به‌رخاتری خه‌ڵكییه. وه‌ك مه‌به‌ستی مونافیقه‌كان، خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت: [مَن كَانَ یُریدُ الْحَیاه‌َ الدُّنْیا وَزِینَتَهَا نُوَفِّ
إِلیْهِمْ أَعْمَالهُمْ فِیهَا وَهُمْ فِیهَا لاَ یُبْخَسُونَ، أُوْڵئِكَ
الَّذینَ لیْسَ لهُمْ فِی اڵاخِرَه‌ِ إِلاَّ النَّارُ وَحَبِط مَا
صَنَعُواْ فِیهَا وَبَاطلٌ مَّا كَانُواْ یعْمَلُونَ] (هود: 15، 16).
واته: هه‌ركه‌سێك ته‌نها ژیانی دنیا‌و رازاوه‌یی -خۆشگوزه‌رانی-یه‌كه‌ی
بوێت، ئه‌وا پاداشتی هه‌وڵوكۆششی ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌ده‌ینه‌وه
له‌دونیادا، ئه‌وانیش تێیدا هیچیان لێكه‌مناكرێته‌وه، ئا ئه‌وانه له‌ڕۆژی
دواییدا جگه له‌ئاگری دۆزه‌خ هیچیتریان بۆ نییه‌و ئه‌وه‌ی كه‌كردیان
له‌دونیادا پوچه‌ڵبۆته‌وه‌و بێنرخه، هه‌روه‌ها ئه‌و كاروكرده‌وه‌ی كه
ده‌یانكرد به‌تاڵ‌و پووچ‌و بۆشه.
3- هاوبه‌شبڕیاردان له‌گوێڕایه‌ڵیكردندا: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
[اتَّخَذُواْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّهِ
وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُواْ إِلاَّ لِيَعْبُدُواْ
إِلَهًا وَاحِدًا لاَّ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ]
(التوبه: 31).
واته: -گاور‌و جوو- حاخام‌و قه‌شه‌كانی خۆیان كردۆته په‌روه‌ردگاری خۆیان
له‌جیاتیی خوا -ملكه‌چ‌و فه‌رمانبه‌رداریانن، ئه‌وانیش به‌ئاره‌زووی خۆیان
شتیان بۆ حه‌ڵاڵ یان حه‌رامده‌كه‌ن- هه‌روه‌ها مه‌سیحی كوڕی مه‌ریه‌میش
-به‌كوڕی خوا ده‌زانن- له‌كاتێكدا كه فه‌رمانیانپێنه‌دراوه جگه
له‌په‌رستنی تاكه خوایه‌ك، بێگومان جگه له‌و زاته خوایه‌كیتر نییه،
پاكی‌و بێگه‌ردی‌و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌یه، كه -ئه‌و نه‌فامانه- هاوه‌ڵی
بۆ بڕیارده‌ده‌ن.
ئه‌میش بریتییه له‌گوێڕایه‌ڵیكردنی غه‌یری خوا له‌ته‌شریع‌و حوكمدا،
له‌حه‌لاَڵكردنی حه‌رامێك یان حه‌رامكردنی حه‌لاَڵێك، یان بڕوابوون به‌وه‌ی
كه‌سێك مافی دیاریكردنی حه‌لاَڵ‌و حه‌رامی هه‌یه جگه له‌خوای گه‌وره،
یان حوكمبردنه‌وه بۆ لای یاسا‌و ده‌ستووره نه‌فامێتییه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت سه‌ركرده‌كان میلله‌ته‌كانیان به‌یاساو پرۆگرامی ده‌ستكرد
به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن‌و حوكمی خوایان كه‌نارخستووه‌و بگره به‌دواكه‌وتوویی
ناویده‌بن‌و پێیانوایه شیاونییه بۆ ئه‌م زه‌مانه!! وه چه‌ندین شتی
حه‌رامییان به‌یاسا بۆ حه‌لاَڵكردوون وه‌ك داوێنپیسی‌و ریباو
خراپه‌كارییه‌كانیتر، زۆرێكیش له‌حه‌لاَڵكراو بگره واجبه‌كانیشیان
قه‌ده‌غه‌كردووه.
كاتێك عه‌دی كوڕی حاته‌م، گوێی له‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اللە علیە وسلم)
بوو ئه‌م ئایه‌ته‌ی خوێند: [اتَّخَذواْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ
أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللَّهِ]. ده‌فه‌رموێت: وتم: خۆ ئه‌وان ئه‌و
پێشه‌وایانه‌یان نه‌ده‌په‌رست! فه‌رمووی: «أجَل ولكن یحلون له‌م ما حرم الله
فیستحلونه، ویحرمون علیهم ما أحل الله فیحرمونه، فتلك عبادتهم له‌م».
واته: به‌ڵێ، به‌لاَم ئه‌وان شتانێكیان بۆ حه‌لاَڵده‌كردن كه‌خوای گه‌وره
حه‌رامیكردووه له‌سه‌ریان، ئه‌وانیش به‌حه‌لاَڵیانده‌زانین، وه
شتانێكیشیان لێ حه‌رامده‌كردن كه خوای گه‌وره حه‌لاَڵیكردووه، ئه‌وانیش
به‌حه‌رامیان ده‌زانین، جا ئه‌مه په‌رستنیانه بۆیان./ رواه البیهقی10/116
وهو عند الترمژی برقم 3095 وحسنه الا‌لبانی فی غایه المرام ص19.
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: (... وما لم تحكم
أئمتهم بكتاب الله، ویتخیروا مما أنزل الله إلا جعل الله بأسهم بینهم).
رواه إبن ماجه (4019) وأبو نعیم والحاكم 4/540 وصححه الا‌لبانی فی السلسله
الصحیحه 1/167 برقم (106).
واته: وه هه‌ركاتێك پێشه‌واكانیان به‌قورئانه‌كه‌ی خوا حوكمیان
له‌نێواندا نه‌كردن‌و چاوه‌ڕوانی خێر‌و چاكه‌و كامه‌رانی نه‌بوون له‌وه‌دا
كه خوا ناردوویه‌تی، ئیلا خوای گه‌وره كێشه‌و كوشتار ده‌خاته
نێوانیانه‌وه.
جا هه‌ركه‌سێك حاڵی وابوو ئه‌وا له‌و تاغوتانه‌یه كه خوای گه‌وره
فه‌رمانیكردووه پێیانبێباوه‌ڕبین، چونكه تاغوته‌كان زۆرن‌و سه‌ره‌كانیان
پێَنجن: ئیبلیس، هه‌ركه‌سێك بپه‌رسترێت‌و پێیڕازیبێت، كه‌سێك بانگه‌وازی
خه‌ڵكی بكات بۆ په‌رستنی خۆی، هه‌ركه‌سێك بانگه‌شه‌ی زانینی عیلمی غه‌یب
بكات، وه هه‌ركه‌سێك كه حوكمبكات به‌غه‌یری ئه‌و قورئانه‌ی خوا
ناردوویه‌تی./ شرح ثلاثه الا‌صول للشیخ محمد بن صالح العثیمین/ ص153-154.
4- هاوبه‌شبڕیاردان له‌خۆشویستندا: خۆشویستنی غه‌یری خوا -جا هه‌ركه‌سێك
بێت- وه‌ك خۆشویستنی خوا شیركه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَمِنَ
النَّاسِ مَن یتَّخِذ مِن دُونِ اللَّهِ أَندَادًا یُحِبُّونَهُمْ كَحُبِّ
اللَّهِ...] (البقره: 165).
واته: وه كه‌سانی وا هه‌ن له‌خه‌ڵكیدا كه هاوبه‌شی زۆر بۆ خوا
بڕیارده‌ده‌ن به‌وه‌ی خۆشیانده‌وێن وه‌ك خۆشه‌ویستیی -ئیمانداران بۆ- خوا.
5- ترسان له‌غه‌یری خوا -له‌مردووان و جنۆكه- به‌وه‌ی توشی زیانێكی بكه‌ن:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [أَڵیْسَ اللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُ
وَیُخَوِّفُونَكَ بِالَّذینَ مِنْ دُونِهِ وَمَنْ یُضلِلِ اللَّهُ فَمَا
ڵهُ مِنْ هَادٍ] (الزمر: 36).
واته: مه‌گه‌ر خوا به‌سنییه كه پشتیوانبێت بۆ به‌نده‌ی خۆی كه
پێغه‌مبه‌ره (صلی اللە علیە وسلم)، كه‌چی ئه‌وان تۆ ده‌ترسێنن به‌شتیتر
جگه له‌خوا، خۆ ئه‌وه‌ی خوا گومڕایبكات‌و سه‌ریلێبشێوێنێت، ئیتر هیچكه‌س
ناتوانێت ده‌ستیبگرێت‌و رێنمووییبكات.
به‌لاَم ترسی سروشتی وه‌ك: ترسان له‌ئاژه‌ڵی دڕنده‌و سته‌مكارێكی زیندوو، شیرك نییه‌و درووسته.
6- داوای كۆمه‌كی‌و پشتیوانی (الإستعانه) له‌شتێكدا كه ته‌نها خوای
گه‌وره توانای به‌سه‌ریدا هه‌بێت، وه‌ك داواكردنی سه‌رخستن‌و رزگاركردن‌و
شیفادان‌و منداڵبه‌خشین‌و رزقدان‌و...هتد. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
[إِیَّاكَ نَعْبُدُ وَإِیَّاكَ نَسْتَعِینُ] (الفاتحه: 5).
واته: خوایه، ته‌نها هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین‌و هه‌ر له‌تۆیش داوای یارمه‌تی‌و پشتیوانی ده‌كه‌ین.
وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اللە علیە وسلم) به ئیبن عه‌باسی فه‌رموو: (...
إذا سألت فاسأل الله، وإذا استعنت فاستعن بالله...) رواه أحمد والترمذی
وصححه الا‌لبانی أنظر صحیح الجامع برقم (7957).
واته: ئه‌گه‌ر داواتكرد ته‌نها له‌خوا داوابكه‌و ئه‌گه‌ر داوای هاوكاری‌و پشتیوانیتكرد هه‌ر له‌خوا داوابكه.
به‌لاَم داوای كۆمه‌كیكردن له‌غه‌یری خوا به‌م سێ مه‌رجه دروسته:
یه‌كه‌م/ له‌كه‌سێكی زیندوو. دووه‌م/ ئاماده‌ی ئه‌و جێگه‌یه بێت. سێیه‌م/
له‌شتێكدابێت كه توانای هه‌بێت، بۆت به‌جێبگه‌یه‌نێت، وه‌ك
یارمه‌تیلێوه‌رگرتنی له‌كارو پرۆژه‌یه‌كی چاكه‌و خێردا.
7- داوای فریاكه‌وتن (الإستغاثه) بۆ لابردنی ناڕه‌حه‌تی‌و ته‌نگانه‌یه‌ك:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [إِذ تَسْتَغِیثونَ رَبَّكُمْ فَاسْتَجَابَ
لكُمْ...] (الانفال: ٩).
واته: یادی ئه‌وكاته بكه‌نه‌وه كه له‌په‌روه‌ردگارتان ده‌پاڕانه‌وه‌و
داوای یارمه‌تیتان لێده‌كرد، خوایش خێرا هات به‌هاناتانه‌وه.
ئه‌م شیركه‌یش له‌وێنه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن: یا فلاَن هاوار!! به‌جۆرێك له‌كاتی هه‌ڵنوتینیشدا هاواریانلێده‌كه‌ن!!.
8- په‌ناگرتن به‌غه‌یری خوا: وه‌ك ئه‌وه‌ی زوو موشریكه‌كان په‌نایانده‌گرت
به‌جنۆكه‌كان، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَأَنَّهُ كَانَ رِجَالٌ مِنَ
الْإِنْسِ يَعُوذُونَ بِرِجَالٍ مِنَ الْجِنِّ فَزَادُوهُمْ رَهَقًا]
(الجن: 6).
واته: به‌ڕاستی پیاوانێك له‌ده‌سته‌ی ئاده‌میزاد په‌نایانده‌برد
به‌پیاوانێك له‌ده‌سته‌ی جنۆكه‌كان -ئه‌وانیش ئه‌مه‌یان به‌هه‌لزانی- كه‌چی
ئه‌وه‌نده‌یتر ماندوویانكردن -به‌خورافات‌و شتی بێسه‌روبه‌ر-.
9- بڕوابوون به‌توانای پێغه‌مبه‌ران‌و پیاوچاكان له‌به‌ڕێوه‌بردنی
بوونه‌وه‌ردا له‌گه‌ڵ خوادا، یان بڕوابوون به‌تواناو كاریگه‌ریی ئه‌ستێره‌و
هه‌ساره‌كان له‌ڕووداوه‌كان‌و ژیانی خه‌ڵكیدا، كه ئه‌مانه ته‌نها
به‌ده‌ست خوایه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [...وَمَنْ یُدَبِّرُ
الْأَمْرَ ۚ فَسَیقُولُونَ اللَّهُ...] (یونس: ٣١).
واته: ... وه كێیه كه هه‌موو كار‌و فرمانه‌كان جێبه‌جێده‌كات‌و گۆڕانكارییان به‌سه‌رداده‌هێنێت، ده‌ڵێن: اللَّهُ...
وه‌ك پشتبه‌ستن به‌بورج‌و ئه‌ستێره‌كانی به‌خت له‌گۆڤارو رۆژنامه‌كاندا،
جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك بڕوای به‌كاریگه‌رییان هه‌بێت، پێیان موشریك ده‌بێت، وه
ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ خۆشی بیانخوێنێته‌وه تاوانباره، چونكه نابێت
موسوڵمان خۆشیببینێت له‌خوێندنه‌وه‌ی شیرك، وێڕای ئه‌مه له‌وانه‌یه
شه‌یتان به‌هۆیه‌وه توشی بڕواپێبوونیبكات كه ئه‌و كاته‌یش بووه‌ته
هۆكارێك بۆ شیركه‌كه.
10- سه‌ربڕین بۆ غه‌یری خوا: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ] (الكوثر: ٢).
واته: ده‌ی كه‌واته نوێژبكه بۆ په‌روه‌ردگارت‌و قوربانی سه‌رببڕه.
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: «لعن الله من ذبح لغیر الله». رواه مسلم (1978).
واته: نه‌فره‌تی خوا له‌و كه‌سه‌ی شتێك سه‌رده‌بڕێت بۆ غه‌یری خوا.
جا سه‌ربڕین بۆ غه‌یری خوا‌و سه‌ربڕینێكیش له‌سه‌ر غه‌یری ناوی خوا
هه‌ردووكیان حه‌رامه‌و گۆشتی سه‌ربڕاوه‌كه‌یش خواردنی حه‌رامده‌بێت، وه‌ك
سه‌ربڕینی سه‌رده‌می نه‌فامیی بۆ جنۆكه، كاتێك خانوویه‌كیان بكڕیایه یان
بیرێكیان هه‌ڵبكه‌ندایه، ئاژه‌ڵێكیان له‌لایدا سه‌رده‌بڕی له‌ترسی زیانی
جنۆكه. /تیسیر العزیز الحمید، ص158.
یان سه‌ربڕین له‌به‌رده‌م سه‌ركرده‌یه‌كی تاغوت یان كه‌سێكدا، یان
ناوهێنانی غه‌یری خوا له‌كاتی سه‌ربڕینیدا وه‌ك ده‌وترێت: له‌ڕاهی خوا‌و...
شتیتری بۆ زیادده‌كه‌ن.
11- نه‌زر ئه‌نجامدان بۆ غه‌یری خوا له‌ئینسان‌و جنۆكه: نه‌زریش واجبكردن
یان له‌سه‌رخۆقه‌ده‌غه‌كردنی شتێكه كه له‌شه‌رعدا پێویستنه‌كراوه، وه‌ك
ئه‌وه‌ی بڵێت: ئه‌ی فلاَنه شێخ! ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌م بۆ بكه‌یت له‌سه‌رم
نه‌زربێت ئه‌وه‌ت بۆ بكه‌م، به‌جۆرێك هه‌ندێ گۆڕ ناوبراوه به‌نه‌زرگه،
واته: جێگه‌ی نه‌زر! له‌كاتێكدا نه‌زر ته‌نها بۆ خوای گه‌وره ده‌كرێت‌و
به‌س، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [إِذْ قَالَتِ امْرَأَتُ عِمْرَانَ رَبِّ
إِنِّي نَذَرْتُ لَكَ مَا فِي بَطْنِي مُحَرَّرًا فَتَقَبَّلْ مِنِّي
إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ] (آ‌ل عمران: 35).
واته: -به‌یادبێنه- كاتێك هاوسه‌ری عیمران وتی: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی
من بڕیارمداوه‌و نه‌زرمكردووه ئه‌و منداڵه‌ی له‌سكمدایه ئازادكراوبێت
له‌هه‌موو ئه‌رك‌و ئیشوكارێك -تا هه‌ر له‌خزمه‌تی _بیت المقد‌س_دابێت- ده
تۆیش لێموه‌ربگره، چونكه به‌ڕاستی تۆ خوایه‌كی بیسه‌رو زانایت.
12- ته‌واف: خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [...وَلْیطوَّفُوا بِالْبَیْتِ الْعَتِیقِ] (الحج: 29).
واته: وه به‌ده‌وری ماڵی دێرین‌و به‌نرخی خوا (كه‌عبه)دا با ته‌وافبكه‌ن.
وه‌ك ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت له‌سوڕانه‌وه به‌ده‌وری گۆڕی پیاوچاكان‌و
به‌گه‌وره‌گرتنیان، وه ده‌ستی پیاده‌هێنن‌و سه‌جده‌ی بۆ ده‌به‌ن‌و
له‌خۆڵه‌كه‌ی ده‌موچاویان هه‌ڵده‌كێشن‌و به‌ترس‌و له‌رزه‌وه
له‌به‌رده‌میدا ده‌وه‌ستن‌و داوایلێده‌كه‌ن.
13- ته‌به‌ڕوككردن به‌گڵ‌و دار‌و به‌ردو په‌ڕۆ، وه به‌هه‌رشتێك كه
له‌شه‌رعدا نییه: جا كاتێك هاوه‌ڵه‌كان دایان به‌لای داری (ذات أنواط)دا
كه دارێك بوو موشریكه‌كان لایدا ده‌مانه‌وه‌و چه‌كه‌كانیان
پێیداهه‌ڵده‌واسی به‌مه‌به‌ستی كاریگه‌ربوونی، به‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی
اللە علیە وسلم)یان فه‌رموو: دارێكی (ذات أنواط)یش بۆ ئێمه دابنێ وه‌ك
ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌یانه. فه‌رمووی: «سُبحان الله، هذا كما قال قوم موسی
إجعل لنا إلهاً كما له‌م آ‌لهه، والذی نفسی بیده لتركبن سنه من كان
قبلكم». أخرجه الترمذی (2180) وصححه اڵ‌لبانی، أنظر ظلال الجنه (76)،
المشكاه (5369).
واته: پاك‌و بێعه‌یبی بۆ خوا، ئه‌مه وه‌ك ئه‌و وته‌یه‌ی گه‌له‌كه‌ی مو‌سا
وایه كه وتیان: په‌رستراوێكمان بۆ دابنێ وه‌ك چۆن كافره‌كان هه‌یانه،
سوێند به‌و خوایه‌ی نه‌فسی منی به‌ده‌سته شوێن رێچكه‌ی تاوانی ئه‌وان
ده‌كه‌ون.
14- ئومێدپێبوون (الرجا‌ء)و پشتبه‌ستن (التوكل) به‌غه‌یری خوا له‌شتێكدا
كه ته‌نها خوای گه‌وره توانای هه‌یه، وه‌ك پشتبه‌ستن به‌غه‌یری خوا بۆ
سه‌رخستن‌و شیفادانی نه‌خۆشی‌و... هتد. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
[...وَعَلی اللَّهِ فَتَوَكَّلُوا إِنْ كُنْتُمْ مُومِنِینَ] (المائده:
23).
واته: به‌ته‌واویی پشت به‌خوا ببه‌ستن ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.
15- جادوو (السِحر): خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [...وَمَا كَفَرَ
سُلَيْمَانُ وَلكِنَّ الشَّيَاطِينَ كَفَرُوا يُعَلِّمُونَ النَّاسَ
السِّحْرَ وَمَا أُنْزِلَ عَلَى الْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَارُوتَ
وَمَارُوتَ ۚ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّى يَقُولَا إِنَّمَا
نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلَا تَكْفُرْ...]. (البقره: 102).
واته: -ئاشكرایه كه- هه‌رگیز سوله‌یمان كافرنه‌بووه، به‌ڵكو
شه‌یتانه‌كان كافربوون‌و خه‌ڵكیان فێری سیحر‌و جادوو ده‌كرد، هه‌روه‌ها
مه‌ردوومیان فێری ئه‌وه ده‌كرد كه بۆ هاروت‌و ماروت دابه‌زیبوو -كه دوو
فریشته بوون- له‌بابل -مه‌به‌ستیشیان تێگه‌یاندنی خه‌ڵكی بوو له‌سیحرو
جادوو-. ئه‌وانیش كه‌سیان فێری هیچ شتێك نه‌ده‌كرد تا پێیاننه‌وتایه: ئه‌م
كاره‌ی ئێمه بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌و خۆت كافرمه‌كه.
16- فاڵچێتی‌و بانگه‌شه‌كردنی زانینی غه‌یب‌و خوێندنه‌وه‌ی له‌پی ده‌ست‌و
قاوه‌گرتنه‌وه: حوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌چێته لای فاڵچییه‌ك ئه‌گه‌ر
بڕوایپێبكات كافرده‌بێت -په‌نا به‌خوا-، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اللە علیە
وسلم) ده‌فه‌رموێت: «من أتی عرافا أو كاهنا فصدقه بما یقول فقد كفر بما
أنزل علی محمد». رواه أحمد 2/429 وصححه الا‌لبانی فی صحیح الجامع 5939.
واته: هه‌ركه‌سێك بچێته لای كه‌سێك كه‌بانگه‌شه‌ی زانینی جێگه‌ی شتێكی ون
ده‌كات، یان فاڵچییه‌ك كه بانگه‌شه‌ی زانینی غه‌یب بكات‌و بڕوا
به‌قسه‌كانی بكات، ئه‌وا كافربووه به‌و قورئانه‌ی نێردراوه‌ته سه‌ر محمد
(صلی اللە علیە وسلم).
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆ ته‌جره‌به بچێت‌و بڕوایپێنه‌كات، ئه‌وا نوێژی چل رۆژی
قبوڵنییه. هه‌رچه‌نده واجبه له‌سه‌ریشی نوێژبكات‌و ته‌وبه‌یش
له‌كاره‌كه‌ی بكات. پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت:
«مَنْ أَتَى عَرَّافًا فَسَأَلَهُ عَنْ شَيءٍ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلاَةٌ
أَرْبَعِينَ لَيْلَةً». صحیح مسلم 4/1751 برقم (2230).
واته: هه‌ركه‌سێك بچێته لای فاڵچییه‌ك‌و پرسیاری شتێكی لێبكات، چل شه‌و نوێژی قبوڵنییه.
17- شه‌فاعه‌ت: هه‌ندێك كه‌س مردووه‌كان ده‌كه‌نه تكاكارو ده‌ڵێن: خۆ
ئێمه له‌م مردووانه ناپاڕێینه‌وه‌و نایانپه‌رستین، به‌ڵكو ته‌نها
ده‌یانكه‌ینه واسیته‌یه‌ك له‌نێوان خۆمان له‌گه‌ڵ خوادا! چونكه
بڕوامانوایه ئه‌مانه پیاوچاكبوون‌و له‌خوا نزیكن‌و تكامان بۆ ده‌كه‌ن لای
خوا!! كه به‌م كاره‌یان شیركیان بۆ خوا داناوه، چونكه خوای گه‌وره
له‌به‌نده‌كانی نزیكه‌و پێویستیی به‌واسیته نییه، وه موشریكه‌كانی زوویش
هه‌مان به‌هانه‌یان ده‌هێنایه‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
[...وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ مَا نَعْبُدُهُمْ
إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَيٰ...] (الزمر: ٣).
واته: ئه‌وانه‌یش جگه له‌و زاته كه‌سانیترو شتی‌تر ده‌كه‌نه پشتیوانی
خۆیان، ده‌ڵێن: ئێمه ئه‌م بت‌و شتانه ناپه‌رستین، ته‌نها
له‌به‌رئه‌وه‌یه له‌خوا نزیكمانبخه‌نه‌وه.
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا
يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنْفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هؤُلَاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ
اللَّهِ ۚ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللَّهَ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِي
السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ ۚ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ عَمَّا
يُشْرِكُونَ] (یونس: ١٨).
واته: بێباوه‌ڕان شتێك ده‌په‌رستن له‌جیاتیی خوا كه نه زیانیان
پێده‌گه‌یه‌نێت نه قازانج، ده‌یشڵێن: ئا ئه‌و بت‌و شتانه تكاكارمانن
لای خوا، پێیانبڵێ: ئه‌ی محمد (صلی اللە علیە وسلم): باشه ئایا ئێوه خوا
ئاگادارده‌كه‌نه‌وه به‌شتێك كه له‌ئاسمانه‌كان‌و له‌زه‌ویدا هه‌بێت‌و
خوا نه‌یزانێت؟! پاكوبێگه‌رده‌و به‌رزو بڵنده‌و دووره له‌وه‌ی
كه‌نه‌فامان ده‌یكه‌ن به‌هاوه‌ڵی.
جۆری دووه‌م/ شیركی بچووك:
بریتییه له‌هه‌ر گوناهێك كه له‌ده‌قه شه‌رعییه‌كانی قورئان‌و سوننه‌تدا
به‌شیرك ناوی هاتبێت‌و نه‌گه‌یشتبێته ئاستی شیرك، له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ی
ناوی ئیمان به‌خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه، به‌ڵكو هۆكارێك بێت بۆ كه‌وتنه ناو
شیركه گه‌وره‌كه‌وه، كه ئه‌م جۆره‌ی شیركیش گه‌وره‌ترینی گوناهه
گه‌وره‌كانه، به‌لاَم ئه‌م جۆره خاوه‌نه‌كه‌ی له‌بازنه‌ی ئیسلام
ناباته‌ده‌ره‌وه‌و بنچینه‌ی ئیمانه‌كه‌ی ناسڕێته‌وه، حوكمه‌كه‌یشی
ئه‌وه‌یه پێویسته ته‌وبه‌یلێبكات، خۆ ئه‌گه‌ر مردو ته‌وبه‌ی نه‌كردبوو
ئه‌وا له‌ژێر ویستی خوای گه‌وره‌دایه، ئه‌گه‌ر ویستی ببێت سزایده‌دات‌و
ئه‌گه‌ر ویستی بوو لێیخۆشده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر سزایدا ئه‌وا به‌نه‌مری‌و
هه‌تاهه‌تایی له‌دۆزه‌خدا نایهێڵێته‌وه‌و شه‌فاعه‌تی شه‌فاعه‌تكارانی
به‌رده‌كه‌وێت به‌ئیزنی خوای گه‌وره.
شێخ عه‌بدوڕه‌حمان بن ناسر ئه‌لسه‌عدی (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت)
فه‌رموویه‌تی: "سنووری شیركی بچوكیش بریتییه له: هه‌رهۆكارو رێگه‌یه‌ك
كه سه‌رده‌كێشێت بۆ شیركی گه‌وره له‌نییه‌ت یان وته‌كان یان ئه‌و
كردارانه‌ی نه‌گه‌یشتوونه‌ته پله‌ی عیباده‌ت". /القول السدید فی مقاصد
التوحید، لعبد الرحمن بن ناصر السعدی، ص58.
شیركی بچو‌وكیش دوو جۆرن:
جۆری یه‌كه‌م/ شیركی ئاشكرا (ڤاهِر)، كه ئه‌میش دوو جۆره: شیركی وته‌و كرده‌وه،
به‌وته‌یش وه‌ك:
1- وه‌ك سوێندخواردنی زاره‌كی به‌غه‌یری خوا: چونكه سوێندخواردن جۆرێكه له‌به‌گه‌وره‌زانینی سوێندپێخوراو،
له‌ئیبن عومه‌ره‌وه، گوێیلێبوو پیاوێك وتی: نه‌خێر سوێند به‌كه‌عبه! ئیبن
عومه‌ر فه‌رمووی: نابێت به‌غه‌یری خوا سوێندبخورێت، من بیستومه
له‌پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی اللە علیە وسلم) كه‌فه‌رموویه‌تی: «من حلف بغیر
الله فقد كفر أو أشرك». رواه الترمژی وحسنه وإبن حبان فی صحیحه وصححه
الا‌لبانی، أنظر صحیح الترغیب والترهیب 3/76 برقم (2952).
واته: هه‌ركه‌سێك سوێندیخوارد به‌غه‌یری خوا، ئه‌وا كوفریكردووه یان شیركیكردووه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بینرێت سوێندده‌خورێت به: پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە
علیە وسلم)، ته‌لاَق، سه‌ری باوك، گۆڕی دایك، چاوی برا، ناموس، نمه‌ك، گۆڕی
شه‌هیدان، به‌فلاَنه شێخ‌و فیساره پیاوچاك‌و فلاَنه سه‌ركرده... هتد.
كه‌فاره‌تی ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌یه بڵێت: (لا إله إلا الله) چونكه پێغه‌مبه‌ری
خوا (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: «مَنْ حلڵفَ فَقَال فِی حَلِفِهِ:
وَاللاّتِ وَالْعُزَّی، فَلْێقُلْ: لا إِلهَ إِلاّ اللَّهُ...». البخاری
برقم (4860).
واته: هه‌ركه‌سێك سوێندیخوارد به‌لات‌و عوزا -كه دوو بتی سه‌رده‌می نه‌فامین- با بڵێت: (لا إله إلا الله).
عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌سعود (خوا لێیڕازیبێت) فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر به‌درۆوه
سوێندبخۆم به‌خوا، پێمخۆشتره له‌وه‌ی سوێندبخۆم به‌غه‌یری خوا به‌ڕاست./
رواه الطبرانی موقوفا ورواته رواه الصحیح وصححه الا‌لبانی، أنظر صحیح
الترغیب والترهیب 3/76 برقم (2953).
2- وتنی: ئه‌گه‌ر خوا (و) تۆ ویستتانلێبێت، یان دانانی پیتی (و) له‌نێوان ناوی خوای گه‌وره‌و كه‌سێكیتردا:
له‌ئیبن عه‌باسه‌وه ده‌فه‌رموێت: پیاوێك به‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اللە
علیە وسلم) ی وت: (ما شا‌ء الله وشئت!) ئه‌گه‌ر خوا‌و تۆ ویستتانلێبێت!
ئه‌ویش فه‌رمووی: «جعلتَ لله ندّاً؟! ما شا‌و الله وحده» ئایا هاوتات بۆ
خوا دانا؟! بڵێ: ته‌نها ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستیلێبێت./ صححه اڵ‌لبانی،
أنڤر صحیح اڵ‌دب المفرد 1/290 برقم (605/ 783).
چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَمَا تَشَا‌وُونَ إِلَّا أَنْ یشَا‌ء اللَّهُ رَبُّ الْعَالمِینَ] (التكویر: ٢٩).
واته: ویستی ئێوه‌یش نایه‌ته‌دی، مه‌گه‌ر كاتێك خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بیه‌وێت.
یان وتنی: ئه‌گه‌ر خوا‌و دكتۆر نه‌بووایه ده‌مرد، ئه‌گه‌ر خوا‌و فلاَن
نه‌بووایه له‌برسا ده‌مرد، خوا‌و تۆ شكده‌به‌م، له‌سایه‌ی خوا‌و سه‌ری
تۆوه...هتد.
3- ناونانی كه‌سێك به(مَلِك المُلوك): شاهنشا، یان (قاضی القُضاه). وه
دانانی وشه‌ی (عبد) بۆ غه‌یری ناوی خوا، وه‌ك: (عبدالحسین، عبدالعلی،
عبدالرسول...).
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: «أخنع إسم عند الله یوم
القیامه، رجل تسمی ملك الا‌ملاك». صححه الا‌لبانی فی السلسله الصحیحه
برقم (915).
واته: بێزراوترین ناو به‌لای خوای گه‌وره‌وه له‌ڕۆژی دواییدا پیاوێكه ناونرابێت (ملك الا‌ملاك): شاهنشاه.
وه به‌كرده‌وه‌و ئه‌ندامه‌كانیش وه‌ك:
1- له‌ده‌ست یان ملكردنی په‌ڕۆو موفه‌ڕك‌و ده‌زوو، به‌مه‌به‌ستی
دوورخستنه‌وه‌و لابردنی به‌لاَو نه‌خۆشی، به‌وه‌ی بڕوای وابێت ئه‌مانه
وه‌سیله‌یه‌كن‌و خوای گه‌وره به‌هۆیانه‌وه شیفا ده‌نێرێت، خۆ ئه‌گه‌ر
پێیوابێت ئه‌مانه بۆ خۆیان شیفاده‌رن، ئه‌وا شیركی گه‌وره‌یه په‌نا
به‌خوا.
2- هه‌ڵواسینی نوشته‌و مورووه‌شینه‌و چاوه‌زار به‌ماڵ‌و سه‌یاره‌و منداڵ‌و دوكان و...هتد. له‌ترسی چاوپیسی.
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ الرُّقَی
وَالتَّمَائِمَ وَالتِّوَڵه‌َ شِرْكٌ). رواه أحمد وإبن ماجه وأبو داود،
وصححه الا‌لبانی، أنظر صحیح الجامع (1632).
واته: به‌ته‌ئكید نوشته‌و (التمائم) -كۆی _التمیمه_یه بریتییه له‌و
موروو ناڵ‌و شتانه‌ی هه‌ڵده‌واسرێن بۆ لابردنی به‌لاَو چاوپیسی-
و(التِوَله) -شتێكه دروستیده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی شیرینكردنی ژن لای
مێرده‌كه‌ی وه به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه- هه‌موو ئه‌مانه شیركن.
زۆربه‌ی جار بۆ سه‌رلێتێكدانی خه‌ڵكی عه‌وام، به‌ناو شێخێك نوشته‌یه‌ك
دروستده‌كات‌و چه‌ند ئایه‌تێكی تێداده‌نوسێت‌و شتیتری تێكه‌ڵده‌كات
له‌خشته‌و ناوی جنۆكه‌و به‌ده‌ستوخه‌تی ئاڵۆز ده‌ینووسێت، بگره زۆرجار
به‌پیسی‌و خوێنی حه‌یز ده‌ینووسن‌و پاره‌یه‌كی زۆری پێده‌پچڕن له‌هه‌ژارو
نه‌فامان.
3- به‌شوومزانینی هه‌ندێك شت له‌كاتی بینینیاندا یان بیستنیانداو
گه‌ڕانه‌وه له‌كارێك كه نییه‌تت هه‌بووه ئه‌نجامیبده‌یت له‌به‌رئه‌مه،
وه‌ك ره‌شبینی‌و به‌شوومزانینی مانگی سه‌فه‌رو فلاَنه رۆژو ژماره، وه‌ك
ژماره (13)و ده‌نگی فلاَنه باڵنده وه‌ك كونده‌په‌پوو، قه‌له‌ڕه‌ش‌و
كه‌ڵه‌شێر له‌ئێواراندا، وه پژمین له‌كاتی سه‌فه‌ردا، چونكه پێغه‌مبه‌ری
خوا(صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: (الطیره شرك). رواه الإمام أحمد
1/389 وصححه الا‌لبانی، أنظر صحیح الجامع (3960).
واته: به‌شوومزانینی شت شیركه.
جا ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای كارێك بوو، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی بینی‌و ئه‌وه بووه
هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاره‌كه‌ی گه‌ڕاندییه‌وه، ئه‌وا شیركی ئه‌نجامداوه، خۆ
ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕایه‌وه به‌لاَم له‌دڵیدا ئه‌و به‌شوومزانینه شوێنه‌وارێكی
دروستكرد‌و وه‌سوه‌سه‌و خه‌مباریكرد، پێویسته له‌سه‌ری پشت به‌خوا
ببه‌ستێت‌و له‌دڵیدا لایببات‌و بڵێت: «اللهم لا طيرَ إلا طيرُك، ولا خيرَ
إلا خيرُك، ولا إله غيرُك». رواه أحمد وإبن السني والطبراني وصححه
الألباني، أنظر السلسلة الصحيحة برقم (1065).
واته: خوایه هیچ شتێك -له‌باڵنده‌و شتی‌تر- سوودو زیان ناگه‌یه‌نێت جگه
له‌تۆ، وه هیچ خێرێك جێگه‌ی ئومێدنییه جگه له‌خێری تۆ، وه هیچ
په‌رستراوێك نییه به‌هه‌ق جگه له‌تۆ.
جۆری دووه‌م/ شیركی شاراوه‌یه:
كه ئه‌ویش بریتییه له: شیركی نییه‌ت‌و مه‌به‌ست، واته: رییاو
رووپامایی‌و سومعه، به‌وه‌ی كارێكی چاك ئه‌نجامبدات بۆ خوا، به‌لاَم
حه‌زبكات خه‌ڵكی بیبینن یان باسیبكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی نوێژه‌كه‌ی
درێژبكاته‌وه‌و جوانبیكات یان خێرێك بكات تا مه‌دحبكرێت، یان زیكربكات‌و
قورئانبخوێنێت‌و ده‌نگی خۆشبكات تا بڵێن: ده‌نگی خۆشه‌و شاره‌زایه، یان
بانگبدات یان خۆی فێری زانستێكی شه‌رعی بكات، جا ئه‌گه‌ر رییا تێكه‌ڵی
كرده‌وه بوو، به‌تاڵیده‌كاته‌وه، چونكه مه‌رجه‌كانی قبوڵبوونی هه‌موو
كرده‌وه‌یه‌ك دوو شتن: یه‌كه‌م/ به‌ئیخلاسه‌وه ته‌نها بۆ خوای گه‌وره
ئه‌نجامبدرێن. دووه‌م/ به‌پێی شه‌رعی خوا بێت دوور له‌زیاده. خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت: [...كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا
صَالِحًا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَدًا] (الكهف:١١٠).
واته: جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌دیداری په‌روه‌ردگاری شادببێت
به‌خۆ‌شنودییه‌وه با كاروكرده‌وه‌ی چاك‌و دروست ئه‌نجامبدات‌و به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك له‌په‌رستندا هیچ كه‌سێك نه‌كاته هاوه‌ڵ‌و شه‌ریك بۆی‌و
رووپامایی نه‌كات.
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی اللە علیە وسلم):
«قَالَ اللَّهُ تَبَارَكَ وَتَعَالَي أَنَا أَغْنَى الشُّرَكَاءِ عَنِ
الشِّرْكِ، مَنْ عَمِلَ عَمَلاً أَشْرَكَ فِيهِ مَعِي غَيْرِي تَرَكْتُهُ
وَشِرْكَهُ». رواه مسلم (2985).
واته: خوای په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی: من له‌هه‌موو كه‌سێك بێنیازترو
ده‌وڵه‌مه‌ندترم له‌هاوبه‌ش بۆ دانانم، هه‌ركه‌سێك كارێك ئه‌نجامبدات‌و
كه‌سێكیتر بكاته هاوبه‌شم تیایدا، ئه‌وا خۆی‌و هاوبه‌شدانانه‌كه‌یشی
وازلێده‌هێنم.
وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: «ألا أخبركم بما هو
أخوف علیكم عندی من المسیح الدجال؟ الشرك الخفی: أن یقوم الرجل فیصلی
فیزین صلاته لما یری من نظر رجل». أخرجه البیهقی وحسنه الا‌لبانی، أنظر
صحیح الجامع برقم (2607).
واته: هه‌واڵتانبده‌مێ به‌وه‌ی زیاتر له‌مه‌سیحی ده‌ججال ده‌ترسم لێتان؟
شیركی شاراوه‌یه: كه بریتییه له‌وه‌ی پیاوێك نوێژده‌كات‌و نوێژه‌كه‌ی
ده‌ڕازێنێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سه‌یریده‌كه‌ن.
وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اللە علیە وسلم) ده‌فه‌رموێت: «إن أخوف ما أخاف
عليكم الشرك الأصغر». قالوا: وما الشرك الأصغر؟ قال: «الرياء، يقول الله عز
وجل لأصحاب ذلك يوم القيامة إذا جازى الناس: إذهبوا إلى الذين كنتم تراؤون
في الدنيا، فانظروا هل تجدون عندهم جزاء؟!». رواه أحمد والبغوي والطبراني
وصححه الألباني في السلسلة الصحيحة برقم(951).
واته: ئه‌وه‌ی كه زۆر ده‌ترسم لێتان توشیببن بریتییه له شیركی بچوك.
وتیان: شیركی بچووك چییه؟ فه‌رمووی: رووپامایی (الریا‌و)، خوای گه‌وره
له‌ڕۆژی دواییدا كاتێك پاداشتی خه‌ڵی دایه‌وه، به‌وانه‌ی ریاییانكردووه
ده‌فه‌رموێت: بڕۆن بۆ لای ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێوه له‌به‌ر ئه‌وان كارتان
ئه‌نجامداوه، جا بزانن پاداشتتان ده‌ستده‌كه‌وێت لایان!!
ئیبنولقه‌ییم (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: شیركی نییه‌ت‌و مه‌به‌ست
ئه‌مه‌یش ئه‌و ده‌ریایه‌یه كه كه‌ناری نییه ئه‌وه‌نده فراوانه‌و
كه‌مێك نه‌بێت لێیڕزگارنابن. /الجواب الكافی لمن سأل عن الدوا‌ء الشافی،
ص94.
وه یه‌كه‌مین كه‌سانێك له‌ڕۆژی دواییدا دۆزه‌خیان پێخۆشده‌كرێت ئه‌و سێ
كۆمه‌ڵه‌ن: جیهادیانكردووه‌و شه‌هیدبوون، خێر‌و ماڵبه‌خشینیان ئه‌نجامداوه،
زانست فێربوون‌و قورئانیانخوێندووه، به‌لاَم رییایان تێداكردووه.
كه‌فاره‌تی شیركی شاراوه
عن معقل بن يسار قال: انطلقت مع أبي بكر الصديق (رضي الله عنه) إلي النبي
(صلی اللە علیە وسلم). فقال: «يا أبا بكر! الشرك فيكم أخفى من دبيب النمل».
فقال أبو بكر: وهل الشرك إلا من جعل مع الله إلهاً آخر؟ فقال النبي (صلی
اللە علیە وسلم): «والذي نفسي بيده، الشرك أخفى من دبيب النمل، ألا أدلك
على شي‌ء إذا قلته ذهب عنك قليله وكثيره؟». قال: «قل: اللهم إني أعوذ بك أن
أشرك بك وأنا أعلم، وأستغفرك لما لا أعلم». صححه الألباني، أنظر صحيح الأدب
المفرد (1/259) برقم (554/716).
واته: میعقلی كوڕی یه‌سار ده‌فه‌رموێت: من‌و ئه‌بوبه‌كری سدیق رۆیشتین بۆ
لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اللە علیە وسلم) فه‌رمووی: ئه‌ی ئه‌بوبه‌كر شیرك
له‌ناوتاندا شاراوه‌تره له‌جێپێی مێرووله. ئه‌بوبه‌كر فه‌رمووی: بۆچی
مه‌گه‌ر شیرك ته‌نها ئه‌وه‌نییه كه‌سێك په‌رستراوێكیتر له‌گه‌ڵ خوادا
دابنێت؟ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی اللە علیە وسلم) فه‌رمووی: سوێند به‌و
خوایه‌ی نه‌فسی منی به‌ده‌سته، شیرك شاراوه‌تره له‌جێپێی مێرووله، ئایا
شتێكت فێربكه‌م ئه‌گه‌ر بیڵێیت كه‌م‌و زۆرییت له‌سه‌ر لابچێت؟ فه‌رمووی:
بڵێ: «اللّهُمَّ إنّي أعوذُ بِكَ أن أُشرِكَ بِكَ وَأنا أَعلَم،
وأَستَغفِرُكَ لِما لا أعلَم» واته: خوایه په‌ناتپێده‌گرم له‌وه‌ی شیركت
بۆ بڕیاربده‌م و بزانم، وه داوای لێخۆش‌بوونت لێده‌كه‌م له‌و شیركه‌ی
ده‌یكه‌م و نایزانم.
خوای گه‌وره بمانپارێزێت له‌شیرك‌و جۆره‌كانی‌و له‌ڕۆژی قیامه‌تدا
له‌گه‌ڵ پۆلی یه‌كخواپه‌رستاندا له‌به‌هه‌شته‌كه‌ی خۆیدا كۆمانبكاته‌وه
... ئامیین.
وآ‌خر دعوانا ان الحمد لله رب العالمین
سه‌رچاوه‌كان:
1- ته‌فسیره كوردییه‌كان: ته‌فسیری رامان، ته‌فسیری ئاسان، پوخته‌ی ته‌فسیری قورئان.
2- نور التوحید وظلمات الشرك/ سعید بن علی بن وهف القحطانی.
3- كتاب التوحید/ صالح بن فوزان الفوزان.
4- فتح المجید شرح كتاب التوحید/ الشیخ عبدالرحمن بن حسن آ‌ل الشیخ.
5- تجرید التوحید من درن الشرك وشبه التندید/ فیصل بن قزار الجاسم.
6- المطلب الحمید فی بیان مقاصد التوحید/ عبدالرحمن بن حسن بن محمد بن عبدالوهاب بن سلیمان التمیمی.
7- محرمات إستهان بها الناس/ الشیخ محمد صالح المنجد.
8- منهاج الفرقه الناجیه والگائفه المنصوره/ محمد بن جمیل زینو.
9- چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیتر.