26/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شیڤچینكۆ:میلان، له‌ناو دڵم ده‌مێنێته‌وه‌و به‌رده‌وام سۆزم بۆ ئه‌و یانه‌یه هه‌یه
ئاندرێ شیڤچینكۆی یاریزانی پێشووی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی، چێڵسی ئینگلیزی و دینامۆ كییڤی ئۆكرانی دووپاتیده‌كاته‌وه بۆ هه‌تا هه‌تایه رۆسۆنێری له‌یادناچێته‌وه.
شیڤا له‌باره‌ی كاته خۆشه‌كانی ژیانی لهمیلاندا ده‌ڵێت”میلان، له‌ناو دڵم ده‌مێنێته‌وه‌و به‌رده‌وام سۆزم بۆ ئه‌و یانه‌یه هه‌یه، بۆ هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه به‌ڵكو هه‌موو هانده‌رانی خولی ئیتاڵی، به‌درێژایی ژیانم ئه‌م درێسه‌م خۆشده‌وێت و ساڵه خۆشه‌كانم له‌بیر ناچنه‌وه”.
یاریزانه ئۆكرانییه‌كه له‌باره‌ی بوون به‌راهێنه‌ری رۆسۆنێری گوتیشی”نازانم له‌داهاتوودا ده‌چمه ناو بواری راهێنه‌رایه‌تی، به‌ڵام كه ده‌گه‌ڕێمه‌وه میلان زۆر خۆشحاڵ ده‌بم و واده‌زانم له‌ماڵی خۆمدام.
یاریزانه ژماره 7ـه‌كه‌ی میلان له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا 226 یاریی به‌درێسی سوورورهش ئه‌نجامداوه‌و 127 گۆڵی بۆ ئه‌و یانه‌یه تۆماركردووه.