26/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی: یەکەم كۆنگره‌ی گۆڕانمان پێباشە
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتیمانی و كوردستانییه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە یەکەم کۆنگرەی گۆڕان دەکا لە شاری هەولێر.
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه له شاری هه‌ولێر بزووتنەوەی گۆڕان یه‌كه‌م كۆنگره‌ی حزبی دەستپێکرد.
ئه‌حمه‌د كانی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتیمانی و كوردستانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بارەی دیدی حزبەکەیان بۆ کۆنگرەی گۆڕان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "یه‌كه‌م كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانمان پێ باشه و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین. هیوادارین رۆڵێكی باشیان هه‌بێ له پرۆسه‌ی سیاسی و بنیاتنانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییە نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان رۆڵی راستەقینەی خۆیان بگێڕن."
له‌باره‌ی سیاسیه‌تی نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای گۆنگره، کانی گوتی:" هیوادارین سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ره‌و ئه‌وه بڕوات یه‌كڕیزیی و پێكه‌وه كاركردن هه‌بێ ئه‌گه‌ر له ناو حكومه‌ت بن یاخود له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت.