26/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بزووتنەوەی ئیسلامی نارەزایەتیەکانی فراوانتر دەکات
لە چوارچیوەی نارەزاییە جەماوەریەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی دژی دەستگیر کردنی بەرپرسی مەکتەبی زانایانی ئەو حیزبە ئەمرۆ لە دەفەری ئیدارەی راپەرین بەئامەدەبوونی ژمارەیک لە مامۆستایانی ئاینی و ریکخراوەکانی خویندکاران و ئافرەتان وکۆمەلیک لە ریکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی گردبوونەوەیەکی نارەزایی بەریوەچوو
لەو بارەیەوە شوان قەلادزەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بۆ رایگەیاندنەکان وتی
"ئیَمە لەهەولەکانمان بەردەوامین لەگەل هەریەکە لە دەزگای ئاژانسی پاراستن و لاهو شیخ جەنگی بەرپرسی دژەتیرۆر لە سلیمانی و هەروەها لە ریَگەی پەیوەندیەکانمانەوە لەگەل یەکیتی نیشتیمانی و ئاسایشی شارەزوورو دادگای هەلەبجە بەمەبەستی ئازاد کردنی مامۆستا سيد عوسمان"
هەر بەمەبەستی ئیدانە کردنی هەلکوتانە سەر مزگەوتەکان و دەستگیر کردنی مامۆستایانی ئاینی شاکار مغدید سکرتیری پەیوەندی خویندکاران و لاوانی کوردستان تایبەت بۆ "بزاف پریس" وتی: ئیمە پیشتر بەیاننامەمان دەرکردووە سەبارەت بەو پیشیلکاریانەی کەوا دەزگاکانی ئاسایش و هیزە ئەمنیەکان ئەنجامی دەدەن بە شکاندنی حەرەمی مزگەوتەکان و هیرشکردنە سەر زانایانی ئاینی
وتیشی بەتایبەت ئیدانەی دەستگیر کردنی مامۆستا سید عوسمان سید احمد دەکەین کەیەکیکەلە کادیریکی دیرینی پەیوەندی ئیسلامی خویندکارانی کوردستان بووە و یەکیَکە لەو کەسایەتیانەی ناوچەی شارەزوورو هەورامان کە هەموو کەسیکی ئەو دەفەرە شایەتی پاکی بۆ دەدەن
دەشلیت لەجیاتی خزمەتکردن بە شاری هەلەبجەی شەهید و هاولاتیانی ئەوناوچانە بەداخەوە رۆلەکانی دەستگیر دەکرین
روونیشی کردەوە ئەگەر دەزگا ئەمنیەکان سنوریک بۆ ئەو پیشیلکاریانە دانەنین ناچارین تونتر لە ئیستە هەڵویَست وەرگرین و بەردەوام بین لە گردبوونەوەی نارەزای و هەموو ریَگا مەدەنیەکانی تر .
هەر سەبارەت بە دەستگیر کردنی ئەو ئەندامەی بزووتنەوەی ئیسلامی ئارام احمد بەرپرسی ریکخراوی پابەند بۆ (بزاڤ پرێس) ی وتی
" ناکریت کاتئ باس لە ئەمنیەت و ئاسایشی هەریم دەکەین ئەوە لەبیر بکریت کە مامۆستایانی ئاینی بەشیکی دانەبراوی ئاسایشی کۆمەلایەتی هەریَمی کوردستان بوون
وتیشی بەداخەوە چەندین حالەتی لەو جۆرە هەرلە کوشتنی رۆژنامەنوسان و هەلکوتانە سەر مزگەوت و دەستگیر کردنی زانایانی ئاینی لەپاریزگای سلیمانی بەدی دەکریت بەلام ناتوانریت ئەوانەی لەلایەن دادگاکانەوە فەرمانی گرتنیان بۆ دەرکراوە دەستگیر بکرین و رووبەرووی یاسا بکرینەوە .
لە ٢٣ی ئەم مانگە لەلایەن دادگای هەلەبجەی شەهیدەوە بەمەبەستی وەرگرتنی وتە لە مامۆستا عوسمان سید احمد بەرپرسی مەکتەبی بانگەوازو رینمایی بزووتنەوەی ئیسلامی و هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حیزبە بەتۆمەتی هاندانی گەنجان بۆ ئەوەی رووبکەنە سوریاو پەیوەندی بە گرووپە چەکدارە جیهادیەکانەوە بکەن هیچ تۆمەتیکی لەسەر ساغ نابیتەوە لەلایەن ئاسایشی شارەزوورەوە دەستگیر دەکریت و تا ئیستاش ئازاد نەکراوە