22/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕێبازی نەگۆڕ بۆ گۆڕانکاری..
فەیلەسوفی بەناوبانگی ئەڵمانی (کارل ماركس) لە دوو باس‌دا سەبارەت بە
پێغەمبەر -صلی للە علیە وسلم- دەڵێت: گرنگە بیرمەندەکان ئەوە بزانن کە محمد
نێراوی خوایە لە ئاسمانەوە بە پەیامێك بۆ خەڵکی سەر زەوی، هەروەها دەڵێت:
ئەم پێغەمبەرە بە پەیامەکەی توانی سەردەمی زانست و روناکی و معریفە پێشکەش
بە جیهان بکات، هەڵسوکەوت و گوفتاری بەشێوەیەکی زانستی بۆ خەڵکی
بنوسرێتەوەو خەڵکی سودمەند بن لێی بۆ کاری شیاو و باشە، ئەو کارە خراپانەی
کە لەسەر مرۆڤایەتی پەنگیان خواردبوەوە ئەم توانی بە وەحی چاکسازی و
گۆڕانکاری لە پەیامەکانی پێش خۆی بكات، پەیامی ئەم محمدە نە دەگۆرێت و نە
لە ناویش دەچێت*.
کەواتە هاتنی پێغەمبەران -علیهم السلام- لەسەرەتاوە
بۆ چاکسازی و باشی گوزەرانی خەڵکی هاتون، بەو مانایەی چاکسازی لە بیروباوەڕ
تاکو بچوکترین ئەرك و فەرمان کە لەسەر خودی مرۆڤە، ویستویانە لەڕێگای
پەیامی خواوە ژیانی تاك و خێزان و کۆمەڵگاو دەسەڵات و فەرمانڕەوای ڕێكبخەن.
ئەم ڕێكخستە پێویستی بە شۆڕش و خەبات و کۆشش بوە لە‌و پێناوەدا زۆر جار
پێغەمبەران –علیهم السلام- گیانی خۆیان فیدا کردوە و شەهید بوون لە‌و
پێناوەدا.
پێغەمبەری ئیسلام محمد -صلی للە علیە وسلم- هەر بۆ ئەو
گۆڕانکاری وچاکسازیە هاتوە کە پێغەمبەرانی تر –علیهم السلام- خوای گەورە
ڕەوانەی کردون.
پرسیار لێرەدا ئەوەیە کە محمد -صلی للە علیە وسلم- کۆتا
پێغەمبەرە لە دوای ئەو پێغەمبەر نایەت چۆن خەڵکی هەمان گۆڕانکاری بکاتەوە
کە ئەو کردوێتی؟
ئایا ئەو گۆڕانکاریەی کەئەو سەردەمە کردویەتی شیاوە بۆ ئێستمان بەتایبەت کوردستان؟
ئەو بە چی گۆڕانکاری کرد، ئەو ئالیەتە دەست ئێمە دەکەوێت؟
دیدو بۆچون وئایدۆلۆژیای چی بوو؟
چۆن توانی رێکخستن و ئیدارە ئەنجام بدات ؟
فکری سیاسی چی بوو؟
بەرنامەی سیاسی چی بوو؟
لە پاشاندا چۆن توانی بزاوت بۆ گۆڕانکاری بکات و بزاڤێك لەناو ئەو کۆمەڵگایەدا پێك بهێنێت؟
ئەمانە کۆمەڵە پرسیارێکن لەمێشکی زۆرێك لە خەڵکی دیندارو بێ دین دا، هیچ
گۆڕانکاریەکیش بێ ئەو پرسیارانە بەرهەم نایەت کە ئاماژەم پێکردوە، ئەشێت من
باسی هەندێکی ترم نەکردبێت کە پێویستی گۆڕانکاریە، بەڵام بە دڵنیایەوە هیچ
گۆڕانکاریەك بێ ئەم بنەمایانە ناکرێت، ئەگەرچی ئیسلامی یاخود هەر سیستمێکی
تری جیهانی بێت!.
کەواتە کۆمەڵێك ڕێباز هەن ناگۆڕێن وەك یاسا چەسپاون،
کۆنکرێتی خۆیان داڕشتوە خوای گەورە کردویەتیە یاسای کەونی و بەندایەتی
بەهیچ شێوەیەك گۆڕانکاری بەسەردا نایەت. بەم پێیە دەتوانین بەڕێبازی نەگۆڕ
گۆڕانکاری ئەنجام بدەین، خوای گەورە ئەم یاسایەی وەك نیعمەتێکی خۆی بۆ
داناوین و فێری کردوین هەروەک دەفەرموێت:
(..فَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّةِ اللَّهِ تَبْدِيلًا وَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّةِ اللَّهِ تَحْوِيلًا ..، سورة فاطر..٤٣)
هه‌رگیز نا‌بینیت یاسا‌و به‌رنامه‌کانی خوا له نه‌خشه‌ی خۆیان لابده‌ن (که به‌شێکی ڕیسوا کردنی پیلان گێڕانه).
هاوکێشەکە بەم شێوە فێرمان دەکات… بۆ نمونە
“ئەگەر بەم شێوە کار بکەیت کە شێوازی (آ) و ڕاستە، ئەوا هاوکێشەیەت دەست
دەکەوێت کە ڕاستە و ڕەسنە.. خۆ ئەگەر هاوکێشەی (ب) بەکار بێنیت لە یاساکەدا
کە لەبنەرەتدا هەڵەیە ئەنجامێکی هەڵەت دەست دەکەوێت”
خه‌ڵکانێک له‌وانه‌یه باش له‌مه تێنه‌گه‌ن و بڵێن چی مانه‌یه‌کی هه‌یه سونه‌تی خوای گه‌وره له ژیانماندا؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ڵێین خوای گه‌وره له سونه‌تی خۆیدا وای
داناوه که ئاو له پله‌ی سه‌دی دا بکوڵێت واتا تاڕۆژی قیامه‌ت ئه‌مه
ناگۆڕێت، خۆ ئه‌گه‌ر بهاته‌یه و هه‌ر ڕۆژه له پله‌یه‌کدا ئاو بوکڵایه
ڕۆژێك له پله‌ی (٣٠) دا بکوڵایه ڕۆژێکی تر له پله‌ی (٥٠)دا ئه‌وا ژیان
جێگیر نه‌ده‌بوو که‌واته ئه‌وه نیعمه‌تێکی خوایه که سونه‌ته‌که‌ی
گۆڕانگاری به سه‌ردا نایەت، ئاگر تا ڕۆژی قیامه‌ت سوتێنه‌ره که‌واته
هه‌رگیز ئاگر ئاو ناکوژێنێته‌وه به‌ڵکو ئاو ئاگر ده‌کوژێنێته‌وه، بێجگه
له معجزه‌کان بۆ نمونه که‌سێك بڵێت ئه‌ی ئه‌وه نیه ئیبراهیم
پێغه‌مبه‌ر(علیه الصلاة والسلام) له ئاگره‌که‌دا نه‌سوتا. لە وەڵامدا
ده‌ڵێین ئه‌مه موعجیزه‌یه کارێکی ئاسایی ژیانی مرۆڤ نیه؛ که‌واته
ئه‌گه‌ر که‌سێکی ئاسایی ده‌ستی بخاته ناو ئاگر بێگومان ده‌سوتێت نابێت
بڵێت ئه‌ی بۆ ئیبراهیم کردی منیش ده‌یکه‌م!!
که‌واته ده‌بێت تێبگه‌ین له‌و یاسایا‌نه‌ی که خوای گه‌وره بۆی داناوین له‌م ژیانه‌دا..
واتا مرۆڤ و ئاژه‌ڵ پێویستیان به خواردن و خواردنه‌وه و خه‌و هه‌یه،
له کۆتاییدا ده‌بێت هه‌موی بمرن که ئه‌مانه هه‌موی به‌ڵگه نه‌ویسته و
سونه‌تی خوای گه‌وره‌ن بۆ خه‌ڵکی تا ژیان به ئاسایی بڕوات که پێی
دەو‌ترێت سیسته‌می ژیان.
خوای گه‌وره لە ناو ئەم سونەتەدا سونه‌تی
گۆڕان یان سیستمی گۆڕانی هەیە، هه‌ر کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌یه‌ك ئاژا‌وه‌چی و
خراپ بوون ئه‌وا خوای گه‌وره لایان ده‌بات و خه‌ڵکی باشتر دێنێت، که‌واته
ئه‌م سونه‌ته نه‌گۆڕه که خه‌ڵکانێك خه‌ریکی فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی و
خراپه کاری بن خوای گه‌وره ده‌یان گۆڕێت به خه‌ڵکانێکی باش و چاکه‌خواز
ئه‌مه نه‌گۆڕه له مێژودا هه‌مێشه خۆی دوباره کردۆته‌وه.
بۆ
نمونه ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌کی مێژو بکه‌ین ده‌بینین هه‌ر ئه‌و ڕوداوانه‌یەی
پێشوە که ڕوده‌ده‌ن و خۆیان دوباره ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام به گۆڕانی
مێژو ناوه‌کانیان و سه‌رده‌مه‌کانیان ده‌گۆڕێن. لێره‌وه بۆمان
ده‌رده‌که‌وێت که سونه‌تی خوای گه‌وره گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نایه‌ت له‌و
سیستمه‌ی که بۆی داناوین.
یاخود کاتێك که باس له سه‌رده‌می ته‌تار
ده‌که‌ین که هات ئه‌فغانستان و عێراقی داگیر کرد کتومت ده‌ڵێی ئه‌و
کاته‌یه که ئه‌مریکا ئه‌فغانستان و عێراقی داگیر کرد ته‌نها
سه‌رده‌مه‌که گۆڕاوه و ناوی (تیمۆ جین) بوه به (جۆرج بۆش)!
که‌واته ئه‌وه ماوه بڵێم به‌م سونه‌ته مێژو باشتر ده‌خوێنینه‌وه
خه‌ڵکی موسوڵمان ده‌بێت بزانێت که به هه‌ڵه‌ی ڕابوردوی دا نه‌چێتەوە و
پەند له ڕابوردوی وه‌ر بگرێت تا ئه‌و هه‌ڵانه دوباره نه‌بێته‌وه
ئه‌گه‌ر چی به نه‌زانی بێت یان به عه‌مده‌ن.
سەرەتای کار کردن بۆ گۆڕانکاری بریتیە لەچەند خاڵێك وەك تیۆری.
یەكەم: چۆن گۆڕانکاری بکه‌ین؟
له‌دوای هه‌موو بێزاریه‌ک و زوڵم و زۆرێك له ده‌سه‌ڵات به هۆکاری دزی و
گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌ڕێوه‌بردن و چۆنیه‌تی باری گوزه‌رانی خه‌ڵکی له هه‌مو
لایه‌نه‌کانیه‌وه، پاشان ده‌سه‌ڵاتداران و فەرمانڕەواکان.. نه‌توانن
وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی خه‌ڵکی بدانەوە و نه‌تواننن مافه‌کانیان بۆ دابین
بکەن، ئه‌وا کارێکی سروشتیه خه‌ڵکی به‌دوای گۆڕانکاریدا وێڵ بن وه
گۆڕانکاری ده‌بێته خولیایی کۆمه‌ڵێك ڕیفۆرمخواز که دڵسۆزن بۆ به‌رنامه‌و
خه‌ڵکه‌که‌یان، لە ڕوی سیاسیەوە ئەم گۆڕانکاریە ئەنجام ئەدرێت، بەڵام هەمو
ئەم سەرکێش و خراپە کاریانە پەیوەستە بە سلوك و هەڵسوکەوت و ڕەفتاری مرۆڤ
کە بەڕەوشت هەژمار دەکرێت بە کۆ دەبێتە قیەمی گەلان. ئەمەش دەسەڵات لێ بەر
پرسە بۆ چۆنیەتی پەروەردە کردن میللەتەکە، ئەگەر ئەو بۆی نەکرا ناچار
خەڵکانیك هەڵدەستن بەو کارە لە چوارچێوەی گۆڕانکاریە سیاسیەکەدا ئەنجامی
دەدەن! .
دوەم: کێ گۆڕانکاری ده‌کات؟
هه‌مو لایه‌ك به‌ڕاست و چه‌پ
ده‌یانه‌وێت خۆیان له قه‌ره‌ی ئه‌و کایه‌یە بده‌ن، به‌هه‌مان شێوه
ئه‌وانه‌شی که وابه‌سته‌ن به ئاینێکه‌وه، واتا به گوێره‌ی ئه‌و
به‌رنامه و مه‌نهه‌جه‌ی که هه‌یانه، ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست یان
چاكسازی له ده‌سه‌ڵاتدا بکه‌ن.
گومانی تێدا نیه هه‌ر که‌س خۆی
ئاماده بکات بۆ ئه‌و کاره به گوێره‌ی ئه‌و توانا و وزانه‌ی که ئاماده‌ی
ده‌کات به‌رهه‌می ده‌بێت جا هه‌ر فیکر‌و ئایدۆلۆژیایه‌ك بێت ئیسلامی بێت
یان عه‌لمانی، لێرەدا پێویستە ئاماژە بەوە بکەم ئەم سونەتانەی خوای گەورە
کافر‌و موسڵمان دەگرێتەوە، بەڵام بۆ بێباوەڕان تەنها بە کۆکردنەوەی هێزو
زانست و دادپەروەری سەرکەوتن بەدەست دێنن لە گۆرانکاری، پێچەوانەکەی
موسڵمانان ئەوە بەدرێژی باسی دەکەین..
سێیەم: له کوێدا گۆڕانکاری بکه‌ین؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئێمه خاوه‌نی خاك و خۆڵێکین که ناوی کوردستانه
هه‌ر ده‌بێت له‌و گۆڕه‌پانی کوردستانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین، چونکه
نیشتیمانی خۆمانه. نه‌شازه تۆ خاوه‌نی جێگایه‌ك بیت ئه‌و جێگایه پێویستی
به تۆبێت، بەڵام تۆ بچیت له گۆڕه‌پانێکی تردا کار بکه‌یت که نامۆ بێت
به سروشتت، ڕه‌وشه‌که‌ی نه‌گونجاو بێت.
که‌واته ده‌بێت له
کوردستان بێت وه ناوی خۆشمان بنێین کوردستانی، بۆیه ده‌بێت جێگا ده‌ست
نیشان بکرێت تا هه‌رچی دزی و گه‌نده‌ڵی هه‌یه له‌و جێگایه گۆڕانکاری
به‌سه‌ردا بێت ئه‌ویش که کوردستانه، بۆ ده‌بێت له کوردستانه‌وه بێت
چونکه ئینتیمامان هه‌یه بۆ خاكی خۆمان وه‌ك نیشتیمانێك خۆ ناکرێت من
خه‌ڵکی کوردستان بم بڕۆم له ئه‌رجەنتین گۆڕانکاری بکه‌م، خۆ ئه‌گه‌ر
خۆشه‌ویستیت بۆ خاكێك و مه‌ئوایه‌ك نه‌بێت با خاوه‌نی هه‌ر به‌رنامه‌و
ئایدۆلۆژیایه‌ك بیت گه‌ر له خاکێکدا کاری پێنه‌که‌یت ئه‌وا ئه‌و
به‌رنامه‌و ئایدۆلۆژیایه ده‌بێته کارێکی شه‌خسی و پراکتیزه ناکرێت له
مه‌ئواو خاکێکدا.
ئەوەی گرنگە لەم زەمینەیەدا بیناسێنم ئەوەیە لەبەر
ئەوەی زەمینەی کوردستان زەمینەیەکی نەتەوایەتییە نا‌توانیت لەگەڵ هیچ هێزێکی
دەرکی سەرکەوتن بەدەست بێنی تەنها بە جەماوەرەکەی خۆت نەبێت.
چوارەم: تۆ کێیت تا گۆڕانکاری بکه‌یت؟
که‌واته ده‌بێت به‌رنامه‌ی خۆت ئاشکرا بکه‌یت بۆ خه‌ڵکی وە بزانرێت
خاوه‌نی کام به‌رنامه‌یت تا خه‌ڵکی چه‌واشه نه‌بن و له‌سه‌ر ئه‌و فکره
بانگه‌واز بکه‌یت ده‌بێت به ئاشکرا خۆت بناسێنیت که خاوه‌نی ئاینێکی که
ئیسلامه و موسڵمانیت و دەست نیشانی قۆناغی کارکردن بکەیت.
قۆناغی یەکەم: خۆ ئامادە کردن(زمن الإعداد)
کاری مەیدانی بۆ ڕێبازی گۆڕانکاری
هیچ گۆڕانکاریەك سەرکەوتن بەدەست ناهینێت ئەگەر بەندایەتی لەگەڵ نەبێت،
چونکە مانای ژیان بریتیە لە بەندایەتی، مرۆڤ لە‌و پێناوەدا دروستکراوە(وَمَا
خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالإِنسَ إِلاَّ لِيَعْبُدُونِ [الذاريات: ٥٦]..)
تەنانەت هەر ژیارێك گەر لە سەر بونیادی بەندایەتی بۆ خوایەك بینا نەکرێت
ئەوا ئەو ژیارە زو لە ناو دەچێت، ئەو ژیارە مادیەکان لەماوەیەکی کەمدا لە
ناو دەچن نمونەی .. تەتار و سۆڤیەت، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەو ژیارانەی
لەسەر بەندایەتی نادروست بینا دەکرێت زۆر بە درەنگ لە ناو دەچن نمونە وەك
بوزایەکان، هندۆس،.. هتد.
لەوان درنگ تر ئاینە ئاسمانیەکانە ئەگەرچی دەستکاری کرابێت وەك مەسیحی و یەهودی ئەمانە زیاتر گۆڕانکاریان پێ دەکرێت.
ماوەتەوە بڵێن ئایینی ئیسلام..
ئەم ئاینە هەرگیز لە ناو ناچێت، خۆ ئەگەر لەناوچو نەما.. ئەوە بە لەناوچونی دنیا کۆتای دێت و قیامەت دەست پێدەکات.
لێرەوە بە ئیسلام ڕێبازی نەگۆڕ دەست پێ دەکات بۆ گۆڕانکاری، دەبێت ئەو
کەسەی خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەم کارە ڕاهێنراوی خوای گەورە بێت تا لە
ناڕەحەتی و نەهەمتیەکان زوو نە شڵژێ و چۆك دانەدا، بەڵام ئەگەر خۆشەویستی
دنیای لە بەر چاو بو حەزو ئارەزو زاڵ بو بەسەریداو خۆشەیەکانی ژیان
فەرمانڕەویان کرد ئاستەمە گۆڕانکاری..
لە هەردو حاڵتەکەدا دەبێت بە
پارسەنگی خواناسی خۆت بکەیت بۆ ئەوەی گۆڕانکاری ئەنجام بدەیت، خواناسی
مەبەست لە بەندایەتیە کە لەسەرەوە ئاماژەم پێکردوە، خوای موتەعال
دەفەرموێت:
هُوَ الَّذِي يُسَيِّرُكُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ
حَتَّى إِذَا كُنتُمْ فِي الْفُلْكِ وَجَرَيْنَ بِهِم بِرِيحٍ طَيِّبَةٍ
وَفَرِحُواْ بِهَا جَاءتْهَا رِيحٌ عَاصِفٌ وَجَاءهُمُ الْمَوْجُ مِن كُلِّ
مَكَانٍ وَظَنُّواْ أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ دَعَوُاْ اللّهَ مُخْلِصِينَ
لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ
الشَّاكِرِينَ ﴿٢٢﴾ فَلَمَّا أَنجَاهُمْ إِذَا هُمْ يَبْغُونَ فِي الأَرْضِ
بِغَيْرِ الْحَقِّ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّمَا بَغْيُكُمْ عَلَى
أَنفُسِكُم مَّتَاعَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ثُمَّ إِلَينَا مَرْجِعُكُمْ
فَنُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٢٣﴾ [يونس].
هه‌ر ئه‌و
زاته‌یه که له وشکانی و ده‌ریادا هاتوچۆتان پێ ده‌کات (به‌جۆره‌ها
هۆکار)، جا ئه‌و کاته‌ی که له که‌شتیه‌که‌دا ده‌بن، وه باو شه‌ماڵێکی
ئارام له‌سه‌رخۆ که‌شتیه‌که به‌ڕێوه ده‌بات و هه‌موان دڵخۆشن، کوت و پڕ
بایه‌کی توند و به‌هێز و سه‌خت به‌ره‌و که‌شتیه‌که هه‌ڵکات، له هه‌مو
لایه‌که‌وه شه‌پۆل بۆیان بچێت، ئیتر دڵنیا بن که ده‌وره دراون و ڕزگار
بونیان ئه‌سته‌مه، ئاله‌و کاته‌دا خه‌ڵکه‌که به سۆزه‌وه هاناو هاوار بۆ
خوا ده‌به‌ن، (دڵنیان خوا نه‌بێت که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت)، بیر‌و
باوه‌ڕو ئاینیان به ته‌واویی پاک و پوخت ده‌بێته‌وه، ته‌نها هه‌ر زاتی
خوا به سه‌رچاوه‌ی ئایین ده‌زانن، (به‌سۆزه‌وه ده‌ڵێن: خوایه) هه‌ر له‌م
به‌ڵایه، له‌م ته‌نگانه‌یه، ڕزگارمان بکه‌یت، به‌ڕاستیی ده‌چینه ڕیزی
سوپاسگوزارانه‌وه.
که‌چی کاتێك که ڕزگاریان ده‌که‌ین، ئه‌وانه
به‌ناحه‌ق ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به سته‌مکاری له زه‌ویدا، ئه‌ی خه‌ڵکینه
ئه‌و سته‌مه‌ی که ده‌یکه‌ن یه‌خه‌ی خۆتان ده‌گرێته‌وه‌و به‌زه‌ره‌ری خۆتان
ته‌واو ده‌بێت، (ئێوه) ژیانی دنیا به‌سه‌ر ده‌به‌ن که ڕابواردنێکی
که‌مه، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆلای ئێمه‌یه‌و ئه‌وسا هه‌واڵی هه‌مو
کاروکرده‌وه‌کانتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نین. کەواتە گۆڕانکاری پێویستی بە
پارسنگی هەیە لە ژیانی دونیا و قیامەتدا، هەرکەس دنیای خۆش ویست ئاستمە
بتوانێت گۆڕانکاری بکات، یان هەرکەس وەك ڕاهیب بەدوای قیامەتدا بوو ئەویش
ناتوانێت بەردێك بجوڵێنێت و چاکسازی بکات.
لێرەدا دەبێت خەڵکی ئەوە بزانێت کە بەندایەتی تەنها
نوێژ‌و رۆژ ناگرێتەوە.. بەڵکو مەنهەجی ژیانە بە گشتی، کەواتە بەندایەتی
ڕاستگۆی و روکردنە خوایە، خۆ ساغکردنەوە نیەت پاکی و دڵسۆزیە، پشت بەستن
تەنها بە خوایە، خۆ بە هەژار زانینە لە ئاستی خوادا، هەموو کردەوەکانت
لەبەر خاتری ئەو بێت، ترس و دورکەتنەوەت لەبەر ئەو بێت، واتا ئەوەی خوای
گەورە داوای لێکردویت بکەیت، ئەوەی فەرمانی پێکردویت نەیکەیت لێی
دوربکەویتەوە، خوا چۆنی بوێت وا کار
بکەیت، ئەمەیە بەرزترین پلەی ئیمان کە لە‌و پەڕی ویقار و راقیەتدایت لە
بەندایەتیدا. دنیا لەبەر چاوت ئەوەندەی باڵی مێشولەیەك ئەرزشی نیە، ئەوکات
گۆڕانکاری سەرچاوە دەگرێت وەك سەروەرمان ئاگادارمان دەکاتەوە لە ژیانی
دونیا دەفەرموێت..
“فَوَاللَّهِ مَا الْفَقْرَ أَخْشَى عَلَيْكُمْ
وَلَكِنِّي أَخْشَى عَلَيْكُمْ أَنْ تُبْسَطَ الدُّنْيَا عَلَيْكُمْ كَمَا
بُسِطَتْ عَلَى مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ، فَتَنَافَسُوهَا كَمَا
تَنَافَسُوهَا، وَتُهْلِكَكُمْ كَمَا أَهْلَكَتْهُمْ”
سوێند بەخوا لە
هەژاریتان ناترسم، بەڵکو لەوە دەترسم کە دنیا‌و خۆشی ژیان زاڵ بێت
بەسەرتاندا و بکەونە کێبڕکێ لەگەڵیدا، کەچۆن زاڵ بو بەسەر گەلانێكی پێش
ئێوە کە کێبڕکێیان کرد لەگەڵ ژیاندا، چۆن ئەو گەلانە لە ناو چون، ئێوەش لە
ناو دەچن ئەگەر چاو لەوان بکەن؟!
(..فَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّةِ اللَّهِ تَبْدِيلًا وَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّةِ اللَّهِ تَحْوِيلًا ..، سورة فاطر..٤٣)
ئەم سونتە بۆ گۆڕانکاری لە ناوناچێت و کۆتایی پێنایەت، هەر کەس خۆشی دنیا لەبەر چاو بو ئاستەمە بە ڕێبازی گۆڕان، گۆڕانکاری بکات…
له حه‌دیسێکی سه‌حیحدا (روى أبو داود عن ثوبان قال: قال رسول الله صلى
الله عليه وسلم: “يوشك الأمم أن تداعى عليكم كما تداعى الأكلة إلى قصعتها”
فقال قائل: ومن قلة نحن يومئذ؟ قال: “بل أنتم يومئذ كثير, ولكنكم غثاء
كغثاء السيل.. ولينزعن الله من صدور عدوكم المهابة منكم, وليقذفن الله في
قلوبكم الوهن”, فقال قائل: يارسول الله, وما الوهن؟ قال: “حب الدنيا
وكراهية الموت)
تێگه‌یشتن له ناوه‌رۆکی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی پێغەمبەری
خوا (صلى الله عليه وسلم) که هه‌روه‌ك (عون المبعود) داهاتوه له شه‌رحی
(سنن ابی داود) واتا هه‌رکه‌سێك هه‌ڵده‌سێت له به‌شی ئه‌م ئومه ئیسلامیه
ده‌خوات کاتێك که پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌م وشه‌یه‌ی
درکاند هه‌وه‌ڵه‌کانی ترسان. وتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه
وسلم) ئه‌وه له که‌میمانه ئه‌و زه‌مه‌نه دێت کە موسڵمانان ئه‌وه‌نده
که‌من پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموی: نه‌خێر، به‌ڵکو ئێوه
زۆرن (هه‌روه‌ك ئێستا که ملیاردێك حەوسەد ملیۆنن)، به‌ڵام هیچ
ئه‌رزشێکتان نییه، وه‌کو که‌فی سه‌ر ده‌ریا وان بۆیه هه‌رکه‌س
هه‌ڵده‌ستێت به ئاره‌زوی خۆی له‌م ئوممه‌تی ئیسلامیه ده‌خوات خۆ ئه‌گه‌ر
بایه‌ك لە باشورەوە بێت به‌ره‌و باشورتان ده‌بات وه بایه‌کی باکوری
به‌ره‌و باکور ڕێگاتان پێ ده‌بڕێت، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌فه‌رموێت ئه‌و
پێغه‌مبه‌ره ئازیزه (صلى الله عليه وسلم) که ئه‌و سه‌رده‌مه هاته
پێشه‌وه ئێوه هیچ هێز و توانایه‌کتان نامێنێ وه گه‌وره‌یتان له دڵی
دوژمنانتاندا داده‌ماڵرێت واتا به ترسنۆك ته‌ماشا ده‌کرێن. هاوه‌ڵه‌کانی
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم ) پرسیان مه‌به‌ستت لە ترسنۆکی چییه
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم )؟
پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى
الله عليه وسلم ) فه‌رمووی: واتا هیچ که‌رامه‌تێك و هیچ شه‌خسیه‌تێکتان
نییه له‌لای دوژمنانتان زۆر به‌لاوازی و سه‌رشۆڕی سه‌یر ده‌کرێن، لاوازی
له دڵ و ده‌رونتاندا دروست ده‌بێ ئه‌ی موسڵمانان، پاشان ده‌ست نیشانی
نه‌خۆشیه‌که‌مان به‌ته‌واوه‌تی بۆ ده‌کات و ده‌فه‌رموێت هۆکاره‌کانی
ئه‌وه‌یه که ئێوه دنیاتان زۆر خۆش ده‌وێت و زۆر ڕقیشتان له مردن
ده‌بێته‌وه (له مردن ده‌ترسن).
خوێنه‌ری ئازیز..
هه‌رکاتێك دنیا
شوێنی خۆی گرت له ناو دڵماندا وه ترسیشمان له مردن بوو له پێناوی خوای
گه‌وره‌دا، دڵنیا بن له‌وه‌ی که ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا به گشتی گاڵته‌مان
پێ ده‌که‌ن و یاری به هه‌ست و سۆزمان ده‌که‌ن، بۆیە گۆڕانکاری ئاستەم
دەبێت ئەمەش یەکێکە لە ڕێبازی گۆران بۆ گۆرانکاری.
مَنْ وَلاَّهُ
اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ شَيْئًا مِنْ أَمْرِ الْمُسْلِمِينَ فَاحْتَجَبَ
دُونَ حَاجَتِهِمْ وَخَلَّتِهِمْ وَفَقْرِهِمْ، احْتَجَبَ اللَّهُ عَنْهُ
دُونَ حَاجَتِهِ وَخَلَّتِهِ وَفَقْرِهِ
هەروەها لەم فەرمودەیەدا
پێغەمبەر -صلی للە علیە وسلم- دەفەرموێت: هەر کەسێك خوای گەورە کردیە کار
بەدەستی موسڵمانان، فەرمانبەرو و دەست وپێوەند و سکرتێری زۆری بۆ خۆی دانا‌و
کەسانێك لە خەڵکی ژێر دەسەڵاتەکەی نەیان توانی بگەنە لای و پێویستی ئەوانی
لەبەر چاو نەگرت، هاوکاری هەژاران نەبوو، ئەوا بێگومان خوای گەورە دیوار
لە نێوانی خۆی و ئەو دەسەڵاتدارەدا دروست دەکات. خۆی و دەست پێوەندەکەی بە
هەمان ئاکاردا دەبات کە دەرحەق بە میللەتەکەی ئەنجامی داوە، نمونەی زۆرمان
لەبەر دەستدایە لە‌و شێوەیە وەك سەدام و حوسنی موبارەك، پاشان ئێوە هەموو
دەزانن ئەوەی کە بڕیاری دا لە تونس نابێت حیجاب بمێنت وە نابێت بانگ لە
مزگەوتەکانەوە بدرێت، خێزانەکەی بن عەلی بوو ئێستا خۆی لە سعودیە دەبێت
محجەبە بێت پێی خۆش بێت یان ناخۆش بێت رۆژی پینج جار بانگ دەدرێت بەگوێیدا!
نابێت بە هیچ شێوەیەك زیادە رۆی لە‌و دوو بنەمایەدابکرێ کە باسم کرد، دوایی
وەك حەلاجی لێ دەردەچێت، هیچ گۆڕانکاریەکی پێناکرێت تا خۆی بەهەلاکەت
دەبات وەك ئەوان لە ناو چون، حەلاج خۆی کەسێك بو دنیا لە بەرچاوی هیچ
نەبو.. هەمیشە جل‌و بەرگی زبر‌و خواردنی نانە ڕەقە بو، شەوی وا هەبوو (٤٠٠)
رکعەت نوێژی دەکرد، بەڵام ئەمە داوا نەکراوە لە ئیسلامدا، یاخود وەك محمدی
کوڕی تومرد زانستێکی زۆری هەبوو ژیانی هەموو تەقەشوف بو، بەڵام سەرلێشوای
سەردەمی خۆی بو خۆ گەورەترین گۆڕانکاری کرد، بەڵام ئەگەر يعقوب يوسف
المنصور نەبوایە ئێستا گروپێك لە شیعە خراپتر لەم ئوممەتە جیا دەبوە، ئەم
(تەمەیوزی) دروست کرد ئەوەی موحدین نەبوایە لەگەڵیدا یان کافر هەژماری
دەکرد یان دەیکوشت، گۆڕانکاری بەم شێوانە ناکرێت. لە ئیسلامدا تایبەتمەندی
خۆی هەیە بەو یاسایانەی کە باسی دەکەین، بەوەی کە خوای گەورە دوای لێکردوین
بێ ئەوەی ئارەزو ویستی خۆمانی تێکەڵ بکەین..
(أَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ أَفَأَنتَ تَكُونُ عَلَيْهِ وَكِيلاً) [الفرقان: ٤٣].
ئایا نابینی ئه‌و که‌سه‌ی که ئاره‌زوی خۆی کردۆته خوای خۆی (شوێنی
نه‌فسی به‌دکرداری که‌وتوه) ئایا تۆ ده‌توانیت ئه‌وانه بپارێزیت له‌لادان
و سه‌رکه‌شیی؟!
کەواتە دەبێت مەنهەجی گۆڕانکاری لەسەر لەسەر مەنهەجی پێغەمبەران بێت {فَبِهُدَاهُمُ اقْتَدِهِ} [الأنعام: ٩٠].
قۆناغی تاکه که‌س بۆ ڕێبازی گۆڕانکاری
ئه‌و که‌سه‌ی ده‌که‌وێته ڕێ بۆ ئه‌م گۆڕانکاریه ده‌بێت هەموو ئەم
مه‌رجانە یاخود ئەو دوو بنەما سەرەکەیە لە ژیانیدا رەنگ بداتەوە، دەنا
ئاستەمە گۆڕانکاری پێبکرێت..
هه‌مو ئه‌وانه‌ی له‌م کاروانی پێغه‌مبه‌رانه ده‌یانه‌وێت گۆڕانکاری بکه‌ن مه‌رجه خاوه‌نی ئه‌م خه‌سڵه‌تانه بن.
یه‌که‌م:- خاوه‌نی بیر‌و باوه‌ڕێکی دامه‌زراو بن (بیروباوەری ئەهلی سونەت جەماعە).
دووه‌م:- جیهان بینێکی خاوه‌ن فکر بن (دیدو تێڕوانینی بۆ ژیان و مرۆڤ و دەسەڵات و گەردون لە ڕێگای قورئان و سونەت)
سێیه‌م:- خاوه‌ن مه‌نهه‌ج و په‌یڕه‌و پرۆگرامێک بن (دید و ڕێگایەکی رون لە سیاسەت)
چواره‌م:- ده‌بێت بیری ئیداری و ڕیکخستن له بیر‌و دیدتا ڕه‌نگ بداته‌وه (کاری هەرەوەزی کۆکراوەیی).
پێنجه‌م:- ئازا‌و چاو نه‌ترس و جوامێر بن (موجاهید) ئەگەر لە لاوان بن باشترە.
شه‌شه‌م:- به‌خشنده بن و دوربن له چاو چنۆکی و ڕه‌زیلی و ده‌ست نوقاوی (هەموو جۆرەکانی ئینفاق).
حه‌وته‌م:- له خۆ برد‌و پشو درێژبن و خێرایی و هه‌ڵپه‌ی به‌کارەکانەوە دیار نه‌بێت (رەدفعل کاریگەری لێنەکات).
هه‌شته‌م:- گوێڕایه‌ڵ بە بۆ سه‌روی خۆت و سه‌ربه‌خۆ کار نەکه‌یت، چونکه
هه‌مو ڕه‌وتێكی گۆڕانکاری یاخود بزوتنەوەیەك له سه‌ره‌تاوه وه‌ك ملوانکه
وایه هه‌ر ده‌نکێکی پچڕا ئه‌وانی تر به دوایدا ده‌که‌ون (گەڕانەوە بۆ
مەرجەع ).
نۆیه‌م:- هه‌میشه بۆ سه‌رکه‌وتن هه‌وڵ بده‌یت و خۆ به‌که‌م
نه‌زانیت، چونکه کاری تۆ کاری پێغه‌مبه‌رانه (گەشبین بیت و هیوای زۆرت
هەبێت بۆ سەکەوتن).
ده‌یه‌م:- زانست پێوه‌ری سه‌رەکی ده‌بێت بۆ هه‌موو
گۆڕانکاریه‌ك بۆیه پێویسته هه‌میشه برەو بدەیت بە زانست و زانیاری تا
وزه‌ی خۆت بخه‌یته کار بۆ سه‌رکه‌وتنی گۆڕانکاریه‌که.
قۆناغی (کۆ( بۆ ڕێبازی گۆڕانکاری
له‌سه‌ر هه‌مووان پێویستە وە ده‌بێت که ڕێناسین ئه‌نجام بده‌ن تا بزانن کاروانه‌که‌یان ڕوو له کوێیه..
پێویستیان به پایه‌ی کاره واتا (آرکان العمل)
پایه‌کان بریتین :-
یه‌که‌م :- ده‌بێت ئامانج دیاری بکرێت واتا مه‌بەست رۆشن بێت لە‌و گۆڕانکاریەی کە دەکرێت.
دوه‌م :- واقعی بین، زمینه‌ی خۆمان به‌ڕاستی بناسێنین و له‌گه‌ڵ خۆمان و
خه‌ڵکی خۆماندا ڕاستگۆ بین، پرۆژەی خەیاڵی باس نەکەین، وەك یتوبیایەکی
لێبێت لە کۆمەڵگادا نمونەی داواکاری کۆمەنیستەکانی کوردستان.
سێیه‌م:-
به ڕاشکاوانه کار بکه‌ین و واز له چرپه چرپی حیزبایه‌تی بهێنین
که‌واته ده‌بێت (واضح)بین ئەوەی ڕاستیە بێ پەردە بخرێتە بەردەم هەمو ئەو
کەسانەی کە لە نوخبەی گۆڕانکاریەکەدان.
چواره‌م:- ده‌بێت دارایمان دیاری بکه‌ین بۆ کار کردنمان، دەبێت بودجە بۆ گۆڕانکاری شەفاف بێت..
پێنجه‌م:- خاوه‌نی مه‌نهەجی کار بین تا هه‌مومان کۆبکاته‌وه(گوتاری سیاسی).
شه‌شه‌م:- نه‌خشه سازی و پلانی گونجاو ئه‌نجام بده‌ین بۆ کارەکانمان و چۆنێتی خۆناسندنمان بە خه‌ڵکی.
حه‌وته‌م:- پێویستمان به جێبه‌جێ کار ده‌بێت تا کاره‌کان له تیۆریه‌وه
بکاته پراکتیزه، واتا نوخبەی ڕۆشنبیر، سیاسی، بانگەواز خواز (داعی)
هه‌شته‌م:- بانگه‌وازی خه‌ڵکی بکەین بۆ کاره‌کمان و وه‌زه‌کانیان به
گه‌ڕ بخه‌ین و جۆره‌کانیان جیا بکه‌یه‌نه‌وه(تەوزیف کردنی وزەی نوخبەکان
لە هەمو بوارەکاندا)
نۆیه‌م:- دەبێت تا بتوانین بانگه‌وازی خه‌ڵکی
بکه‌ین بۆ ئه‌م کاره پیرۆزه که بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌رانه‌و هه‌ڵسانه
به گۆڕانکاری، چونکه تۆ که گۆڕانکاری ئه‌نجام ئه‌ده‌یت پێویسته له
بازنه‌که‌دا خه‌ڵکی کۆبکەیتەوە تا زمینه سازی ئه‌نجام بده‌یت
ده‌یه‌م:- پیاچونەوەی ساڵانەی بەرهەمەکان، ده‌بێت بزانین لەماوەی ساڵێکدا
به‌رهه‌مان چی بوه، چەندە هەنگاوەکانمان لە بەرەو پێشوچوندا بوە وە چی زۆر
بەرەوپێشی بردوین ..
خاڵی یانزەیەم و کۆتایی:- هۆکارە دەرەکیەکان چیبون بۆ جێبەجێ نەکردنی بەرنامەی گۆڕانکاریەکە.
ئەم خاڵەنەی کە باسمان کرد لە قۆناغی سەرەتای دەست پێکی خڕ کردنەوەی خەڵکە بۆ ئەم رێبازی نەگۆڕی گۆڕانکاریە..
ئەمە ڕەنگدانەوەی ژیانی پێغەمبەرە -صلی للە علیە وسلم-، بۆ سەرەتای
دەستپێکی گۆڕانکاری لە ناو کۆمەڵگای جاهیلیەتدا، پێویستی بە بەرنامەو بو
ئاڕاستە کراو بو بە سروش(وەحی) لە لایەن خوای گەورە لەڕێگای جوبریلەوە
-سەلامی خوای لێبێت-، پاشان بانگەوازی تاك بۆ ئەوەی بیانکاتە نوخبەی
گۆڕانکاریەکە لە هەمو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لە منداڵ وەك عەلی کوڕی ئەبو
تالیب، لە ئافرەتان وەك خاتو خدیجە دایکی ئیمانداران، لە کۆیلەکان وەك
زەیدی کوڕی حارس، لە ئازاد‌و پیاوان ئەبوبکری سدیق –خوای گەورە لەهەمویان
رازی بێت-، هەریەك لەم نوخبانە کەوتنە هەوڵدان بۆکاری گۆڕانکاری لە‌و
کۆمەڵگایەدا. بە دوو ڕۆژ دوای وەحی ئەندامان کەوتنە هەوڵدان بۆ زیاد کرنی
نوخبەکە، کە رۆژی یەکەم توانیان پێنج کەس بهێننە ناو بازنەکەی خۆیان، بۆ
رۆژی دوەم نۆ کەسی تریان بانگ کرد، هەمو ئەم نوخبانە لە داهاتودا کۆڵێکی
گەورە دەکەوێتە سەرشانیان.. ناوەکان: (عوسمانی کوری عفان، زوبێری کوڕی
عەوام، سەعدی کوڕی ئەبی وەقاس، تەڵحەی کوڕی عوبێدوڵا، عەبدوڕەحمانی کوڕی
عەوف، عوسمانی کوڕی مەعزوم، ئەرقەمی کوڕی ئەرقەم، ئەبو سەلەمەی کوڕی
عەبدولئەسەد، موسعەبی کوڕی عومێر، عامری کوڕی فەهیری، بیلالی کوڕی ڕەباح،
دایکی رومان خێزانی ئەبوبکر، عەبدوڵای کوڕی ئەبوبەکر، ئەسمای کچی
ئەبوبەکر). پێغەمبەر -صلی للە علیە وسلم- هەمویانی پەروەردە کرد لەسەر ئەو
خالانەی کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێداوە، لە هەموی گرنگتر ئەوەبوو لە ماوەی
پێنج ساڵدا (٦٥) کەسی پەروەردە کرد‌و کردنیە نوخبە. پاشان چونە ناو خەڵکی و
بانەگەوازەکەی ئاشکرا کرد، چونکە ئەم نوخبەیەی کە پێغەمبەر –صلی اللە علیە
وسلم- پەروەردەی کردبون بۆ ئەوە بو کە بچنە نێو جەماوەر وە خۆی وەك
سەرکردەو پێغەمبەر ڕێك بخات تا بتوانێت دەنگی بگات بە جەماوەرە زۆرە
موسڵمانەکەو دەنگی جەماوەرە زۆرەکە بگەڕێتەوە بۆ پێغەمبەر –صلی اللە علیە
وسلم- لە ڕێگای نوخبەکەوە، سەروەرمان توانی وزەی ئەو (٦٥) نوخبەیە بە گەڕ
بخات و سود لە توانای هەمویان وەربگرێت، ئەم قۆناغەی باسم کرد پێ دەو‌ترێت
(إعداد) واتا کۆکردنەوەی هێزو توانا‌و وزەکان، لە شەرعدا پێ دەو‌ترێت زەمەنی
ئیعداد(زمن الإعداد).
قۆناغی دوەم: چالاکی زۆر‌و بەرهەمی کەم
قۆناغی خۆناسین
ئه‌م قۆناغه زۆر گرنگه له هه‌موو گۆڕانکاریه‌کدا مه‌رجه کۆمه‌ڵێك
خه‌ڵکی خۆیان بناسێنن به ڕه‌وتی گۆڕانکاریه‌که‌یان که توانا و وزه‌ی
خۆیان به گه‌ڕ بخه‌ن تا خه‌ڵکانێکی تر پێبگه‌یه‌نن له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وته‌ی
که ده‌ستیان داوه‌تێ، تا بتوانرێت خه‌ڵکانێکی تر به‌رهه‌م بهێنرێت و پێیان
بگه‌یه‌نن بۆ خزمه‌تی ئه‌م کاروانی پێغه‌مبه‌رانه، لەم قۆناغەدا لەمپەڕی
زۆر دادەنرێت، بۆ ئەوەی هەڵبستیتەوە پێویستت بەو دان بەخۆداگرتنە
پەروەردەیەدا هەیە کە لەسەرەتاوە خۆتت بۆ ئامادە کردوە، چونکە لە ژیانی
پێغەمبەری خوا –صلی اللە علیە وسلم- ئەم قۆناغە بە سەردەمی ساڵی ماتەم ناو
دەبەم، لە سەردەمی خۆناسینیدا بوو لەگەڵ هاوەڵاندا کە ئەو هەمو کێشەو
ناڕەحەتیە توشی سەروەرمان –صلی اللە علیە وسلم- هات، بۆ ماوەی سێ ساڵ ئازار
دران هەمو کرانە دۆڵێکەوە کە ژن هێنان و مامەڵەی کڕین و فرۆشتن…هتد
لەگەڵیاندا قەدەغە کرابو، پاشان خۆشەویستترین کەسانی نزیکی سەروەرمان –صلی
اللە علیە وسلم- مردن کە دوو سەندی گەورەی بون ئەبو تالبی مامی سەنەدی
کۆمەڵایەتی بو، خاتو خەدیجەی هاوسەری سەنەدی هەست و نەست و لایەنی سۆزداری
سەروەرمان –صلی اللە علیە وسلم- بوو، ئەم دوانەش ماڵیان لێ چۆڵ کرد بێکەس و
قەلەندەر مایەوە.
دوای ئەو هەمو ناڕەحەتییە روەو تایف کەوتە ڕێ لەوێش
بەرد بارانیان کرد تا قاچی موبارەکی خوێناوی بو، سەری زەیدی کوڕی حارس شکا،
هەمو ئەمانە قۆناغی گۆڕنکارین. دەبێت هەمو موسڵمانێک کە دەیەوێت گۆڕانکاری
بکات بەم قۆناغەدا تێدەپەڕێت هاوشێوەی پێغەمبەر -صلی اللە علیە وسلم-،
دەشێت بۆ گۆڕانکاری لە شار‌و مەڵبەندو زێدی خۆتا زیندانی بکرێیت وەک بیلال و
عوسمانی کوڕی عەفان، شەهید بکرێیت هەروەك هاوەڵان باوک دایکی عەمار،
دەربەدەر بکرێیت وەك کۆمەڵی حەبەشە، ڕوو لەشارو دێهاتەکان و وڵاتان بڕۆیت و
دەربەدەرو بێ ئیقامەو بێ کەس بمێنیتەوە و کەس نەتگرێتە خۆی هەروەك
پێغەمبەر –صلی اللە علیە وسلم- لە تایف دەرکرا، کە گەڕایەوە بۆ مەککە کەس
نەیگرتە خۆی کابرایەکی موشرک نەبێت، ئەمانە هەمو دوبارە دەبنەوە لە ژیانی
ئەو موسوڵمانەی کە چاکسازی ڕاستەقینە دەکات بە ڕێبازی نەگۆڕی گۆڕانکاری
هەروەك خوای موتەعال دەفەرموێت:
(..فَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّةِ اللَّهِ تَبْدِيلًا وَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّةِ اللَّهِ تَحْوِيلًا ..، سورة فاطر..٤٣)
هه‌رگیز نا‌بینیت یاسا‌و به‌رنامه‌کانی خوا له نه‌خشه‌ی خۆیان لابده‌ن (که
به‌شێکی ڕیسوا کردنی پیلان گێڕانه).
بۆیە لێکۆڵینەوە و شارەزا بون لە ژیانی پێغەمبەر –صلی اللە علیە وسلم-
پێویستە، بەهۆکاری ئەوەی کە ژیانی سەروەر بەسەر هەموو کەسێك دووبارە
دەبێتەوە کە بیەوێت بە ڕاستگۆی گۆڕانکاری بکات.
تِلْكَ مِنْ أَنبَاء الْغَيْبِ نُوحِيهَا إِلَيْكَ مَا كُنتَ تَعْلَمُهَا
أَنتَ وَلاَ قَوْمُكَ مِن قَبْلِ هَذَا فَاصْبِرْ إِنَّ الْعَاقِبَةَ
لِلْمُتَّقِينَ ﴿٤٩﴾ هود
ئه‌م باسانه بۆمان کردی له هه‌واڵه
نادیاره‌کانه، نه تۆ ده‌تزانی و نه هۆزو نه‌ته‌وه‌که‌شت پێش ئه‌م باسه‌ی
ئێمه، خۆگرو به ئارامبه پاشه‌ڕۆژ بۆ خواناسان و پارێزکارانه.
لە
ڕاستیدا ئەم کارە بۆ خۆی لەم قۆناغەدا قورسترین قۆناغی کار کردنە کە پیاوی
ئازا‌و دیندار و جوامێری تێدا دەردەکەوێت کە بە چوار فلتەردا دەڕوات.
فلتەری یەکەم : هەڵبژاردە
فلتەری دوەم: پاك بوەوە
فلتەری سێیەم: پەروەردە
فلتەری چوارەم: تەمەیوز
ئەم قورسی قۆناغە خەڵکی باش پەروەردە دەکات بۆ هەڵگرتنی ئەو کۆڵە قورسە کە
ئاینە خوای گەورەشە بە قورس و گران باسی کردوەو دەفەرموێت: بە پێغەمبەر
-صلی للە علیە وسلم-..
إِنَّا سَنُلْقِي عَلَيْكَ قَوْلًا ثَقِيلًا ﴿٥﴾ المزمل
چونکه به‌ڕاستی ئێمه فه‌رموده‌و گوفتارێکی سه‌نگین داده‌به‌زێنینه
سه‌رت (که به‌هۆیه‌وه ڕوو به‌ڕووی ئه‌رك و زه‌حمه‌تی زۆر ده‌بیت).
زۆر جار کە لێکۆڵینەوەم کردوە لەسەر ئەم قۆناغە بە نامۆ هاتۆتە بەرچاوی
خەڵکی زۆر غەریب بوە لایان. هاوکات لەگەڵ غەریبیەکیدا وەك پشکۆ بوە لەسەر
دەست، کە خەڵکانێك هەڵیانگرتوەو ویستویانە گۆڕانکاریەکە بەسەر راستانە
بگەیەنن، وە هەر کەس لەم قۆناغەدا بەردەوام بێت لەگەڵ ئەم ڕێبازی نەگۆڕی
گۆڕانکاریە پاداشتی (٥٠) هاوەڵی پێغەمبەری هەیە ڕەزامەندی خوا لە هەموویان
بێت، واتا هاو شێوەی ٥٠ کەسە وەك ئەبوبکر، عومەر، عوسمان، عەلی و عەشەرەی
موبەشەرە، پێغەمبەر –صلی اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە باسی ئەم قۆناغە
قورسەمان بۆ دەکات…
(رواه الإمام مسلم عن أبي هريرة رضي الله عنه
وأرضاه وقال فيه رسول الله صلى الله عليه وسلم: بَدَأَ الْإِسْلَامُ
غَرِيبًا وَسَيَعُودُ غَرِيبًا كَمَا بَدَأَ فَطُوبَى لِلْغُرَبَاءِ.)
واتا ئەم ئیسلامە بەنامۆیی دەستی پێکردوە وە هەر بە نامۆیش دەگەڕێتەوە ناو
خەڵکی هەروەك سەرەتای، پاشان لێرەدا موژدە ئەدات بە نامۆی دەگەڕێتەوە.
لە جێگایەکی تردا کە ئیمامی ترمزی ریواتی کردوە دەفەرموێت
من الغرباء؟
هەوەڵاکان پرسیان لە سەروەرمان نامۆ چیە؟ (بۆ دەبێت ئەم ئیسلامە نامۆ بێت؟)
فقال: الْغُرَبَاءُ الَّذِينَ يُصْلِحُونَ مَا أَفْسَدَ النَّاسُ مِنْ بَعْدِي مِنْ سُنَّتِي.
پێغەمبەر -صلی للە علیە وسلم- فەرموی: نامۆکان ئەو کەسانەن کە چاکسازی
دەکەن هەرچی گەندەڵیە کە خەڵکێك ئەنجامی داوە ئەوان دەیگەڕێننەوە سەر
ڕێوشوێنی جارانی خۆی، واتا سەر ئەو ڕێگایەی کە من فەرمانم پێکردون.
پاشان سەروەرمان –صلی اللە علیە وسلم- بەردەوام لەسەر ئەم قۆناغە دەفەرموێت:
فَإِنَّ مِنْ وَرَائِكُمْ أَيَّامَ الصَّبْرِ، الصَّبْرُ فِيهِنَّ مَثْلُ
الْقَبْضِ عَلَى الْجَمْرِ، لِلْعَامِلِ فِيهِنَّ مِثْلُ أَجْرِ خَمْسِينَ
رَجُلًا يَعْمَلُونَ مِثْلَ عَمَلِكُمْ.
فأصاب العجب الصحابة، فقالوا:
يا رسول الله أجر خمسين رجلًا منا، أو منهم؟
قال: بَلْ أَجْرُ خَمْسِينَ رَجُلٍ مِنْكُمْ.
ئاگاداربن رۆژانێك دێت ئێوە پێویستیتان بە ئارامی و دان بە خۆدا گرتن
هەیە، ئەو ئارامیە وەك ئەوە وایە کە پشکۆیەکی گەشاوە لەسەر دەست هەڵبگری،
ئەوەی کار لەم قۆناغەدا بکات پاداشتی (٥٠) کەسی هەیە لە ئێوە.
هاوەڵەکان بە سەرسوڕمانەوە پرسیان: لە ئێمە یان لە پیاو چاکانی خۆیان؟
پێغەمەبەر -صلی للە علیە وسلم- فەرموی: بەڵکو لە پیاوانی وەك ئێوە.
وەك ئاماژەم پێدا ئەم قۆناغە قورسترین قۆناغە، بەڵام لێرەوە ئامادەیان دەکات بۆ قۆناغێکی تر کە دید رونیە (رٶیة الواضح).
قۆناغی سێیەم: دید رونی(رٶیة الواضح)
خۆناساندنه واتا (شایه‌تی دان)
ئه‌م قۆناغه زۆر جار له مه‌ئوا سازیه‌کەدا ئه‌نجام ئه‌درێت یان پێش
مه‌ئواکه تۆ خۆت ناساندوه که کێیت و چیت پێ ده‌کرێت، له خۆ ئاماده
کردندایت بۆ مه‌ئوایه‌ك جارێك پێنەگەیشتویت یان خاك خۆڵێك بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانیت گۆڕانکاریه‌که‌ی تیدا ئه‌نجام بده‌یت ئه‌ویش که کوردستانه
که‌واته قۆناغی دوای خۆناساند کار کردنه بۆ مه‌ئوا، ئەم قۆناغە لە ژیانی
پێغەمبەردا –صلی اللە علیە وسلم- بە کۆچ ناوزەد کراوە، قۆناغی شاهیدی دانە،
بۆت رون دەبێتەوە کە کێ ئامادەی دەرچونی هەیە لەگەڵ گۆڕانکاریەکەدا وە خۆی
بە خاوەنی دەزانێت.
هەوڵدان بۆ مه‌ئوا…
ئه‌م قۆناغه هەر
وابەستەیە بە دید رونیەکەوە، بەڵام بەشێکی جیاوازە لەناو ریزبەندی
قۆناغەکەدا، ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان –صلی اللە علیە وسلم- تا
مه‌ئوایه‌کی نه‌دۆزیه‌وه نه‌یتوانی ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێنیت
ئه‌ویش مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره بوو، که‌واته ده‌بێت له‌وه تێبگه‌یت که
هه‌موو گۆڕانکاریه‌ك پێویستی به خاك و هێز هه‌یه واتا پێویستی به
کۆمه‌ڵێك هه‌یه کاری مەدەنی و زۆر جاریش پێویست بە چەك دەکات پشتگیری
لە‌و گۆڕانکاریه بکه‌ن له‌و مه‌ئوایه‌دا که کوردستانه. ئه‌گه‌ر کاره‌که
به ئه‌نجام گه‌یه‌نراو ڕه‌وتی گۆڕانکاریەکە هه‌ڵسان به‌م کارانه ئه‌وا
قۆناغی دوای مه‌ئوا ده‌ست پێ ده‌کات که پێ ده‌وترێت ته‌مکین.
قۆناغی چوارەم: ته‌مکین
قۆناغی ته‌مکین ئه‌و هێزه دروستی ده‌کات که له ناو مه‌ئواکه‌دا
به‌رهه‌م هاتوه به توانا‌و هێز مه‌ئواکه دروست ده‌بێت، له‌دوای ئه‌وه‌ی
که ته‌مکینه‌که به‌رهه‌م هات بێ شک و گومان کۆتا قۆناغه که قۆناغی
جێبه‌جێ کردنه واتا(تنفیذ)..
لە ژیانی پێغەمبەردا –صلی اللە علیە
وسلم- بەم شێوەیە بەرهەم هات: توانی ئابوری خۆی جیابکاتەوە، ئاو لە دەست
دوژمن دەربێنیت، کێشەی بێ ئیقامەکان چارەسەر بکات، دەستوری نوسی، دەزگاکانی
دامەزراند و سوپای رێکخست، کۆمپانیا و قافڵەکانی قورەیشی خستە مەترسیەوە،
لە بەدر سەرکەوتنی تەواوەتی بە دەست هێنا، تائێرە کە باسمان کرد تەمکین نیە
بەڵکو سەرکەوتنە قۆناغی تەمکین لە سەرکەوتن گەورەترە. کەی ئەم قوناغە دەست
پێ دەکات؟ لە دوای شەڕی ئەحزاب کە پێغەمبەر –صلی اللە علیە وسلم-
دەفەرموێت: لەمەولا ئێمە دەچینە سەریان ئەوان ناتوانن بێنە سەرمان هەڕەشەی
هێرشمان لێ بکەن. لەمەولا ئێمە هێرش بەر دەبین!.
الْآنَ نَغْزُوهُمْ وَلَا يَغْزُونَا، نَحْنُ نَسِيرُ إِلَيْهِمْ.
هەموو ئەم قۆناغانە خوای گەورە لە یەك ئایەتدا بۆی کورت کردوینەتەوە دەفەرموێت..
أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُواْ الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَأْتِكُم مَّثَلُ
الَّذِينَ خَلَوْاْ مِن قَبْلِكُم مَّسَّتْهُمُ الْبَأْسَاء وَالضَّرَّاء
وَزُلْزِلُواْ حَتَّى يَقُولَ الرَّسُولُ وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَهُ
مَتَى نَصْرُ اللّهِ أَلا إِنَّ نَصْرَ اللّهِ قَرِيبٌ ﴿٢١٤﴾ بقرة
ئایا
وا ده‌زانن هه‌روا به ئاسانی ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه (بێ ته‌نگانه‌و
ناخۆشی) مه‌گه‌ر نمونه‌ی ئیماندارانی پێشوتان بۆ باس نه‌کراوه که توشی
شه‌ڕو ناخۆشی و ته‌نگانه و گرانی و نه‌داری بون و ته‌کانیان خواردوه و
زۆریان بۆ هاتوه به ڕاده‌یه‌ك که هه‌تا پێغه‌مبه‌ره‌که‌و ئه‌وانه‌ی
باوه‌ڕیان هێناوه له ته‌کیا وتویانه: که‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رکه‌وتن
ده‌به‌خشێت؟! که‌ی خوا سه‌رمان ده‌خات؟! ئاگادار بن و دڵنیا بن که ئا ئه‌و
کاته ئیتر سه‌رکه‌وتنی خوا نزیکه.
به‌وره گۆڕانکاری
ئه‌م
خه‌ڵکه‌ی ئێمه به دوای گۆڕانکاریدا ده‌گەڕێت وه سونه‌تی مرۆڤ وا
هه‌ڵکه‌وتوه هه‌میشه ئاواتی به کاری نوێ یه به‌دوای شتی نوێ‌دا ده‌گەڕێت
و هه‌مو بانگه‌وازیك بۆ گۆڕانکاری ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌که‌ی به بناغه‌یه‌کی
پته‌و دامه‌زاربێت بێ هیچ شک‌و گومانێك خه‌ڵکی خۆی داواکار ده‌بێت وه له
هه‌مان کاتدا گیان فیدا ده‌بێت بۆ کاره‌که‌ی تا ده‌یگه‌یەنێته ئه‌نجام.
لای هه‌موان ئاشکرایە که ئیسلام باشترین به‌رنامه‌یه بۆ گۆڕانکاری، به‌ڵام کێ ده‌توانێت مه‌نهەجێک بۆ گۆڕانکاریه‌که دروست بکات؟
که‌واته با بڵێین چۆن گۆڕانکاری و کاری کۆکراوەیمان ئه‌نجام بده‌ین؟
زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌دوای ئه‌م وته‌یه‌دا وێڵن وه هه‌یانه دڵسوزیشن بۆ کار
کردن، به‌ڵام هه‌رکه‌سه به جۆره مه‌نهه‌جێك هه‌وڵ ئه‌دات یان له
ڕه‌وشی زمینه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌ی دووره یان یه‌كناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ
قورئان سونه‌تدا یان خاوه‌نی ئه‌زمون نیه‌و جارێ ساویلکه‌یه و ماویه‌تی
بگاته ئاستی گۆڕانکاریه‌که، ئه‌م میحوەرانه‌ی که باسمان کرد مه‌رجه
ئه‌و که‌سانه‌ی به گۆڕانکاری هه‌ڵده‌ستن ڕچاوی بکه‌ن وه سه‌رباری
هه‌مویان ئه‌وانه‌ی که سه‌رکردایه‌تی ئه‌م ڕه‌وته ده‌که‌ن زۆر مه‌رجه
که شاره‌زای مێژو بن. ئه‌گه‌ر شاره‌زا نه‌بن له مێژودا ئه‌وا ناتوانن
ئایه‌ته‌کان و فه‌رموده‌کان له زمینه‌ی ڕه‌وشه‌که‌دا بسازێنن..
دوایی
وه‌ك گروپی مه‌دخه‌لیه‌کانیان لێدێت، فه‌رموده‌ی مه‌ککی له مه‌دینه‌یدا
به‌کار دەهێنن، له‌گه‌ڵ باری سیاسی خۆیاندا نامۆ ده‌بن به‌خه‌ڵک و وه‌ك
کانیاوی به‌هار بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌ر ده‌ردێنن، به‌ڵام له هه‌ر سێ
وه‌رزه‌که‌دا بێ به‌رهه‌من..
به مێژو ده‌توانین سود له‌م گۆڕانکاریه
وه‌ربگرین وه‌ك ئه‌زمونێك به‌کاری بهێنین تا بتوانین بیکه‌ینه ڕه‌وتێکی
گشتی بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی موسڵمانی کوردستان.
سه‌ره‌تا چۆن ئه‌م ئوممه‌ته سه‌رکه‌وت؟
بابای گۆڕانکار هیچ گۆڕانکاریه‌کی پێناکرێت تا ئه‌م ئایه‌ته له خۆیدا نه‌چه‌سپێنێت و ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی ته‌واوی نەبێت له ژیانیدا.
(كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ
وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ
الْكِتَابِ لَكَانَ خَيْرًا لَّهُم مِّنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ
وَأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ ﴿١١٠﴾
(به‌ڕاستی) ئیتر ئێوه چاکترین
ئومه‌تێکن که (بۆ سودی) خه‌ڵکی هێنراونه‌ته مه‌یدانه‌وه، چونکه فه‌رمان
به چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان
به خوا هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر خاوه‌نانی کتێب باوه‌ڕیان بێنایه (به ئاینی
ئیسلام) وه چاکتر بو بۆیان، هه‌یانه ئیماندارن به‌ڵام زۆربه‌یان گوناه
کار‌و تاوانبارن.
ئه‌مه‌ی که باسمان کرد دروشم و سابون له پێدان
نیه تا خه‌ڵکی پێ بخلیسکێنین وه‌ك سیستەمەکانی تر، به‌ڵکو ئه‌مه فه‌رمانی
خوایه. خوای گه‌وره پێمان ده‌ڵێت ئێوه باشترین خه‌ڵکن بۆ خه‌ڵکی ده‌بێت
گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوای گه‌وره بین.
پێچه‌وانه‌که‌ی ئەوەیە کە
ئه‌گه‌ر ئه‌وکاره ڕەنگدانه‌وه‌ی نه‌بو له ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که
ده‌یه‌وێت گۆڕنکاری بکات دڵنیاتان ده‌که‌م که سه‌رکه‌وتن نابینرێت.
پاشان ده‌بێت ئه‌وەمان له یاد نه‌چێت که ئێمه ئوممه‌تێکی شاهیدین به
سه‌ر ئوممه‌تانی تری دنیاوه واتا به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌مەریکاو ئه‌وروپاو
هه‌موو جیهان. ئه‌مه فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه بۆیه هه‌ر ده‌بێت ئێمه
خاوه‌نی گۆڕانکاری ڕاسته‌قینه بین نه‌ك ئه‌وانه‌ی خۆیان ناوزه‌د کردوه
به ڕیفۆرم خواز وه‌ك خوای گه‌وره له سوره‌تی بقره‌ده‌فه‌رموێت…
(وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا لِّتَكُونُواْ شُهَدَاء عَلَى النَّاسِ)
به‌و شێوه‌یه ئێوه‌مان به گه‌لێکی میانه‌ڕه‌و گێڕاوه (له هه‌موو
ڕویه‌که‌وه، له ڕوی عیباده‌ت و خواپه‌رستیه‌وه، له‌ڕوی دنیا‌و
قیامه‌ته‌وه، له ڕوی داخوازیه‌کانی ڕۆح و نه‌فسه‌وه.. هتد) تا ببنه
شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکیه‌وه (تا بزانن ئه‌م ئاین و به‌رنامه‌یه هه‌موی
مایه‌ی خێر‌و سه‌ربه‌رزیه بۆ تاك و کۆمه‌ڵ له هه‌مو سه‌رده‌مێکدا، وه له
هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا
مه‌نهه‌جی مام ناوه‌ند و دادپەروەر ده‌بێته ڕێبه‌رمان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌نهه‌جه هه‌نگاو ده‌نێین…
چونکه له قیامەتدا هه‌مو گه‌لان بانگ ده‌کرین له‌گه‌ڵ
پێغه‌مبه‌راکانیاندا سه‌لامی خوا لە هەموویان لێبێت بۆ نمونه گه‌لی نوح
سڵاوی خوای لێبێت، لێیان ده‌پرسن په‌یامه‌که‌تان پێگه‌یشت له لایه‌ن
پێغه‌مبه‌ر نوح، ئه‌وانیش ده‌ڵێن نه‌خێر هیچمان پێنه‌گیشتوه پاشان
پێغه‌مبه‌ر نوح بانگ ده‌که‌ن ده‌ڵێن په‌یامه‌که‌ت گه‌یاند ئه‌ویش ده‌ڵێت
به‌ڵێ گه‌یاندام، ئه‌وه‌ی که شاهیدی ئه‌دا بۆ پێغه‌مبه‌ر نوح ته‌نها
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوایه سه‌لامی خوا له هه‌موو پێغه‌مبه‌ران بێت
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئێمه شاهیدین به سه‌ر گه‌لانی تری دونیادا له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی له قورئانه‌که‌ماندا باس کراوه که پێغه‌مبه‌ر نوح په‌یامی خۆی
گه‌یاندوه.
ئه‌م کاره ئه‌وه ڕوون ده‌کاته‌وه له دونیا‌و له قیامه‌ت ئێمه باشترین خه‌ڵکین بۆ خه‌ڵکی.
له‌وانەیه خه‌ڵکانێك بپرسن چۆن ئێمه باشترین خه‌ڵکین بۆ خه‌ڵکی؟
ئه‌وه نیه خه‌ڵکانێك له ئێمه به تواناترن له ڕوی زانست زانیاری و ژیاره‌وه له پێشترن؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره هه‌ر ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژو، که‌واته
لێره‌وه بۆمان ده‌ر ده‌که‌ویت که مێژو چه‌نده گرنگه له کار‌و
فه‌رمانماندا!
ده‌بێت بزانین پێشکه‌وتن بریتیه له چی؟
گرنگه
بزانین ئه‌گه‌ر پێشکه‌وتن باوه‌ڕو ڕه‌وشت و زانستی ئیمانی له‌گه‌ڵ نه‌بێت
ئه‌و پێشکه‌وتنه هیچ به‌رهه‌مێکی نیه و خه‌ڵکی سودی لێوه‌رناگرێت وه‌ك
پێویست، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر سه‌یری چین و ژاپۆن و هندستان بکه‌ین ئه‌گه‌ر چی
له‌و په‌ڕی پێشکه‌وتنی ئه‌لکترۆنیات بن به‌ڵام خه‌ڵکه‌که‌ی گیرۆده‌ن
به‌ده‌ست بت په‌رستی، ته‌نانه‌ت مشك و مانگا په‌رستی یه‌وه. سه‌رمایه‌داری
وای لێکردون که ئەوان بونه‌ته سوته‌مه‌نی بۆ خه‌ڵکانی تر!
بۆیه به
تۆی موسڵمان ده‌وترێت باشترین خه‌ڵک به هۆکاری ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی بیر‌و
باوه‌ڕێکی پاك و بێ گه‌ردی و سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕت سازگاره به هۆکاری چی
ئیسلام هات سه‌ره‌تا وه‌ك پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان -صلى الله عليه وسلم- بۆمان
ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فەرموێت..
[قال رسول الله صلى الله عليه وسلم الذي أخرجه مسلم في صحيحه عن عياض بن حمار المجاشعي رضي الله عنه:
إِنَّ اللَّهَ نَظَرَ إِلَى أَهْلِ الْأَرْضِ، فَمَقَتَهُمْ عَرَبَهُمْ وَعَجَمَهُمْ إِلَّا بَقَايَا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ
خوای گەورە سەیری خەڵکی سەر زەوی کرد رقی لێیان هەڵسابو بە هۆکاری خراپە
کردنیان لە عەرەب وعەجەم مەگەر هەندێكی کەم لە خەڵکی ئەهلی کیتاب نەبێت کە
باش مابون..
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که سه‌ر زه‌و‌ی له
عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م چاکه خواز نه‌بون ته‌نها کۆمه‌ڵێکی که‌م نه‌بێت له
ئه‌هلی په‌رتوکه ئاسمانیه‌کان..
بۆیه خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ر –صلی
اللە علیە وسلم-ی ڕه‌وانه کرد، تا گۆڕانکاری بکات و خه‌ڵکی دور بخاته‌وه
له په‌رستنی دار‌و به‌ردو مشک و مانگا‌و بت و ئه‌و جۆره که‌ره‌ستانه‌ی تر،
تا گۆڕانکاری بکات له روی بیر‌و باوه‌ڕەوه..
ئێستا ده‌بێت له‌وه
تێبگه‌ین که یه‌که‌م گۆڕانکاری تۆ له بیر‌و باوه‌ڕی خه‌ڵکیه‌وه‌یه که تۆ
باشترین خه‌ڵکیت بۆ خه‌ڵکانی ده‌وروبه‌رت..
وه‌ك ئه‌بو ڕه‌جائی
عه‌طاردی ده‌فه‌رموێت: پێش ئیسلام بونمان که ده‌چوین بۆ سه‌فه‌ر
به‌ردێکمان ده‌دۆزیه‌وه ده‌مان په‌رست پاشان ئه‌گه‌ر به‌ردێکی باشترمان
له‌و ده‌ست بکەوتایه ئه‌ومان فڕێده‌داو ئەو‌ی ترمان ده‌په‌رست.
دەبێت تێگه‌یشتنمان وابێت که ئێمه له خه‌ڵکانێکی تر زۆر ڕاقی ترین له ڕووی بیر‌و باوه‌ڕه‌وه ئێمه زۆر پێشکه‌وتوین.
هه‌روه‌ها له ڕووی ڕه‌وشته‌وه که ئێمه زۆر له‌وان پێشکه‌وتو ترین
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان -صلى الله عليه وسلم- ده‌فه‌رموێت:
[إنما بعثت لأتمم مكارم ( وفي رواية : صالح ) الأخلاق]
کاتێك مرۆڤ ئه‌م فه‌رموده‌یه ده‌بینێت وا هه‌ست ده‌کات که پێغه‌مبه‌ر
–صلی اللە علیە وسلم- به‌س بۆ جوانکردنی ڕه‌وشت هاتوه ئه‌وەنده ڕه‌وشت
گرنگه بۆ کار کردن بۆ گۆڕانکاری لە کاری کۆکراوەیماندا..
هه‌موومان
ده‌بینین له سایه‌ی عه‌وله‌مدا له هەموو دونیادا چه‌نده ڕه‌وشت به‌ره‌و
ڕوخاندن ده‌چێت وه‌رن ئه‌مه پێوه‌ر بکه‌ن به ڕه‌وشتی موسڵمانان بزانه
چه‌نده جیاوازی له نێوانیاندا هه‌یه.
ده‌بێت ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ست
ئه‌داته گۆڕانکاری و کاری کۆمه‌ڵکاری زۆر گرنگی به زانست بدات وه‌ك خوای
گه‌وره له قورئاندا ئاماژه‌ی به زانست کردوه‌و ده‌فه‌رموێت…
اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ ﴿١﴾
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بخوێنه به‌ناوی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ته‌وه (که هه‌مو شتێکی) دروست کردوه.
خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ ﴿٢﴾
ئاده‌میزادی له چه‌ند خانه‌یه‌کی خۆهه‌ڵواسه‌ر (له‌ناو منداڵاندا) دروستکردووه.
اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ ﴿٣﴾
بخوێنه، په‌روه‌ردگاری تۆ خاوه‌نی ڕێز‌و به‌خششی بێ سنوره.
الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ ﴿٤﴾
ئه‌و زاته‌یه که به‌هۆی قه‌ڵه‌مه‌وه زانستی و زانیاری فێر ده‌کات.
عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ ﴿٥﴾
ئاده‌میزاد فێری ئه‌و شتانه ده‌کات که نایزانێت و بێ ئاگایه لێیان.
پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان –صلی اللە علیە وسلم- ده‌فه‌رموێت: زانست ئه‌رکی سه‌رشانی هەموو موسڵمانێکه.
(طلب العلم فریضة علی کل مسلم و مسلمة)
(آطلب العلم من المهد الی اللحد)
ده‌بێت بزانرێت هۆکاری ئەوەی که موسڵمانان ئێستا له ڕوی زانست و
ته‌کنەلۆجیاوه دواکه‌وتون موسڵمانان نین، به‌ڵکو نه‌بونی ده‌و‌ڵه‌تی
موسڵمانانه، چونکه ئه‌گه‌ر موسوڵمان ده‌سه‌ڵاتی هه‌بو ئه‌وکات ده‌توانێت ببێته خاوه‌نی ته‌کنەلۆجیاو پێشکه‌وتن…
بۆ نمونه ئێران ئه‌گه‌ر چی تێبینیمان له‌سه‌ری هه‌یه به‌ڵام ئیدعای
ئیسلامه‌تی ده‌کات ئه‌وه‌تا توانیویه‌تی پێش بکه‌وێت یان مالیزیا یان
ئه‌ندەنوسیا که له‌و په‌ڕی پێشکه‌وتندان له هه‌مو بوارەکانی
ته‌کنه‌لۆجیاکانی سه‌رده‌م.
به‌م شێوه‌یه ده‌توانیت له‌م هاوکێشه‌یه تێبگه‌یت که خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت…
(كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ
وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ
الْكِتَابِ لَكَانَ خَيْرًا لَّهُم مِّنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ
وَأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ ﴿١١٠﴾
(به‌ڕاستی) ئیتر ئێوه چاکترین
ئومه‌تێکن که (بۆ سودی) خه‌ڵکی هێنراونه‌ته مه‌یدانه‌وه، چونکه فه‌رمان
به چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان
به خوا هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر خاوه‌نانی کتێب باوه‌ڕیان بێنایه (به ئاینی
ئیسلام) وه چاکتر بو بۆیان، هه‌یانه ئیماندارن به‌ڵام زۆربه‌یان گوناه
کار‌و تاوانبارن
پەراوێز:
* شهادة الفيلسوف كارل ماركس:-” جدير بكل
ذي عقل أن يعترف بنبوته وأنه رسول من السما‌ء إلى الأرض” هذا النبي افتتح
برسالته عصرًا للعلم والنور والمعرفة، حرى أن تدون أقواله وأفعاله بطريقة
علمية خاصة، وبما أن هذه التعاليم التي قام بها هي و‌حي فقد كان عليه أن
يمحو ما كان متراكمًا من الرسالات السابقة من التبديل والتحوير”… الحسيني
الحسيني معدى: الرسول صلى الله عليه وسلم في عيون غربية منصفة، ص٧٠..