25/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مامۆستایانی ئایینی هه‌ڵه‌بجه له دژی ده‌ستگیركردنی مامۆستا عوسمان گردبوونه‌وه‌یه‌ك ساز كرد
پاش ئه‌وه‌ی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رواری (23/12/2013) بهڕێزز مامۆستا سه‌ید عوسمان سه‌ید أحمد زانا و كه‌سایه‌تی ئایینی دیاری هه‌ڵه‌بجه و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌ستگیر كرا ، وه له رۆژی دواتر بڕیاریان دا تا 29/12/2013 له‌زیندان بمێنێته‌وه ، به مه‌به‌ستی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (25/12/2013) مامۆستایانی ئایینی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ساز دا و به‌یاننامه‌یه‌كیان بلاَو كرده‌وه .
له‌و به‌یاننامه‌دا كه له چه‌ند خاڵێك پێكدێت مامۆستایانی ئایینی هه‌ورامان و هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور ئیدانه‌ی گرتنی مامۆستایانی ئاینی و به‌تایبه‌تی مامۆستا عوسمان ده‌كه‌ن و داوا له دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن چیتر بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر مامۆستایانی نه‌كه‌ن و ڕێزیان لێ بگرن .
یه‌كێك له ئاماده‌بووانی ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه به‌ڕێز مامۆستا كامیل مه‌حمود ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به " بزاڤ پرێس"ى رایگه‌یاند : ئه‌مڕۆ كاتژمێر 9 ی سه‌ر له به‌یانی مامۆستایانی هه‌ڵه‌بجه له مزگه‌وتی پاشا كۆ بووینه‌وه و ڕێككه‌وتین له‌سه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رده‌م مزگه‌وت و له ساعه‌ت 11 گردبوونه‌وه‌كه‌مان ئه‌نجام دا له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت و به ئاماده‌بوونی میدیاكان به‌یاننامه‌یه‌ك به‌ناوی زانایانه‌وه خوێندرایه‌وه .
هه‌روه‌ها به‌ڕێز كامیل مه‌حمود ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی دووپاتی كرده‌وه ، انشاالله مامۆستا سه‌ید عوسمان ئازاد ده‌بێت و ئێستاش هه‌ر به‌ناو گیراوه ، ئه‌گینا ئه‌و براده‌رانه‌ی ئاسایش زۆر به ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن .