25/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پرسیارێک و وەڵامەکەی لەسەر جیهاد
پرسیار : بۆچی موجاهیدانی ئوممەت بە خەواریج دەزاننو خۆتان بە
شوێنکەوتوانی سەلەفی ساڵح ؟ وە بڕواتان بە جیهاد لەم سەردەمەدا نیە کەتا
ڕۆژی دوایی دەبێ بەردەوام بێت ، بۆ نەهێشتنی فیتنە لە سەر زەوی و چەسپاندنی
حوکمی خودایی . سورەتی ئەنفال ، ئایەتی 39؟
وەڵام : موجاهیدی ئوممەت بە خەواریج نازانین ئەوانە بە خەواریج ئەزانین کە خوێنی موسڵمان حەڵاڵ ئەکەن و چەک بەرامبەری سەرکردەی
موسڵمان ڕائەگرن وە موسڵمانان ئەکوژن بە ناوی جیهاد و تەکفیری موسڵمان
ئەکەن بە ناحەق! ئێمەش کە خۆمان بە شوێنکەوتەی سەلەفی ساڵح ئەزانین بە
فەزڵی خوا چونکە شوێنکەوتەی ئەوانین و تەنها ڕێبازی ئەوانمان قبوڵە ئەگەر
شتێکیش هەیە بە پێچەوانەی ئەوان تێماندا ڕوونی بکەرەوە بۆمان سوپاست ئەکەین
، وە بڕواشمان بە جیهاد هەیە کە تا ڕۆژی قیامەت ئەمێنێ لە گەڵ هەموو
سەرکردەکی موسڵمانی دادوەرو ستەم کار ئەبێ بکرێ و نابێ سەرکردە ئەگەر ستەم
کاریش بوو لەگەڵی جیهاد نەکەین ئەوە بیرو باوەڕی ئەهلی سوننەیە ، بەڵام
ئەوە جیهاد نیە کە تۆ موسڵمان بکوژی و بیانتەقێنیتەوەو خەڵکی بێتاوان لە
ناو بەری بەو شێوەی کە ئەیبینین کەسێ خۆشی ئەکوژێ خەڵکێکی موسڵمانیش لە گەڵ
خۆی! ئەوە کەی جیهادە تا بڕوامان پێی هەبێ!؟ وە ڕاستیەکەی ئەوە سیفەتی
خەواریجە کە موسڵمان بکوژی و پشتیش لە کافر بکەی! بەڵام ئەمە کاری کێیە کێ
موسڵمان ئەکوژێ و کافریان ئەکات !؟ وەڵامەکەی دیارە !
وایە جیهاد
بۆ نەهێشتنی فیتنەو شەریک دانانە بۆ خوا نەک بۆ ئاژاوەو خوێن ڕشتنی
موسڵمانان وە ئەو ئایەتەش لە سورەتی ئەنفال 39 لەوانەیە تۆ بەهەڵە
تێیگەیشتبی ئەوە بەڵگەیە بۆ سەلەفیەکان کە ئەڵێن نابێ چەک لە ڕووی موسڵمان
بەرز بکرێتەوەو خوێنی بەناحەق حەڵاڵ بکرێ با بچینە خزمەتی ئەو ئایەتەو
تەفسیرەکەی زیاتر ئەمەمان بۆ ڕوون ئەبێتەوە، خوای بەرز ئەفەرموێ :
[وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ كُلُّهُ
لِلَّهِ ] (الانفال : 39) واتە : (وە شەڕیان لە گەڵ بکەن تاکو فیتنە نەمێنێ
-هاوبەش دانان بۆ خوا نەهێڵن- وە دین -پەرستن- هەمووی تەنها بۆ خوا بێت).
فیتنە لەو ئایەتە مەبەست پێی شەریک دانانە بۆ خوا وە هەروەها مەبەست پێی
توش بوونی موسڵمانانە بە چەوسانەوەو ستەم لێکردنیان و بە هیلاک چونیان !
باشە ئەوانە شەڕ ئەکەن بۆ ئەوەی شەریک دانان بۆ خوا نەمێنێ ، یان مەرامی
تریان لە پشتەوەیە !؟ وە ئایا ئەوان چەوسانەوە لە سەر موسڵمانان ناهێڵن یان
موسڵمانانیان توشی چەوسانەوە کردووە وە بوون بە هۆی داگیر کردنی چەندین
ووڵاتی ئیسلامی! بوونەتە شووم بەسەر ئەو ئوممەتە! ئەوە نیە بە هۆی
ئەوانەوەو کارە دزێوەکانیان خەڵکی سڵ ئەکاتەوە لە ئیسلام و لە موسڵمان
ئەترسن !
سەلەفی بڕوای بەو جیهادەیە کە بۆ بەرز کردنەوەی کەلیمەی خوا
بێ بۆ چەسپاندنی تەنها خوا پەرستی بێت وە لە ژێر فەرمانی ئیمام -سەرۆکی
وڵات- بێت نەک بە فەوزا! وە لەدژی موسڵمان نەبێ بەڵکو دژی کافر! وە
لەتوانای موسڵمانان بێ وە بە فەتوای زانایان و پێشەوایانی دیاری ئەهلی
سوننە بێ، نەک بە فەتوای کەسانی نادیارو کەسانی کە خۆیان شاردۆتەوەو کەس
نایان ناسێ! ئەوە جیهادە نەک ئاژاوەو خوێن ڕشتنی موسڵمان و تەقاندنەوەیان
کە بووەتە هۆی ماڵ وێرانی و سەرگەردانی و دەربەدەری موسڵمانان و کەوتنە ژێر
دەستی دوژمنانی ئیسلام! ئەوە جیهاد نیە تۆ کافرێ بکوژی ئەوانیش سەد
موسڵمان بکوژنەوەو تۆش دەسەڵاتی دیفاع کردنت لێیان نەبێ بەڵکو ئازا ترینتان
ئەوە بێ کە چاکتر خۆی شاردبێتەوە! ئێمە ئەزانین کە ڕاکردن لە بەرامبەری
کافران لە ڕۆژی ڕووبەڕوو بوونەوە یەکێکە لە تاوانە گەورەکان ! پێغەمبەری
خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( اجْتَنِبُوا السَّبْعَ
الْمُوبِقَاتِ قِيلَ يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا هُنَّ قَالَ الشِّرْكُ
بِاللَّهِ وَالسِّحْرُ وَقَتْلُ النَّفْسِ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا
بِالْحَقِّ وَأَكْلُ مَالِ الْيَتِيمِ وَأَكْلُ الرِّبَا وَالتَّوَلِّي
يَوْمَ الزَّحْفِ وَقَذْفُ الْمُحْصِنَاتِ الْغَافِلَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ )
-رواه البخاري ومسلم- واتە : ( خۆتان بپارێزن و دوور کەونەوەو پشت بکەنە
ئەو حەوت تاوانەی کە خاوەنەکەی بە هیلاک ئەبات وتیان ئەی پێغەمبەری خوا صلى
الله علیه وعلى اله وسلم ئەمانە کام تاوانن ؟ پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى
اله وسلم فەرموی : هاوبەش دانان بۆ خوا وە سیحر وە کوشتنی نەفسێک کە خوا
حەرامی کردووە تەنها بە حەق نەبێ وە خواردنی ماڵی یەتیم وە خواردنی ڕیبا وە
ڕاکردن لە ڕۆژێک کە بەرامبەری دوژمنانی ئیسلامی لە جیهاد وە بوختان کردن
بۆ ئەو ئافرەتانەی داوێن پاکن و بێ ئاگان و بڕوادارن ) .
ئەم
حیزبیانە ئەیان ووت جیهاد ئەکەین! وە ئیدیعای جەیشی دە هەزاریان ئەکرد!
بەڵام بینیمان چەکیشیان تەسلیم کرد شەرمیش ناکەن هێشتا سەلەفی بە ترسنۆک
ئەزانن! کە چەک تەسلیم کردن شتەکی گەلەک بێزراوەو عەیبە بە تایبەتی ئەگەر
ئەو هێزەشت هەبێ کە ئەوان دەیڵێن! ئەوە بەبێ شەڕیش تەسلیم ببیت! خوا
پەنامان بدات.
ئازیزم ئەوە کەی جیهادە دوو تەقە بکەیت بۆ ئەوەی
-تەلەفیزیۆنی فیتنەی-جەزیرە باست بکات و پاشان ڕابکەی خەڵکی بێ تاوانیش
بکەونە بەر مووشەک و مناڵ و ژنیان بکەوێتە ژێر دیوارو سەقفی خانوەکانیان !
خوای بەرز ئەفەرموێ : [لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا]
(البقرة : 286) واتە : (خوا ئەرک ناخاتە سەر هیچ نەفسێک تەنها ئەوەندەی لە
توانای ئەو نەفسەیە جێبەجێی بکات ) .
وە ئەفەرموێ : [فَاتَّقُوا
اللَّهَ مَا اسْتَطَعْتُمْ] (التغابن : 16) واتە : (جا ئەوەندەی لە
تواناتان دایە خۆ بپارێزن لە سزای خوا بە جێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی وە
دوور کەوتنەوە لە تاوان و هەر شتێک خوا پێی ناخۆشە ) .
وە
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (مَا نَهَيْتُكُمْ
عَنْهُ فَاجْتَنِبُوهُ، وَمَا أَمَرْتُكُمْ بِهِ فَأْتُوا مِنْهُ مَا
اسْتَطَعْتُمْ، فَإِنَّمَا أَهْلَكَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ كَثْرَةُ
مَسَائِلِهِمْ وَاخْتِلَافُهُمْ عَلَى أَنْبِيَائِهِمْ ) -رواه البخاري
ومسلم- واتە : ( ئەوەی کە نەهیم -ڕێگریم- لێ کردن وازی لێبێنن و پشتی
تێبکەن ، وە ئەوەی کە فەرمانم پێ کردن ئەوەنەی بکەن کە لە تواناتان هەیە ،
بە تەئکید ئەوەی ئەوانەی پێش ئێوەی بە هیلاک برد زۆر پرسیار کردنیان و
خیلافیان -جیاوازیان- لە گەڵ پێغەمبەرانیان بوو ).
ئەوە ئاشکراو ڕوونە کە هەموو فەرمانێکی خوا ئەوەندەی لە توانامانایە ئەبێ جێبەجێی بکەین ئەوەی لە توانامان نەبوو تاوان بار نابین .
وە ئەبو موسای ئەشعەری خوای لێ ڕازی بێ ئەفەرموێ : ( سُئِل رسول الله صلى
الله عليه وسلم عن الرجل يقاتل شجاعة ويقاتل حَمِيَّة، ويقاتل رِيَاءً،
أيُّ ذلك في سبيل الله، عز وجل؟ فقال: "من قاتل لتكون كلمة الله هي العليا،
فهو في سبيل الله، عز وجل ) -رواه البخاري و مسلم- واتە : ( پرسیار کرا لە
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم دەربارەی پیاوێک شەڕ ئەکات لە
بەر ئەوەی ئازایە -تا ئازایەتی دەرکەوێ- وە شەڕ ئەکات لەبەر سەر خستنی
عەشیرەت و خزمەکانی ، وە شەڕ ئەکات بۆ ڕیا -تا خەڵک بیبینێ- ، ئەمانە کامەی
لە پێناوی خوایە عز و جل ؟ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم
فەرمووی : ئەوەی شەڕ بکات بۆ ئەوەی کەلیمەی خوا بەرز بێت ئەوە لە پێناوی
خوایە عز وجل ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم
ئەفەرموێ : ( اِنَّمَا الْإِمَامُ جُنَّةٌ يُقَاتَلُ مِنْ وَرَائِهِ
وَيُتَّقَى بِهِ فَإِنْ أَمَرَ بِتَقْوَى اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ وَعَدَلَ
كَانَ لَهُ بِذَلِكَ أَجْرٌ وَإِنْ يَأْمُرْ بِغَيْرِهِ كَانَ عَلَيْهِ
مِنْهُ ) -رواه البخاري و مسلم- واتە : ( ئیمام -سەرۆکی وڵات- پەردەیەکە-بۆ
پاراستنی موسڵمانان- شەڕ لە دواوەی ئەکرێ وە موسڵمانان بەو خۆیان ئەپارێزن
-لە دوژمنانیان- جا ئەگەر فەرمانی کرد بە تەقوای خوای عز وجل وە عەدل بوو
ئەوە بەوە پاداشتی بۆ هەیە وە ئەگەر فەرمان بە غەیری ئەمە بکە ئەوە
تاوانەکەی ئەکەوێتە سەر ) .
پێشەوا نەوەوی رحمه الله ئەفەرموێ : (
وَمَعْنَى يُقَاتَل مِنْ وَرَائِهِ أَيْ : يُقَاتَل مَعَهُ الْكُفَّار
وَالْبُغَاة وَالْخَوَارِج وَسَائِر أَهْل الْفَسَاد وَالظُّلْم مُطْلَقًا)
-المنهاج في شرح صحيح مسلم- واتە : ( وە مانای شەڕ لە دواوەی ئەکرێ یانی :
لە گەڵ ئەودا شەڕ ئەکرێ لە گەڵ کافران وە باغیەکان وە خەواریجەکان وە
هەموو ئەهلی فەساد و ئەهلی ستەم -بەگشتی- ) .
وە پێشەوا ابن حجر
العسقلاني رحمه الله ئەفەرموێ : ( وَالْمُرَاد بِالْإِمَامِ كُلّ قَائِم
بِأُمُورِ النَّاس وَاللَّه أَعْلَم ) -فتح الباري- واتە : ( وە مەبەست بە
ئیمام هەموو کەسێکە کە کاری خەڵکی بە دەستەو هەڵی ئەسوڕێنێ والله اعلم ) .
کەواتە جیهاد بە ئیزنی ئیمام -سەرۆکی وڵات- ئەبێ و لەدوای ئەو دەکرێ نەک
لەدوای کەسانێک کە نەناسراو بن و خۆیان شاردبێتەوەو کەس نەزانێ خزمەتی چ
لایەنێک ئەکەن و عەقیدەو مەنهەجیان چیە!
بەداخەوە ئەوانەی ئەمڕۆ بە
حیسابی خۆیان ئەڵێن جیهاد ئەکەین زۆربەیان خۆیان شاردۆتەوەو کە دەریش
ئەکەون بە ماسک دەر ئەکەون بۆ ئەوەی نەناسرێن!
وە داخی لەوەش گەورەتر
ئەو جیهادە نزیکی جوولەکە نابێتەوە تەنها وڵاتی موسڵمانانیان کردۆتە
ئامانج، کە ئەوە گەورەترین نیشانەی پرسیارە!
وە لەبەرهەمەکانی ئەو جۆرە
بیرە توندڕەوە بەرامبەری موسڵمانان ئەبینین وڵاتی موسڵمانان چۆن خوێنی لێ
ئەتکێ بە فەتوای زانایانی فیتنە -نەک زانایانی ئەهلی سوننە-!
وە
ناویشیان ناوە بەهاری عەرەبی کە لە ڕاستیدا بەهاری عیبریەو خزمەتی کافران
دەکا کە بە دەیەها بەڵکو سەدەها هەزار موسڵمان کوژراون بەناحەق تیایدا، جگە
لەوانەی دەربەدەر بوونەو ماڵیان وێران بووەو ڕووخاوە یانیش تاڵان کراوە!