لەماوەیەكی كەمدا خیسی رۆدریگێزی هێرشبەری لاوی یانەی ریال مەدرید توانی سەركەوێت بەسەر كەریم بنزیمەی فەرەنسی و رێژەی گۆڵەكانی لەم وەرزە لەگەڵ ریال مەدرید لە رێژەی گۆڵەكانی ئەم یاریزانە فەرەنسییە زیاتر بكات".
خیسی لەم وەرزە لەگەڵ یانەی ریال مەدرید (296) خولەك یاری كردووە و (2) گۆڵی بەرامبەر یانەكانی ڤاڵانسیا و بەرشلۆنە تۆماركردووە و لەهەر (148) خولەكێك گۆلێكی تۆماركردووە".
لەبەرامبەردا كەریم بنزیمە (1720) خولەك بەشداری كردووە و تەنها (10) گۆڵی تۆماركردووە بە رێژەی گۆلێك لە هەر (172) خولەكێكدا".
لە ئێستادا رەخنەی زۆر ئاراستەی ئاستی كەریم بنزیمە دەكرێت كە نەیتوانیوە رۆلێكی باڵا بگێرێت لەسەركردایەتی كردنی هێڵی پێشەوەی ریال مەدرید و پێشبینی دەكرێت ئاستە بەرزەكەی " خیسی " شوێنی بنزیمە لەق بكات".