كورته‌ یك له‌ژیانی‌ مامۆستا ملا عبدالكریمی‌ موده‌رریس
21/06/2013 نوسەر: bzavpress

كورته‌ یك له‌ژیانی‌ مامۆستا ملا عبدالكریمی‌ موده‌رریس


ژیاننامەی مامۆستا ملا عبدالكریمی مودەرریس مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لە پیاوە مەزن و بلیمەتانەی کوردە، کە نووسەر و زانایەکی گەورەی سەدەی بیستەمە و زیاتر لە ٦٠ پەرتووکی زێدە بەنرخی ئایینی و وێژەیی و کۆمەڵایەتی بڵاو کردۆتەوە، ھەر ھەمووشیان دەچنە خانەی لێکۆڵینەوەی زانستی ھەمەلایەنی و خودایی و دونیاییەوە، کە بریتین لە تەفسیری قورئان بەشێوەیەکی ئێجگار فراوان و بەزمانی کوردی و عەرەبی، ھەروەھا ساغکردنەوە و شیکردنەوەی چەندین شاکاری شیعری مەزنی کلاسیکی کوردی، نموونەی مەولەوی، نالی، مەحوی، فەقێ قادری ھەمەوەندی و چەند شاعیرێکی‌ دیکەش. ژیاننامە مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لە بەھاری ساڵی ١٩٠١دا لە گوندی تەکیەی سەر بەشارۆچکەی خورماڵ‌ ھاتووەتە دنیاوە ‌و ناوی تەواویشی عەبدولکەریم محەمەد فەتاح‌ ە و سەرەتا خوێندنیشی بە قورئان و پەرتوکە ئایینییەکان دەستپێکردووە و ساڵی ١٩١٣ یش سەرەتاکانی نەح و سەرفی خوێندووە، لەسەرەتای ھەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیھانیشدا لەمزگەوتی مەڵکەندی شاری سلێمانی نیشتەجێ بووەو دەستی بەخوێندنی پەرتووکی شەرحی جامی کردووە و دواتر چووەتە مزگەوتی مەلا محەمەد ئەمین بالیکەدەری و لە ساڵی ١٩٢٤ یشدا لە ئاھەنگێکی فراواندا لە شاری سلێمانی مۆڵەی مەلایەتی وەرگرتووە. کاروانی ژیانی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریس لەساڵی ١٩٦٠ لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا بەناونیشانی ” مودەریس” دامەزراوە، زیاتر لە ٥٠ فەقێ لەسەردەستی مۆڵەتی زانستییان وەرگرتووە، ھەر لەو کاتەوە بەبێ‌ پشوودان خەریکی وانەوتنەوە بووە لە زانستە شەرعی و وێژەی و عەرەبییەکاندا. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس چەندین پەرتووک و بەرھەمی وەک نووسینەوەی ژیان و بەسەرھات و شیعری چەندین شاعیری وەک مەولانا خالید و “شێخ عوسمان و سەراجەدین”ی بڵاوکردووتەوە، ھەروەھا چەندین شیعریشی لەژێر نازناوی ” نامی” دا بڵاوکردۆ‌تەوە، ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە بەکوردی کردنی فیقھی ئیسلامی و تەفیسری قورئانی پیرۆز و تەجویدەکەیدا. نموونەی ژمارەیەک لە پەرتووکە بەنرخەکانی مامۆستاش بەزمانی کوردی ئەمانەن: یادی مەردان لە دووبەرگدا، بنەماڵەی زانیاران، ژمارەیەک پەرتووک لە بارەی شەریعەت و ئیسلامەوە، کۆمەڵە شیعری فەقێ قادری ھەمەوەند، تەفسیری نامی حەوت بەرگ، مەکتوباتی کاک ئەحمەدی شێخ چوار بەرگ، عەقیدەی مەرزیەی مەولەوی، دیوانی نالی، دیوانی مەولەوی، دیوانی مەحوی و چەندین پەرتووکی دیکەشی‌ بەزمانی کوردی و عەرەبی و فارسی نووسیوە و بڵاوی کردۆتەوە. خەمڵاندن مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس، لەبەر ئەوەی لەسەر ئاستی عێراقیشدا بە زانایەکی گەورە ناسرابووە و خاوەنی‌ توانای‌ فتوای ئایینی بووە، بۆیە چەندین ساڵ‌ پۆستی سەرۆکایەتی “رابگە علما‌و العراق” ی بەدەستەوە گرتبوو، لەوەش گرنگتر لەم ساڵانەی دوایی ٣ ھەزار زانای ئایینی سوننی ڕێڕە و کە لە ھەموو پارێزگا‌کانی عێراق ھاتبوون و لە بەغدا کۆبوونەوە، بەبێ بەشداریکردن و ئاگاداری خۆی جەنابی مەلا عەبدولکەریمی مود‌ەریس بە سەرۆکی (الامانە العلیا للافتا‌و و التدریس و البحوپ و التصوف) ھەڵبژێردرا، بەڵام لەبەر ئەوەی باری تەندروستی نالەباربووە ئەو پۆستەی‌ ڕەتیکردبۆوە. و‌ڕای ئەوەی ماوەیەک ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری عێراق – د‌ەستەی کورد – بووە ، ھەروەھا باو‌ەڕپێکراوی کۆڕی زانیاری وڵاتی ئوردونیش بوو. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لەتەمەنی ١٠٤ ساڵیداو لە کاژمێر ١٢ی شەوی ٢٩ لەسەر ٢٠٠٥/٠٥/٣٠ لە شاری بەغدا کۆچی داویی کرد. هەندێک  لەبەرهەمەکانی ١. باخچەی گوڵان ٢. بارانی ڕەحمەت ٣. بەهارو گوڵزار ٤. بنەماڵەی زانیاران ٥. بهارستان مولانا جامی ٦. تەصریفی زنجانی ٧. تەفسیری نامی (لە چەند بەرگێکدا) ٨. پەناو سکاڵا ٩. حەج نامە ١٠. خوڵاصەی تەفسیری نامی ١١. دانشمندان كرد – در خدمت علم ودین (فارسی) ١٢. دوو رستەی مرواری ١٣. دیوانی فەقێ قادری هەماوەند ١٤. دیوانی مەحوی ١٥. دیوانی مەولەوی ١٦. دیوانی نالی ١٧. ڕۆژگاری ژیانم ١٨. ڕۆژگای بەهەشت ١٩. ڕێگای پێغەمبەر ٢٠. سەرچاوەی ئایین ٢١. سۆسەنی کۆسار ٢٢. شەریعەتی ئیسلام – لە ٤ بەرگدا ٢٣. شەمامەی بۆندار ٢٤. شەوچرا ٢٥. شمشێر کاری ٢٦. عەقیدەی مرچیە ٢٧. فوائد الفوائح ٢٨. كەراماتی حچرە چیا‌و الدین “قدس سره” ٢٩. لەپەنای پێغەمبەر ٣٠. لیمۆی مەزەدار ٣١. مەولودنامە و میعراجنامە ٣٢. نوسراوەکانی كاك احمدی شیخ ٣٣. مناجات (پاڕانەوەکان) ٣٤. نامەی بەختیار ٣٥. نامەی پیرۆز ٣٦. نامەی هۆشیار ٣٧. نامەی بۆدار ٣٨. نووری ئیسلام ٣٩. نووری قورئان ٤٠. هۆنراوە لەپەنای پێغەمبەر و یاوەرانیدا ٤١. وەفات نامە ٤٢. وەنەوەشەی نازدار ٤٣. وتاری ئایینی ٤٤. یادی مەردان (دوو بەرگ) ٤٥. ئەساسی سەعادەت(بناغەی بەختەوەری) ٤٦. ئیمان وئیسلام هەزار هەزار درود لەگیانی پاكی تاجی سەری مەلاكانی كوردستان و مفتی عێراق ماموستا ملا عبدالكریمی مدرس
مامۆستای عەللامە مەلا عبدالكریمی مدرس
فەرموویەتی:((گەلێ‌ كەسی پاك و چاك هەبوون بەهۆی هاورێیەتی پیاوی خراپ و بەدخوو و خراپ بوون ،وەگەلێ‌ پیاو كە خراپ بوون بەڵام بەهۆی هاوەرێیەتی پیاوی چاك ئەویش چاك بوو))
له‌كتیبی‌ به‌هارو كولزار  


[چەند دێڕێك لە ستایشی شافعیی دووەم، مامۆستای نامی، عەللامە مەلا عەبدولكەریمی مودەڕیس] 

مامۆستای نامــــــی، عەللامەی زەمان
دەست نەناڵێ‌، تا ئاخـــــر زەمــــــــــان 
مامۆسای بەڕێز، زانــــــــــــای كوردەوار
دانەری تـــــــەفسیر، كەلامــــــی نــازار 
تەفسیری نامی، دەلیلی دینـــــــــــە 
كلیلی دەرگـــــای، پیرۆزی ژینــــــــــە 
عـــــەللامەی زەمان، ڕەهبەری ســـــەروەر
ئیحیاكـــــــەرەوەی شــــەرعی پێغەمبە ر 
عومری درێژكە، ئــــــــەی خوای ئەكبەر
بۆ تەرویجی دین، شــــــەرعی پێغەمبەر 
شافیعیی دووەم، لـــــە كـــــــــــوردستانا 
هــــــەر وەصفی تۆیــــە، لـە ڕووی جیهانا 
مامۆسای نــامی، صاحێب غوڕڕ، وتـــــــاج
تەفسیری نامـــــی، خــــــــوا دای ڕەواج 
مــــــن بۆچی باشم، بێ‌ كەڵك، و جـــــورە 
مامۆسا بــــــــاشە، دڵی پڕ نـــــــــــوورە 
ئوستـــــادی نامی، بۆ تۆ ســــەد سەلام 
هــــــەم عەفوی خودا، خاتیمەی كەلام 
نــــــووری چاوەكەم، نــــــــووری ئیسلامە 
لـــــــە دنیا و دینا، ئـــــــەمە مــــــەرامە 
مـــــــن بە قوربانی قەڵەم، و زووانـــــی 
حیكمەت، و وەرع، و نـــــوكتە، و بەیانی 
گـــــــــوڵزار بە نەشئە، وەكـــــــــو بەهارە 
شیعر، و نـــــــەسری ئەو، وەكـــــو گوڵزارە 
نامــــــــەكەی هۆشیار، لە لای جـــەلالە 
لە نــــــاو تەصنیفات، وەكـــــــو هیلالە 
دەسنووس مـــــــــودەڕیس، شافیعیی زەمــــان 
ئــــــوستادی نامیی، كـــــــورد، و كوردستان 
بەهاری نامی، چـــــــونكە گـــــــوڵزارە 
بۆنی بــــــەهەشتی، تێدا دیــــــــــــارە 
هـــــــــەموو حیكمەت، و ئایە، و حــــەدیسە 
تـــــــــەربیە، و تەكلیف، بـــۆ جینن، و ئینسە 
ڕێنومای خەیرە، بـــــۆ گەلـــــــی كوردان 
بۆ زانین مـــــــەعنای ئایاتی قـــــــــورئان 
نامـــــــەی ئایینە، بۆ عیلم، و عیرفـــــــــــان 
بــــــــە نەشری ئەحكام، ئایاتی قـــــــــورئان 
تەفسیری نـــــــــامی، مەعنای تــــــەواوە 
بۆ گەلـــــــی ئیسلام، نەفعــــــــی دراوە 
بــــــــە دەستی (جەلال) ئەمــــــە نووسراوە
نــــەفعــــی بۆ عوموم، تەرتیب كــــــــراوە
________________
دیوانی جەلال "شیعرەكانی مامۆستا شێخ جەلال شێخ عەبدوڵڵ) 
(ده‌مه‌وئ)