24/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆ جوانی پێستت سەوزەو میوه بخۆ
سه‌وزه‌و میوه به‌وه ناسراوه كه زۆر به‌سوده‌و چه‌ندین جۆر ڤیتامین‌و خوێی كانزایی و پێكهاته‌ی خۆراكی تێدایه، بۆ جوانكردنی پێستیش سودی زۆری هه‌یه‌و ڕه‌نگێكی جوان به پێست ده‌به‌خشێت.
بۆ ئه‌وه‌ی پێستت ناسك‌و ڕه‌ونه‌قدار بێت ئه‌م میوانه بخۆ:
-گێزه‌ر:
به‌یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی جوانكاری داده‌نرێت، به‌هۆی بوونی ڤیتامین (A)ی تیایدا، كه ئه‌م ڤیتامینه‌ش زۆر پێویسته بۆ ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پێست، بۆیه گێزه‌ر له زۆربه‌ی ئه‌و ده‌رمانه سروشتیانه‌ی كه بۆ پێست ئاماده ده‌كرێت، به‌كار دێت.
زانایانی بواری جوانكاری ئامۆژگاری ژنان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ڕۆژانه كوپیك شه‌ربه‌تی گێزه‌ر بخۆنه‌وه، چونكه شوێنه‌واری ڕوون جێده‌هێڵێت له‌دژی په‌ڵه‌ی پێست‌و واده‌كات كه پێستی ده‌موچاو ڕوون‌و یه‌كڕه‌نگ بێت، هه‌روه‌ها گێزه‌ر ته‌نها سودی بۆ پێست نییه، به‌ڵكو به‌خۆراكێكی به‌سود داده‌نرێت بۆ ته‌ندروستی قژو چاو، چونكه ئه‌م دوانه زۆر پێویستیان به‌ڤیتامین (A)یه.
-خه‌یار: ئه‌میش بۆ ته‌ندروستی و جوانی زۆر به‌سوده، خه‌یار كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ ڕێگرتن له‌نه‌گیرانی كونی پێست، بۆیه له‌زۆربه‌ی ئه‌و ماسكانه‌ی كه بۆ پێست به‌كارده‌هێنرێت، خه‌یار به‌كارده‌هێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌یار بۆ پێستی هه‌ستیار زۆر به‌سوده.
خه‌یار به‌هۆكاری سپیكردنه‌وه‌ی پێست‌و نه‌هێشتنی شڵی و په‌ڵه‌و زیپكه‌ی ده‌موچاو داده‌نرێت، له وه‌رزی هاویندا ئاوی خه‌یار بۆ چاره‌سه‌ری سوتانی پێست به‌تیشكی خۆر‌و ته‌ڕكردنی پێست زۆر كاریگه‌ره.
-كاهوو: له‌زۆربه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی جوانكاریدا كاهوو به‌كارده‌هێنرێت، چونكه بۆ ته‌ڕی و ناسكی پێست زۆر به‌سوده، جگه له‌وه‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ند جۆر ڤیتامینات، بۆیه له‌زۆربه‌ی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه‌پێست پاكده‌كاته‌وه‌و خۆراك پێده‌ری پێسته، به‌كارده‌هێنرێت.
-په‌تاته: بۆ لابردنی په‌ڵه‌ی ڕه‌شی ده‌وری چاو زۆر كاریگه‌ره‌و به باشترین پاككه‌ره‌وه‌و ته‌ڕكه‌ری پێست داده‌نرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌پێستیان هه‌ستیاره، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ستیاری (حه‌ساسیه‌ت)ی پێست‌و سوتانی خۆر زۆر به‌سوده.
-شلك: بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌پێستان چه‌وره، شلك به‌كاربهێنن بۆ پاككردنه‌وه‌و خۆراكده‌ری پێستیان.
-ته‌ماته: له‌تایبه‌تمه‌ندییه بێوێنه‌كانی ته‌ماته له‌بواری جوانكاریدا ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێستیان زۆر چه‌وره زۆر گونجاوه ته‌ماته به‌كاربهێنن.
-مه‌عده‌نوس: گوشراوی مه‌عده‌نوس بۆ پاككردنه‌وه‌ی پێستی چه‌ورو پاشماوه‌ی زیپكه به‌كاردێت، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ به‌ربوونی كونی پێست له‌چه‌وری زیاده‌و چڵك‌و پیسی پێست.
-نه‌عنا: به‌زۆری وه‌ك ماده‌یه‌كی بۆنخۆشكه‌ر بۆ چه‌وركردنی پێستی له‌ش به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها پێست ته‌ڕو ناسك ده‌كات، به‌رگری ده‌كات له‌په‌ڵه‌و زیپكه، جگه له‌مه‌ش زه‌یتی نه‌عنا به‌باشترین زه‌یتی بۆنخۆش داده‌نرێت له‌دروستكردنی پێشه‌سازی بۆن‌و سابووندا.
-لیمۆ: بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستیان چه‌وره زۆر به‌سوده، چونكه چه‌وری زیاده‌ی پێست ناهێڵیت، بۆیه بۆ ئه‌م حاڵه‌ته چینێكی ته‌نك ئاوی لیمۆ ده‌درێت له‌پێستی چه‌ور و دواتر به‌ئاوی شله‌تێن ده‌شۆرێت.
-سێ‌و: ئه‌میش به‌گرنگترین هۆكاره‌كانی جوانكاری داده‌نرێت، بۆیه به‌زۆری بۆ پاككردنه‌وه‌ی پێست به‌كار ده‌هێنرێت.