24/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
وه‌زیرێكی به‌ریتانیا داواكاره حكومه‌ته‌كه‌ی پاسكیلێكی بۆ دابین بكات
نۆرمان بیكه‌ر وه‌زیری كاروباری ناوخۆی به‌ریتانیا داوای له حكومه‌ته‌كه‌ی كرد پاسكیلێكی بۆ دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ی بۆ گواستنه‌وه له‌نێوان نووسینگه‌كه‌ی و په‌رله‌مان له‌بری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌كاری بهێنێت، به‌ڵام به‌رپرسان داواكه‌یان ره‌تكرده‌وه.
رۆژنامه‌ی "میل ئۆن سه‌نده‌ی" به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه نۆرمان بیكه‌ر وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ناوخۆ داوای پاسكیلێكی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له بری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌كاری بهێنێت، به‌ڵام به‌رپرسانی حكومه‌ت ره‌تیان كردووه‌ته‌وه و پێیانوابووه كه كڕینی ئه‌و پاسكیله ده‌بێته خه‌رجییه‌كی زیاده به‌سه‌ر شانی هاوڵاتیان به‌ریتانیاوه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه بیكه‌ری ته‌مه‌ن 56 ساڵ ره‌خنه‌ی له وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌رپرسانی حكومه‌ت گرتووه كه پاسكیلهكهیان بۆ نه‌كڕیوه و به "گاڵته‌جاڕی" زانیوه.
وه‌زیری كاروباری ناوخۆی به‌ریتانیا وتوویه‌تی: "به‌رپرسانی حكومه‌ت داوایان لێكردووم ئۆتۆمبێلێك به شۆفێرێكه‌وه به‌كاربهێنم بۆ گواستنه‌وه‌م له نووسینگه‌كه‌م له وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ بینای په‌رله‌مان كه ماوه‌كه‌ی نیو كیلۆمه‌تر ده‌بێت به‌بیانووی ئه‌وه‌ی نایانه‌وێت قورسایی زیاتر بخه‌نه‌سه‌ر شانی هاوڵاتیان".
وتیشی: "به به‌رپرسانی حكومه‌تم راگه‌یاندووه كه به‌كارهێنانی پاسكیله‌كه خه‌رجی كه‌متری ده‌وێت و بۆ ژینگه‌ش باشتره، به‌ڵام به‌رپرسان ره‌تیانكردووه‌ته‌وه".
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی به‌ریتانیا كه ساڵانه 136 هه‌زار پاوه‌نی ئیسته‌رلینی بۆ خه‌رجی ئۆتۆمبێلی وه‌زیره‌كان خه‌رج ده‌كات، به‌رگری له بڕیاره‌كه‌ی كردووه.