24/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مانچسته‌رستی زۆرترین پاره‌ی بۆ لیۆنێل میسی دانه‌وه كه‌وا له جیهان هیچ ده‌رماڵه‌یه‌ك نه‌گات به‌هی ئه‌و
یانه‌ی مانچسته‌رستی بۆندێكی خه‌یاڵی له‌پێش میسی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به كاروانی وه‌رزشی خۆیی بدات له خولی ئینگلیزی .
رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی به‌ریتانی “ده‌یلی مه‌یێل” جه‌ختی له‌وه كردوه كه‌وا یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی زۆرترین پاره‌ی بۆ لیۆنێل میسی دانه‌وه كه‌وا له جیهان هیچ ده‌رماڵه‌یه‌ك نه‌گات به‌هی ئه‌و ،ئه‌م هه‌وله‌ی یانه‌ی زه‌نگه‌ینه‌كه‌ی ئینگلیزی له دوای لێدوانه‌كانی میسی هات كه‌وا ره‌خنه‌ی له جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا گرت بوو .
یانه زه‌نگینه‌كه ده‌رماڵه‌ی هه‌فتانه‌ی 502 هه‌زار یۆرۆیی بۆ داناوه كه‌وا ساڵانه ده‌گاته 24 ملیۆن یۆرۆ به‌بێ باج ،به‌م ده‌رماڵه زۆره میسی پێشه‌نگی هه‌موو یاریزانان ده‌گرێت له جیهان به پێش رۆنالدۆش ده‌كه‌وێت كه‌وا 18 ملیۆنی هه‌یه .