21/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
درۆ لە نێو كۆمه‌ڵگا به گشتی و كۆمه‌ڵگای كوردیدا
درۆ یه‌كێكه له دیارده دزێوه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا به گشتی و كۆمه‌ڵگای كوردی به تایبه‌تی
ڕاستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه دێینه دونیاوه به پاكی دێین ئه‌وه كۆمه‌ڵگه‌و خێزان و داب و نه‌ریته كه فێری هه‌ندێ دیارده‌ی نه‌شیومان ده‌كات و له‌وانه‌ش درۆكردن ، كه یه‌كێكه له‌و دیاردانه‌ی ڕۆژانه زۆربه‌مان ده‌یانكه‌ین و فه‌رق و جیاوازی نیه له نێوان ڕه‌گه‌زو ته‌مه‌ن و شوێن و مه‌كان دا .
مرۆڤ هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه دونیا‌و به‌ربونی زمانیه‌وه‌و فێربونی وشه‌كانی نێو ده‌می خێزانه‌كه‌ی فێر ده‌بێت ڕاستی بڵێ یان درۆ .
به گشتی منداڵ له چ قۆناغ و ته‌مه‌نێكدا په‌نا بۆ درۆ كردن ده‌بات؟
منداڵان له ته‌مه‌نی سێ بۆ چوار ساڵی فێر ده‌بن درۆ بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و توانایه بۆ درۆكردن په‌یوه‌سته به ئاستی گه‌شه‌كردنی مێشكی منداڵه‌وه. جا بۆ ئه‌وه‌ی درۆ بكه‌ن پێویستیان به توانا هه‌یه، توانای ئه‌وه‌ی كه خۆیان بكه‌ن به كه‌سێكی تر،
ته‌نها ئه‌و كاته منداڵ له‌وه ده‌گات كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له خۆی زانیاری كه‌متری پێیه له‌باره‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ئه‌و تێیدایه، ده‌توانێ درۆی له‌گه‌ڵ بكات و چه‌واشه‌ی بكات.
به‌رزی ئاستی بیركردنه‌وه لای منداڵان ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئاگای له شتێك نه‌بوو ئه‌وا ده‌كرێت به‌هه‌ڵه ببرێت و چه‌واشه بكرێت.
ده‌كرێت بپرسین ، كه ئایا بۆچی جار نا جارێك ئێمه‌ی مرۆڤ به‌ده‌ر له منداڵان هانا بۆ درۆكردن ده‌به‌ین؟
درۆ كردن پێچه‌وانه‌ی راستییه‌كانه ، درۆ ئه‌وكرداره‌یه یان ئه‌و گوفتاره‌یه كه له ڕاستیه‌وه دووره‌و وه‌ك چۆن به ئینسانی ڕاست بێژ ده‌ڵێن ڕاستگۆ هه‌ربه‌و شێوه‌یه‌ش به‌و كه‌سانه‌ی كه درۆ ده‌كه‌ن به هه‌ر مه‌به‌ستێك بێ پێیان ده‌ڵێن درۆ زن ، من باوه‌ڕ ناكه‌م كه‌س هه‌بێت درۆی نه‌كردبێت، به‌ڵام جۆری درۆ كردنه‌كان جیاوازن ، زۆر كه‌س بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی خۆی درۆ ده‌كات، هه‌ندێكیش بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌ك یان نهێنیه‌ك ئاماده‌یه ده‌یان درۆ بكات ، هه‌ندێكی تریش بۆ ڕزگار كردنی خۆی له كاره‌سات و شه‌ڕه‌نگێزیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌و ده‌ورو به‌ر درۆ ده‌كات زۆر درۆكردنی تریش هه‌یه كه خه‌ڵك له ناچاریدا په‌نای بۆ ده‌به‌ن هه‌ندێكیش هه‌ر فێر بوه‌و ناتوانێ ڕاستی بڵێت ئه‌وه‌نده‌ی درۆ كردوه‌و له‌و بواره‌دا بوه‌ته پسپۆڕێكی شاره‌زا .
درۆ ئاسانه‌و هه‌ریه‌ك له ئێمه ئه‌توانین ڕۆژانه درۆ بكه‌ین، زۆربه‌شمان له هه‌ندێك كاتدا درۆ ده‌كه‌ین‌و به‌گۆڕینی راستییه‌كه هه‌وڵ ده‌ده‌ین درۆكانمان ئاراسته بكه‌ین‌و بیانووشی بۆ ده‌هێنینه‌وه كه‌جێی گومان‌و دوودڵی نه‌بێت ،له ئه‌مڕۆشدا ده‌ست بڕینی كچان به ناوی خۆشه‌ویستیه‌وه گه‌وره ترین درۆی تێده‌كه‌وێت و زۆرجار كوڕ یان كچه‌كه به‌ویست‌و ئاره‌زووی خۆی درۆ ده‌كات‌و ده‌بێته باشترین ئه‌كته‌ری هۆلیۆد‌و به‌شێوه‌یه‌ك خۆی ده‌رده‌خات كه له‌و زیاتر كه‌سی تر له‌م جیهانه‌دا نییه هه‌تا دڵی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی رازی بكات، له ڕاستیدا به‌وجۆره‌ش نییه.
درۆ كردن به شێوه‌یه‌كی گشتی خوویه‌كی خراپه‌و یه‌كه‌مین هه‌نگاوه بۆ لادان‌و لاڕێی مرۆڤ به‌ره‌و هه‌ڵدێر‌و تێكچوونی كه‌سێتی‌و ئه‌خلاقی مرۆڤ ، درۆ هه‌میشه دوچاری ئه‌و كه‌سانه ده‌بێته‌وه كه لاواز‌و بێباوه‌ڕن ، كه‌سانێك كه ترسنۆك و بێ ئیراده‌و بێ متمانه‌ن به خۆیان‌و به خێزان‌و به كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان درۆ ده‌كه‌ن ،درۆزن كه‌سێكه ناتوانێت به ئازایی‌و جه‌ربه‌زه‌یی‌و بوێرییه‌وه رووبه‌ڕووی ئاكامه‌كانی راستگۆیی ببێته‌وه !
له مباره‌یه‌وه زۆرێك له زانایانی ده‌روونناسی و كۆمه‌ڵناسی كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه درۆ وه‌كو چاره‌سه‌رێكی خێرا و ئاسان و گونجاو به كاردێت كه ره‌نگه له وتنی راستگۆییدا سه‌رێشه‌و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بكات به‌ڵام ده‌بێ هه‌ریه‌كه له ئاستی خۆمانه‌وه هه‌وڵ بده‌ین ده‌ستی ئه‌و درۆیانه بهێڵین و ڕوو له ڕاستیه‌كان بكه‌ین چونكه وتراوه ڕاستیه‌كی تاڵ له هه‌زاران درۆی شیرین خۆشتره .