23/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پیشه‌سازی كلتوری،پیشه‌سازی دروستكردنی نه‌ته‌وه
نزیكه‌ی (300) ساڵ پێش ئێستا،له‌ئه‌وروپا شۆڕشی پیشه‌سازی ده‌كرێ ،كه ژێرخانی ئابوریی –كۆمهلاَیهتی ڕۆژئاوا هه‌ڵده‌ته‌كێنێ.وهتهریب به‌مه بزافی ڕۆشنگه‌ریی سه‌رخانێكی كلتوری سیاسی دروست ده‌كات،بهودێڕهی دیكارت:"من بیرده‌كه‌مه‌وه،كه‌واته من هه‌م".ئیتر هه‌موو چه‌مك و به‌هاكانی سه‌رده‌می نه‌ریتی ده‌خرێنه به‌ر تیشكی گومان و پرسیار،به‌ئه‌قڵ و ئه‌زموون ڕاڤه ده‌كرێنه‌وه.له‌زه‌مه‌نی ئێستاشدا سه‌ره‌ڕای گرفت و ئاسته‌نگه‌كان،له‌ئێستادا پرۆسه‌ی مۆدێرنیزاسیۆن و تێپه‌ڕاندنی قۆناغی گواستنه‌وه لهڕۆژههلاَتی ناویندا هه‌ر به‌ڕێوه‌یه‌و، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به‌ره‌و ئازادی و دیموكراسی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن ده‌چێت،به‌جۆرێك جیهان قۆناغی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه (ده‌وڵه‌ت –نه‌ته‌وه) به‌جێده‌هێلێت،ئه‌مه له‌كاتێكدا كورد نزیكه‌ی سه‌د ساڵه تاوه‌كو ئێستا دروشمی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵگرتووه.وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانیش ،ئه‌وه زانراوه كه له ئه‌وروپا خودی نه‌ته‌وه‌یی بون له‌باوه‌شی شۆِرشهكانی (پیشه‌سازی،بۆرژوازی و،شۆڕشی لیبراڵیزم) ه‌وه سه‌ر ده‌ردێنێ. به‌واتایه‌كی تر،هه‌تا پیشه‌سازی ده‌رنه‌كه‌وت،باسی نه‌ته‌وه‌یی بون و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك:ئایدۆلۆژیا‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمهلاَیهتی سیاسی له‌دۆخی نه‌بوندا بوو.وه‌ك چۆن دهولًَهت- نه‌ته‌وه مه‌رجی پێكهێنانی هه‌یه.ئاوهاش سێ بنه‌مای سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن هه‌یه بریتین له :ناسیۆنالیزم،ته‌كنه‌لۆژی،دیموكراسی.ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك دووان له‌مه‌ی هه‌بێت،به‌بێ سیههمیان ناتوانێت بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی مۆدیرن بكات،به‌م شێوه‌یه له‌ژێرچه‌تری ده‌وڵه‌تدا پێشه‌سازی و و فۆڕمه كۆمهلاَیهتی و ئابوری و سیاسیه‌كان ده‌ق ئه‌گرن.
پیشه‌سازی كلتوری و،پیشه‌سازی دروستكردنی نه‌ته‌وه،دووشتی ته‌واو ڕاسته‌وانه‌ن.بۆئه‌وه‌ی ئێمه نه‌ته‌وه دروست بكه‌ین،پێویستمان به‌خۆ گرتبونه‌وه هه‌یه لهكلتوردا،دواجار كلتور‌و نه‌ته‌وه هۆكارن بۆ ناسینه‌وه‌ی هه‌ر كیان و ده‌وڵه‌تیك كه‌خاوه‌نی هه‌رچییه‌ك بێت، بۆ نمونه: ئه‌گه‌ر كه‌سێك هوشیاریه‌كی ئه‌وتۆشی نه‌بێت،لێی بپرسیت:ئه‌ڵمانیا به‌هێزه یان ئیتاڵیا،پێت ئه‌ڵێت: ئه‌ڵمانیا .پێی بڵێ: یابان به‌هێزه یان ئیسپانیا.ده‌ڵی: یابان. بۆ.؟.چونكه هه‌نووكه ڕای گشتی جیهانی و نێۆخۆیی،له‌سه‌ر پیشه‌سازی بوون پۆڵین ده‌كات و حوكمی لاوازی و به‌هێزی پێ ئه‌دات،كه‌واته پیشه‌سازیی به‌رهه‌می ئه‌قڵ ده‌قگرتنی كلتوری نه‌ته‌وه‌یه‌كه،سهنسیمۆن ده‌لێ: "ئابوری ته‌نیا هۆكارێكه كه ده‌توانێ كۆمه‌ڵگه ڕێكبخات،كۆمه‌ڵگه بهگشتنی له‌سه‌ر بنه‌مای پیشه‌سازی ڕاوه‌ستاوه،ته‌نیا ڕێگه‌ی هه‌رجۆره سه‌روه‌ت و سامانێك پیشه‌سازییه،ئه‌مه سه‌ره‌تاو كۆتایی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئێمه‌یه". ئێمه چۆن پێویستمان به پیشه‌سازی دروستكردنی فڕۆكه‌و ئۆتۆمبیل و كارگه‌ی ئاسن و،هه‌روه‌ها پیشه‌سازی پترۆ-كیماوی و ڕستن و چنین و ...هتد.هه‌یه.دوو هێنده پێویستمان به سه‌نعه‌تی مێژوویی،كلتورییه.چونكه ئه‌مانه‌ن كۆمه‌ڵگه ئاڕاسته‌ده‌كه‌ن و مرۆڤ دروست ئه‌كه‌ن،ئه‌وه‌ی " گێلنه‌ر " باسی ده‌كات و ده‌ڵێت: باشترین پیشه‌سازیی،كارگه‌ی وه‌به‌رهێنانی مرۆڤه.هه‌روه‌ك ئه‌وپرسه‌ی پۆڵیتۆلۆگ "ساموێل هۆنتگتن" له به‌یه‌كدا كێشانی شارستانیه‌ته‌كاندا ، لاقه‌ی ده‌كات و لایوایه: له‌مه‌ولا جیاوازییه گه‌وره‌كانی گه‌لانی جیهان ،جیاوازییه ئایدۆلۆژی وئابوری و كۆمهلاَیهتی یه‌كان نین،به‌ڵكو جیاوازییه كلتوری و ئاینیه‌كانن". به‌مانایه‌كی تر له‌ڕێگه‌ی به‌هاو ئاین و كلتوره‌وه گه‌لان خۆیان پێناسه ده‌كه‌نه‌وه ، نه‌ك ڕۆبۆت و به‌رهه‌می ته‌كنه‌لۆژی.بڕواننه حه‌سه‌ن به‌نناش ده‌ڵێت" سه‌ركردایه‌تی جیهان به‌ده‌ست خۆرههلاَتهوه بووه،كه‌وتۆته ده‌ست خۆرئاوا،ئێستاش كاتی ئه‌وه هاتووه جارێكی تر خۆرههلاَت بگه‌ڕێته‌وه مه‌یدان.".ئێخۆ به‌ننا مه‌به‌ستی لهخۆرههلاَت و خۆرئاوا ئیستعمارو موسته‌عمه‌ره یان بزوتنه‌وه‌ی رادیكاڵیزمی نیشتمانی نییه،به‌ڵكو مه‌به‌ستی ئیسلام و مه‌سیحی و كهنیسهكانه.
ڕاستیه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌ڕووبه‌رێكی زۆر له‌م پاشخانه گه‌ورانه‌ی جیهان به‌دووره و دواكه‌وتووه.چونكه تائێستا نه‌یتوانیوه بڵێت " من نه‌ته‌وه‌م". گرفتی كورد له‌وێوه ده‌ست پێده‌كات كه نه‌ژاده‌و تائێستا نه‌ته‌وه نییه،نه‌ته‌وه: بونی بنه‌چه‌و بنه‌مای هاوبه‌شه له‌زمان و مێژوو كلتور‌و..هتد.ده‌كرێت دوو نه‌ژادی جیاواز نه‌ته‌وه‌یه‌ك بن،بهلاَم نابێت نه‌ته‌وه‌یه‌ك دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر چه‌ند نهژادێكدا. ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌ی ناسیۆنالیزمی بوون بكات،لانی كه‌م ده‌بێت دوو شه‌رتی بنه‌ڕه‌تی ڕه‌چاو بكا،یه‌كه‌م:پێكهاته بچوكه‌كانی وه‌ك (خێڵ و ،عه‌شیره‌ت و،هۆز) بڕوخێنی،دووه‌م: به‌پێچه‌وانه‌ی ئیمپراتۆریه‌ته‌وه ڕێ ببڕێت.ئه‌وه‌ی له‌كوردستان ده‌گوزه‌رێت له‌هه‌ر تاقیگه‌یه‌كی شیكاری دا دای بنه‌ی،ده‌رده‌كه‌وێت ناسیۆنالیزمی كوردی ناسیۆنالیزمێكه به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی باش ئیفلیجه.!!
ئه‌گه‌ر بڕیاربێت،كلتور: گشت به‌شه‌كانی ئاین ، زمان،هونه‌رو ئه‌ده‌ب ،مێژوو جوگرافیا،به‌هاو تهقالیدو داب و نه‌ریت وناسنامه‌ی گه‌لێك بێت،ئه‌وا ده‌بێت بێ لێكۆڵینه‌وه تا زووه دان به‌وه‌دا بنه‌ین كه، كاتی ئه‌وه هاتووه،نوخبه‌و ڕۆشنبیری كورد كلیك له‌سه‌ر گرفته كۆنكریتی و هه‌نوكه‌ییه‌كان بكات له چوارده‌وری خۆیدا.ڕوونتریش ئه‌گه‌ر بناغه‌ی كارگه‌و كوره‌یه‌ك بۆ قاڵبونه‌وه له كلتور و باری نه‌ته‌وه‌یی كورد له واقیعدا هه‌بوایه.ئه‌وا دوای نزیكه‌ی سه‌د ساڵ له‌داواكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئیشمان له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ده‌كرد..!!.ئاخر چ مه‌عقوله (115) ساڵه ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی به‌رده‌وامه،هێشتا یه‌ك زمانی نوسینی كوردی نه‌بێت.!!.ئه‌گه‌ر تیۆری بوون بهدهوڵهتمان له سۆنگه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كلتوری كوردی و پاراستنی دا لیكبدایهتهوه،ڕێگه‌یه‌كی ئاسانمان ده‌بوو بۆ دروستكردنی نه‌ته‌وه.به‌پێچه‌وانه‌ی شهپۆلهكهوه،ده‌بینین ته‌كانه ته‌كنه‌لۆژی و داهێنانه یه‌ك له‌دوای یه‌كانی خودی مرۆڤ،ده‌بێته هۆی كۆیله‌بون و سه‌رقاڵكردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و،سه‌راپا كۆمه‌ڵگای كوردستانیش ده‌خه‌وێنێت.
له‌ناو كورددا وا تێبینی ده‌كرێت ئاڕاسته‌یه‌ك له ڕۆڵی هزرو فه‌لسه‌فی (عهبدولاَ ئۆجه‌لان) وابنرخێنرێت كه قوتابخانه‌یه‌كی نوێیه بۆ په‌خشكردنی فه‌لسه‌فه‌ی نه‌ته‌وه‌یی،له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئۆجه‌لان به‌گۆشت و ئێسقانه‌وه كاپیتاڵیزم و به‌رهه‌می سه‌رمایه‌داری بایكۆت ئه‌كاو،به‌فێڵێكی گه‌وره‌ی ناوئه‌بات له‌مرۆڤایه‌تی،له‌ملاشه‌وه ماركس ئاسا ئاین به ئه‌فیونی گه‌لان ده‌زانێت،كه‌وابێت باسكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بڤه‌یه‌و توخنی نه‌كه‌وین.ئێمه چیتر له‌م باسه خۆمان له‌ده‌وڵه‌ت و پرۆسه‌ی مۆدێرنیزاسیۆن ئه‌بوێرین، ئه‌وه نه‌بێت هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ئه‌وه‌بكه‌ین،بۆچی له ساڵی (635 ز) ه‌وه كه‌سێكی وه‌ك (مه‌قدیسی) وا باس له‌كورد ئه‌كات كه: كیانێكی جیاوازن ، زمان وداب و نه‌ریت و هه‌ڵس و كه‌وت و سروشتی خاكه‌كه‌شیان، له ده‌ورو به‌ر جیاوازه،كه‌چی دوای زیاتر له هه‌زاره‌یه‌ك هێشتا ئێمه له‌سه‌ر هه‌مان شوناس و هه‌مان چاره‌نووس ماوین.! بۆچی ئیشمان له‌سه‌ر به‌ره‌و پێش بردنی جیاوازییه‌كان نه‌كردووه؟ یان به‌داخه‌وه بهئاگایانی كورد تێكه‌ڵ به‌گه‌مه‌ی باری حزبایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیخوازی بون؟.ئاخر له‌وه‌ها سه‌رده‌مێكدا كه سه‌ده‌ها تێرم و گێژه‌ڵۆكه‌ی وه‌ك: سیكۆلاریزم،دیموكراتیزه كردن، گڵۆباڵیزه‌یشن،كه‌پیتاڵیزم ،به‌رهه‌می جۆراوجۆری ته‌كنه‌لۆژیاو بازاڕی شێواو،مافه‌كانی مرۆڤ، فێمێنیزم،سۆشیال دیموكرات، لێبراڵیزم،سێبه‌ری ماكس به‌سه‌ر خۆرئاوا‌و،ته‌كانی ئیسلامیه‌كانی ڕۆژههلاَت...هتد. ئاخۆ ده‌بێت كلتوری گه‌لان و كورد به‌تایبه‌تی له‌چ حاڵێكدا بێت..؟.بێجگه له دۆخی نێوخۆیی و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڤیستڤاڵ و تۆخبونه‌وه‌ی خێڵه‌كان،كه ڕوونه یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. تا زووه ئیش له‌سه‌ر بیناكردنی نه‌ته‌وه‌و ڕه‌هه‌ندی كلتوری خۆمان بكه‌ین.