23/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماون په‌ڕگیره‌كان !!
به پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی رووداو دوو خوێندكار له هه‌ولێر به‌هۆی گۆڕینی دێڕه شیعرێكی ئه‌ی ره‌قیب سزا ده‌درێن و له خوێندنگه‌كه‌یان بۆ خوێندنگه‌یه‌كی تر ده‌گوێزرێنه‌وه ، به‌كر كه‌ریمی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ش بۆ به‌رگریی له‌و سزایه ده‌ڵێت ئه‌وانه ده‌رنه‌كراون ، به‌ڵكو دوای تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ خوێندنگه‌یه‌ك كه خۆیان هه‌ڵیده‌بژێرن .
ئه‌م حاڵه‌ته له هه‌ر وڵاتێكی ئازاد و دیموكراسیدا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و یاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ، له‌وانه‌یه هه‌روه‌كو ئازادیی بیروڕاش قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو عه‌لمانیه تووندڕه‌وه‌كان خێرا – وه‌كو هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئیسلامه‌وه هه‌یه - كه‌وتنه خۆیان و ده‌ستیان كرده‌وه به هێرش كردنه سه‌ر ئیسلامیه‌كان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده و فێركردن . كه‌چی ئه‌مانه له‌سه‌ر نه‌بوونی خوێندنگه له سه‌رانسه‌ری كوردستاندا – به تایبه‌تیی چۆڵبوونی گونده‌كان به‌و هۆیه‌وه - هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌بوو ، له‌سه‌ر په‌رپووت بوونی حاڵی خوێندنگه‌كان هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌بوو ، كه به‌سه‌ر خوێندكاران‌دا ده‌ڕوخێن ، هیچ قسه‌یه‌كیان نیه له‌سه‌ر نه‌بوونی مه‌رجی ته‌ندروستی له خوێندنگه و زانكۆكان و به‌شه ناوخۆییه‌كان و رۆژانه خۆپیشاندانی خوێندكاران ده‌بینین ، ئایا ژیانی مرۆڤه‌كان گرنگه یا گۆڕینی ده‌قی شیعرێك ؟!
زۆر گرنگه سه‌باره‌ت به سروودی ئه‌ی ره‌قیب چه‌ند خاڵێك بزانین :
1. ئه‌م سرووده هه‌تا ئێستا به یاسا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه كه مارشی هه‌رێمی كوردستانه ، كه‌واته به‌پێی یاسا ناكرێ لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سدا بكرێت كه ئه‌و سرووده به مارشی هه‌رێم نه‌زانێت .
2. ئه‌گه‌ر یاساییش بێت هه‌ر نابێت به زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنرێت ، چونكه ئه‌وه كاری رژێمه دیكتاتۆره‌كانه كه به‌زۆر شتێك به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌سه‌پێنن كه بڕوایان پێی نیه ، كه‌واته ئه‌و جۆره رژێمانه خه‌ڵكی دووڕوو ( منافق ) به‌رهه‌م ده‌هێنن . كه به‌رپرسانی هه‌رێم زیاتر له بیست ساڵه به بانگه‌شه‌ی دیموكراسیی و مافی هاوڵاتیی بوون گوێمان كه‌ڕ ده‌كه‌ن .
3. سیاسه‌تمه‌دارانی كورد ده‌ستخۆشییان له ئه‌ردۆغان كرد ، كه مارشی كۆماری توركیای له‌سه‌ر خوێندنگه‌كانی توركیا هه‌ڵگرت ، كه رۆژانه هه‌موو خوێندكارێكی كورد ده‌بوو بڵێ من توركم . گریمان ئه‌و دوو خوێندكاره توركمان یا عه‌ره‌بی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان بوون ، جیاوازیی ئێمه چیی ده‌بێت له‌گه‌ڵ توركه كه‌مالیه‌كاندا كه هه‌ر به زۆر " ئه‌ی ره‌قیب " بسه‌پێنین به‌سه‌ریاندا و به ناچاریی بڵێن ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی كورد زمان ؟ گریمان توركمانه‌كه‌ش گوتی هه‌ر ماوه قه‌می توركمان ، چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ؟ له حاڵه‌تێكدا هه‌موو شاره‌زایانی بواری ئه‌ده‌بی كوردی ده‌زانن ئه‌مه سروودێكی نه‌ته‌وه‌ییه و هیچ ره‌گه‌زێكی نیشتمانیی بوونی تێدا نیه بۆ گشتگیریی و گشتاندن !!
مه‌خابن عه‌لمانیه په‌ڕگیره‌كان هه‌مان مه‌كینه‌ی ئیسلامیه په‌ڕگیره‌كانیان له‌سه‌ره ، به‌ڵام ئه‌مان به هه‌بوونی بودجه و میدیای زه‌به‌لاح خۆیان ناوناوه ئازادیخواز و دیموكراسیخواز و پارێزه‌ری مافی مرۆڤ ، ئیسلامیه‌كانیش به دێ‌و و درنج ، به‌داخه‌وه ئه‌م به‌ره په‌ڕگیره عه‌لمانیه كه له زۆرینه‌ی جیهانی ئیسلامی‌دا ده‌سه‌ڵاتداره ، به نه‌فه‌سی ریشه‌كێش كردن و زمانی گرتن و كوشتن و بڕین كار ده‌كات ، ئه‌وه‌تا كوردستانیشی گرتۆته‌وه ، كه ئه‌مه مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر پێكه‌وه ژیان و زمانی لێبوورده‌یی ، ئه‌م زمانه‌ش ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌كاندا به‌كار ده‌هێنرێت ، ئه‌گینا ئه‌نفالچیی و جاش و خۆفرۆشانی دوێنێ ، ئه‌مڕۆ خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و كۆمپانیا و سه‌رمایه‌ن و بگره زۆر له خه‌باتكارانیش له‌پێش ترن .
پێویسته ئیسلامیه‌كان و عه‌لمانیه‌كان ئاگاداری ئه‌م مه‌ترسیه بن كه ئێستا له كوردستاندا سه‌ره‌تایه‌تی ، كه پێموایه ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌لمانیی كورد پشكی شێریان له تووندكردنه‌وه‌ی دووژمنایه‌تیه‌كه‌دا به‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێت به‌رپرسانه مامه‌ڵه بكه‌ن ، چونكه ئه‌وان بۆ داپۆشینی شكسته‌كانیان له بواری حوكمڕانییدا ( به‌تایبه‌ت ئه‌منیی ) خه‌ریكه كه‌وتوونه‌ته تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه به‌سه‌ر مزگه‌وت و ئیسلامیه‌كان و بگره خه‌ڵكی ناوچه‌و شارێكی كوردستانیشدا ، كه ئه‌گه‌ر ناوی ئه‌و شاره له سته‌ملێكراویی كورد دوور بخه‌ینه‌وه ، كورد گه‌وره‌ترین زیانی لێ ده‌كه‌وێت ، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر عه‌لمانیه‌كان باسی قاعیده و ده‌وڵه‌تی شام و عێراق و تالیبان ده‌كه‌ن ، ئه‌م جۆره ره‌فتاره په‌ڕگیرانه‌یه‌ی ئه‌وانیش بۆ لێدانی ئیسلامیه‌كان كوژاندنه‌وه‌ی چراكانی پێكه‌وه ژیانه‌و بانگه‌وازه بۆ جه‌نگه‌ڵستان و تاریكستان ، هه‌روه‌كو مۆدێله‌كانی توركمه‌نستان و قازاخستان و ئۆزبه‌كستان!!