23/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
رِۆشنبيرانى هه‌ڵه‌بجه گردبوونه‌وه‌يه‌كيان سازدا
كۆمه‌ڵێك له‌ڕۆشنبير وچالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى گردبوونه‌وه‌يه‌كى ناڕه‌زاييان له‌به‌رده‌م قايمقاميه‌تى قه‌زاكه‌يان ڕاگه‌ياند.
له‌و گرد بوونه‌وه‌يه‌ياندا ڕۆشنبيرانى هه‌ڵبجه داواى دروستكردنى هۆڵێكى ڕۆشنبيريان بۆ شاره‌كه‌يان كردوو له‌وباره‌يه‌شه‌وه به‌يان نامه‌يه‌كى ناڕه‌زاييان خوێنده‌وه، له به‌يان نامه‌ياندا هاتووه، كپه‌له‌بكرێت له‌دروستكردنى هۆڵێك، وداواشيان كردووه پێش 16/3/2014 ئه‌و كاره‌ئه‌نجام بدرێت.
گۆران ئه‌دهه‌م قايمقامى قه‌زاى هه‌ڵه‌بجه، له‌لێدوانێكيدا به "بزاڤ پرێس"ى ڕاگه‌ياند:" له‌ئێستادا دروستكردنى هۆڵێك له جێبه‌جێكردندايه و هۆڵێكى ديكه‌ش هه‌موو شتێكى ته‌واو كراوه له‌خه‌ريته‌و بودجه‌كه‌يشى ته‌رخان كراوه، به‌ڵام تائێستا هيچ ته‌نده‌رێك لێنه‌دراوه، له‌كاتێكدا ئه‌و پڕۆژه‌يه سێ جار ڕاگه‌يه‌نراوه".