22/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
فیفا یارییه‌كی جیهانی دژی هه‌ژاری راگه‌یاند
يه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ تۆپی پێ”فیفا” له‌پێگه‌ی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاندووه ئه‌وان یارییه‌كی جیهانیان رێكخستوه دژی هه‌ژاری و له‌و یارییه‌دا چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی گه‌وره له ئه‌ستێره‌كانی جیهان تێیدا به‌شدارده‌بن، له‌وانه‌ی به‌یه‌كجاری وازیان له‌یاری كردن هێناوه و ئه‌وانه‌ش كه‌تا ئێستا یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ له‌راگه‌یاندنه‌كه‌دا ده‌ڵێت یارییه‌كه له 4/3/2014 له شاری به‌رنی سویسری ئه‌نجام ده‌درێت و داهاتی یارییه‌كه بۆ هه‌ژارانی جیهان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها پێگه‌ی فیفا ئاشكرایكردوه كه هه‌ردوو ئه‌فسانه رۆناڵدۆی به‌رازیلی و زێدانی فه‌ره‌نسی یه‌كێكن له‌وانه‌ی ئاماده‌ی یارییه‌كه ده‌بن، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌ناوی یاریزانه‌كانی تر نه‌كردووه.