UN: مورسی بێ پاساو دەستگیرکراوە
22/12/2013 نوسەر: bzavpress

UN: مورسی بێ پاساو دەستگیرکراوە


کۆمیتەی دەستگیرکراوانی بە بێ ھۆی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتی خۆیدا نووسیویەتی محەمەد مورسی لە خۆڕا دەستگیرکراوە.

کۆمیتەی دەستگیرکراوانی بە بێ ھۆی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێكیدا باسی دەستگیركردنی سەرۆكی پێشووی میسر محەمەد مورسی كردووە و نووسیویەتی كە سەرۆكی پێشووی میسر محەمەد مورسی و جێگرەكانی لە لایەن سوپای ئەو ولاتەوە لەخۆڕا دەستگیر كراون.

لە بەشێكی دیكەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە كە هیچ پاساوێكی یاسایی بۆ دەستگیركردنی مورسی و جێگرەكانی نییە و لە ئەنجامی بڕیاری نایاسایی و دژ بە مافی مرۆڤ دەستگیر كراون.

بەڕێوەبەری نووسینگەی مافی مرۆڤی جیهانی لە قاهێرە ئەحمەد مورفە رايگه‌ياند: لە ١٠ی تەمووزەوە كۆمیتەی مافی مرۆڤ لێكۆڵینەوەی لە سەر رەوشی مورسی و جێگرەكانی كردووە. لە ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوانەدا بۆمان دەركەوتووە كە مورسی و جێگرەكانی لەخۆڕا دەستگیركراون و ھیچ پاساوێكی یاسایی بۆ دەستگیركردنی مورسی و جێگرەكانی لە لایەن سوپای میسرەوە نییە.