رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له کوردستانی عێراق عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز دەڵێ "له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین گه‌نجانمان بچنه سوریا بۆ به‌شداریكردن له‌شه‌ڕ، بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی هاوڵاتی سورین و دژی رژێمی ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌كه‌ن جیهاده، به‌ڵام بۆ گه‌نجانی ئێمه جیهاد نییه".
رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی لە دیمانەیەکیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو باس لە تێڕوانینی خۆی بۆ دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی و کێشەکانیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی و بەشدارییان لە حکومەت و هەڵوێستیان لە چوونی گەنجانی هەرێن بۆ سوریا بەمەبەستی "جیهاد" دەکا.
له‌سه‌ره‌تای گفتوگۆكه عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز ده‌ڵێ ره‌وشی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، به‌راورد به جاران باشتره ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ له سنوری سلێمانی هه‌ندێ بارودۆخی تایبه‌ت دروست بوون، وه‌ك رووداوی ته‌قه‌كردن و كوشتن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی غیابی تاڵه‌بانی و كێشه‌ی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه.
هەر لەو بارەوە ئاماژە بەوە دەدا : رۆیشتنی گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ سوریا و به‌شداریان له‌ریزی گرووپە ئیسلامییه چه‌كدارییه‌كان عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز گوتی "له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین گه‌نجانمان بچنه سوریا بۆ به‌شداریكردن له‌شه‌ڕ، بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی هاوڵاتی سورین و دژی رژێمی ئه‌سه‌د شه‌ڕ ده‌كه‌ن جیهاده، به‌ڵام بۆ گه‌نجانی ئێمه جیهاد نییه".
رابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی لەبارەی هەڵوێستیان لە تێکەڵیی کچ و کوڕ لە ناوەندەکانی خوێندندا دەڵێ "پێویسته به‌رامبه‌ر بڕوانامه خه‌ڵك زانستی پێ بێ، ئه‌گینا كچ و كوڕ له زانكۆ پێكه‌وه بن به‌لای ئێمه‌وه‌كێشه نیه.