حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌فه‌رمی‌ پشووه‌كانی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ ڕاگه‌یاند .
22/12/2013 نوسەر: bzavpress

حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌فه‌رمی‌ پشووه‌كانی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ ڕاگه‌یاند .

(سه‌فین دزه‌یی‌) وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، به‌بۆنه‌ی‌ جه‌ژنی‌ له‌دایك بوونی‌ حه‌زره‌تی‌ مه‌سیح‌و هاتنی‌ ساڵی‌ نوێی‌ زاینیی‌، حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕیاریداوه‌ ڕۆژانی‌ (25‌و 26/12) بكاته‌ پشووی‌ فه‌رمی‌ له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌تدا، هاوكات حكومه‌تی‌ هه‌رێم بڕیاریداوه‌ كه‌ ڕۆژی‌ (1/1/2014) كه‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ ساڵی‌ نوێی‌ زاینییه‌ بكاته‌ پشووی‌ فه‌رمی‌ له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌تدا.

(سه‌فین دزه‌یی‌) به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ ساڵی‌ نوێوه‌، هیوای‌ خواست هاتنی‌ ساڵی‌ نوێی‌ زاینیی‌ ببێته‌ مایه‌ی‌ زیاتر پێشكه‌وتنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ڕووی‌ سه‌قامگیری‌، گه‌شه‌پێدان، لێبورده‌یی‌، پێكه‌وه‌ژیان‌و به‌خته‌وه‌ری‌ بۆ هاوڵاتییان