22/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سوپای پاسداران له‌ماکۆ هه‌ڕه‌شه‌ی چۆل کردنی دوو گوند له‌خه‌ڵک ده‌که‌ن
له‌دوایى هێرشى چه‌کدارانى سوپاى پاسداران بۆسه‌ر ( 2 ) گوندى ماکۆ هه‌ڕشه‌ى چۆل کردنى گونده‌کانیان له‌خه‌ڵک کردووه .
به پێى راپۆرتى ئاژانسه‌کان هێزه‌کانى سوپاى پاسدارانى ئێران ماوه‌ى دوو مانگه گوشاریان بۆسه‌ر گونده‌کانى ( یه‌خلخان ) و ( مه‌لاحه‌سه‌ن ) له‌هه‌رێمى بوورالانى ماکۆ هێناوه ده‌یانه‌وێت ئه‌و گوندانه به خه‌ڵک چۆل بکه‌ن .
هێزه‌کانى سوپاى پاسداران به خه‌ڵکى ئه‌م دوو گوندانه‌یان راگه‌یاندووه که ده‌بێ گونده‌کانیان چۆل بکه‌ن و ئه‌مه‌ش له حالێکدایه که سوپاى پاسدارن پشکى سووته‌مه‌نى و ته‌نانه‌ت ئاوى خواردنه‌وه‌شیان له ئه‌م دووگونده پچڕاندووه و به هه‌موو شێوازێک گوشاره‌کانیان بۆسه‌ر خه‌ڵکى ئه‌و گوندانه زیاد کردووه .
جێى ئاماژه‌یه که سوپاى پاسداران له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا چه‌ندین جار دانیشتوانى دوو گوندى ( یه‌خلخان ) و ( مه‌لاحه‌سه‌ن )یان بانگهێشتى ناوه‌نده‌کانى سوپاى پاسداران کردووه و پێیان راگه‌یاندوون که به‌هۆى هاوکارى کردن له‌گه‌ڵ هێزه کوردیه‌کان ، ده‌بێ گونده‌کانیان چۆل بکه‌ن .