21/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
تێڕوانینی ڕۆژئاوا بۆ ئیسلام
تێڕوانین و بیرکردنه‌وه‌ی زۆرێك به‌رانبه‌ر یه‌کتر مه‌رج نی یه به‌وشێوه بێت که‌تێی ده‌ڕوانن وه‌یان بیری لێ ده‌که‌نه‌وه وه‌ك له‌سه‌ره‌نجامی ئه‌م باسه‌دا ده‌رده‌که‌وێت. بۆ تێگه‌شتن له تێڕوانینی ڕۆژئاوا به‌رانبه‌ر به ئیسلام و لێ تێگه‌شتنی ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رده‌می حوکمڕانی که‌نیسه‌و پیاوانی که‌نیسه له ڕۆژئاواداو، وه دروست بوونی عه‌لمانیه‌ت تێیدا دژی ئه‌و فکره‌یه. کاتێك ده‌ڕوانینه مێژووی ڕۆژئاوا له سه‌رده‌می حوکمڕانی که‌نیسه تێیدا زۆر زوڵم و سته‌می تێدا ده‌بینین که به‌ناو دینه‌وه ده‌کرا! وه چۆن ئه‌و خه‌ڵکه‌یان چه‌واشه ده‌کرد له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیاندا به‌ناو دینه‌وه! کوشت و کوشتار له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی هیچ به‌ناو دینه‌وه! دورخسته‌وه‌و وه‌لانانی خه‌ڵك له زانست و زانیاری له ژێر هه‌مان دروشم‌دا!
نه‌بوونی ئازادی به هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه هه‌ر به‌ناو دینه‌وه! قۆستنه‌وه‌ی گشت مه‌رامێکیان دیسان به‌ناو دین! بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌تان بۆ دروست نه‌بێت بڵێن باشه بۆ ئه‌و هه‌موو سته‌مه به‌ناو دینه‌وه؟
خۆمان ئاماژه‌ی پێده‌که‌ین ئه‌ویش گوڕێن و تێك و پێك دانی بوو به‌شێوه‌یه‌کی وا که که‌س نه‌زانێت ڕاست و چه‌وت له‌یه‌ك جیا بکاته‌وه، جگه له‌وه‌ی ئاینی مه‌سیحی که هه‌مان سه‌رچاوه‌یه له‌گه‌ڵ ئیسلامداو هه‌مووی لای خوای په‌روه‌ردگاره‌وه هاتووه، به‌ڵام خوای گه‌وره خۆی زاناتره که ئاینی ئیسلامی بۆ کۆتا ئایین داناوه له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین زۆر گشتگیر‌و تێروته‌سه‌له‌و بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان گونجاوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوا خۆی به‌ڵێنی پاراستنی داوه، به‌پێچه‌وانه له‌گه‌ڵ ئاینی مه‌سیحیدا که ته‌نها بۆ سه‌رده‌میك بوو، وه به‌ڵێنی پاراستنیشی نه‌درابوو، بۆیه ده‌بینین به‌و شێوه‌ی به‌سه‌رهات...وه هه‌روه‌ها زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر خۆبه‌که‌مگرتن و زوهدی ده‌کرد چونکه خه‌ڵکه‌که له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر خۆ به‌زڵ داده‌نا. بۆیه ده‌بینین عیسا علیه السلام زۆر خۆ به‌که‌م گر بووه‌و که‌لو په‌له‌کانی هه‌موو پینه بووه بۆ په‌روه‌رده‌کردنیان له‌سه‌ر خۆ به‌زل زانینینان...
لێره‌دا لادانیك به‌بابه‌که‌وه دیاره به‌ڵام له‌ڕاستیدا بۆ تێگه‌شتن له‌و باره‌وه ده‌بیت بزانین ئیسلام چی یه؟ مه‌سیحی چی یه؟ عه‌لمانی چی یه؟ که سه‌ره‌نجامی بابه‌ته‌که‌ی پێوه به‌نده. جا هۆی لادان و گۆڕینی دینه‌که‌و هه‌واو ئاره‌زووی پیاوانی که‌نیسه ئه‌و هه‌موو زوڵم زۆره‌ی دروست کرد، نه‌یان ده‌هێشت که‌س سه‌ر به‌رز بکاته‌وه‌و هه‌موو خه‌ڵکیان کردبوو به پیاو و خزمه‌تکاری خۆیان، کاریان به خه‌ڵك ده‌کرد ڕۆژ تا ئێواره وه‌ك وابێت به‌پاره گیرابن! وه‌هه‌موو داهاته‌کانیان ده‌بوایه بدایه به پیاوانی که‌نیسه، نه‌یان ده‌هێڵا خه‌ڵك بخوینێ! و فێری زانیاری ببێت! هه‌موو هه‌وڵه‌کانی خه‌ڵکیان به ئه‌و په‌ڕی توانایانه‌وه ده‌خسته گه‌ڕ بۆ هورگ زل کردنی خۆیان! خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێك سه‌ری به‌رز بکردایه‌ته‌وه‌و جۆره ناڕه‌زایه‌کی بنواندایه به‌شێوه‌یه‌کی وا ده‌یان کوشتن و ئازاریان ده‌دا ده‌توانم بڵێم له ئێسته‌دا نی یه! ئامێری ئازاردانی وایان هه‌بووه به‌تایبه‌ت له ژێرخانی که‌نیسه‌کاندا باوه‌ڕ پێکردنی زۆر سته‌مه وه‌ك دان له مه‌کینه‌ی مرۆڤ! چه‌قاندنی چه‌قۆ به ته‌واوی جه‌سته‌دا له‌یه‌ك کاتدا! وه زۆرێکی تر.....
باسکردن له سته‌مه‌کانی که‌نسیه له هاوڵاتیانی ڕۆژئاوا ئێسته‌ش دایك بۆ کۆرپه‌ی خۆی ده‌گێڕێته‌وه... هه‌روه‌ك چۆن دایکانی ئێمه سته‌می سه‌دامیان بۆ ده‌گێڕاینه‌وه به‌ڵام بێگومان سته‌می پیاوانی که‌نیسه زۆر له‌وه گه‌وره‌ترو به‌رفراوانتر بوو!!! سه‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌موو سته‌مانه‌ی که ده‌کرا ده‌توانم بڵێم پێویستی عه‌لمانی هێنایه ئاراوه، وه توانیان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنن و وه‌دینی مه‌سیحیان کرده ئه‌و دینه‌ی که خۆی بۆخی به‌وشێوه‌ی لێهاتبوو ئه‌مانیش دینیان جیا کرده‌وه له ده‌وڵه‌ت وه‌ك یه‌کێك له ئامانجه‌کانی عه‌لمانی... ئه‌وان خۆیان بۆخۆیان زۆر باش نه‌بوون که‌چی په‌ڕو باڵیشیان کرا! جا هۆی سه‌رکه‌وتنی عه‌لمانی له کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاوادا ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ پڕی خه‌ڵك به‌رانبه‌ر پیاوانی که‌نیسه‌و وه‌هه‌روه‌ها زۆری سته‌می پیاوانی که‌نیسه له هاوڵاتیان...
ئه‌و هه‌موو سته‌مه‌ی پیاوانی که‌نیسته له هاوڵاتیان ئه‌و بۆشایه‌ی بۆ عه‌لمانی دروست کرد... جا لیره‌دا سه‌ره‌نجامه‌که‌یمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت تێڕوانینی ڕۆژئاوا به‌رانبه‌ر به ئیسلام ... ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به چاوی پیاوانی که‌نیسه‌وه ده‌ڕواننه ئیسلام و مسوڵمانان بۆیه هه‌رده‌م له هه‌وڵدان بۆ له‌ناو بردنی. که به‌ڕاستی زۆر نادادگه‌رانه‌یه چونکه خۆ ئیسلام ئه‌و سته‌مه‌ی نه‌کردووه؟! به‌ڵام ئه‌وان که ده‌ڵێن دین، به‌یه‌ك چاو سه‌یریان ده‌که‌ن... خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش به‌راوردێکی نێوان ئیسلام و مه‌سیحی بکه‌ین بیگومان جیاوازیه‌کی یه‌کجار ده‌بینین چونکه ئه‌حکامی شه‌رعیه‌کانیان جیاوازیان هه‌یه بۆ نمونه له ناو پیاوانی که‌نیسه‌دا کاتێك حوکمێکیان ده‌هاته به‌رده‌ست نه‌یان ده‌زانی چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، چونکه ده‌قێکی وایان له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو! ده‌چوون پرسیاریان له پیاوه پیره‌کانیان ده‌کردو پێیان ده‌وتن ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کی به‌م شێوه‌تان بهاتایه‌ته به‌رده‌ست چۆن دادگه‌ری ده‌کرا؟!
ئه‌ی چۆن ده‌کرێت چاره‌نوس و کێشه‌ی خه‌ڵکی وا چاره‌سه‌ر بکرێت؟. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێین سه‌یری ئاینی ئیسلام بکه‌ین ده‌بینین هه‌موو شته‌کان ئه‌حکامی خۆی هه‌یه. وه پیاوانی که‌نیسه ڕێگر بوون له بڵاو کردنه‌وه زانست و زانیاری به‌ڵام یه‌که‌م ئایه‌تی قورئان که دابه‌زی به (بخوینه) ده‌ستی پێ‌کرد... ئه‌وان سه‌روه‌تی خه‌ڵکیان به‌هه‌ده‌ر ده‌برد ئیسلام ته‌نها داوای زه‌کات ده‌کات ئه‌ویش بۆ خۆیان. وه‌یان جزیه له نامسوڵمانان ئه‌ویش له‌بری زه‌کاتداو وه هه‌ر بۆ هاووڵاتیان...له ئیسلامدا دادگه‌ری و دارپه‌روه‌ری مه‌رجی سه‌رکه‌وتنه.. قورئان که یه‌که‌م و وه‌گرنگترین سه‌رچاوه‌ی ئاینی ئیسلامه گه‌واهی له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیانه ده‌دات. جا لیره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که تێڕوانینی ڕۆژئاوه بۆ ئیسلام چۆنه. وه هۆی ئه‌مه‌شه ده‌بینین ناتوانن ئه‌و فکره‌ی خۆیان سه‌ربخه‌ن له ووڵاتانی ئیسلامی چونکه ئیسلام له ووڵاتانی ئیسلامی ئه‌و زوڵمه‌یان له هاوڵاتیانی نه‌کردووه له‌سه‌رده‌می حوکمڕانیاندا.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ده‌بینین حوکمی عه‌لمانی له ووڵاتانی ئیسلامدا جێگه‌ی گله‌ی و گازنده‌ی هاوڵاتیانن وه هه‌تا عه‌لمانیه‌کانیش ناتوانن ته‌مسیلی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بکه‌ن و له‌خه‌ڵکی ده‌شێوێنن!! ئێره جێگه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه نی یه هه‌رچه‌ند هه‌موو په‌یوه‌ستن پێکه‌وه. کۆتایی پێ ده‌هێنم به یه‌ك ڕسته ئه‌ویش تێڕواینی ڕۆژئاوا بۆ ئیسلام هه‌مان تێڕوانینیه‌تی به‌رانبه‌ر پیاوانی که‌نیسه. به‌ڵام وا ئێسته وورده وورده خه‌ریکه ڕاستکردنه‌وه دروست ببێت، ده‌بینین له‌وڵاتانی ڕۆژئاوا له ده‌سته‌ڵاتدارو ناودارانی خۆیان داوای حوکمی شه‌رعی ده‌که‌ن بۆ ناو ده‌ستور و پرۆگرامه‌کانان... وه ئێمه‌ش له هه‌وڵ و به‌هیوای ڕاستکردنه‌وه‌یان