21/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف: ناوهێنانی پێشمه‌رگه به‌میلیشیا بۆ شاردنه‌وه‌ی دۆخی خراپی ئه‌منیی دووزخورماتوو
نوێنه‌رێكی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: ناوهێنانی پێشمه‌رگه به‌ملیشیا له‌دۆسیه‌ی ئه‌منی دووزخورماتوودا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه چه‌ند لایه‌نێك شكستیان هێناوه له‌بواری خزمه‌تگوزاری و ئه‌منیدا و ده‌یانه‌وێ ئه‌و تاوانه بخه‌نه ئه‌ستۆی پێشمه‌رگه.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌شواق جاف، به (بزاڤ)ی راگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 19ی كانوونی یه‌كه‌مدا له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ناو هێنانی هێزی پێشمه‌رگه به‌ملیشیا له‌دۆسیه‌ی ئه‌منی دووزخورماتوودا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه چه‌ند لایه‌نێك شكستی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاریان هێناوه به‌رامبه‌ر به‌دانیشتوانی عێراق تا ئه‌و تاوانه بخه‌نه ئه‌ستۆی پێشمه‌رگه، كه‌هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه بینای په‌رله‌مان ده‌پارێزێ.
ئه‌وه‌شی گوت، هێزی پێشمه‌رگه هێزێكی نیزامییه و هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی ناتۆ مه‌شق و راهێنانیان پێكردووه بۆیه له‌لای ئێمه پێشمه‌رگه هێڵی سووره و رازی نابین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بێ رێزی و په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ درێژ بكرێ، دۆسیه‌ی ئه‌منی دووزخورماتوو په‌یوه‌ندی به‌دۆسیه‌ی ئه‌منییه‌وه هه‌یه به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێكی ناو په‌رله‌مان ده‌یانویست دۆسیه‌كه به‌رن به‌ئاقارێكی سیاسی‌دا.
رونیشیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌توندی وه‌ڵامی ئه‌ندامێكی لیستی عێراقییه سه‌ر به‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینم دایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ په‌رله‌مانتارێكی دیكه نه‌توانێ به‌رامبه‌ر به‌پێشمه‌رگه بێ رێزی بكات و به‌میلیشیا ناوی بهێنێ، كه‌زۆر پێم سه‌یره ژیانی خۆی له‌ناو په‌رله‌ماندا له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ده‌پارێزرێ به‌پێشمه‌رگه بڵێ میلیشیا، نه‌ك ئه‌وه به‌ڵكو داواكار بوو كه‌پێشمه‌رگه له‌دووزخورماتوو ده‌ربچێ!
جگه له‌هه‌وڵی په‌رده‌پۆش كردنی شكستی خزمه‌تگوزاری و ئه‌منی عێراق ده‌یانه‌وێ به‌میلیشیا ناوهێنانی پێشمه‌رگه كار له‌سه‌ر پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن به‌و هۆیه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتووی عێراق نزیكبووه‌ته‌وه.