21/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سووده‌كانی رێكردن بۆ نه‌خۆشی شه‌كره و جه‌ڵته‌ی دڵ
زانایان رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌و كه‌سانه‌ی نزیكن له‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی شه‌كره ببن، ده‌توانن بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ رۆژانه (٢٠) خوله‌ك رێبكه‌ن‌و به‌وه‌ش دوور ده‌بن له مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشی دڵ.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، كه له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك ئه‌نجامدراوه‌و رێژه‌ی شه‌كریان جێگیر نییه_سه‌ره‌تایه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره_ده‌ركه‌وتووه، رۆژانه و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ دوو هه‌زار هه‌نگاو رێبكه‌یت، به‌رێژه‌ی سه‌دا (٨) دوور ده‌بیت بله مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌و جه‌ڵته‌ی دڵ.
له جیهاندا نزیكه‌ی (٣٤٤) ملیۆن كه‌س تووشی تێكچوونی رێژه‌ی شه‌كر له له‌شدا هاتوون، پێشبینیش ده‌كرێت تا ساڵی ٢٠٣٠ ئه‌و ژماره‌یه به‌رز ببێته‌وه بۆ (٤٧٢) ملیۆن كه‌س، ئه‌وه‌ش له گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان‌و جۆری خواردنی ناته‌ندروست، كه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی شه‌كره. تۆماس یاتس، له‌زانكۆی لیسته‌ر له بریتانیا، كه سه‌رپه‌رشتی توێژینه‌وه‌كه‌ی كرد،
وتی، توێژینه‌وه‌كانی پیشوو ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه راهێنانه وه‌رزشییه‌كان سوودمه‌ندن بۆ ئه‌وانه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له خوێنیاندا ناجێگیره، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌یه كه ده‌ریده‌خات رێكردن چه‌ند كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌و ژماره‌ی مردن به هۆی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌وه. تیمی توێژه‌ران، كه تۆماس یاتس سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات،
زانیاری‌یان له‌سه‌ر نۆ هه‌زار و(٣٠٠) لاو كۆكرده‌وه كه له (٤٠) وڵات ده‌ستنیشان كرابوون‌و تووشی ناجێگیری له رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا یان نه‌خۆشی دڵ هاتبوون، یان لانی كه‌م له‌سه‌ره‌تای رووبه‌رِوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره نه‌خۆشییانه‌ن. توێژه‌ران، بۆیان ده‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ر رێكردنی دوو هه‌زار هه‌نگاو له رۆژێكدا و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ، مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كان دڵ به‌رێژه‌ی سه‌دا (١٠) كه‌م ده‌كات، هاوكات تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ به‌رێژه‌ی سه‌دا (٨) كه‌م ده‌كات.