20/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵه‌بجه گه‌وره‌تر له پارێزگایه‌ك
ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ته‌كه‌ی به‌غدا ڕایگه‌یاند كه هه‌ڵه‌بجه نابێته پارێزگا بۆ من كتوپڕ نه‌بو چونكه له دیوه‌خانێكی كوێخا فراوان هه‌رئه‌وه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وكاتی خۆیشی هه‌ر نه‌ده‌بو به‌ته‌مابین وتاكو به‌شێك بین له عێراق ئه‌و ناولێنانه به‌دور ده‌زانم وئیتر هه‌ق نیه چاوه‌ڕوانی وه‌ها هه‌نگاوێك له حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ین له ئێستادا , به‌ڵام ئه‌وه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی له ئیستحقاقاتی میژویی وقوربانیدانی ئه‌م شاروناوچه‌یه كه‌م بكه‌ینه‌وه .
هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌كه‌ی به‌تێكڕا وه‌ك كوردستانێكی بچوككراوه مه‌زه‌نده ده‌كرێت له‌به‌رئه‌و هه‌مو تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی تێیدا كۆبوه‌ته‌وه , ئه‌وه‌ته مێژوی دێرینی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆشارستانیه‌تی چه‌رخی كۆن وئه‌وهه‌مو هه‌ڵدێره‌ی زه‌مانه ئاسه‌واری قه‌ڵای عاموره وگردی به‌كراواو كۆنه‌هه‌واری پاشاكانی چه‌رخی كۆنی نه‌سڕیوه‌ته‌وه , خۆ له‌ڕوی جوگرافیاییه‌وه به‌راوردی بكه‌یت جێگایه‌كی سازوله‌باره بۆمانه‌وه‌تێیدا ئه‌وه‌ته چیای سه‌ركه‌ش سنوری دیاری ده‌كات وبه‌گردۆڵكه‌ش ڕازاوه‌ته‌وه‌و ده‌شتی به‌پیت وبه‌ره‌كه‌تی شاره‌زوریش بوه‌ته دامه‌نه‌ی سه‌وزی نه‌بڕاوه‌ی ئه‌وكێڵگه زێرینه‌ی نوقمه به ئاووڕوباری شیرین كه به‌و ئاووهه‌واو دیمه‌نه جوانانه هاوینه هه‌وارو جیگای گه‌شتیاری سروشتی به‌ناوبانگی تێدایه, له‌بواری كانزا سروشتیكانیشدا ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌نده به‌نه‌وت وئاسن وزۆرێك له نیعمه‌ته‌كانی خودا كه چه‌ندین فیله كۆمپانیا‌و ده‌وڵه‌ته‌كان چاویان له خێراتی ئه‌م ناوچه‌یه بڕیوه كه‌هێشتا زۆرێك له شاراوه‌كانی كه‌س په‌ی پێ نه‌بردوه , له‌ڕوی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وڕه‌گه‌زو زمانه‌وه سه‌رنجی بده‌یت ئه‌و په‌لكه زێڕینه ده‌بینیت كه زاراوه‌ی هه‌ورامی وسۆرانی له‌خۆ هۆنیوه‌ته‌وه‌و ئێڵه‌كانی جاف وگۆرانی تێدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه به‌و هه‌مو هۆزو تایفه‌و عه‌شره‌تانه‌وه , ته‌نانه‌ت فره ئایینیشی تێدابوه‌وهه‌یه‌و كاتی خۆی جوله‌كه كانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌نده ئاوێته‌ی ژیانی موسڵمانانی ئه‌وناوچه‌یه بوبون كه گه‌ڕه‌كێكی هه‌ڵه‌بجه به‌ناوی ئه‌وانه‌وه ناوده‌براو وهه‌ر له‌كۆنه‌وه خزمانی هاواریش بونیان هه‌یه‌و جه‌ماوه‌ری هه‌ڵه‌بجه جوانترین نمونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان بون له گشت ساته‌كاندا .
خۆئه‌گه‌رلاپه‌ڕه زێڕینه‌كانی مێژوی زانستی ئه‌م ده‌ڤه‌ره هه‌ڵده‌ینه‌وه ئه‌وه‌نده زانا‌و داناومه‌درسه‌ی تێدابوه كه لێره‌دا فریای ئه‌وه ناكه‌وین ناویان بێنین وله‌نێو ئه‌وانه‌ش دا هه‌ندێكیان ڕه هه‌ندی جیهانیان هه‌یه‌وله‌ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا وه‌ك ئه‌ستیره ده‌دروشانه‌وه . یان ئه‌گه‌رله ده‌روازه‌ی ئه‌ده‌به‌وه دێیته سه‌ردانی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێی ئه‌م سه‌رزه‌مینه به‌ته‌نیا مه‌كۆی شاعیرانه‌وئه‌وه‌نده كۆڕی شیعری تێدابه‌سراوه ڕه‌وانبیژی بوه‌ته قسه‌ی سه‌رزاری بازاڕیان , ده‌مێنێته‌وه بواری سیاسی وڕۆڵی كه‌سایه‌تی ودانیشتوانی له شۆڕه‌كاندا كه بۆخۆی مه‌وسوعه‌یه‌یكی ده‌وڵه‌مه‌نده له‌مێژوی كورد دا ئه‌وه‌ته له‌دێرین زه‌مانه‌وه شاره وبون به‌قه‌زا یش هه‌روه‌ك بێبه‌ش بونه‌كه‌ی لێی جیانابێته‌وه , هه‌میشه مه‌كۆی شۆڕش ولانكی پێشمه‌رگه‌و سه‌رنگه‌ری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌وگۆڕه‌پانی سه‌رهه‌ڵدان وخۆپیشاندانه‌كان بوه , ئه‌زمونی ئیداره‌ی شۆڕشی كوردی دیوه , زۆرێك له‌كه‌سایه‌تی یه‌كه‌می لایه‌نه سیاسیه‌كانیش له‌وێ هاتونه‌ته دونیا و دوژمنایش زۆرترین هێرشی قه‌ڵاچۆیان كردوه‌ته‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه كه هێرشه كیمیاویه‌كه‌ی بوبه پێناسه‌ی قوربانیدانی كورد‌و له‌پاش ڕاپه‌ڕینیش ژماره‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیرو به‌رپرسی تێدا هه‌ڵكه‌وتوه وڕۆڵ ده‌بینن.
لێره‌دا من له‌ڕۆڵ ومێژوی ناوچه‌كانی تری كوردستان كه‌م ناكه‌مه‌وه به‌ڵام سه‌رزه‌مین وده‌ڤه‌رێك به‌و هه‌مو تایبه‌تمه‌ندیانه له هه‌رجێگایه‌كی تری دونیابوایه ده‌یانكرد به سه‌رمایه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی وهه‌موان لێی به‌هره‌مه‌ند ده‌بون كه‌چی تازه ئێمه ده‌بێت به‌ته‌مای ده‌سه‌ڵاته فره چمكه كه‌ی عێراقین ناوی لێ بنێ پارێزگا .!
ڕاسته ئاوڕدانه‌وه له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئه‌ركی حكومه‌تی عێراقه وده‌بێت كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تیش هاوبه‌ش وهاوكاربن , به‌ڵام كاتێك ئه‌وانه به‌و ئه‌ركه هه‌ڵناسن وكه‌مته‌رخه‌من وئه‌و ناوه به‌ڕه‌وانابینن تاكو له‌ژێرسه‌قفی ئه‌و ناوه‌دا بوژانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی تێدا ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام خۆ ده‌كرێت حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵه‌كانی چڕوپڕوجیدی بكات تاكو ناوی هه‌ڵه‌بجه بچوبایه‌ته ڕیزی ناوی قه‌زا پێشنیار كراوه‌كان و هه‌ر له‌ئێسته‌وه به ئیمكاناتی خۆیی حكومه‌تی هه‌رێم وله‌كابینه‌ی هه‌شته‌م كه كۆده‌نگی نیشتمانی هه‌یه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شی لێ ده‌كرێت هه‌ندێك پرۆژه‌ی به‌رهه‌م هێنانی له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌ست پێ بكات تاكو هه‌م دانیشتوانی ناوچه‌كه‌و ته‌واوی كوردستان سودی لێ ببینن به‌تایبه‌تی هێنانی چه‌ند كارگه‌و كارخانه‌ی پێویست كه‌داخوازی ڕۆژانه‌ی خه‌لك ده‌سته‌به‌ربكات و كه‌ره‌سه ی به‌كارخستنه‌كه‌شی له‌ناوچه‌كه‌دا فه‌راهه‌م دێت وبه‌جێ به‌جێ كردنی ئه‌م پرۆژانه‌ش بێ كاری نامێنێت له‌و ناوچه‌یه‌دا , هه‌روه‌ها ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانا ده‌ره‌كیه‌كانی كه‌رتی وزه كه ڕێژه‌یه‌ك بڕیار بده‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئیتر یه‌كه‌كانی ئیداری وخه‌مخۆرانی هه‌ڵه‌بجه‌ش باشتر ده‌زانن چ پرۆژه‌یه‌ك ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌یه بۆ جێ به‌جێ كردن وبه‌م پێیه ئه‌و ناوچه خاوه‌ن قوربانیدانه له ناوه‌رۆكدا ده‌بێته پارێزگا‌و زیاتریش وپاشان هه‌لێك هه‌ر ده‌ڕه‌خسێت بانگی پارێزگابون بدرێ به‌گۆێیدا و ئه‌گه‌ریش ئه‌وحاڵه‌ته هه‌ربه‌رده‌وام بو ئه‌وه له مێژووگه‌وره‌ی ئه‌وناوچه‌یه كه‌م نابێته‌وه چونكه هه‌ڵه‌بجه پایته‌ختی قوربانیدانی گه‌لی كورده .