21/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مصر " خۆپێشاندانی ملیۆنی بؤ پشگیری مورسی
ئه‌مڕۆ حزب‌و لایه‌نی ئیسلامی له‌مزگه‌وتی (رابیعه‌ی عه‌ده‌وی) له‌ناوچه‌ی نه‌سری شاری قاهیره، خۆپێشاندانێكی ملیۆنی بۆ پشتگیری محه‌مه‌د مورسی) ئه‌نجام دراو دروشمی خۆپێشاندانه‌كه‌ش (نا بۆتوندوتیژی، به‌ڵی بۆئاشتی)یه.
ئه‌م خۆپێشاندانه‌ی لایه‌نه ئیسلامییه‌كان وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خته بۆ خۆپێشاندانه‌كه‌ی ڕۆژی 30/6 كه بڕیاره لایه‌نه‌كان عه‌لمانییه توندڕه‌وه‌كان ناڕازی دژی‌محه‌مه‌د مورسی ئه‌نجامی بده‌ن، كه داوای لابردنی مورسی‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بۆسه‌رۆكایه‌تی‌و كۆتایی هێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی ئیخوان ده‌كه‌ن.
ئه‌مینداری گشتی حزبی (ئازادی‌و داد) كه باڵی سیاسی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمینه ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن‌و مه‌رج نییه ئه‌مڕۆ كۆتای به‌خۆپێشانداكه بهێندرێت، وتیشی:"له‌وانه‌یه بڕیاری مانگرتن بده‌ین‌و بمێنینه‌وه له‌مه‌یدانه‌كانی خۆپێشاندان".
چه‌ند ڕۆژێكه له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كان له‌میسر خۆپێشاندان ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی له‌وناوچانه‌ی كه باره‌گاكانی حزبی (ئازادی‌و داد)ی سه‌ر به‌ئیخوانی تێدایه، هه‌روه‌ها له‌و ناوچانه‌ی كه باره‌گاكانی هه‌ڵمه‌تی (یاخیبوون) ی تێدایه كه له‌وهه‌ڵمه‌ته‌دا زیاتر له 15 ملیۆن واژۆ بۆ لابردنی مورسی‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی سه‌رۆكایه‌تی كۆكراوه‌ته‌وه.
یه‌كێكی تر له‌هۆكاره‌كانی خۆپێشاندانه‌كان له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دانانی 17 پارێزگاری نوێ بوو بۆ پارێزگاكان له‌لایه‌ن مورسییه‌وه، كه حه‌وتیان سه‌ر به‌كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمینن، ئه‌مه‌ش نه‌یارانی مورسی نیگه‌ران كردووه‌و له‌ڕێگه‌ی هه‌وادارانییانه‌وه له‌به‌رده‌م بینای پارێزگا خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن.