20/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆن سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ له ژیانی سیاسی هه‌رێم دا
قۆناغه نوێیه‌كه ده‌مێكه ده‌ستی پێ كردووه..
قۆناغی پێشوو ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی دوا چوار ساڵی حوكمڕانی هه‌رێمدا بیخوێنینه‌وه، به كۆمه‌ڵێ خهسڵهتء سیما‌و كێشه ده‌ناسرێته‌وه، له‌وانه‌ش نانیشتمانی بوونی دهزگاكانء، به تایبه‌تیش ده‌زگا ئهمنیهكانء، نه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسا‌و، رواڵه‌تی جۆراو جۆری نایهكسانیء ناعهدالهتیء، پاشماوه‌كانی دابه‌شبوونی كوردستانء، ده‌ڤه‌ری كۆنترۆڵ كراوی حزبیء، ناكارایی ئیداریء، گه‌نده‌ڵیء، نه‌بوونی ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوو، لاوازیء سنورداریی دامه‌زراوه نیشتمانیهكانء، تێكهلێوی دهسهڵاتهكانء، لاوازی ده‌سه‌لێتی دادوهریء، ململانێی سیاسیء سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆنء، به‌شداری راسته‌وخۆی شه‌قامی ناڕازیی له ململانێ سیاسیه‌كانداو، داواكاری بۆ چاكسازیی تێپه‌ڕاندنی له‌پاڵ گه‌شه‌ی ئابوریء، فراوان بوونی بازنه‌ی ئاوهدانیء، به‌ره‌و پێش چوونی دۆسێی نه‌وت له ڕووی قه‌باره‌ی وهبهرهێنانء به‌ستنه‌وه‌ی بهبازاڕهكانهوهو باشبوونێكی رێژه‌یی خزمهتگوزاریهكانء بژێوی به‌شێ له گۆمه‌ڵگا.
به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و دێڕانه‌ی پێشه‌وه تێده‌گه‌ین، ئه‌ركه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ت چه‌ند گراننء، چۆنیش ده‌خوازن سه‌رجه‌م وزه‌و توانا نیشتمانیه‌كانی هه‌رێم له چوارچێوه‌یه‌كی زانستیء عهقلێنی نوێ‌دا بخرێته گه‌ڕو ئاراسته بكرێن، ئه‌مه‌ش بێ هێنانه‌دی چوارچێوه‌و فۆرمء روحیهتء پهیوهندیء شێوازی كاركردنی نوێ، ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسان نی یه. بۆیه ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌س نیه، ئاوه‌ڵناوی نوێ له‌ڕووی زه‌مینه‌وه بخه‌ینه پاڵ ئه‌م قۆناغه‌ی لهبهردهمیداین، به‌ڵكو ده‌بێت كارێ بكه‌ین جۆرێ له دابڕانی ئیجابی له‌گه‌ڵ قۆناغی یه‌كه‌میشدا دروست بكه‌ین، بۆیه ده‌شلێم ئیجابی، مه‌به‌ستمه بڵێم قۆناغی نوێ بێته ته‌واوكه‌ری ئه‌و رووه زیندوو روحه كه‌م دوێنراوهی قۆناغی پێشوو، واته مه‌سه‌له‌كه ته‌نها په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌وه نه‌بێت كه‌له ئارادایه، وه‌ته‌نها نه‌بێته عهڵقهیهكی تری گه‌شه‌ی ئه‌و، به‌ڵكو ببێته گه‌شه‌پێدانی، كه ئه‌وه‌ش داوای دووباره بیناكردنه‌وه‌ی سیستمء، پهیوهندیء، پێوه‌رو چوارچێوهكانمان له‌نێو خودی ئه‌زمونی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا لێ ده‌كات به واتایه‌كی تر، ده‌بێت مه‌ودایه‌ك بخه‌ینه نێوان ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانء، حكومه‌تء، دامه‌زراوه‌كانی تری هه‌رێمء، له چوارچێوه‌ی بهنهگۆڕ دانانء پارێزگاری كردن له ئه‌زموونه سیاسیه‌كه، وه‌ك فه‌زایه‌كی به دهستوریكراو بۆ گه‌شه‌كردنی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌وڵی گۆڕانكاری جدی له فۆرمی حوكمڕانیدا بده‌ین لێره‌شه‌وه ئه‌گه‌ر بڕیار بێت قۆناغێكی نوێ له ژیانی سیاسی هه‌رێمء مۆدێله حوكمڕانیه‌كه‌ی ده‌ستی پێكردبێت. هه‌روه‌ك به‌شێ له ناوه‌نده سیاسیء فكرییه‌كه مژده‌ی پێ ده‌داتء، پێشه‌كی ناوی لێناوه، ده‌بێت پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م به كابینه‌یه‌كی ئاسایی هاوشێوه‌ی كابینه‌كانی تر نه‌بێتء، ته‌نها له رووی به‌دوای یه‌كتردا هاتنی ژماره‌ییه‌وه به‌كابینه‌ی هه‌شته‌می دانه‌نێین، چونكه كابینه‌ی نوێ، خۆی له خۆیدا یه‌كسان نیه به قۆناغی نوێ، وه‌تا قۆناغی كۆتایی پێكهێنانهكهشی نهخهمڵێت ء شكڵ نه‌گرێت، له‌سه‌ر ئاستی نوخبه حوكمڕانه‌كه‌ی پێشوی هه‌رێم، ئاستء جدیه‌تی بۆ پێكهێنانه‌كه‌ی، به‌جوانی ده‌رناكه‌وێت بۆیه نوخبه‌ی سیاسیء فكریء هێزه سیاسیهكانء، میدیا‌و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌و ئه‌ندازه‌ی له خه‌می ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی ژیانی سیاسی له هه‌رێمدان، ده‌بێت بێ خه‌م پاڵی لێ نه‌ده‌نه‌وه‌و، وانه‌زانن قۆناغه نوێكه پێدراوێكی مێژوویی ده‌ره‌وه‌ی بژارده‌و خواستء پێداگریء تێكۆشانی ئه‌وانه، با له‌هه‌ندێ روشه‌وه سه‌ره‌تایی ئه‌و قۆناغه چه‌نده ساڵێك بێت ده‌ستی پێ كردبێت، هه‌روه‌ك دواتر ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ین.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ناولێنانه به قازانجی گه‌شه‌كردنی سیاسیء ئابووریء كۆمهلێیهتیء ئه‌خلاقی له هه‌رێمدا سوودی لێوه‌ر بگیرێت، واته بكرێت به قۆناغی نوێء مافی خۆی پێ بدرێتء، به‌كرده‌وه هاولێتیان هه‌ست به نوێ بوونه‌وه‌و فه‌زایه‌كی جیاواز له‌سه‌ر ئاستی حوكمڕانیء به‌ڕێوه‌بردن له ولێتهكهیانء ژیانی خۆیاندا بكه‌نء، هه‌رئه‌مه‌ش بكه‌ن به پێوه‌ری داوه‌ری كردنی سیاسیء، پۆلێنكردنء، ناسینه‌وه‌ی حزبی. له راستیشدا ئه‌وه‌ی ئێستا پێی ده‌وترێت نوێ، ریشه‌كانی له قۆناغی پێشوودایهو، له منداڵدانی ئه‌و قۆناغه‌دا گه‌شه‌ی كردووه، واته له‌پاڵ سیما‌و خه‌سڵه‌ته نه‌رێنی یه‌كانی قۆناغی رابووردوودا، جێگرهوهكانء پانتاییه جیاوازه‌كانیش سه‌ریانهه‌ڵداوه‌و گه‌وره بوونء بوون به به‌شێ له هۆشیاری و واقعی بابه‌تی.
چونكه سه‌ره‌تای قۆناغی نوێ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌وه ده‌ست پێ ناكات، به‌ڵكو له هه‌ڵبژاردنی پێشوی هه‌رێمه‌وه‌و پێش چوار ساڵ له ئێستا ده‌ستی پێ كردووه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ساته مێژوییه گرنگه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی حوكمڕانی دوای راپه‌ڕینی كوردستانی باشوردا، دیارده‌یه‌ك به ناوی ئۆپۆزسیۆن سه‌ری هه‌ڵداو، بوو به به‌شێكی گرنگی دیمه‌نه سیاسیه‌كه سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆنء ئه‌و گوتاره‌ی هه‌ڵیگرتبوو له‌پاڵ شه‌به‌نگه فكریء سیاسیه جیاوازییه‌كانی، ئاماژه بوون به قۆناغێكی نوێی جیاواز له هه‌رێمدا، چونكه دۆخی پێش ئه‌و ساته، دۆخی قۆرخ كردنی كێڵگه‌ی سیاسی بوو، له‌لایه‌ن دوو هێزی دهسهلێتدارهوه، كه یا له‌گه‌ڵ یه‌ك له‌شه‌ڕو ناكۆكیدابوون، یاخود له چوارچێوه‌یه‌كی هاوبه‌شی لهرزۆلك و ناته‌ندروستدا، برا به‌ش ده‌ستكه‌وته‌كانیان دابه‌شكردووه‌و، هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانیش له روویه‌كه‌وه له قاڵبدراونء، بوونێكی سنوردار‌و مه‌رجداریان پێ رهوابینراوهو، كاتێ له ناو حكومه‌ته‌كان، یاخود حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌وانیشدا بوون، له سۆنگه‌ی ئهمنیء خۆپارێزیء ملدان به ئه‌مری واقیعء تۆمه‌تبار نه‌كردنیان به پیلانگێڕیء شتی له‌م جۆره رازی بوون؟!
سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆن ته‌نها گوتارێكی نوێی سیاسی نه‌هێنایه كایه‌وه، هه‌روه‌ها چوارچێوه‌ی هاوبه‌شی ئایدیا‌و ئاراسته سیاسیه جیاوازییه‌كانی له چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانء دوو هێزه ئیسلامی یه‌كه‌دا نه‌هێنایه كایه‌وه، به‌ڵكو له‌پاڵ كه‌ش و هه‌وای ناوچهییهكهدا بوو، به چوارچێوه و كه‌ش و هه‌وای جۆرێكی نوێ له خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی كۆمه‌ڵگا ، كه‌ئه‌ویش خۆی له بزوتنهوهناڕهزایهتیهكهی 17 ی شوبات و ڕۆژانی دوایی دا به‌رجه‌سته كرد. ئه‌م بزوتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه له‌سه‌ر ئاستی شه‌قام وبنكه‌ی پارته ئۆپۆزسیۆنه كان و، به‌شه ناڕازایهیهكهی هاوڵاتیان، جارێكی تر جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی هۆشیاریه‌كی سیاسی نوێ كرده‌وه، هۆشیاریهك كه دابه‌شبوونه ته‌قلیدیه‌كانی له وێنه‌ی ئیسلامی و عه‌لمانی تێپه‌ڕاندو، ناسنامه جیاوازیه‌كانی به‌ده‌وری داواكاری و دروشمی سیاسی هاوبه‌شدا كۆكرده‌وه. كه‌ئه‌مه بوه سه‌ره‌تایه‌كی ڕه‌چه‌شكێن و زه‌مینه سازكه‌ر، بۆ پێكهێنانی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی و، كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ر سێ هێزه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن بۆ ماوه‌ی چه‌ند سالێك سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ڕاچه‌نینه جه‌ماوه‌ریه گه‌رچی له‌به‌ر زیاد له هۆكارێك نه‌گه‌یشتنه به‌ساتی كامڵبوونی خۆی، وه نه‌یتوانی هه‌موو ئامانجه‌كانی به‌دیبهێنیت، به‌ڵام سه‌رڕای ئه‌وه به مه‌شخه‌ڵێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی و مێژوییء كه‌ش و ههوایهكیش بۆ زیاتر به‌ره‌و پێگهیتشنچوونی ئۆپۆزسیۆن و، ناچاركردنی نوخبه‌ی سیاسی دهستهڵاتداربۆ دوبار پێداچونه‌وه به ئهجنداكانیاندا ئه‌م نوخبه ، گه‌رچی به‌ڕواڵه‌ت ده‌یویست وای نیشان بدات كه شكستی بزوتنه‌وه ناڕهزایهتیهكهیه، بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی تری ڕه‌وایی سیاسی نیشانه‌ی ناپێگهیشتویی به‌رامبه‌ره‌كان. ئه‌گه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆن و بزوتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه جهماوهریهكهء ده‌ركه‌وته ناوخۆییه‌كانی قۆناغی نوێ بوون، ئه‌وا سه‌رهه‌ڵدانی مێژوویی گه‌لانی ناوچه‌كه، دژ به‌و فۆڕمه‌له ده‌سته‌ڵاتدارێتی، كه گه‌نده‌ڵی و سه‌ركوت له‌دیارترین خه‌سڵه‌ته‌كانی بوونء، سه‌ركه‌وتنی شۆڕش له زیاد له وڵاتێكدا مه‌ودا زهمهنیهكهی نوێ بوون له ئاستی ناوچه‌كه‌دا ده‌رده‌خات و ده‌خاته ڕوو. به‌ڵكو بزوتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه ناوخۆییهكه به جۆرێ له جۆره‌كان به‌رهه‌می ئیلهام وه‌رگرتن له‌و گیانه نوێیه بوو كه به‌خێرایی به شاده‌ماری گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا بڵاو ده‌بوه‌وه‌و مژده‌ی، به دواڕۆژێكی گه‌شتر ده‌دا، به حوكمی ئه‌وه‌ی له‌سایه‌ی جیهانگیریدا كوردستان ده‌بێته به‌شێكی نیمچه ئۆرگانی ناوچه‌كه‌ی خۆی و، ڕوداوو ته‌وژمه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا به‌یه‌كدا دێن و، كار له‌یه‌ك ده‌كه‌ن و هه‌ست و دروشمی هاوبه‌ش به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنن.
جیاوازی هه‌رێم له نه‌بوونی قه‌واره‌ی سیاسی و فۆڕمی حوكم ڕانیهكهیدا بوو (له‌هه‌ندێك تهفاصیلدا) ئه‌م دۆخه‌ش وای كرد(استحقاق) ی قۆناغه‌كه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی هه‌رێمه‌كه‌دا به پله‌ی جیاواز له‌نێوان گۆڕان و چاكسازیدا به‌رجه‌سته بێت. واتا ئه‌و دۆخانه‌ی له‌به‌ر ڕه‌قی و ڕه‌گ داكوتراوی پایه‌كانی سته‌مكاری ڕژێمه‌كان بوارێ بۆ چاكسازی نه‌مابۆوه،( گۆڕان) بوو به‌داخوازی گه‌لان ، به‌ڵام ولێت و گه‌لانی تر له‌به‌ر هۆكاری مێژوییء په‌یوه‌ندیدار به هه‌ندێك ڕوی سیستمی سیاسیه‌وه، ڕوبهوڕی (استحقاق) ی گۆڕان نه‌بونه‌وه، به‌لێم ناچار به په‌نابردنه به‌ر چاكسازی بوون، گه‌رچی له‌ئێستادا ده‌بینین دژه هێرشی كۆنه په‌رستی و هه‌وڵی تۆڵه‌كردنه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له ڕژێمه كۆنه پهرستء ده‌سته‌ڵاتخوازانی ناوچه‌كه‌وه، دژ به‌گه‌لانی ڕاپه‌ڕیوی ناوچه‌كه ده‌ستی پێكردوه ، ئه‌م قسانه‌مان بۆئه‌وه‌یه جه‌خت له‌وه بكه‌ینه‌وه، كه ئێمه وه‌ك ناوچه‌كه‌و هه‌رێمیش چه‌ند ساڵێكه پێمان ناوه‌ته قۆناغه نوێیه‌كه‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا دهیبینینء رویداوه به‌شێ لهدهركهوتهكانی ئه‌و قۆناغانه‌یه. هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه ته‌نها ئاوێنه‌یه‌ك بوون بۆ نیشاندانی به‌شێك له‌و گۆڕانكاریانه‌ی له واقعی سیاسی و هاوكێشه‌ی هێز دا ڕویانداوه. نه‌ك گۆڕانه‌كان لێره‌وه ده‌ستیان پێكردبێت. به‌ڵكو له‌ئێستادا لێره له هه‌ندێك ئاست و به‌هه‌ندێك ناوه‌رۆكی پێگهیشتووترهوه گوزارشتی سیاسی و فیزیكی له خۆیان ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر قۆناغه نوێهكهش چهندسالێك بێت ده‌ستی پێكردبێت و سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆن ههرهدهرخهرو خهملێننهری بێت، ئه‌وا ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی تا چه‌ند هێزه جۆراو جۆره‌كان توانای خۆ گونجاندنیان له‌گه‌لأ پێداویسته‌كانی قۆناغه نوێیه‌كه‌دا هه‌یه ؟ به‌ڵكو پێش ئه‌وه، تا چه‌ند دان ده‌نێن به‌و سه‌رتایه‌ی قۆناغی نوێ و، قۆناغی ڕٍابوردوش له‌م روِوهیدا به ئاماژه‌ی به‌ره‌و پێشچوونی كۆمه‌ڵگا له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن؟ هه‌موو ئه‌وه‌ش له به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌و ناوه‌ند و هێزه حوكم ڕانانه‌ی ده‌ریده‌خات باس له قۆناغی نوێ ده‌كه‌ن له جۆری تێگه‌یشتن و مامه‌ڵه كردنیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ڕۆلِیان له ئێستا و داهاتووی هه‌رێمدا به‌رجه‌سته ده‌بێت و ده‌رده‌كه‌وێت. چونكه گۆڕاوه هه‌ره گرنگه‌كه له مێژوی حوكمڕانی كوردی له هه‌رێمدا ئۆپۆزسیۆنه. هه‌موو نوێبونهوهیهكیش ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به‌شێكی گرنگی په‌یوه‌سته به‌م وزه نیشتمانیه نوێیه‌وه. كه خزمه‌تی به هه‌موو هێزه‌كان و كۆمه‌ڵگاش كردوهوهو ده‌شتوانرێت به‌دووباره تهوزیفكردنهوهی له چوارچێوه‌و دۆخی نوێ‌دا خزمه‌ته‌كانی چه‌ند قات بكرێته‌وه‌و، له‌ئاستی فراوانتردا بخرێته خزمه‌ت دوباره بنیاتكردنهوه و به‌هێزكردنی سیستمی سیاسی و دامه‌زراوه‌كانی حوكمڕانی و نوێكردنه‌وه‌ی گیانی نیشتمانپه‌روه‌رێتی كوردستانی و، قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی هاوچاره‌نوسی و، كاری هاوبه‌شی كێبڕكێ ئامێز كه‌ئه‌وه‌ش كاتێك ده‌كرێت بوونی ئه‌م هێزه نوێیه واته (ئۆپۆزسیۆن) به‌ده‌رفه‌ت سهیركرێت نه‌ك بكێشه. وه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌رك و خه‌مه نیشتمانیه گه‌وره‌و، ستراتیژیهكاندا سه‌یری رۆڵی ڕۆڵی بكرێت نه‌ك هه‌ستیاری و ، به‌رژه‌وه‌ندی یه گروپی و ته‌قلیدیی و مێژوییه سنوور داره‌كان. بۆ ئه‌وه‌ی نوێبونه‌وه‌ی ده‌ستی له‌سه‌ر ئاستی ژیانی سیاسی ده‌ستی پێكردووه بگوازرێته‌وه بۆ ناو فۆڕمێكی نوێی حوكمڕانیء چاكسازیی ڕاسته‌قینه و، خه‌مڵاندنی ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌ییء، په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌ندروستی نێوان هاوڵاتیان و حكومه‌ت و، ده‌زگا نیشتمانیه‌كانی لێبكه‌وێته‌وه‌و، به‌مه‌ش هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی نه‌ته‌وه‌ییء نێوخۆیی بكه‌وێته سه‌ر ره‌وتی گه‌شه‌كردنی سروشتی خۆی.