20/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شينى سه‌رى ساڵ
ئه‌م شه‌و چۆن به‌ڕێ كه‌م
ئه‌م شه‌و دورلهتۆ ونزيك له‌چاوه‌ڕوانى
ماڵ ئاوا لهپايزى بيستهمينى ته‌مه‌ن ئه‌كه‌م
مۆمى يه‌كه‌م شه‌وى بيستويهكهمينى
سوتانهكانى ئه‌م شه‌وه دائهگيرسێنم
هه‌رخۆشم پاش سێسه‌د وشه‌ست وپێنج ڕۆژى تر
ئه‌ى كوژێنمهوه
ئازيزم، ئه‌مشه‌و درێژترن شه‌وى عومره
ئه‌مشه‌و بهئازارترين، شه‌وى يه‌كه‌م ڕۆژى
ده‌ستپێكى سوتانى نوێيه
ئه‌م سوتانهم، له‌دورى تۆيه، زۆر بهسوێيه
سوتانێكه تهنهاههواڵى دوكه‌ڵى خنكانهكانى
ئه‌م موسافيره ڕۆح پارچهپارچهيهى پێيه.
ئه‌وه ئێمه‌ين، له‌پاش بيست ويهك پايز
له‌دايك بووينهوهو كه‌سێك نه‌بوو ناوێكمان لێ بنێ
كه‌سێك نه‌بوو له‌ده‌مى گريانهكانماندا ژيرمن بكاته‌وه‌و
له‌ده‌مى پێگرتنماندادهستمان بگرێت، تا به‌ئارامى بڕۆين و
كهتنهكانمان هه‌ستێنێته‌وه.
ئه‌وه ئێمه‌ين، بيست پايزى زه‌ردمان به‌ڕێ كرد
مردين وكه‌سێك نه‌بوو، بۆمان بگرى
هيچنا لاشه بۆگهنهكهمان بخاته ژێر خۆڵه‌وه
ئێمه مردين و
له‌بيرتان چوو، تهعزێمان بۆ دابنێت
لهبيرتانچوو، تهعزێى پياوان دوڕۆژه له‌مزگه‌وت و
هي ژنانيش 3 ڕۆژه لهماڵآ باوكمدا
ئه‌وه بيست پايزه به‌ده‌م قرچانهكانى ڕۆح و
تنۆكه تنۆكى ڕژانى خوێنى دڵمه‌وه
ئه‌م ڕێگهيهم گرتوه‌ته به‌ر ونازانم بۆچى و
بۆكوێ و بهرهوكۆ ده‌ڕۆم