20/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌وپياوه‌ى بۆمب پوچه‌ڵ كردنه‌وه وه‌ك ئاو خواردنه‌وه وايه‌لاى
وشيار بياوێڵه‌يى له‌ماوه‌ى كه‌متر له پێنج خوله‌كدا سه‌رى بۆمبێك هه‌ڵ ده‌داته‌وه وبه‌پلايسه‌كه‌ى ده‌ستى پوچه‌ڵى ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى كاتژمێر 11ى سه‌رله‌به‌يانى وشيار بياوێڵه‌يى سه‌ره‌ڕاى كه‌م ئه‌ندام بوونى كه هه‌ردوو قاچى له‌ده‌ست داوه، له‌گه‌ڵ بيستنى هه‌بوونى بۆمبێك له‌گوندى ده‌ره‌شيشى سه‌ربه‌هه‌ڵه‌بجه، خێرا ئۆقره‌ى لێ ئه‌بڕێت وخۆى ده‌گه‌يه‌نێته بۆمبه‌كه، له‌گه‌ڵ پۆلێك ئاسايش وڕاگه‌ياندكار.
ئه‌و بۆمبه‌ى وشيار سه‌رى هه‌ڵدايه‌وه بۆمبى دژه تانك بوو له‌ساڵى 1963 دادروست كراوه، بۆمبه‌كه چه‌ندصه‌د مه‌ترێك له‌شه‌قامى سه‌ره‌كييه‌وه دروبوو، به‌هۆى باران بارين له‌و ناوچه‌يه وبونى خاكى ئه‌و ناوچه‌يه به‌قوڕ، خێرا عه‌لاگه‌ى كرده قاچه‌كانى و به‌هاوكارى كاك عومه‌رى ڕۆژنامه‌نوس چويه خواره‌وه ووه‌ك ئاوخواردن به‌ئاسانى بۆمبه‌كه‌ى پۆچه‌ڵ كرده‌وه و پاشان هه‌ڵى گرت و هاته‌سه‌ره‌وه.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رسوڕمانى من بوو وه‌ك ڕاگه‌ياندكارێكى ئاماده‌بوو له‌وشوێنه، گيان فيدايى ئه‌و پياوه بوو، به‌بێ جلوبه‌رگى تايبه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچ كه‌ره‌سته‌يه‌ك بێجگه پلايسێكى كاره‌باىى ئه‌و بۆمبه‌ى پوچه‌ڵ كرده‌وه.