21/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
قه‌ته‌ر " ئه‌ندامانی حزب و الله ده‌رده‌كات
له هه‌نگاوێكدا بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، حكومه‌تی قه‌ته‌ڕ، 18 لوبنانی سه‌ر به حزبوڵای له‌و وڵاته ده‌ركرد.
ئاژانسی هه‌واڵی فڕانس پرێس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی حكومه‌تی قه‌ته‌ڕ بڵاویكرده‌وه: له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، حكومه‌تی قه‌ته‌ڕ 18 كه‌سی له‌و وڵاته دورخستۆته‌وه، كه په‌یوه‌ندیان به حزبوڵای لوبنان هه‌یه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه وڵاتانی كه‌نداو، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستوه‌ردانه راستهوخۆكانی حزبوڵای لوبنان له كاروباری ناوخۆی سوریا، بڕیاریاندا سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه بپچڕێنن و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی له وڵاته‌كانیان دوربخه‌نه‌وه.