19/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
فَاسْتَخَفَّ قَوْمَهُ فَأَطَاعُوهُ
خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت: {فَاسْتَخَفَّ قَوْمَهُ فَأَطَاعُوهُ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْماً فَاسِقِينَ * فَلَمَّا آسَفُونَا انتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَأَغْرَقْنَاهُمْ أَجْمَعِينَ * فَجَعَلْنَاهُمْ سَلَفاً وَمَثَلاً لِلآخِرِينَ}.
(الزخرف: 54- 56) واتا: قه‌ومه‌که‌ی خۆی ترساندبو ئه‌وه‌نده زاڵم بوو به لێدان وزوڵم کردن لێیان ته‌نانه‌ت وای لێهاتبو ئه‌ی ووت من خوای ئێوه‌م ئه‌وانیش له‌ترسا گوێڕایه‌ڵیان ده‌کرد ئه‌وانه گه‌ڵ وهۆزه‌که‌ی له له‌ڕێی خوا ده‌رچوبون ، والله أعلم .
ئومه‌ت وگه‌ل وهۆز ئه‌گه‌ر له به‌رپرسه‌کانی خۆیانیان نه‌پرسی یه‌وه ئه‌گه‌ر خراپه‌یان کرد و، ده‌ستیان نه‌گرد ئه‌گه‌ر زوڵمی کرد و، ڕووبه‌ڕوویان نه‌بونه‌وه ئه‌گه‌ر له‌ڕێ ده‌رچون وفاسد بون وگومڕابون ، ئه‌وا ئه‌وانیش به‌ته‌وای گومڕاده‌بن ودرێژه به ده‌سته‌ڵاته‌که‌یان ده‌ده‌ن وهه‌رشتێك به بیریاندابێت وبه‌ویست وئاره‌زوی نه‌فسی خۆیان ده‌که‌ن ئه‌جا به‌دوریشی مه‌گرن که حاکم وسه‌رکرده‌کان وایان لێبێت وه‌کو فیرعون بڵێن ئێمه خواتانین [ والعیاذ با الله ] ، هه‌روه‌کو زۆرینه‌ی زۆریان به‌کرده‌وه کردویانه‌و هه‌مان بیروڕاو کاروکرده‌وه‌ی فیرعونیان بۆدروست بوه و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ، ته‌نها به‌ده‌م ئاشکرایان نه‌کردوه بڵێن ئێمه خۆمان به‌خوای ئێوه ده‌زانین خوای گه‌وره له‌ناویان به‌رێت ونه‌یان هێڵێت .
نیشانه‌ی زیندویه‌تی ئومه‌ت ئه‌وه‌یه‌که بوه‌ستنه‌وه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیان وڕوبه‌ڕویان ببنه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌رچون له‌ڕێ وزوڵم وطوغیانیان کرد .
له أبي بكر الصديق فه‌رمویه‌تی:ئه‌ی خه‌ڵکینه ئێوه ئه‌م ئایه‌ته ده‌خوێننه‌وه که ده‌فه‌رموێت :{يا أيها الذين آمنوا عليكم أنفسكم لا يضركم من ضل إذا اهتديتم} وإني سمعت رسول الله يقول: { إن الناس إذا رأوا الظالم فلم يأخذوا على يديه أوشك أن يعمهم الله بعقابه}. واتا: ئه‌ی خه‌ڵکینه ئێوه ئه‌م ئایه‌ته ده‌خوێننه‌وه :{ يا أيها الذين آمنوا عليكم أنفسكم لا يضركم من ضل إذا اهتديتم } من گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوابوصلی الله علیه وسلم ئه‌ی فه‌رموو خه‌ڵکی ئه‌گه‌ر زاڵمیان بینی زوڵمی کرد وده‌ستیان نه‌گردو به‌رگری زوڵمه‌که‌یان نه‌کرد له‌وانه‌یه و زۆرنزیکه که خوای گه‌وره سزایه‌کی گشتی به‌سه‌ر هه‌موویاندا داببه‌زێنێت .
وفي رواية قال: "إنّ النّاس إذا رَأَوُا الْمُنْكَرَ لاَ يُغَيِّرُونَهُ، أَوْشَكَ أَنْ يَعُمَّهُمُ اللهُ بعقابه".
له‌م گێڕانه‌وه‌یه‌کیتردا هاتوه که ده‌فه‌رموێت خه‌ڵکی ئه‌گه‌ر منکریان بینی یان خراپه‌و ناشرینیان بینی و نه‌یانگۆڕی ، له‌وه‌یه وزۆرنزیکه که خوای گه‌وره سزای خۆی گشتی بکات به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌دا به‌گشتی .
له ڕیایه‌تێکیتردا هاتوه:{ إن أمّتي إذا رأوا الظالم فلم يأخذوا على يديه يوشك أن يعمهم الله منه بعقابه }. واتا: ئومه‌ته‌که‌م ئه‌گه‌ر زاڵمیان بینی و ده‌ستیان نه‌گردو به‌رامبه‌ری نه‌وه‌سرتانه‌وه تاوه‌کو نه‌هێڵن زوڵمه‌که‌بکرێت ،ئه‌وا له‌وانه‌یه خوای گه‌وره سزا به‌سه‌ر هه‌موویاندا بدات دایگرێت به‌سه‌ریاندا.
جا توخوا بابزانین و بیرێك بکه‌ینه‌وه بزانین چی خاکێك هه‌یه‌و ماوه که ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیان زوڵم نه‌که‌ن و غه‌دریان سه‌راپا خاکه‌که‌ی نه‌گردبێته‌وه وغه‌دریان هه‌موکه‌سێکی گردۆته‌وه وکه‌سیش نی یه ده‌ستیان بگرێت له‌وزوڵمانه‌ی که ئه‌یکه‌ن و ئاشکراشه که سزای خوا‌و نیقمه‌تی خوا به‌سه‌ر هه‌موو شوێنێکدا دابه‌زیوه وڕۆژانه به‌چاو خۆمان ده‌یبینین ، خوای گه‌وره بمانکاته ئه‌وانه‌ی که ده‌ستی زاڵم ده‌گرن وبه‌رامبه‌ر به‌زوڵم ده‌وه‌ستنه‌وه ، به‌ڵکوخوای گه‌وره ئه‌وسزاو نه‌هامه‌تیه له‌سه‌رمان هه‌ڵبگرێت ، انه ولی ذلك والقادر علیه .
له عـدي بن عميرة وه گوێی له‌پێغمبه‌ر بوه که فه‌رمویه‌تی:{ إن الله لا يعذب العامة بعمل الخاصة، حتى يروا المنكر بين ظهرانيهم وهم قادرون على أن ينكروه فلا ينكروه، فإذا فعلوا ذلك عذب الخاصّة والعامّة }.
واتا: خوای گه‌وره سزای هه‌موان وگشتی خه‌ڵکه‌که نادات به کردوه‌وه‌ی که‌سانێکی تایبه‌ت ، تاوه‌کو مه‌گه‌ر زوڵم ببینن له نێوان خۆیاندا‌و بتوانن ئه‌وزوڵمه بگۆڕن ونه‌یگۆڕن ، ئه‌گه‌ر وایان لێهات ئه‌وکاته تایبه‌ت وگشتی به‌یه‌که‌وه سزا‌و عـه‌زابیان بۆده‌نێرێت .
هه‌روه‌کو ئێستا وئه‌م سه‌رده‌مه که تیایدا ده‌ژین و به‌چاوی خۆمان ده‌یبینین ، که ده‌سه‌ڵات وسه‌رکرده‌کان به‌هه‌وه‌س وویستی بۆگه‌نی خۆیان به‌ئاشراو به‌رده‌وامی زوڵم وزۆرو گه‌نده‌ڵی وهه‌موو ناڕێكی وناشه‌رعـی یه‌ك ده‌که‌ن وبه‌ڵکو بڵاویشی ده‌که‌نه‌وه به‌ناوه‌ی ده‌ستورو یاساوە وکه‌سیش نی یه که ده‌ستیان بگه‌رێت وڕوبه‌ڕویان بوه‌ستێ ته‌وه بۆیه غه‌زه‌ب وسزای خوای گه‌وره هه‌موومانی گردۆته‌وه و زه‌لیل وکه‌ساس که‌وتوینه‌و هیچمان پێناکرێت له‌به‌رترس وخۆف که ناوێرێن هیچ بڵێین وداوای مافی خۆیشمان پێناکرێته‌وه که به‌ئاشکرا مافمان ده‌خۆن ومافمان پێشێل ده‌که‌ن و ئه‌وپه‌ڕی فه‌سادییان خستۆته ناوگه‌له‌که‌مانه‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ده‌یانه‌وێت خانه‌واده‌و خێزانمان وناموسمان نه‌هێڵن به‌کردنه‌وه‌ی یانه‌ی شه‌وانه‌و ونادی، له‌گه‌ڵ ئەوەشدا بۆئه‌وه‌ی نه‌یبینن و خه‌ڵکه‌که‌ش هه‌موو ده‌می به‌ستراوه وکه‌س نی یه بێته جواب ئه‌وه‌شی که قسه‌بکات خێرا به ئاژاوه‌گێڕو توندڕه‌وتیرۆرست، بۆیه خوای گه‌وره‌ش سزا‌و عـه‌زابی خۆی داباراندوه‌ته سه‌رماندا، خوا په‌ناماندات ولێمان ببورێت له‌وکه‌موکوڕیانه‌ی که هه‌مانه به‌رامبه‌ر به دینه‌که‌مان وئه‌رکه‌کانمان که له‌سه‌رشانمانه .
له فه‌رموده‌یه‌کی تردا هاته‌وه که عرس بن عميرة ئه‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت :{ إن الله لا يعذب العامة بعمل الخاصة حتى تعمل الخاصة بعمل تقدر العامة أن تغيره ولا تغيره فذاك حين يأذن الله في هلاك العامة والخاصة }.
واتا: خوای گه‌وره سزای هه‌موان نادات به‌کرده‌وه‌ی تاك وتایبه‌ته‌کان ، تاوه‌کو خه‌ڵکه‌که به‌گشتی ئه‌گه‌ر بینیان تاکوته‌راکان کاروکرده‌وه‌یه‌ك ده‌که‌ن خه‌ڵکه گشتی یه‌که بتوانن بیگۆڕن ونه‌یگۆڕن ، ئه‌وکاته کاتی ئه‌وه‌دێت که خه‌ڵکی به‌گشتی سزا‌و عه‌زاب ببارێته سه‌ریاندا به‌هۆی تاوان وکرده‌وه‌ی خراپی تاکوته‌راوه .
هه‌روه‌کو خوای گه‌وره نمونه‌ی فیرعونی بۆمان هێناوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی که گومڕاببو ده‌رچوبو له‌هه‌موو یاسا‌و ده‌ستورێکی به‌شه‌ریه‌ت وعه‌قلیش که زوڵی ده‌کردو خه‌ڵکی ده‌چه‌وسانه‌وه‌و ته‌نانه‌ت ده‌مدرێژی ئه‌وه‌شی ده‌کرد که خوایه، هه‌روه‌کو ده‌فه‌رنوێت { هَلْ أتَاكَ حَدِيثُ مُوسَى * إِذْ نَادَاهُ رَبُّهُ بِالْوَادِي الْمُقَدَّسِ طُوًى * اذْهَبْ إِلَى فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَى * فَقُلْ هَلْ لَكَ إِلَى أَنْ تَزَكَّى * وَأَهْدِيَكَ إِلَى رَبِّكَ فَتَخْشَى * فَأَرَاهُ الآيَةَ الْكُبْرَى * فَكَذَّبَ وَعَصَى * ثُمَّ أَدْبَرَ يَسْعَى * فَحَشَرَ فَنَادَى * فَقَالَ أَنَا رَبُّكُمْ الأَعْلَى }
ئایه به‌سه‌رهاتی مو‌سا ده‌زانیت وبیستوته ، کاتێك که خوای گه‌وره گفتوگۆی له‌گه‌ڵیاکرد له دۆڵی پیرۆزدا [طوی] که‌ناوی دۆڵه‌که‌یه ، بچۆ بۆلای فرعـون ئه‌وده‌رچوه له‌ڕێی خوا‌و هه‌موو سنورێکی به‌زاندوه ، پێی بڵێ ئه‌ته‌وێت خۆت پاك بکه‌یته‌وه ڕێگات پێ‌نیشان بده‌م ، ڕێگای خوات پێ‌نیشان بده‌م وله‌وخوایه بترسێیت سنوره‌کانی نه‌به‌زێنیت ، هێماو نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌ی پێنیشاندا تاوه‌کو ئیمان بهێنێت ، به‌ڵگه‌کانی به‌درۆخسته‌وه‌و یاخی بوو ، پشتی هه‌ڵکردو که‌وته فڕوفێڵ نانه‌وه‌و دروستکردنی بیانوپلان بۆ مو‌سا تاوه‌کو به‌درۆی بخاته‌وه ، جاڕیداو خه‌ڵکی کۆکرده‌وه‌و ، ووتی من خوای گه‌وره‌ی ئێوه‌م ، والله تعالی عألم .
فـرعـون وای لێهاتبو که خۆی به‌خوا ده‌زانی و خۆی هه‌ڵئه‌قورتان له هه‌موو کاروکرده‌وه‌یه‌کدا وته‌نانه‌یت له بیروباوه‌ڕی خه‌ڵکیشدا که بۆیان نه‌بوو به‌ویستی خۆیان بیر بکه‌نه‌وه و باوه‌ڕ به‌شتێك بهێنن به‌بێ ئه‌وه‌ی که ئه‌و ڕێگایان بدات ، هه‌روه‌کو حاکم وده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش شوێن پاکه‌ی فرعونیان هه‌ڵگردۆته‌وه‌و ده‌بێت هه‌موو که‌سێك باوه‌ڕی به به‌رنامه‌ی دیموکراسی هه‌بێت که کردویانه به به‌رنامه‌که‌ی فرعـون ودیکتاتۆریه‌که‌ی فرعـون وهاونمونه‌کانی فرعـون ، وه‌کو له وئایه‌ته‌ی پێشوتردا هاتوه‌و ده‌فه‌رموێت :{ آمَنتُمْ بِهِ قَبْلَ أَنْ آذَنَ لَكُمْ }. یاخود له‌ئایه‌تێکیتردا که ده‌فه‌رموێت : { قَالَ فِرْعَوْنُ آمَنْتُمْ بِهِ قَبْلَ أَنْ آذَنَ لَكُمْ إِنَّ هَذَا لَمَكْرٌ مَكَرْتُمُوهُ فِي الْمَدِينَةِ لِتُخْرِجُوا مِنْهَا أَهْلَهَا فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ (123)} واتا: ئیمانتان هێنا پێش ئه‌وه‌ی که ڕێگاتان بده‌م و ئیزنتان بده‌م ، ئه‌وه فڕوفێڵ ومه‌کرێکه که خۆتان کردوتانه ئه‌تانه‌وێت که خه‌ڵکی ده‌ربکه‌ن له وڵاته‌که‌و له ژێرده‌ستماندا و گوێڕایه‌ڵیمان نه‌که‌ن ، جا ده‌بیننه‌وه که چیتان به‌سه‌رده‌هێنم .
ته‌ماشابکه‌ن وبا وورد بینینه‌وه له‌وه‌ی که فیرعـون وتویه‌تی ، یه‌که‌م ڕێگایان نادات که باوه‌ڕیان بگۆڕن و به‌بێ ئه‌وه‌ی که خۆی ئیزنیان بدات ، دووه‌م ، ئه‌ڵێت ئه‌وه مه‌کرو فڕوفێڵی خۆتانه و ئێوه ئاژاوه‌گێڕن و دە‌تانه‌وێ خه‌ڵکی گوێڕایه‌ڵیمان نه‌که‌ن ، ئه‌م بوهتان کردنه که به‌ده‌میانه‌وه ده‌یکات هه‌روه‌کو ئه‌م سه‌رده‌مه که ئه‌ڵێن ئێوه توندڕه‌ون وئێوه ئیرهابین وئێوه ئاژاوه‌گێڕو ئێوه دژی ئاشتی وهه‌زارو یه‌ك درۆیتربه‌ده‌م موسڵمانانه‌وه هه‌روه‌کو فـرعـون و ڕێبازه‌که‌ی هه‌مان نه‌خشه‌ی ئه‌وبه‌کارده‌هێنن، پاشتر ده‌ست ده‌که‌ن به هه‌ڕه‌شه‌کردن وئه‌وه‌ی که پێیان بکرێت ده‌یکه‌ن، به‌کوشتن وبڕین وزیندانکردن وده‌ربه‌ده‌رکردن و ماڵ وێرانکردن، بۆیه خوای گه‌وره ده‌گێڕێته‌وه که چی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کیکردوه له‌قه‌ومه‌که‌ی وچۆن هه‌ڕه‌شه‌ی کردوه که ده‌فه‌رموێت { فَاسْتَخَفَّ قَوْمَهُ فَأَطَاعُوهُ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْماً فَاسِقِينَ } هه‌ڕه‌شه‌ی له‌قه‌ومه‌که‌یکردو ترساندیانی ، ئه‌وقه‌ومه‌ش چونکه به هه‌ڕه‌شه‌که‌ی باوه‌ڕیان کرد‌و گوێرایه‌ڵیان کرد ، ئه‌وقه‌ومه‌شی که به‌گوێی سه‌رکرده‌کافره‌کانیان بکه‌ن وبترسن وبه‌رامبه‌ری نه‌گرنه‌وه ئه‌وا فاسقن و جا ناڵێین فاسقی به‌سه‌ر هه‌موو قه‌ومه‌کاندا ئه‌ده‌ین و خه‌ڵكێك نه‌وه‌کو به‌و شێوه‌یه لێکی بداته‌وه به‌ڵکو توشی فاسقی هاتونه ، به‌ڵام که‌س ناتوانێت قه‌ومێك به‌گشتی به فاسق دیاری بکات و حوکمی فاسقی به‌سه‌ریاندا بدات ، به‌ڵام توشی فسق هاتون بێگومان ئه‌وه‌ش باس‌و خواسێکی زۆر‌و دورودرێژی له‌سه‌ره که ئێستا جێی ئه‌وه نی یه که به‌دوایدا بڕۆین .
جا بێده‌نگی قه‌ومه‌که‌ی فـرعـون وای لێیانکرد که فاسقبن وبه‌ڵکو به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا تاوه‌کو سزا‌و عـه‌زابی خوا هه‌موویانی گرده‌وه به بۆنه‌ی زوڵمی فـرعـونه‌وه وه‌کو خوای گه‌وره بۆمان ڕون ده‌کاته‌وه که ده‌فه‌رموێت: { فَلَمَّا آسَفُونَا انتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَأَغْرَقْنَاهُمْ أَجْمَعِينَ. فَجَعَلْنَاهُمْ سَلَفاً وَمَثَلاً لِلآخِرِينَ }. واتا: کاتێك که توڕه‌مانیانکرد و بێگوێی پێغه‌مبه‌ره‌کانمانیان کرد تۆڵه‌مان لێیان کرده‌وه سزا‌و عـه‌زابی خۆمانمان به‌سه‌ریاندا دابه‌زاند وبۆیانمان نارد هه‌مویانمان غه‌رق کرد‌و له‌ئاودا خنکان، کردیانمان به به‌سه‌رهاتێك و جیرؤکێكی ڕابوردوو بۆ قه‌ومو خه‌ڵکی پاش خۆیان که دێن، هه‌روه‌کو له ئایه‌تێكیتردا هاتوه که ده‌فه‌رموێت :{ فَالْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ آيَةً وَإِنَّ كَثِيرًا مِنَ النَّاسِ عَنْ آيَاتِنَا لَغَافِلُونَ (92) } ێئمه ئیمڕۆجه‌سته‌که‌ت ده‌ربازده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به عـیبره‌تێك وپه‌ندێك بۆ هه‌موو قه‌ومێکیتر که له دوای تۆوه‌دێن والله أعلم .
جا ئه‌وه عـیبره‌تێکه بۆ هه‌موو سه‌رکرده‌یه‌كی زاڵم وطاغی وده‌رچو له‌دینی خوا و بۆ هه‌موو قه‌ومێکیش که زوڵمی زۆرداران قبوڵ بکه‌ن وده‌ستی نه‌گرن له‌وزوڵمه‌ی که‌ده‌یکه‌ن ، له‌وانه‌یه خوای گه‌وره به‌وده‌رده‌یان به‌رێت ، خوای گه‌وره په‌نامان بدات یارب .
به‌ڕاستی ده‌بێت به‌ئاگابین له‌وه‌ی که فرعونه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌یکه‌ن وزوڵم وزۆریان قبوڵ نه‌که‌ین له‌وه‌زیاتر ، چونکه ئه‌گه‌ر به‌ته‌مابین که زاڵمه‌کان وطاغوته‌کان به‌ده‌ردی فرعـون بچن ئه‌وا ده‌بێت له‌وه‌ش بترسێین که نه‌وه‌کو خوانه‌خواسته ئێمه‌ش به‌ده‌ردی قه‌ومه‌که‌ی فرعـون بچین خوای گه‌وره له‌وه به‌دورمان بخات و خۆمان و قه‌ومه‌که‌مان بپارێزێت یارب .
ئومه‌تی ئیسلام ده‌بێت هه‌ستن وده‌ستی زاڵمه‌کانیان بگرن که له ناویاندا په‌یدابونه‌و ده‌رکه‌وتونه ده‌بێ به‌رپه‌رچیان بدرێته‌وه ونه‌هێڵن چیدی ئه‌وزوڵم وزۆرانه بکرێت له‌م ئومه‌ته ، ڕوبه‌ڕویان بوه‌ستنه‌وه ڕوبکه‌نه‌وه خوا‌و به‌رنامه‌ی خوا بکه‌ن به‌به‌رنامه‌و ده‌ستوری ژیانیان نه‌ك به‌رنامه‌ی کوفری وده‌ستکردی که‌سانێك که هیچ باوه‌ڕێکیان به دینی خوا نیه و به‌ڵکو له‌وده‌ستورو یاسایانه‌ی که دایانناوه دژایه‌تی خوا‌و به‌رنامه‌که‌ی خواش ده‌که‌ن وئه‌وه‌شی که به‌رنامه‌ی خوای گردبێته‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی گردن وده‌ربه‌ده‌رکردن و زیندان کردن وماڵ وێرانکردنیان لێده‌که‌ن ، به‌هه‌زاره‌ها ناوی سه‌یرسه‌یرو نابه‌جێو وناڕێكیان لێده‌نێن ، له‌کاتێکدا که خوای گه‌وره فه‌رمویه‌تی : { هُوَ اجْتَبَاكُمْ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ مِلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَاهِيمَ هُوَ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمِينَ مِنْ قَبْلُ وَفِي هَذَا لِيَكُونَ الرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيْكُمْ وَتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ }
خوای گه‌وره ناومانی به موسڵمان بردوه که فه‌رمویه‌تی [مِلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَاهِيمَ هُوَ سَمَّاكُمُ الْمُسْلِمِينَ] له‌وه‌ش خه‌ته‌رتر ئه‌وه‌یه که موسڵمانان هه‌ندێکیان هه‌ن هه‌مان قسه‌ی کوفر‌و کافروموشرکه‌کان ده‌که‌نه‌وه‌و به‌هه‌ندێکیان ئه‌ڵێن توندڕه‌و تیرۆرست و به‌ڵکو ناوی هه‌ندێکیان ده‌هێنن و ئه‌ڵێن ئه‌وانه خه‌وارجن ! ئه‌گه‌ربڵێن ئه‌وه سیفه‌تی خه‌وارجی تێدایه باشتره به‌هه‌رحاڵ به‌ڵکوحوکمی خه‌وارج ده‌ده‌ن به‌سه‌ریاندا و حاکمه طاغوته‌کان به ئه‌میرو والی وخه‌لیفه‌ش ده‌زانن خوای گه‌وره له‌وفکرو بیروباوه‌ڕه بمانپارێزێت ، ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێك هه‌بن به‌رامبه‌ر به‌زاڵم وده‌سه‌ڵات بوه‌ستنه‌وه ئه‌ڵێن ئه‌وانه له ئه‌مری خه‌لیفه‌ده‌رچونه‌و ، ناڵێن ئه‌وانه دژ به‌زوڵموزۆری سه‌رکرده‌وفه‌رمانڕه‌واکان وه‌ستاونه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئایه‌ت وفه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ر وسلم کاتێك که ده‌فه‌رموێت:«ما من قوم يعمل فيهم بالمعاصي هم أعزّ وأكثر م‌من يعمله لم يغيروه إلا عمهم الله بعقاب». هیچ قه‌ومێك نی یه که خه‌ڵکانێك له ناویاندا کاروکرده‌وه‌کانیان له‌فه‌رمانی خواده‌رچوانبێت وئه‌وان زۆرتربن له‌وانه‌ی که ئه‌یکه‌ن وپێی هه‌ڵده‌ستن و خه‌ڵکه زۆره‌که نه‌یگۆڕن ئه‌وابێگومان خوای گه‌وره عـه‌زاب وسزایان به‌گشتی ده‌دات به‌سه‌ریاندا وهه‌مویان ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌عه‌زه‌بیان لێبگرێت .
له‌رێوایه‌تێکیتردا که هاتوه‌و ده‌فه‌رموێت :«ما من قوم يعمل بين أظهرهم بالمعاصي هم أعزّ منهم وأمنع لم يغيروا إلا أصابهم الله منه بعقاب».
هه‌رقه‌ومێك ئه‌گه‌ر خه‌ڵکانێك له‌نێوانیاندا تاوان بکه‌ن وزۆرینه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ش باشبێت ونه‌یگۆڕن ئه‌وا ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره عه‌زاب وغه‌زه‌بی خۆی دابه‌زێنێت به‌سه‌ریاندا به‌گشتی دایده‌گرێت به‌سه‌ریاندا .
له ڕیوایه‌تێکیتردا هاتوه که له جابره‌وه ده‌گێڕێته‌وه ئه‌ڵێت گوێم له‌پێغه‌مبه‌ربوو فه‌رموی :« ما من رجل يكون في قوم يعمل فيهم بالمعاصي، يقدرون على أن يغيروا عليه، فلا يغيروا، إلا أصابهم الله بعذاب من قبل أن يموتوا».
(7) أخرجه أبو داود في السنن (3837)، ابن حبان في صحيحه في كتاب البر والإحسان (303)، والطبراني في الكبير (2330).
واتا: ئه‌گه‌ر قه‌ومێك هه‌بێت که‌سێکیان خراپه‌کاربێت وخه‌ڵکه‌که نه‌یگۆڕێت وبه‌رامبه‌ری نه‌وه‌ستنه‌وه بێگومان خوای گه‌وره پێش ئه‌وه‌ی که بمرن عـه‌زاب وسزای خۆی ده‌دات به‌سه‌ریاندا به‌گشتی .
پێغه‌مبه‌ر وه‌سێتی کردوه و ئامۆژگاریمانی کردوه که فه‌رمان به‌چاکه‌و نه‌هی له خراپه‌بکه‌ین به هه‌ره‌وه‌زی وبه جه‌ماوه‌ری چونکه به‌گشتی بێت ده‌توانرێت خراپه‌کان بگۆڕرێن و ئه‌کاره‌ش به هه‌ره‌وه‌زی وبه کۆمه‌ڵکاری ده‌کرێت وهه‌روه‌کو زانای گه‌وره مناوي له‌شه‌رحی ئه‌م فه‌رموده‌یه‌دا فه‌رمویه‌تی :[ لأن من لم يعمل إذا كانوا أكثر م‌من يعمل كانوا قادرين على تغيير المنكر غالباً، فتركهم له رضاً بالمحرمات وعمومها، وإذا كثر الخبث عم العقاب الصالح والطالح ].
چونکه ئه‌وه‌ی که کارێك ئه‌کات و خه‌ڵکه‌کان نه‌یانگۆڕی و تواناشیان هه‌بوو به‌سه‌ریدا ئه‌وه ئه‌گه‌ر وازی لێب‌هێنن ئه‌وه‌ده‌گرێته‌وه که ڕازین به‌وتاوانه‌ی که ئه‌نجام دراوه ، جا ئه‌گه‌ر خراپه‌کاری زۆربوو سزا‌و عـه‌زابی خوا هه‌موو خه‌ڵکه‌که ده‌گرێته‌وه چاك وخراپی پێوه‌ده‌بێت .
جا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش بڵێین یان که‌سانێك بڵێن زوڵمی حاکمه‌کان ناگرێته‌وه چونکه ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتدارن وئێمه پێمان ناکرێت ، ئه‌وا نه‌مان پێکاوه به‌ڵکوزوڵم هه‌رزوڵمه‌و که‌س هه‌رکه‌سه هه‌ر پله‌وپایه‌یه‌کی هه‌بێت ، ئه‌وه‌ش شۆڕشێکی گشتی ده‌وێت وده‌بێت بکرێت و خه‌ڵکی یه‌ك بگرن وبه‌رامبه‌ر به‌زوڵم وزۆر بوه‌ستنه‌وه ، هێزوبازوش له جه‌ماوه‌ردایه‌و پشتیوان به‌خوا هه‌موو شتێك ده‌کرێت بێگومان ته‌نها کرده‌وه‌ی ده‌وێت و ده‌بێت هه‌وڵی بۆبدرێت و که‌سیش ئیشی خۆی پێکه‌م نه‌بێت و ئیشی که‌سیش به‌که‌م مه‌زانن ئه‌وه‌ش سیفه‌تی موسڵمان نی یه ده‌بێت و موسڵمان ده‌بێت وره‌ی به‌رزبێت و نه‌وه‌ستێت له‌ئیش وکارکردن .
له‌کۆتایدا ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم خوای گه‌وره کارمان بۆ ئاسان بکات وده‌ست بخه‌نه ناوده‌ستی یه‌کترو ئیش وکارتان به‌هه‌ره‌وه‌زی بێت وکۆمه‌ڵکاری پێوه‌دیاربێت و ئه‌گه‌رچی توشی ناخۆشی وناڕه‌حه‌تیش هاتن کۆڵ مه‌ده‌ن ، ئه‌وانه‌ی که ڕێگرتان ده‌بن به‌خوا له‌ئێوه باشترنین ونابن و له ئێوه‌ش به‌تواناتر نابن ناڕه‌واشه که زۆرینه‌ی خه‌ڵك کۆڵ بده‌ن له‌به‌ر که‌مینه‌یه‌کی خراپ و هیچ و له‌به‌رئه‌وه‌ی که زوڵم ده‌که‌ن وهه‌ڕه‌شه‌ده‌که‌ن فرعـون ئاسا ، هه‌رڕێگاوڕێبازێکیش ئه‌گه‌ر به‌شین وخۆبه‌خت کردنی تیانه‌بێت هه‌رگیز نایه‌ته‌دی وسه‌رناگرێت ، له‌کاتێكدا که ڕێگاو ڕێبازه‌که‌ی ئێمه که ڕێگای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌تی ڕاسترین وڕه‌وانترین ڕێگاوڕێبازه و ئه‌گه‌ر ئێوه ئـێش وئازارتان پێبگات بێگومان ئه‌وانیش هه‌روه‌کو ئێوه ئێس وئازاریان پێده‌گات هه‌روه‌کو خوای گه‌وره بۆمان باس ده‌کات و ده‌فه‌رموێت:{ وَلا تَهِنُوا فِي ابْتِغَاءِ الْقَوْمِ إِنْ تَكُونُوا تَأْلَمُونَ فَإِنَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمُونَ وَتَرْجُونَ مِنَ اللَّهِ مَا لا يَرْجُونَ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا (104) }
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی که زۆرگرنگه ئه‌وه بزانین که ئه‌وکاروکرده‌وه‌یه‌ی که خۆمان هه‌وڵی بۆنه‌ده‌ین که‌س هه‌وڵ بۆ ڕزگاربونی ئێمه نادات له‌ژێر زوڵم‌وزۆری ئه‌م هه‌مو طاغوت وزاڵمانه‌دا که هه‌ن و ده‌سه‌ڵاتیان گردۆته‌ده‌ست به زه‌بری ئاگروئاسن ، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت : { وَأَنْ لَيْسَ لِلإنْسَانِ إِلا مَا سَعَى * وَأَنَّ سَعْيَهُ سَوْفَ يُرَى * ثُمَّ يُجْزَاهُ الْجَزَاءَ الأوْفَى } ئه‌وه‌ی که هه‌وڵی بۆنه‌ده‌یت نایهێنیته به‌رهه‌م ، وهه‌ر به‌روبومی ئه‌وهه‌وڵه‌ی خۆت که‌داوته ده‌یدوریته‌وه‌و به‌ده‌ستی ده‌هێنیت ، پاشان پاداشت وخه‌ڵاتی باشیش له‌لای خوای گه‌وره‌یه له قیامه‌تدا بۆ که‌سێك که ئیش وکاری بۆخواکردبێت ، والله أعلم .
له‌کۆتایدا ئه‌ڵێم :{ وَلا تَهِنُوا وَلا تَحْزَنُوا وَأَنْتُمُ الأعْلَوْنَ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (139)} .