رۆبن : پێویستە تۆپی ئالتۆن بدرێت بە رۆنالدۆ نەک ریبێری
19/12/2013 نوسەر: bzavpress

رۆبن : پێویستە تۆپی ئالتۆن بدرێت بە رۆنالدۆ نەک ریبێری

یاریزانی ھۆلندی یانەی بایرن میونشن پێ وایە کە پێویستە نازناوی باشترین یاریزانی جیھان بۆ ئەمسال بدرێت بە رۆنالدۆ نەک ریبێری .

لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا یاریزانی بە توانای یانەی بایرن میونشنی ئەلمانیا ئاریێن رۆبن سەبارەت بە ھەلبژاردنی باشترین یاریزانی جیھان ووتی : لە ئێستا ٣ لە باشترین یاریزانانی جیھان رکابەری دەکەن لەسەر بەدەست ھێنانی ئەو نازناوە و بە بروای من پێویستە ئەو نازناوە بدرێت بە رۆنالدۆ .

ھەورەھا ئەویاریزانە ھۆکاری ئەوەی کە پێویستە ئەو نازناوە بدرێت بە رۆنالدۆ بۆ ئەوەی گەراندەوە کە ئەو یاریزانە لە وەرزی رابردو و ئەم وەرزەشدا توانیویەتی ئاستێکی باش پێش کەش بکات لەگەل یانەکەی و ھەلبژاردەی وولاتەکەیدا .