19/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ژنێك له ئه‌فغانستان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاماده نییه خشڵ‌و زێڕه‌كه‌ی بفرۆشێت، مێرده‌كه‌ی لوت‌و لێوی ده‌بڕێت.
رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی بڵاویكردوه‌ته‌وه، له ئه‌فغانستان، ژنێك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماده نه‌بووه خشڵ‌و زێره‌كه‌ی بفرۆشێت، مێرده‌كه‌ی لوت‌و لێوی بڕیوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه، دوای ئه‌وه‌ی دراوسێكان به‌ڕووداوه‌كه ده‌زانن، هێزه ئه‌منییه‌كانیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام مێردی ژنه‌كه له‌ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیس هه‌ڵهاتوه.
به‌رپرسێكی ئه‌منیش به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندوه ژنه‌كه ناوی ستارهیهو ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌و خاوه‌نی چوار منداڵه، له‌سه‌ر حسابی حكومه‌ت، ره‌وانه‌ی وڵاتی توركیا كراوه بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی.
ئه‌فغانستان، یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه تێیدا زۆرترین توندوتیژی جه‌سته‌یی به‌رامبه‌ر ژنان ئه‌نجام دهدرێتو سێ ساڵ پێش ئێستاش، ڕووداوێكی هاوشێوه به‌سه‌ر ژنێكی دیكه‌ی، ئهفغانیداهات.