ئایا کورد بە زۆر کراوە بە ئیسلام ؟
18/12/2013 نوسەر: bzavpress

ئایا کورد بە زۆر کراوە بە ئیسلام ؟


دەڤەرى جەزیرە (کوردستان) لە شەرەفننامەدا هاتووە کە کۆمەڵێک کوردى بازرگانى هۆزى (باجن) لە جەزیرەى بۆتانەوە چوونە طائف لەسەر دەستى پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم ) مسوڵمان بوون ژمارەیان ٩ نۆ کەس بووە دواتر هەموو کورد لەسەر دەستى ئەم نۆ کەسە مسوڵمان بوونە
 *
ئەو بەشەى وڵاتى کوردان کە زیاتر لەژێر دەستى رۆمەکاندا بووە زيردةستةى كورد لە زۆربەى شارەکاندا بڵاوبوو بۆوە ئەمةش وايكردوة كورد بو رزكاربون بةنابةريَتة بةر ئاينيك يان بةرنامةيةك كةرزكارييان بكات و لةو زيردةستةيية نةهانهيليَت وایکردووە کە زۆربەى شارەکان بە ئارەزووى خۆیان یاخود بە سوڵح لەگەڵ مسوڵمانان مسوڵمان بوونە لەم بارەیەوە هەتا زۆر لە مێژوونوسانى رۆژئاوا دان بەوەدا ئەنێن 

ئارنۆڵد توینبى لەبەشى دووەمى (مێژووى بەشەرییەت)دا ئەنوسێت : کورد بە سوڵح و ئاشتى بە ئیسلام رازى بوونە . 

ویل دیورانت دەنوسێ : بەراستى سوپاى ئیسلام باشتر بوونە لە سوپاى فارس و رۆم هەرگیز لە جەنگدا دڕندە نەبووە ئەمەش خاڵێکى تر بوو کە کورد لە زۆر شوێن بەبێ شەڕ مسوڵمان ببن . 

تۆماس ئارنۆڵد دەڵێت : مەحاڵە کە بگوترێت مسوڵمانەکان لە گرتنى ناوچەکانى وڵاتى ساسانى هێزیان بەکار هێنابێت لە پێناو سەپاندنى ئاینى ئیسلام بەسەر دانیشتوانى ناوچەکە

جۆرج سێڵ وەرگێرى قورئانى پیرۆز بۆ سەر زمانى ئینگلیزى ئەڵێت : بەڕاستى خەڵەتاو و فریودراون ئەوانەى خەیاڵ بکەن کە ئیسلام بە زەبرى شمشێر بڵاو بۆتەوە ،

ليرة شدا برسياريك ديتة كايةوة ئةويش ئةوةية ئایا ئیسلام داگیركەرە؟!
لەپێنوسی خۆرئاواییەكان ئةم نمونانة وةرئةكرن و كةخويان شاهيدى بو ئيسلام ئةدةن
ڤایس لەكتێبی (الاسلام علی مفترق الطرق،ل30-31) دەڵێ: ( ئیسلام ئاوەدان كەرەوەیە نەك داگیركەر، ئیسلام كە ناوچەیەك ئازاد دەكات، كەس هان نادات بۆ خۆشەویستی زاڵ بوون. ئیسلام هیچ جۆرە خۆویستی و خۆپەرستی ئابوری یان نەتەوەیی تێدا نیە و هیچ جۆرە هۆكاری خۆشگوزەرانی شوێنكەوتوانی تێدا نیە لەسەر حسابی گەلانی تر. ئیسلام كەبەسەر ئادەمیزاددا پێویست كراوە بۆ ئەوەیە كە سوود بەخۆی و بەدەوروبەری بگەیەنێت لەسەر ڕەوشتی بەرزی ئیسلام كە بۆ ئاسودەیی ئادەمیزاد بژی و بمرێت بۆ كاركردن لەسەر هاوكاری كردن لەسەر زەویدا). 
خۆرئاوا داگیركەرە
كارلیل لەكتێبی (المستشرقون و الاسلام،ل45-46) دەڵێ: (خۆرئاوا كە وڵاتان و شوێنەكان داگیر دەكات مەبەستی لەداگیركردنەكەی بڵاوكردنەوەی بیروباوەڕ نیە و مەبەستیشی شارستانییەت نیە، بەڵكو دەیەوێت داگیركەر بێت، بەناوی بیروباوەڕ و مەسیحیەتەوە كاری داگیركردنەكانی ئەنجام بدات، هەر بۆیە قەد لەكاری تەبشیریەكەیدا سەركەوتوو نابێ چونكە دڵسۆز نیە و مەبەستی تەنها داگیركردنە. بەڵام ئیسلام ئاینی ئاشتیە، هێز و توانای بۆ ئەوە كۆ ناكاتەوە كە كاری جەنگی پێ ئەنجام بدات، بەڵكو هەمیشە و بەردەوام هەر بۆ ئاشتی كاردەكات. موسڵمانان هیچ كاتێ‌ پشت بەهێز نابەستن، مەگەر بۆ لابردنی ئەو هێزەی كە دەبێتە ڕێگر و بەربەست، ئەگەر نا قەد ئیسلام جەنگی ناوێت ئەگەر بەرامبەرەكەی نەیەوێت... بۆ نمونە/ موسڵمانەكان جەنگیان لەگەڵ حەبەشە نەكرد، چونكە ئاشتی هەڵبژارد. بەڵام فارسەكان شەڕیان هەڵبژارد، هەربۆیە شەریان لەگەڵ كردن). ئةكةر ئاينيك ئةمبةرنامةكةى بيت جون بةزؤر خةلكى ئةكاتة ئيسلام . وة يةكيك لة نيشانةبةهيزةكانى ئةم ئيسلامة ئةوةية ئةويت خةلكى بةقةناعةتةوة دينةكة وةربكرن . ئةو زياد بونةى ئيستاى ئيسلاميش دةرخةرى ئةوةية ئيسلام هيج ميللةت و قةوم و كةسيكى بةزور نةكردوة بةئيسلام . جونكة ميزوو بيمان ئةليت هةر ئاينيك بةزةبرى هيز بلاوبويةوة زوو لةناو ئةجيت، بةلام ئةوةتا ئيسلام هةزارو جوارسةد سال زياترة روز بةروز بةرةو بيشةوة ئةجيت و ئةم بةرةو بيش جونةش لةئيستادا ئةوروباى كرتوةتةوة كة زوربةى ئةوروبا ئيستا ئيسلام بةباشترين ئاين ئةزمار ئةكةن و هةرئةمةشة وايكردوة ئيستا ئةوروبا بةليشاو خةلكى لى ئةبيتة موسلمان