لە رێگەی‌ نیوان چوارقورنە حاجیاوا ٣ ئۆتۆمبێل پێکیان دادا
18/12/2013 نوسەر: bzavpress

لە رێگەی‌ نیوان چوارقورنە حاجیاوا ٣ ئۆتۆمبێل پێکیان دادا


کاتژمیر 8:10 خولەکی‌ ئەمشەو لەسەر ریگای‌ چوارقورنە حاجیاوا 3 ئۆتۆمبیل لە جۆرەکانی‌ BMW رەنگ و ژمارە رەش و ئۆتۆمبیلیکی‌ تاکسی‌ کوردستانی‌ و تانکەریکی‌ بارهەلگر پیکیان دادا خۆشبەختانە زیانی‌ گیانی‌ لی‌ نەکەوتەوە 

یەکیک لە شایەتحالانی‌ رووداوەکە بە " بزاڤ پرێس " ی‌ راگەیاند BMWەکە لە دوای‌ منەوە بووەو ویستویەتی‌ ئۆتۆمبیلەکەم تیپەرینیت بەلام لەبەر نزیکی‌ تانکەرەکە لەسایدی‌ بەرامبەرەوە سەرکەوتوو نەبوەو خۆی‌ بەتانکەرەکەدا کیشاوە دواتراتریش تاکسیەکە لەدواوە خۆی‌ بەتانکەرەکەدا کیشاوە 
ئەو شایەتحالە وتیشی‌ شۆفیری‌ BMWەکە ویستویەتی‌ بە ئۆتۆمبیلەکەوە رابکات و لەرووداوەکە خۆی‌ بدزیتەوە بەلام دوای‌ رۆشتنی‌ بۆماوەی‌ سەد مەتر ئۆتۆمبیلەکەی‌ بەهۆی‌ تیکچونی‌ تەگەرەکانیەوە نەیتوانیوە رئ بکات و بەو هۆیەشەوە پەکی‌ کەوتووە 

وتیشی‌ بەچەند دەقیقەیەک دوای‌ رووداوەکە هیزەکانی‌ پۆلیس گەشتونەتە شوینی‌ رووداوەکە

ریگەی‌ چوارقورنە حاجیاوا یەک سایدەو قەرەبالغیەکی‌ زۆری‌ لەسەرە بەهۆی‌ بوونی‌ چەندان کارگەی‌ سەرەتایی‌ بیناسازی‌ 

 لەهەفتەی‌ رابردووشدا ژمارەیەک لە ریکخراوەکانی‌ سنورەکە خۆپشاندانیکیان سازکردو داوای‌ بە دووساید کردنی‌ ریگاکەیان دەکرد بەو هۆیەشەوە بەریوەبەری‌ ناحیەی‌ حاجیاوا بە خۆپشاندەرانی‌ راگەیاندبوو ماوەی‌ ئەو ریگەیە 5 کیلۆمەترەو کراوە بەتەندەرو لەلایەن کۆمپانیایەکەوە وەرگیراوەو بری‌ 10 ملیار دینار بۆ پرۆژەکە تەرخان کراوە بەلام بەهۆی‌ خەرج نەکردنی‌ هیچ پیشەکیەک بۆ کۆمپانیا لەلایەن بەریوەبەرایەتی‌ جیبەجی‌ کردنی‌ پرۆژەکانەوە کۆمپانیاکە کارەکانی‌ دەست پینەکردووە .