ئه‌شواق جاف: ناوی پێشمه‌رگه و شه‌هیدانی نان نییه له‌یاسای شه‌هیدانی عێراقدا
ئه‌شواق جاف: ئه‌وانه‌ی لهگهمارۆیی ئابووری به‌عس گیانیان له‌ده‌ستدا شه‌هیدی نانن
دوای سێ‌جار دواكه‌وتن په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پرۆژه یاسای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان كرد و نوێنه‌رێكی كوریش رایگه‌یاند: پێشمه‌رگه و شه‌هیدانی نانی تێدا نییه ئه‌مه جگه له‌چه‌ندین پێشێلكاری دیكه.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌هاوپه‌یمانی كوردستانی، ئه‌شواق جاف، به (بزاڤ)ی راگه‌یاند : رۆژی 17ی كانوونی یه‌كه‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دوای سێ جار دواكه‌وتن، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پرۆژه یاسای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان كرد، كه‌ناوی پێشمه‌رگه‌ی تێدا نییه و ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌هۆی گه‌مارۆیی ئابووری به‌عسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا بۆ په‌یدا كردنی بژێوی ژیانیان.
ئه‌وه‌شی گوت، له‌پێناسه‌ی شه‌هیددا زۆر لایه‌نی دیكه‌ی تێدا هه‌ژمار كراوه كه شه‌هیدن به‌نموونه ئه‌و عێراقیانه‌ی له‌زینداندا مردوون یا لهئهشكهنجهدا گیانی له‌ده‌ست دابێ، گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان، یا به‌چه‌كی كیمیایی، یا ئه‌وانه‌ی دژی به‌عس جه‌نگاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و ئه‌ندامه كورده‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ گوتی، له‌و پرۆژه یاسایه‌دا ناوی پێشمه‌رگه‌ی تێدا نه‌بوو، شه‌هیدی نانی تێدا نه‌بوو، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ناوچه‌ی كفری كاتێك رژێمی به‌عس گه‌مارۆی ئابووری خسته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، خواردنی بۆ نه‌ده‌نارد و سووته‌مه‌نیشی لێ بڕین، خه‌ڵكی بۆ په‌یدا كردنی خۆراك و سووته‌مه‌نی په‌نای بۆ سنووره‌كان برد، به‌شێوه‌ی ده‌به سووته‌مه‌نیان ده‌هێنا و هاوڵاتی هه‌بووه له‌و رێیه‌دا كوژراوه یا له‌بازگه‌كان حكوومه‌تی به‌عس كوشتوونی.
زیاتر گوتی, ئه‌وانه‌ی به‌هۆی گه‌مارۆیی ئابووری به‌عسه‌وه شه‌هید بوون، پێیان ده‌ڵێم "شه‌هیدانی نان" تائێستا هیچ حسابێكی شه‌هیدیان بۆ نه‌كراوه و هیچ مووشهیهكی شههیدانهشیان نییه، له‌كاتێكدا ئه‌وانه به‌ده‌ستی سه‌ربازانی به‌عس كوژراون، خانه‌واده‌كانیان تائێستا زانان چی بكه‌ن، بۆیه پێشنیارم كردووه شه‌هیدانی نان پێناسه‌ی شه‌هیدان بیانگرێته‌وه.
ره‌خنه‌ی زیاتری گرت و گوتی، له‌مادده‌ی چواری یاساكه‌دا هاتووه كه "ئه‌م یاسایه سه‌رجه‌م ئه‌و شه‌هیدانه ده‌گرێته‌وه له‌نێوان 17/7/1968 تا 8/4/2003 ده‌یانگرێته‌وه" پێشنیارم كردووه كه ئه‌مه لابرێ چونكه پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر به‌مافی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی 1961 شه‌هید بوون، ئه‌و شه‌هیدانه‌شی له‌ساته‌كانی كۆتایی رژێمی به‌عس گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌تایبه‌ت له‌شاری كه‌ركوك پێش رووخانی به‌عس ژماره‌یه‌ك گه‌نجیان شه‌هید كرد.
پتر گوتی، له‌باره‌ی وه‌ستانی خانه‌نشینی بۆ منداڵ یا كه‌سی پله یه‌كی شه‌هید كاتێك ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سه گه‌یشته 18 ساڵی ئه‌گه‌ر كوڕ بوون، پێشنیارم كردووه كه‌ئه‌و بڕگه‌یه لاببرێ، چونكه پێشێلكارییه به‌و هۆیه‌ی ئه‌گه‌ری زۆره له‌دوای ته‌مه‌نی 18 ساڵی ئه‌و كه‌سه قوتابی بێ بۆیه ناكرێ مووچه‌ی خانه‌نشینی شه‌هیدانه‌ی لێببری تا داده‌مه‌زرێ یا كارێكی بۆ ده‌دۆزنه‌وه.
رونیشیكرده‌وه، یاساكه باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر خێزانێك دوو شه‌هیدی هه‌یه ئه‌وا یه‌كێكیان له‌سه‌دا سه‌د مافی شه‌هیدانه وه‌رده‌گرێ و ئه‌وی دیكه‌شیان نیوه‌ی شه‌هیدێك ماف وه‌رده‌گرێ ئه‌وه پێشێلكارییه و داوامكردووه كه‌هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌ك مافیان پێبدرێ چونكه هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عس.
پرۆژه یاسای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانه سیاسیه‌كانه‌وه ئاماده كراوه، هه‌موو پێشنیاره‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لێكۆلینه‌وه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێ و هه‌وڵ هه‌یه به‌زووترین كات په‌سه‌ند بكرێ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه.