18/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاگوێرۆ بەرامبەر بەرشلۆنە ئامادە نابێت
پاش ئەوەی یاریزانی یانەی مانشستەرسیتی لە یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی ئارسنال تووشی پێکان ھات بۆ ماوەی ٨ ھەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە .
ئەمرۆ چەند سەرچاوەیەک لە وولاتی ئینگلتەرا بلاوییان کردەوە کەوا پێدەچێت ھێرشبەری یانەی مان سیتی ئاگوێرۆ بە ھۆی ئەو پێکانەی کە تووشی ھاتووە نەتوانێت بەشداری لە یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی بەرشلۆنە بکات لە خولی یانە پالەوانەکانی ئەوروپا .
لەمبارەیەوە راھێنەری ئەو یانەیە پیلیگرینی لە چاوپێکەوتنێکی رۆژژنامەوانیدا ووتی : من پزیشکی یانە نیم بەلام پێشتر بە منیان ووتووە کەوا ئەو یاریزانە تەنھا بۆ ماوەی ١ مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە ھەربۆیە چاوەرێ ئەوە دەکەین کە پاش مانگێک بگەرێتەوە یاریگاکان .