17/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
داوایه‌كی به‌په‌له
: له هه‌ردوو : ریكخراوی ژینگه‌پاریزی گه‌رمیان و ریكخراوی ئاینده بو پاراستنی ژینگه .
بۆ.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان
به‌رێزان , پێش هه‌موو كه‌س ئێوه له هه‌مووو لایه‌ك باشتر ئاگادارن له مه‌ترسی بلاو بونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو سه‌گه به‌ره‌لاَیه له ناو شار‌و شارۆچكه و كوجه‌و كولاَنی مالاَن و نزیكی قه‌سابخانه‌كان و ته‌نانه‌ت ناو فه‌رمانكه وباخچه‌كان و شوینه كشتیه‌كانی تر ! له ئیوه‌ش شاره‌زاتر له مه‌ترسی ئه‌م دیارده ترسناكه پزیشكه‌به‌رێزه‌كانی به‌یته‌رییه‌كانمانن ، كه حه‌ق وابوو ئه‌وان پێش هه‌موو كه‌س بێنه ده‌نگ و خه‌می چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كیشه گه‌وره‌یه بخون ، ئێمه له‌وه‌ش ئاگادارین كه حكومه‌ت كه‌م تا زور هه‌ڵمه‌تی له ناوبردنی سه‌گی به‌ره‌لاَیان داوه ، به‌لاَم به‌پێی ئامارێكی سه‌ره‌تایی ئێمه له قه‌زاو ناحییه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان نزیكه‌ی 3000 سه‌گی به‌ره‌لاَ هه‌یه و زوَر به خێرایش روو له زیاد بوونده‌كه‌ن ، ئه‌م دیارده‌یه جگه‌له‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی چه‌ندین نه‌خوَشی كوشنده‌یه كه ئه‌مه به‌شێكه له‌و مه‌ترسیانه . سه‌گی به‌ره‌لاَ ئه‌گه‌ر هه‌موو وه‌رزێك ده‌رمان و ده‌رزی لێنه‌درێت له‌وانه‌یه هه‌ڵگری میكرۆبێكی زۆرترسناك بێت كه له رێی لیكیه‌وه ده‌یرێژێت , به‌سه‌ر قاپ و قاچاخ یان سه‌وزه یان هه‌ر شتێكی تر كه مرۆڤ به‌كاری دێنێت له رێیه‌وه توشی نه‌خۆشی كیسی جگه‌رو كیسی مێشك ده‌بین,ئه‌م نه‌خوَشیه ته‌نها له‌رێی سه‌گه‌وه مرۆڤ توش ده‌بێت كه نه‌شته‌رگه‌ریشی بۆ ناكرێت هه‌ر ده‌یكوژێت میكرۆبه‌كه له رێگه‌ی كیسی جگه‌ری مه‌ر و بزنه‌وه كه فری ده‌درێت سه‌گ توش ده‌بێت و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه مرۆڤ توش ده‌بیت واته مرۆڤ ته‌نها له سه‌گه‌وه توش , ئه‌و میكرۆبه به خۆل نه‌بیت نافه‌وتیت جه‌ندین كه‌س به هۆی كیسی ئاوی جكه‌رو میشك hydatic cysteمردوون ئه‌و كیسه زور به خیرایی له هه‌موو جسم بلاو ده‌بیته‌وه.جگه له زیان گه‌یاند و په‌لاماردانی هاولاَتیان .
له هه‌مان كاتدا دیمه‌نیكی زور ناشیرینه‌و له شان و شكوو هه‌یبه‌تی حكومه‌ت و ده‌سه‌لات كه‌م ده‌كاته‌وه, بوَیه به‌ناوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ریكخراوه‌كانمان و خه‌ڵكی ژینگه دوسته‌وه ... داواتان لیده‌كه‌ین له هه‌ڵمه‌تیكی زوَر گه‌وره و به‌رفراوندا هه‌وڵی له ناوبردنی ئه‌و سه‌گه به‌ره‌لاَیانه بده‌ن كه شه‌رع و قانون ریگه‌ی پێداون , ئێمه داواده‌كه‌ین , كۆنفراسێكی تایبه‌ت به لاه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌و گرفته له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان ببه‌سترێت و به زوترین كات رێگه چاره‌ی گونجاو كۆتایی بۆ دیاری بكرێت , له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له دوری شاره‌كان شوێنێكی تایبه‌تیان بۆدروست بكریت و له‌و رێگه‌یه‌وه رێگه‌ی زاوزێیان لێبگیرێت و نه‌هێلدرێت زیاد بكه‌ن , ئێمه نامانه‌وی ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا به چه‌ك و ده‌رمان له ناو مالان و شوێنه گشتییه‌كان له‌ناو ببرێن , ئه‌گه‌ر ئه‌و رێگه‌یه نه‌گیرایه به‌ر ناچارین داوا بكه‌ین كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێـت له‌ناو ببرێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گیانی هاولاَتیان و پاراستنی ته‌ندروستیان بۆ ئێمه گرنگتره.
چاوه‌روانی هیمه‌ت و دڵسوزیتانین
رێكخراوی ئاینده بو پاراستنی ژینگه /چه‌مچه‌مال
رێكخراوی ژینگه پارێزی گه‌رمیان.
2013/12/17