17/12/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
حاخامێكی جوله‌كه بۆ ده‌ست كه‌وتنی زانیاری تایبه‌ت به ئاسایشی ئیسڕائیل په‌یوه‌ندیه‌كی سێكسی ئافره‌تانی جوله‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پیاوانی دوژمن‌دا حه‌لاَڵه
له درێژه‌ی فه‌توا یه‌هودیه سه‌یرو سه‌مه‌ره و نامۆكاندا، حاخامێكی جوله‌كه به مه‌به‌ستی ده‌ست كه‌وتنی زانیاری هه‌واڵگری گرنگ و تایبه‌ت به ئاسایشی ئیسڕائیل، هه‌رجۆره په‌یوه‌ندیه‌كی سێكسی ئافره‌تانی جوله‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پیاوانی دوژمن‌دا به ئاسایی و داناوه.
حاخام ئاری شفات پسپۆر له شه‌ریعه‌تدا ڕایگه‌یاند : له پێناوی ده‌ست كه‌وتنی زانیاری له نه‌یاران كه ببێته هۆی ده‌ست گیر كردنیان زینا كردن ڕێگه پێدراوه.
جێی ئاماژه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌كه له ژێر ناوی (سێكسی نایاسای له پێناوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی) له گۆڤارێكدا بلاَوكراوه‌ته‌وه كه په‌یمانگای لێكۆڵینه‌وه ئاینیه‌كان له جوله‌كه‌نشنی غوش عه‌تسیۆنی نزیك شاری قودس ده‌ریده‌كات.
ناوبراو له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا به‌ڵگه‌ی به كۆمه‌ڵێك چیرۆكی ته‌ورات هێناوه‌ته‌وه كه باس له‌و ئافره‌تانه ده‌كات بۆ ده‌ستخستنی زانیاری له دوژمنان له ڕیگای سێكسه‌وه سه‌ربازه‌كانیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندوه، ئه‌وه‌شی وتوه: باشتره ئه‌م كردانه به ئافره‌تانی داوێن پیس بسپێردرێت.
له‌و حاڵه‌تانه‌شدا كه ئافره‌تێكی جوله‌كه ناچار ده‌بێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دوژمن‌دا ببه‌ستێت، شفات پێشنیاری كردوه له هاو‌سه‌ره جوله‌كه كه‌ی جیاببێته‌وه.